له نێوان سمێله‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی و فه‌رهاد سه‌نگاویدا
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
دوو شینه سمێڵی ره‌ش و جوان پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ، له قسان سمێڵه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی وه‌ك سمێڵێكی مۆدێرن نوێنه‌رایه‌تی لیستێكی دواكه‌وتو و گه‌نده‌ل ده‌كات ، سمێڵێكهی فه‌رهاد سه‌نگاویش وه‌ك سمێڵێكی كلاسیك و ته‌قلید و شۆڕشگێر نوێنه‌رایه‌تی لیستی گۆڕان ده‌كات .
عه‌زیز وه‌یسی به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكی ده‌یه‌وێ كۆتایی به شه‌ڕعییه‌تی شۆڕشگێری بێنێ ، فه‌رهاد سه‌نگاویش به حه‌ماسی شۆڕشگیڕیی ، شه‌ڕعییه‌ت به شۆڕشگێڕیی ده‌داته‌وه ، ئه‌ویان كلاسیك و ده‌بێت بگۆڕێت ، ئه‌میشیان مودیرنه و ده‌بێت بیگۆڕێت ، بابزانین كامیان سه‌رده‌كه‌ون ، سمێله‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی یان سمێڵكهی فه‌رهاد سه‌نگاوی .
باوه‌ڕتان بێت ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵبژردنه‌دا سمێڵه‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی سه‌ركه‌وت و بردمانه‌وه پشتیوان به خوا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕین ، پێش هه‌موو شتێك ئه‌و بینایه‌ی په‌رله‌مان كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی و ته‌نفیزی حزبی به‌عس بووه ده‌یگۆڕین ، وه‌ك له به‌رنامه‌شماندا هه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پله تایبه‌تییه‌كان مووچه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانیش كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه ، مووچه‌ش بۆ ژنانی ماڵه‌وه ده‌بڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م ژناندا نه‌مێنی بۆ كاركردن له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه ، رێگه‌ش له‌وه ده‌گرین چیتر به‌زۆر پاره به سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش بكرێ ، ئه‌وه‌یان هیچ نییه ره‌نگه هه‌ڵه‌ی چاپ بێت ، چونكه ماوه‌یه‌كه كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی وشه ئه‌و شتانه‌یان به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا له لاپه‌ره یه‌ك و به ناونیشانی ئه‌وه‌ی لیستی كوردستانی له هه‌ولێر پاره به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شده‌كات بڵاوكردبۆوه .
به خوای سه‌یره ، ئه‌وه‌یه گۆڕان ، مام رۆسته‌م و شاهۆ سه‌عید له جیاتی سه‌رۆكه‌كه‌یان له شوێن پێی مام جه‌لال وتار ده‌ده‌ن و خۆشبه‌خی راده‌گه‌ێنن .
خۆ ئه‌گه‌ر هیچیشمان پێنه‌كرا ئه‌وه ده‌كرێ له بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا له جیاتی ئه‌وه‌ی له ریزی پێشه‌وه رابوه‌ستین له پاشی پاشه‌وه راده‌وه‌ستین و پیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ین كه ئێمه گۆڕان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین ، سه‌رۆكی لیستهكهشمان هێنده پیاوێكی ساده‌و ساكاره ته‌ماشا مه‌كه‌ن وه‌ك كاندیدێك بۆ په‌رله‌مان ناوی له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی گۆڕان داناوه ، ئه‌و ته‌نیا بۆ ئه‌وه خۆی خستۆته لیسته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن ، ئه‌گه‌رنا ئه‌و زۆر له‌وه گه‌وره‌تره خۆی بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان كاندید بكات .
گوێم لێ‌بوو سكرتێری حزبێكی چه‌ند نه‌فه‌ری ده‌یگۆت قابیله چییه جیاوازی نێوان من و مام جه‌لال چییه ، من سكرتێری حزبم و ئه‌ویش سكرتێری حزبه.
له كابرایان پرسی باوكت چ ئیشه‌كی ده‌كات ، گۆتی خالم وه‌زیره ، گۆتیان وته‌بێژی لیستی گۆڕان پاڵپشت به فرمانێكی نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان له خوێندنی باڵا وه‌رگیراوه ، كه‌چی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێ به پله‌ی یه‌كه‌م ماسته‌رو دكتۆراكه‌م ته‌واو كرد .