کرۆکی گۆڕان، …..
کرۆکی گۆڕان، نه‌مانی ناکۆکی چینایه‌تی و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی یه
ئازاد به‌کر
به‌درێژایی ته‌مه‌نی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری، ستراتیژی بنچینه‌یی شۆڕشگێڕانه بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی کۆمه‌ڵگاکان ئه‌رکی مێژوویی چینی کرێکاربووه، چونکه هه‌ر ته‌نیا ئایدیۆلۆژیای ئه‌و چینه له توانایدا هه‌بووه ده‌ستی ڕه‌خنه‌ی بگاته ناکۆکی و ناته‌واویه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. کرێکاران له‌ڕێی خه‌باتکردن و تێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تی و شۆڕشهکانیهوه به‌ڕووی ئه‌و سته‌مه‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی بۆ گه‌یشتن به داخوازی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له قۆناغی تیژ و توندبوونه‌وه‌ی شۆڕشدا چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دا یه‌کلابکاته‌وه. بۆ به‌ستنه‌وه‌ی گشت سه‌ره‌داوه‌کانی ڕووخسار و ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه کرێکاریه‌کان، ئه‌رکی سه‌ره‌کی و به‌رچاوی ههوڵدانبووه له‌یه‌کخستنی تیۆری و پراکتیدا، واته پێکهێنانی حیزبی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی خۆی. چونکه گه‌ر حیزب له ڕێکخستن و به‌رنامه‌کاری خۆیدا له تاکتیک و ستراتیژدا ده‌ست به‌کار نه‌بێت، ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی له سۆشیالیزم‌دا بکاته پرۆسه‌یه‌کی گونجاوی کار وچالاکی شۆڕشگێڕانه و ئه‌وکات له پراکتیکدا شکست ده‌هێنێت. له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و کێشه چینایه‌تیه‌کاندا ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ دوا ئامانجه‌کانی به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌ێنێ، واته نه سۆشیالیزم داده‌مه‌زرێ و نه‌دادپه‌روه‌ری دێته‌کایه‌وه. دروستی تیۆری ماتریالیزمی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌سه‌رمایه‌داری و ناکۆکیه‌کانی و تێگه‌یشتن له ڕۆڵی مێژووویی چینی کرێکار له‌ڕێگای ئامڕازی ڕێکخستن و پێشڕه‌وی پراکتیکیه‌وه نیشانده‌درێت، پراکتیکیش له ڕێی حیزبه‌وه ده‌بێته ئاسۆپێدان و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته، واته پراکتیک ده‌بێته شوێنی تاقیکردنه‌وه و ئاراسته‌کردن هه‌تا کۆتایی ململانێکان له‌پێناو گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌دا له باری تیۆرییه‌وه به‌باشی جێبه‌جێبکرێت، تا زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه خۆشنه‌بێت به‌ئاره‌زووی خۆی درێژه به چه‌وسانه‌وه بدات. زه‌روره‌تی تیۆری و پراکتیکی زیاتر ده‌بێت کاتێک ناکۆکیه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه و چینی کرێکار ئاشکرا به‌ره‌وڕووی ئه‌و ڕژێمه ده‌وه‌ستێته‌وه. له بارودۆخێکی وادا ده‌بێت حیزبی پێشڕه‌وی چینی کرێکار که ئه‌مڕۆ له کۆمۆنیزمی کرێکاریدا خۆی ده‌نوێنێ ڕۆڵی مێژووی خۆی بگێڕێ. ده‌کرێ له قوڵایی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری ڕژێمی سه‌رمایه‌دا ئه‌کتیڤتر بێته ده‌رێ و تیۆری و پراکتیک شان به‌شانی یه‌کتر بکه‌ونه ڕێ، واته حیزب ته‌نیا نابێته ئامڕازێکی چه‌قبه‌ستوو، به‌ڵکو په‌راوێز جێده‌هێڵێ و ده‌چێته ناخی کۆمه‌ڵگه‌وه و به‌کرده‌وه ده‌بێته پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی و توانای به‌رجه‌سته‌کردنی ڕاست ودروستی بانگه‌شه‌ی فیکری و ئایدۆلۆژی ڕۆشنتردهبێتهوه. ململانێی ئایدیۆلۆژی له ماوه‌ی نێوان دووسه‌ده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داریدا له بنه‌ڕه‌تدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سیاسی و ئابووری سه‌رمایه‌دا چهقیبهستبووه. هه‌ر لێره‌وه تیۆری مارکسیزم شیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی لێکدانه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌کان، بۆ به‌ها سیاسی و ئابووری و یاسایی