
لیستی گۆڕان و ململانێی هه‌ڵبژاردن
لیستی گۆڕان و ململانێی هه‌ڵبژاردن
ستیڤان شه‌مزینانی
Shamzini79@hotmail.com
*راماڵینی ئه‌و كێوه گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌ی گه‌نده‌ڵیی كه كوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه، پێویستیی به‌زریان وشه‌پۆلێكی توند‌و تووڕه‌ی چاكسازیی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه بگۆڕدرێت قسه‌ی خۆش وزمانی گوڵ، هیچی لێ شین نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پرۆسێسه پێویستیی به‌كاركردن هه‌یه، لیست دروستكردن وپێكهێنانی قه‌واره‌ی سیاسیی جیددی بۆ چوونه نێو دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان، كاره‌و كارێكی گرانیشه. به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناوی ئه‌و گۆڕانه‌دا وه‌ك رێبه‌ری هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان ده‌ستی نه‌داوه‌ته چه‌ك، رێی سندووقی ده‌نگدانی گرتۆته به‌ر، بێگومان لیسته‌كه‌شی "لیستی گۆڕان" چه‌ند ده‌نگی هێنا، هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه، هاووڵاتی هه‌ن له‌په‌نا لیستی گۆڕاندا له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان له‌پێناوی گۆڕاندا، ئه‌وه‌ش راستییه‌كه‌ی ماتماتیكییهو به‌هیچ كلۆجێك ئه‌ملاو ئه‌ولای تیا نییه‌و قابیلی هیچ دهستكارییهكیش نییه. بێگومان لیستی گۆڕان وه‌ك به‌هێزترین لیستی سیاسیی كه‌چاوه‌ڕێی گۆڕانی لێده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌ستده‌بات بۆ ده‌ستكارییكردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی هه‌میشه پارتی ویه‌كێتی له‌رێی تهباییهكهی ساخته‌وه له‌كوردستاندا كردوویانه‌ته واقیعێكی داسه‌پاو ودیفاكتۆ. ته‌نانه‌ت ته‌بایی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی وپارتی، جگه له‌وه‌ی نابووتكردنی دیموكراسییه، ته‌باییه‌ك نییه له‌پێویستیی سیاسیی قۆناغ وبڕوایهكی ته‌واوی نیشتمانییه‌وه سه‌ری ده‌رهێنابێت، به‌ڵكو تهباییهكه بۆ گورزوه‌شاندن له‌هێزی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌گه‌ریش ته‌بایی چه‌ند ساڵی پێشوویان له‌دژی ئیسلامییه‌كان بووبێت، ئه‌وه ته‌بایی ئه‌مجاره بۆ وه‌ستانه‌وه‌یه له‌دژی لیستی گۆڕان، ئه‌و لیسته‌ی خۆی ده‌ڵێت: نایه‌وێت ته‌بایی له‌سه‌ر حیسابی مافی گشتیی بنیات نه‌نرێت، ته‌بایی نه‌بێته فاكته‌رێك بۆ مه‌رگی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن ودیموكراسیی. ئه‌و لیسته‌ی ته‌بایی له‌یه‌ك لیستیدا نابینێت ئه‌وه‌نده‌ی ته‌بایی له‌یه‌ك ده‌ستی له‌پێشخستن وبنیاتنانهوهو په‌ره‌پێدانی توانای ئابووری باشووری كوردستاندا چاو لێده‌كات.
*بۆ یه‌كێتی وپارتی هیچ هێزێكی تر ئاسان نییه خوازیاری ته‌مبێكردنی لیسته جیاواز‌و ناڕهزاییخوازهكان بن، چوونكه چاوی دنیا له‌سه‌ر كوردستانه له‌سه‌روه‌ختی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، حكومه‌تی به‌غداش به‌دوای به‌هانه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت تاوه‌كوو فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌وابوو رۆشنه، باره سیاسییه‌كه یارمه‌تی دوو حیزبه‌كه نادات له‌كرده‌ی دهمكوتكردندا، به‌ڵكو به‌پێی هه‌موو پێودانگێكی سیاسیی، واقیعی نوێ سه‌د له‌سه‌د لهدژیانه.
*نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی عه‌فه‌ویی ناكات، "ئێمه‌و ئه‌وان" گرنگترین بنه‌مای سیاسیی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌كه بوو، به‌ره‌ی ریفۆرم له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵیی. "ئێمه‌و ئه‌وان" ته‌نیا ناونیشانێكی ساكاری وتارێكی رۆژنامه‌نووسیی نییه‌و به‌س، به‌ڵكو تایتڵ ومانیڤێستێكی سیاسییه‌و ده‌خوازێت گرنگترین رووه‌كانی دوو به‌ره ده‌ستنیشان بكات ورۆشنترین ره‌خنه جیددییه‌كانی ئێمه "واته ناگهندهڵهكانی لایه‌نگری ریفۆرم"ی تێدا روونكراوه‌ته‌وه. گووتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌كتێبێكدا به‌هه‌مان ناوی "ئێمه‌و ئه‌وان" بڵاوبووه‌وه، ده‌كرێت بهمانیڤێستی ریفۆرم بێته هه‌ژمار "ئیدی نه‌وشیروان مسته‌فاش ریفۆرم وده‌نگدان به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات وتهسفیهی سیاسیی ئه‌وه‌یان جارێ روون نییه". هه‌روه‌ك چۆن ئاساییه ئه‌گه‌ر بڵێین "ئێمه‌و ئه‌وان" سه‌ره‌تایه‌كی تیۆریی وسیاسیی بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به"ئێمه" ده‌زانن له‌هه‌موو "ئه‌وانه"ی له‌به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵیی راوه‌ستاون. نه‌وشیروان مستهفاو هاوڕێكانیشی له‌پێكهێنانی به‌ره‌ی ریفۆرم دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێیان نه‌كردووه، تاوه‌كوو له‌كه‌وتنه خواره‌وه‌ی سێوێك، یاساكانی كێشكردنی زه‌وی وهدۆزنهوه، نه‌خێر دروست ئه‌وان بوونه‌ته فاكته‌رێك بۆ رێكخستن وكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازی وپه‌رش وبڵاوانهی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ن، به‌ده‌ربڕینێكی تر ئه‌وان ته‌نیا رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه نارێكخراوه ده‌كه‌ن به‌ئاقاری رێكخستنیدا، ده‌نا ئه‌مڕۆ له‌باشووری كوردستان گۆڕان بووه به‌خواستێكی میللی، ئه‌گه‌ر جاران ته‌نێ ده‌سته‌بژێره سیاسیی ورۆشنبیرهكه ویستبیان یان بیریان له‌گۆڕینی دنیای خۆیان كردبێته‌وه، هه‌نووكه ساده‌ترین هاووڵاتی به‌بێ بههرمهندهبوون له‌هیچ ئاستێكی رۆشنبیریی وسیاسیی ده‌ره‌كی ئه‌وه ده‌كات ئه‌م واقیعه‌ی هه‌یه پێویستیی به‌گۆڕانه، گۆڕان به‌ره‌و واقیعێكی تازه. خه‌ڵك ده‌خوازێت شانس بدات به‌هێزی تر، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی جیا له‌وه‌ی دروشمی گۆڕانیان به‌رزكردۆته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ده‌سه‌ڵاتدا تاقینه‌كراونه‌ته‌وه. كه‌وابوو گۆڕان ویستێكی میللییه‌و بووه به‌كارێكی حه‌تمیی. هه‌روه‌ك چۆن ساده‌ترین شت ده‌بێته پێویستیی، ته‌نانه‌ت بلووری چرا له‌سه‌روه‌ختی بێ كاره‌باییدا پێویستییه، ئاوها ئه‌م واقیعه تینووی گۆڕانه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ئاوسه به‌گۆڕان.
