پرسیارگه‌لێکی به‌رده‌وامکراوی ئه‌نارکیستی FAQ
پرسیارگه‌لێکی به‌رده‌وامکراوی ئه‌نارکیستی FAQ
An Anarchist Frequently Asked Questionsو. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟شارستانی هاوچه‌رخ له‌ته‌ك سێ قه‌یرانی نه‌هامه‌تباردا ڕووبه‌ڕووه: (1) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، ڕاده‌ی ڕوو له زیادی هه‌ژاری، لانه‌وازی، تاوان، توندوتیژی، نامۆبوون، ئالووده‌یی به به‌نگگه‌ر و ئه‌لکول، لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ناده‌ربه‌ستی ڕامیاری، دابه‌زینی مۆرکه مرۆییه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌کان و هیتر؛ (2) تێکدان و وێرانکردنی زه‌مین و جوانی سروشت، که ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان به‌وه‌وه به‌ستراوه؛ و (3) زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌تایبه‌ت چه‌که ناوه‌کییه‌کان.
بۆچوونه ئۆرتۆدۆکسه‌کان ، له‌وانه بۆچوونی “شاره‌زایان”، ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌کییه‌کان و رامیاران به‌گشتی ئه‌م قه‌یرانانه له‌یه‌ك جیا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ هۆکاری جیاواز ده‌گێڕنه‌وه، له هه‌وڵی له‌یه‌ك دابڕینی ئه‌م سیانه دان. ئه‌وه‌ی که ئه‌م “بۆچوونه ئۆتۆدۆکسه” بێ سه‌ره‌نجام ده‌بێت، ئاساییه، چونکه ئه‌م گرفتانه له باری ته‌شه‌نه‌کردندان. بێ گومان ئه‌گه‌ر ڕاسا و ڕێسایه‌کی تر نه‌گرینه به‌ر، نه‌هامه‌تییه‌ك یه‌خه‌مان ده‌گرێت چ به‌هۆی جه‌نگه وێرانگه‌ره‌کانه‌وه یا به هۆی وێرانکردنی ژینگه‌وه یا له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕنده‌گه‌رییه‌وه.
ئه‌نارکیزم به به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه، ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ست ده‌خاته ڕوو. سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه که پایه‌ی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتی قوچکه‌یی (hierarchical authority) ئه‌وه‌ی که گشت پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه “شارستانی”یه‌کان له‌سه‌ری وه‌ساون – چ سه‌رمایه‌داریی و چ “کۆمونیست“- پێك ده‌هێنێت، شتێك نییه بێجگه له چین و پایه‌به‌ندی پێگه‌کان. له‌به‌ر ئه‌مه شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ته‌واوی ده‌زگه‌کان (ڕێکخراوگه‌لێك که خوازیاری ناوه‌ندێتی ده‌سه‌ڵاتن له لووتکه‌ی پێکهاته‌کاندا) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بنچینه‌یه داڕێژراون، له‌وانه کۆمپانیاکان، دامه‌زراوه‌ی کارگێڕی- ده‌وڵه‌تی، سوپا، باڵه رامیارییه‌کان، ده‌زگه ئایینییه‌کان، دانشگه‌کان و هیتر. پاشان ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کات، که په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و جۆره پله‌وپایه‌به‌ندییه چ کاراییه‌کی نیگه‌تیڤ له‌سه‌ر تاکه‌کان، کۆمه‌ڵ و فه‌رهه‌نگ داده‌نێت. له یه‌که‌مین به‌شی ئه‌مFAQ (به‌شی A وE) هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا سه‌رنجێك بخه‌ینه سه‌ر شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نارکی له‌و پله‌وپایه‌به‌ندییه‌ی ده‌سه‌ڵات و کاراییه نیگه‌تیڤه‌کانی.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، که ئه‌نارکیزم ته‌نیا ڕه‌خنه‌یه‌ك له “نیگه‌تیڤی” و “وێرانگه‌ری” شارستانی هاوچه‌رخ نییه. به‌ڵکو پێشنیارێکه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد. ئێما گۆڵدمان Emma Goldman “پرسی ئه‌نارکیزم” ئاوا ده‌رده‌بڕێت : “پرسێك که ئه‌وڕۆکه ئێمه له‌ته‌کیدا ڕووبه‌ڕووین، ئه‌وه‌یه چۆن به‌خۆمان بین و له کاتی یه‌کێتی له‌ته‌ك که‌سانی تر و هه‌ستکردن له‌ته‌ك که‌سه‌کانی تردا، تایبه‌تمه‌ندی چۆنییه‌تی خۆمان بپارێزین. “[Red Emma Speaks, pp. 158-159] به واتایه‌کی تر، چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چێ بکه‌ین، که تێیدا لێهاتووییه‌کان و پێداویستی که‌سه‌کان بهێنرێنه دی، به‌ڵام نه‌ك به نرخی ژێرپێخستنی لێهاتوویه‌کان و پێداویستییه‌کانی که‌سانی تر! بۆ گه‌یشتن به‌م داخوازییانه، ئه‌نارکیسته‌کان