و ڕۆشنبیریه‌کان کردووه. له‌و ساته‌وه‌خته‌ی کرێکاران ڕێکخراونهبن و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه له هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بزووتنه‌وه و چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دان و ئیتر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران وون ده‌بن و پشتگوێده‌خرێن. گه‌ر هه‌ڵسوڕانی پراکتیکی یه‌کگرتوو نه‌بێت له‌بایه‌خ و نرخی چالاکیه‌کان که‌م ده‌کات و په‌رشوبڵاو ده‌بێته‌وه. گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا دیارده‌یه‌کی په‌یوه‌سته به ژیانی گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه. له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی و باڵکێشانی سته‌م و چه‌وسانه‌وه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵدا، پێوستی ژیاری مرۆڤه‌کانه له‌یه‌کخستنی هه‌وڵ و خه‌باتیاندا، بۆ ڕزگاربوون له‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانیهیه که‌خه‌ڵکی دووچاری بووه. ئه‌و کات گۆڕانکاری له شێوازی سیسته‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا پێویسته، که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئاڵۆز و ناشایسته و نادادپه‌روه‌ره له‌به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م به‌شخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌بێ گۆڕانکاری له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕژێم و به‌ها و پێوانه و خووڕه‌وشت و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بکرێت وه ئهلتهرناتیڤهکهی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی تری بێچهوسانهوهیه. له‌ئاکامی کاریگه‌ری بارودۆخی چه‌وسانه‌وه‌دا هه‌لومه‌رج له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه گۆڕانێکی شارستانیانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ. له مێژه کۆمه‌ڵگا مرۆیه‌کان له بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامدان له گۆڕان و هه‌نگاونانی پێشهوهچووندان تا بتوانن جێپه‌نجه‌ی خۆیان له‌سه‌ر لایه‌نه جیاکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریبکه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شارستانیانه‌دا ڕێکبێنهوه. پڕۆگرامی گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ده‌ستبردنه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێچهوسانهوه، ئه‌مه‌ش به‌بێ بوونی بیروباوه‌ڕێکی چینایه‌تی به‌هێز به‌بێ بوونی نه‌ریتێکی شۆڕشگێڕانه بێ نه‌بوونی ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسی و ئایدیۆلۆژی ڕۆشن و هیواو ئاواتێکی نوێ له پێناوی هێنانه کایه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ و باشتر و پێشکه‌توودا، گۆڕانکاری دروست نابێت. ده‌بێ شێواز و ئامڕازه‌کانی خه‌باتی کۆمه‌ڵگه سه‌رده‌میانه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئه‌و کاروانه شارستانیانه بێته‌ده‌ر. ئه‌وکات گۆڕانکاری له پێشڕه‌وی به‌های تاک و زانیاری و ئاڕاسته و شێوازه‌کانی ڕه‌وشتی مرۆڤه‌کاندا ده‌کرێت. ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له زانست و زانیاری‌دا کۆمه‌ڵگه ده‌خاته سه‌ر ڕاسته ڕێگای ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو شیاو. چه‌مکی گۆڕان و نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا به‌و تیۆرانه ڕێکده‌خات که دیارده‌ی گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئاڕاسته‌یه‌کی فراواندا ده‌گرێته‌خۆی و هه‌مه‌لایه‌نه شیکاری ئه‌و دۆخه له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویدا ده‌باته پێشه‌وه، وه ته‌نیا میتۆدی مارکسیزمیش ده‌توانێ زانستی پێشه‌نگی ئه‌و گۆڕانکاریانه بێت. به‌کرده‌وه به‌شداربوونی جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه زهوتکراوهکانیاندا بۆدابینکردنی ژیانێکی ئازاد و بێچهوسانهوه دهستگرتنێتی به