*نه‌وشیروان مستهفاو لیستی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی من حاڵی بووبم، گۆڕان ناكه‌نه كه‌ره‌سته‌ی نابووتكردنی هیچ پارتێكی تر، روونتر بڵێین گۆڕان په‌لوپۆكردنی یه‌كێتی نییه، چوونكه ئه‌گه‌ر بڕیاره چه‌ند كه‌سێكی كه‌م خاوه‌ندارێتی له‌یه‌كێتی بكه‌ن، به‌پێی ریزبه‌ندیی وهه‌موو پێوانه‌یه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كه‌مین ناوه نه‌ك ناوێك له‌كۆتایی لیسته‌كه‌دا سه‌ره‌ی بێت، بۆیه ئاشكرایه لیستی "گرده‌كه" خوازیاره په‌لوپۆی گه‌نده‌ڵیی بكات، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی خه‌ریكه سه‌ری كورد بخوات. بنبڕكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیی وسیستمه داخراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن پێش هه‌ر كه‌س له‌قازانجی پارتی ویه‌كێتی ده‌بێت، ئێ ئه‌گه‌ر كوردستان پێشبكه‌وێت، جگه له‌پارتی ویه‌كێتی وخه‌ڵكی كوردستان كێی تر هه‌یه سوودمه‌ند بێت؟ خۆ خه‌ڵكی سوێد سوودمه‌ند نابن!. به‌ڵام یه‌كێتی ته‌واو نیگه‌رانه به‌م لیسته، چونكه له‌كوردستاندا دیموكراسی وحیزب وریفۆرم ولیست دروستكردن وبوونه ئۆپۆزیسیۆن، مۆڵه‌تی ده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌كوردستان شاهیدی هیچ پیاده‌كردنێكی دیموكراسیی نین، بۆیه هه‌ر شه‌قاوێك به‌بێ مۆڵه‌تی حیزبی كوردیی به‌زاندنی هێڵی سووره، لێره له‌كوردستان هه‌روه‌ك چۆن كردنه‌وه‌ی رێستۆرانێك پێویستیی به‌مۆڵه‌تی دامه‌زاروه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه، ئاوها بۆ حیزبكردنهوه ولیست دروستكردن ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كیی وه‌ربگریت نه‌ك لهیاسایهك كهقهراره ژیانی خه‌ڵك له‌م وڵاته‌دا رێكبخات. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه درم وكوشندهكانی ده‌سه‌ڵات له‌باشووری كوردستان، نه‌خۆشیی مه‌رج دانان له‌سه‌ر دیموكراسیی، ئه‌م كاره له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه مه‌ترسیی لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر واقیع هه‌روا كپ وكهڕ بكرێت پاشه‌ڕۆژی سیاسیی ئه‌م هه‌رێمه بگه‌یه‌نێته دۆخێك له‌قاڵبی دیكتاتۆرییه‌تێكی خاڵسدا خۆی وهبینێتهوه.
*ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی تووشی شڵه‌ژان بووه، هه‌تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی میدیای یه‌كێتی، لیستی گۆڕان بهبۆسهدانان بۆ سه‌ر خۆی وگهوزاندنی لاشه‌ی یه‌كێتی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئه‌و راستییه فه‌رامۆش بكه‌ین، یه‌كێتی حیزێكی وه‌چاخ كوێر نه‌بووه، له‌هه‌ناوی خۆیدا ریفۆرمی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر له‌پرۆسه‌ی سه‌رده‌رهێنانی "مارتن لۆسه‌ر" ده‌چێت له‌باوه‌شی كه‌نیسه خۆیه‌وه. به‌ڵام كاره‌ساته‌كه له‌وێیه پارتی رێگه نادات به‌ئه‌ندامه‌كانی بیر بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ریش بیر بكه‌نه‌وه، نابێت بیركردنه‌وه‌یان شتێكی جیاواز بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سیاسیی پارتی كه بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌موو ئاڕاسته‌كانی دیاری ده‌كات، ئیتر بۆ ریفۆرم ئه‌وه هه‌ر له‌باسكردن نایه‌ت، چوونكه ریفۆرم وپارتی، داوه ده‌زوویه‌كی باریكیش پێگه‌وه گرێیان ناداته‌وه، یان راستتر بیڵێین پارتی وریفۆرم هیچ شتێك نییه كۆیانكاتهوه، بگره ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان هه‌بن ئه‌ویتریان نییه، ئه‌م ده‌ربڕینه شیعر نییه، واقیعێكی تاڵه، خۆزگه ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی من شیعرێكی خراپ بووایه‌و بدرایه‌ته‌وه به‌چاومدا، نه‌ك واقیعێك ژیانی سه‌دان هه‌زاری لهمهینهتییدا راگرتووه.