ئاره‌زووی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌که‌ن، که تێیدا له بری کۆنترۆڵ “له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه“ به‌هۆی پایه‌به‌ندی قوچکه‌ییی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندانه، کاروباری مرۆڤایه‌تی، به‌پێی قسه‌ی بێنیامین ترکه‌ر Benjamin Tucker “ له ڕێگه‌ی که‌سه‌کان یا ئه‌نجومه‌نه خۆبه‌خشيکانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. “ [Anarchist Reader, p. 149] له کاتێکدا که له به‌شه‌کانی داهاتووی ئه‌م FAQ (به‌شی I و J )ده‌چینه سه‌ر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی پێشنیاره پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌نارکیزم له‌مه‌ڕ به‌رپاکردنی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك – کۆنترۆڵ له “خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه”، له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا کرۆکی سازێنه‌رانه‌ی ئه‌نارکیزمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. کڕۆکی سازێنه‌ر و پۆزه‌تیڤی ئه‌نارکیزم ته‌نانه‌ت له ڕه‌خنه‌یدا له شێوه‌کاره ناته‌واوه‌کانی مارکسیزم و ”لیبرالیزم”ی ده‌ستی راستی به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت. (به‌شی F و H )
هه‌روا که کلیفۆرد هارپه‌ر Clifford Harper ده‌ڵێت: " [1] ئه‌نارکیزم، کاتێك که له ڕه‌یشه‌وه بناسرێت، هه‌روه‌ك گشت بۆچوونه گه‌وره‌کان، زۆر ساده‌یه – مرۆڤه‌کان له لوتکه‌ی شکۆ و گه‌وره‌یی دان، کاتێك که ئازادانه دوور له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ژین و له‌بری فه‌رمان وه‌رگرتن، له‌نێوان خۆیاندا بڕیار ده‌ده‌ن. " [Anarchy: A Graphic Guide, p. vii] به‌هۆی داخوازی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه بۆ فراوانکردنی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی تا دوا پله‌ی گونجاو، ئه‌وان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگه خه‌ڵك سه‌رکوتگه‌ره‌کانن:
”کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد له رامیارییه‌کان و ده‌زگه سه‌پێنراوه‌کان، که به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تین، داخوازی هاوبه‌شی گشت ئه‌نارکیسته‌کانه.“ [Rudolf Rocker, Anarcho-Syndicalism, p. 9]
هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین، ته‌واوی ده‌زگه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پایه‌به‌ندییه قوچکه‌ییکان(hierarchy) پێكهاتوون و خووی سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌م پایه‌به‌ندیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ئه‌نارکیزم تیۆرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری و ڕامیارییه، به‌ڵام هیچ کات ئادیۆلۆژیا نییه. ئه‌م جیاوازییه زۆر گرنگه. به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، تیئۆری واته تۆ خاوه‌نی هزرێکی. له کاتێکدا له ئایدیلۆژیادا هزر خاوه‌نی تۆیه. ئه‌نارکیزم په‌یکه‌ره‌یه‌که له هزره‌کان، به‌ڵام شاییسته‌ی گونجان(flexible )ن، به‌رده‌وام له باری پێگه‌ییین و ڕه‌وتاندندایه و هه‌رده‌م به ڕووی زانیاری تازه‌دا کراوه‌یه. به‌و جۆره‌ی که له‌ته‌ك گۆڕان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه، ئه‌نارکیزمیش پێش ده‌که‌وێت و هه‌ڵده‌کێشێت. له به‌رامبه‌ردا، ئایدیۆلۆژی کۆمه‌ڵه بۆچوونێکی “نه‌گۆر”ه، که خه‌ڵکی ده‌مارگیرانه باوه‌ڕییان پێیه‌تی و به‌گشتی نکۆڵی له ڕاستی و گۆران ده‌کات. ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه “نه‌گۆرانه” سه‌رچاوه‌ی سه‌رکوت و ناکۆکین، له هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و توانه‌وه‌ی که‌سه‌کانه له خۆیدا. به چاوپۆشی له‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه (لێنینیزم) بێت یا بابه‌تگه‌رایی، لیبرالیزم “ئازادیخوازی” یا هه‌ر شتێکی تر، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌موویان سه‌ره‌نجامێکی چونیه‌کیان هه‌یه: له‌ناوبردنی که‌سانی ڕاستینه له‌ژێر ناوی باوه‌ڕدا. باوه‌ڕێك که به‌گشتی به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رچاو ده‌گرێت، یا به‌و جۆره‌ی که باکۆنین Michael Bakunin ده‌ڵێت :