ئایدیۆلۆژیایی چینایه‌تی خۆیانه‌وه. داخوازی کرێکارانیش زۆر له داخوازیه‌کانی توێژه ڕۆشنبیر و مافخوراوه‌کان زیاتر و فراوانتر‌و قوڵتره، چونکه ته‌نیا کرێکارانن تاسه‌ر به‌شۆڕشگێڕی ده‌مێننه‌وه. کاتێک ناکۆکیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان توند ده‌بنه‌وه کرێکاران جێگه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به ئاشکرا ده‌رده‌خه‌ن و سنووری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌چینی سه‌رمایه‌دار و توێژه‌کانی تر جیاده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌مان بێبه‌شترین چینی کۆمه‌ڵگه‌ن و خه‌بات و تێکۆشانیشیان قووڵتر و ئاسۆ و ئامانیجیشیان له‌وانی تر جیاوازتره. سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌له ئاکامی هێزی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵاتی به‌ده‌ست هاتووه، پشت ئه‌ستوره به‌و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌له بنه‌ڕه‌تدا خۆی خاوه‌ن هه‌ژموونیه‌تی. به‌ڵام نه‌بوونی ده‌رفه‌تی دادپه‌روه‌ری له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، یاساکانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینی باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار دامه‌زراوه، هه‌ر بۆیه نهداد و نه‌یاسا و نه ده‌ستووریان ناتوانن خزمه‌ت به‌کرێکاران و توێژی بێبه‌شکراوی کۆمه‌ڵگه به‌کن، واته داد له کۆمه‌ڵگه و سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ناتوانێت بۆ هه‌موان یه‌کسانی دابین بکات و پهروهربێت. ئێمه ڕۆژانه جیاوازی چینانهیهتی نه‌ک ته‌نیا له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند له ووڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازی ئه‌وروپیشدا به ڕوونی هه‌ستپێده‌که‌ین و ده‌بینین. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری له‌هه‌ره دوا قۆناغی پێشکه‌وتنیدا ده‌بێته ئیمپریالیزم و ژیانی ملیۆنان مرۆڤی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه ده‌خاته مه‌ترسی شه‌ڕو برسێتیه‌وه، ئیتر چۆنه وا ئه‌مڕۆ بۆرژوازی کوردی باس له گۆڕان و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات. گه‌ر چالاکی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، لێکۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هۆکاری گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌کان بێت، بێگومان په‌یڕه‌وی فیکری کۆمه‌ڵایه‌تی له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی لهدینامیکیهتی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت. بۆیه ناکرێت به‌فیکر و ئایدیایی بۆرژوازی که‌خۆی گه‌نده‌ڵ و خۆپه‌رست و شه‌ڕانگێز و چه‌وسێنه‌ره، میکانزمی گۆڕان بخولقێ و له سروشتی پڕ له ناهه‌مواری میتافیزیکیهتی ئه‌م ڕژێمه سیاسییه‌ی نوقمی دیکتاتۆریه‌ته و پایه‌ی کارکردنی له سه‌ر چه‌وسانه‌وه و بێمافکردنی مرۆڤه‌کان بنیاتنراوه و به‌شی زۆری مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا که کرێکارانن به‌ده‌ستیه‌وه بچه‌وسێنرێنه‌وه و بناڵێنن، ئه‌سته‌مه گۆڕان و گۆڕانکاری بێته کایه‌وه. ئیتر ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕان هه‌وڵبدات ئه‌و جیهانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ر ڕاوه‌ستاوه بخاته‌وه سه‌رپێی خۆی، واته گۆڕان ده‌بێت له شێوه و ناوه‌رۆکدا ڕووبدات، بزووتنه‌وه‌ی واقعی ببێته بابه‌تی ئاڵوگۆڕێکی جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ست بێت به سروشتی یاساکانی گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌وه. به‌واتایه‌کی تر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگه لهبهدهستهوهگرتنی سیسته‌مێکی نوێیی ئابووری و سیاسیدایه‌و ده‌بێت سیسته‌می پێشتر تۆڕههڵدرێت، ئه‌وه‌ش ڕێیی زانستی سروشتی دیالکتیک و میتۆدی گۆڕان و نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌کردنی
22 ی ته‌موزی 2009