*نهێنییهكمان ئاشكرا نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێین پارتی له‌یه‌كێتی زیاتر به‌لیستی گۆڕان نیگه‌رانه، نیگه‌رانییه‌كانی پارتی هه‌ر ئه‌وه نییه یه‌كێتی پارچه پارچه ده‌بێت وهاوپهیمانهكهی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا لاواز‌و شه‌كه‌ت ده‌بێت، نه‌خێر لاوازبوون وناپایهداربوونی یه‌كێتی لانیكه‌م خه‌ونی سێ ده‌یه زیاتری پارتییه. ترسی پارتی له‌وێ ده‌ستپێده‌كات لیستی گۆڕان گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له‌په‌یكه‌ری گه‌نده‌ڵیی بدات وپه‌رده‌ی بێده‌نگیی وكپی ورازیبوون بۆ ئاغایه‌تی پارتی ویه‌كێتی بدڕێت، هه‌روه‌ك چۆن ترسی ئه‌وه‌شی لێنیشتووه لیستی گۆڕان به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ببێته هێزو له‌مپه‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر سهرهڕۆییهكیان. سروشتی پارتی سروشتێكی توند‌و چه‌پێنه‌ره، له‌هه‌مان كاتدا ژینگه‌ی حیزبیی پارتی، ژینگه‌یه‌كی تا دوا ئه‌ندازه وشكهه‌ڵاتوو، كپ، كۆنترۆڵكراوه‌و بێجگه له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ك هیچ كه‌سێكی تر نه له‌لووتكه‌دا ده‌بینرێت نه‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌م هۆیه‌وه ریفۆرم ناتوانێت له‌نێو پارتیدا ببێته پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی رۆشن، چونكه بزووێنه‌ری پارتی پلاتفۆرم ومهبدهئێكی رامیاریی نییه به‌ڵكو بنه‌ماڵه‌یه، سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ هه‌مووان نییه به‌ڵكو ده‌زگا هه‌ستیاره‌كان پاوانكراون هه‌ر بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ك، دهمكردنهوهو به‌كارهێنانی سه‌لیقه‌و دووربینی سیاسیی به‌بێ چوارچێوه رێپێدراوه‌كان له‌ناو پارتیدا قه‌ده‌غه‌ن، باسكردن لهخهوشهكان وهیمه‌تی جیددی بۆ ئاشكرا‌و لهونابردنیان هه‌میشه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سووككردنی سه‌نگینی پارتی وئاشووبهنانهوه چاوی لێده‌كرێت، بۆیه‌كا هاتنه ده‌ره‌وه‌ی "جه‌وهه‌ر نامیق" له‌پارتی وكاركردنی وه‌ك ده‌نگێكی ریفۆرمخواز ئه‌و قورساییه‌ی نه‌بوو له‌سه‌ر پارتی، به‌به‌راوورد به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی رێزدار "نه‌وشیروان مسته‌فا" له‌یه‌كێتی. بۆیه پارتی هه‌ر له‌ئێستاوه خوازیاره ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی ریفۆرم خامۆش بكاته‌وه، له‌م سۆنگه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته گه‌ڕ تا له‌رێی میدیاكانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه وێنای هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كۆمپانیای وشه ناشرین ودزێو بكات، هه‌روه‌ك خوازیاره تۆمه‌تی بێباریی سیاسیی وئاشووبخوازیی وهپهنای سیمبۆڵه دیاره‌كانی ئه‌و ره‌وته بخات به‌تایبه‌ت كاك نه‌وشیروان. دیاره هه‌مووانیش ده‌زانین یه‌كێتی وپارتی ئه‌سپی خۆیان له‌شێواندنی سیمای كه‌سێتییه‌كان له‌رێگه‌ی میدیاوه تاوداوه، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه شه‌ڕی مان ونه‌مانی خۆیان جاڕ ده‌ده‌ن.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان وه‌ك له‌سه‌ر زاری مه‌سعود بارزانی جه‌ختی لێكراوهوهتهوه "به‌خوێن ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌و به‌خوێنیش به‌جێیده‌هێڵن". ئه‌م دیتنه دیتنێكه زیاتر لهپاڵهوانیازییهوه سه‌یری پرسه‌كه ده‌كات، ئه‌وی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گه‌وزاند ئه‌مه كۆتا دۆڕاندنه. له‌كاتێكدا له‌دیموكراسیدا دروست واقیعه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، دۆڕاندنی سیاسیی وهه‌میشه‌یی دۆڕاندن یان گلانێكی پاڵه‌وانانه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه گلانی راسته‌قینه له‌ده‌ستدانی ره‌وایی و وه‌رچه‌رخانی ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و سته‌مكاریی. "د.