“ تاکو ئه‌وڕۆکه مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا وێنایه‌كی به‌رده‌وامی قوربانیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێ‌تاوان له سایه‌ی شانازی بێبنه‌مای خوا، وڵات، تواناداری ده‌وڵه‌ت، شانازی نه‌ته‌وه‌یی، مافی مێژوویی، ئازادی رامیاری، خۆشگوزه‌رانی گشتیدا بووه. “ [God and the State, p. 59]
دۆگماکان مه‌رگ و به‌سته‌ڵه‌ك له جومگه‌کانیاندایه و به گشتی کاری چه‌ند “په‌یامبه‌ر”ێکی مردووی ئایینی یا سیکیولاریستن، که په‌یڕه‌وانیان وه‌ك به‌رد له باوه‌ڕه‌کانیان بتیان چێکردووه. ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت مرۆڤی زیندوو، مردووان کفن بکا و بتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات. مرۆڤی زیندوو ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی مردووه‌کان بکات، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی. ئایدیۆلۆژییه‌کان دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیری ڕه‌خنه‌گرانه و ئازادیخوازین… به په‌رتوکێکی پڕ له فه‌رمان و “وه‌ڵام” له “لێپرسراوه‌تی” و خۆبیرکردنه‌وه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه!
ئێمه به ئاماده‌کردنی ئه‌م FAQ له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی “ڕاست” نین و نامانه‌وێت په‌رتووکێکی نوێ له یاساکان بخه‌ینه ڕوو. ئێمه له‌م FAQ دا کورته‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ڕابوردووی ئه‌نارکیزم ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام فره‌تر پێ له‌سه‌ر چوارچێوه هاوچه‌رخه‌کانی داده‌گرین و ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌وڕۆکه ئێمه ئه‌نارکیستین. ئه‌م FAQ هه‌وڵێکه بۆ به‌ئاگاهێنانی هه‌ستی بیرکردنه‌وه و شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه له ده‌روونی ئێوه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه له دووی ئایدیۆلۆژییه‌کی نوێ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌نارکیزم به که‌ڵکی ئه‌نگۆ نایێت.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا که‌تواری و لۆژیکی بن، به‌ڵام په‌سه‌ند “معقول” نین. مرۆڤه “په‌سه‌نده‌کان” به شێوه‌ی ناڕه‌خنه‌یی هه‌رچی که “شاره‌زایان” و “ده‌سه‌ڵاتداران” به “ڕاست” بزانن، وه‌ری ده‌گرن و سه‌ره‌نجام هه‌میشه کۆیله ده‌بن. وه‌ك باکۆنین ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ده‌زانن که :
" مرۆڤ ته‌نیا کاتێك به‌هێزه، که بتوانێت پێ له‌سه‌ر راستییه‌کانی دابگرێت، ئه‌وه‌ش کاتێکه که کارکرد و گوته‌کانی له ده‌روونی خۆیه‌وه سه‌رچاوه بگرن، ئه‌وسا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا بێت، ده‌زانێت چی بکات و چی بڵێت. بۆی هه‌یه تێكبشکێت، به‌ڵام هه‌رگیز شه‌رم له خۆده‌ربڕین و داننان به هۆیه‌کانی تێکشانی ناکات. " [quoted in Albert Meltzer, I couldn’t Paint Golden Angels, p. 2]ئه‌وه‌ی باکۆنین ڕوونی ده‌کاته‌وه، وزه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆیه، که هه‌مان وزه‌ی ئازادییه. ئێمه هانتان ده‌ده‌ین تا “په‌سه‌ند” نه‌بن و کوێرانه وته‌ی که‌سانی تر وه‌رنه‌گرن. به خۆتان بیر بکه‌نه‌وه و هه‌نگاو بنێن!
دوا خاڵ ئه‌وه‌یه که به دڵنیاییه‌وه ئه‌م (FAQ) دوا قسه نییه له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم. له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی که لێره‌دا نووسراوه ناکۆك بن و کاتێك که مرۆڤه‌کان به‌خۆیان بیر بکه‌نه‌وه شتێکی وا شیاوی له‌به‌رچاو گرتنه. ته‌واوی ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه که بۆچوونه پاییه‌کانی ئه‌نارکیزم دیاری بکه‌ین و شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تگه‌لی دیاریکراو بخه‌ینه ڕوو.
په‌راوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت په‌ڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌شه:
فارسی: http://no-compromise.blogfa.com/post-2.aspxسه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html