دنیس ناتالی" ده‌ڵێت "به‌پێی ئه‌و پێناسانه‌ی پسپۆران بۆ دیموكراسییان كردووه، بۆ نموونه دال لهپۆلیاركیدا، دیموكراسی له‌نزمترین ئاستدا به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك وئازاد پێناسه ده‌كات". ناتالی له‌باره‌ی ئه‌م ئاسته نزمه‌ی دیموكراسی له‌باشووری كوردستان پێیوایه "له‌هه‌رێمی كوردستان به‌راستیی زۆر زه‌حمه‌ته باس له‌هه‌بوونی دیموكراسیی بكه‌ین ته‌نانه‌ت له‌نزمترین ئاستدا". له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارتی ویه‌كێتی گزیی وساختهكاریی زۆر ئه‌نجام بده‌ن وجۆرێكیش گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر كۆمپانیای وشه، ئه‌گه‌رچی تاسه‌ر ناتوانن ده‌نگی خه‌ڵك كپ بكه‌نه‌وه. بۆیه هه‌ر پێشلكارییهك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیكه‌ن ده‌چێته سه‌ر دۆسێ گهورهكهو ناوی زڕاویان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. *ئه‌گه‌رچی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار پێیوایه رۆژنامه‌نووسان وكۆمپانیای وشه ناوبانگی ئه‌م "ئه‌زموونه‌ی كوردستان"یان زڕاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی "ئه‌زموونی كوردستان"ی له‌كه‌دار كردووه، ره‌فتاری ناشی وناشارستانییانهی تائێستای هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بووه. ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاتێك رووی راسته‌قینه‌ی خۆی گه‌ش وسپی بێت، بڕواناكه‌م نه نه‌وشیروان مستهفاو نهرۆژنامهی ئه‌هلی بتوانن سیمایه‌كی دزێوی بگوازنه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه من وایده‌بینم له‌به‌ر زۆر هۆكار له‌وانه: پاراستنی ئه‌م ئه‌زموون وكه‌مه ده‌ستكه‌وته‌ی به‌سه‌ده‌یه‌ك ره‌نج له‌باشوور به‌ده‌ستهاتووه، پاشان فاكته‌ری ترس ونانبڕین، رۆژنامه‌نووسان وناڕازییان زۆر خاتری ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه. ئه‌گینا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر له‌وه خراپتر وگهندهڵتره له‌سه‌ر رووپه‌ڕی لڤین یان هاوڵاتی ده‌یخوێنینه‌وه. نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر خۆ خزاندنه ناو هه‌موو پانتاییه‌كان وگه‌نده‌ڵیی ونادادپهروهریی نییه له‌دابه‌شكردندا. ئه‌گه‌رچی نادادپه‌وه‌ریی جوگرافیاشی فه‌رامۆش نه‌كردووه، به‌وه‌ی فڵان ناوچه گرنگیپێدراو وفیسار ناوچه په‌ڕاوێزخراوه، به‌ڵام هێشتا گه‌نده‌ڵیی به‌به‌راوورد به‌وه‌ی دوو حیزبه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كارێكی زۆر ناپه‌سه‌ند نییه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێم خۆزیاو سه‌د بریا كێشه‌كه هه‌ر گه‌نده‌ڵیی بووایه چوونكه چاره‌سه‌ری ئاسانتر بوو، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه سه‌ختتر وئاڵۆزتره ئه‌م نووسینه په‌نجه بخاته سه‌ر یه‌كه به‌یه‌كه‌یان، كێشه‌كه له‌وه‌دایه فه‌رهوود وتاڵانیی هه‌یه، حیزبی كوردیی ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وئابووری ومه‌عریفه‌دا، ره‌وشێكی خراپی مافی مرۆڤ هه‌یه‌و ..هتد، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا به‌راشكاوانه له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسگ" په‌نجه‌ی خستووته سه‌رو سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان له‌نێویشیاندا یه‌كێتی به"مجلس القیاده الپوره" ده‌چووێنێت، به‌راستیی ئه‌مه گه‌وره‌ترین دانپێدانانی گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده به‌درێژایی ته‌مه‌نی سیاسیی حیزبی كوردیی. كێشه‌كه له‌وه‌دایه حیزبێكی به‌حیساب سۆسیال دیموكرات ته‌ڵاق به‌كادره‌كانی بخوات تاكو ده‌نگی پێبده‌ن وده هه‌زار ده‌مانچه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربێنێت، كێشه سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووه له‌لایه‌ن پاراستنی پارتییه‌وه له‌ساڵی 2005. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌ئێستاوه هه‌ست به‌هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت له‌رێی دیموكراسییه‌وه بانگه‌شه بۆ گۆڕان ده‌كه‌ن.