!که‌وتنه ناو گێژاوی پروپاگه‌نده‌ی بۆرجوازیه‌وه
!که‌وتنه ناو گێژاوی پروپاگه‌نده‌ی بۆرجوازیه‌وه
وه‌ڵامێک به هاوری سامان کریم سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران
هیوا احمد
hewa_h@yahoo.com
به‌شی یه‌که‌م:هاورێ سامان کریم ووتارێکی له ژیر ناونیشانی " حمید تقوائی و حیزبه‌که‌ی که‌وتنه ژیر بالی موسه‌وی"له ژماره 2684 ی 21/6/2009 حوار موته‌مه‌دندا بڵاوکرده‌وه. له وی‌دا زۆر به دلنیاییه‌وه، وه‌ک پێشبینی و مژده‌یه‌ک بۆ خه‌لک، ده‌ڵی ئه‌م شۆرشه‌ی که باسی لێده‌کرێت به فه‌رمانی خامه‌نائی له دوای ووتاری نویژی هه‌ینی 19/6 ده‌وه‌ستێنرێ!! هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌ریت له ئیران ته‌نها بریتییه له به‌ریوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له نیوان ریزه‌کانی رژێم و به سه‌رکه‌وتنی باڵێکی رژێم به‌سه‌ر باڵه‌که‌ی تردا کۆتایی هات. وه ده‌ڵێ ئه‌مه هه‌موو مه‌سه‌له‌که‌یه به هه‌موو لایه‌نێکی بجوک وگهورهیهوه!! به‌ڵام ره‌وه‌ندی رووداوه‌کان و شیعار و ناره‌زایه‌تی خه‌لکی شۆرشگێری تاران و شاره‌کانی تر و رووداوه‌کانی دوای ووتاری هه‌ینی خامه‌نه‌ئی، به‌رۆشنی دریخست که ئه‌م پێشبینی و لێکدانه‌وه‌یه‌ی هاوری سامان تا چ راده‌یه‌ک نادرووست و ناکۆمه‌ڵایه‌تی و کلێشهییانه بوو. که له‌راستیدا جگه له ده‌ربرینی دژایه‌تیه‌کی ووشک هیچی تر نییه.
ئه‌وه‌ی که روویدا زۆر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێروانینه‌وه بوو، خه‌لکی شۆرشگیری ئیران زۆر خیرا وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌کانی خامهنائیان دایه‌وه، هه‌ر شه‌و ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س له سه‌ر بانی ماله‌کانی خۆیان و سه‌رشه‌قامه‌کانه‌وه بۆ یه‌که‌مجار شیعاری " مه‌رگ بۆ خامه‌نائی" وه‌ک ته‌حه‌دایه‌ک له دژی رژێمی ئیسلامی و سه‌رتاپای ویلایه‌تی فه‌قیه، به‌دنگی به‌رز و پر له توره‌یی ووته‌وه.
رۆژی دواتر سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه و فه‌رمانی سوپای پاسداران له خه‌لک بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر خۆپیشاندانێک و پرکردنی سه‌رجه‌م شه‌قامه‌کان به هێزی سه‌رکوتگه‌ر و رێگه‌گرتن له خه‌لک بۆ کۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان، هه‌روه‌ها بانگه‌وازه‌کانی موسه‌وی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ئه‌نجامنه‌دانی خۆپیشاندان به‌هۆی پێنه‌دانی مۆله‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، به‌لام دههاههزار که‌س له خه‌لکی ئازادیخوازی تاران و شیراز و ته‌بریز و ئه‌سفه‌هان و چه‌ند شاری تر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و "مه‌رگ بۆ خامه‌نائی" و "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر" و "مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامیان" له به‌رامبه‌ر چه‌ک و گولله‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێمدا ووته‌وه. ته‌نانه‌ت خودی موسه‌وی ناچارکرد که خۆی به‌دوای خۆپیشاندانی خه‌لکدا رابکێشێت، به پیچه‌وانه‌ی راگه‌یاندنی بۆرجوازی که وای نیشانده‌ده‌ن که هه‌موو ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێک به فه‌رمانی موسه‌وی و به ناو ئیسلاحخوازهکانه.
کوژرانی "ندی" کچه بیست وحه‌وت ساله به‌ده‌ستی هیزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێمی ئیسلامی بووه ره‌مزی جه‌ساره‌ت و ناره‌زایه‌تیه‌کی قولی خه‌لک بۆ ئازادی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهان. ئه‌مه بوعدێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تری به‌خشیه ناره‌زایه‌تیه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. سه‌ره‌تا و بوعدێکی شۆرشگێرانه له پێناو سهرنهگونکردنی رژێمی ئیسلامی و سه‌رتاپای داروده‌سته‌که‌ی.
درێژه‌کێشانی خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کان و داگیراساندنی مۆم به یادی "ندی"، ده‌رکردنی راگه‌یاندنی هاوپشتی له لایه‌ن یه‌کیتی کرێکارانی ئازاد و سه‌ندیکای شه‌ریکه‌ی پاسه‌کانی تاران و دیفاعکردنیان له خواسته‌کانی خه‌لکی نارازی و مه‌حکومکردنی سه‌رکوت و به‌رزکردنه‌وه‌ی خواسته‌کانیان، سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه‌کان له شاره جۆراوجۆره‌کان، ده‌ست له کارکێشانه‌وه ومانگرتنی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی تاران، مانگرتنی په‌رستاران و پزیشکانی نه خۆشخانه‌ی ره‌سول ئهلئهکرم له تاران،.. خۆکۆکردنه‌وه و خۆئاماده‌کردن و گرتنه‌به‌ری شیوازی تر بۆ دربرینی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی درندانه‌ی رژێم و به‌کارهێنانی له هه‌نگاوی دواتردا،ره‌وه‌ندی رووداوه‌کانی گۆریوه و ئاسۆیه‌کی تری نیشناداوه و رووی له رؤشنبوونهوهی زیاتر و ده‌رچون له ژیر کۆنترۆل و ئاسۆی سه‌رجه‌م باله‌کانی رژێم کردوه و رووخاندنی سه‌رتاپای رژێمی جمهوری ئیسلامی به نیشانه گرتووه.
پیم وایه ئه‌م وێنه واقعی و رۆژانه‌ییه له رووداوه‌کان، وه‌ڵامێکی به‌لگه نه‌ویست و رۆشنه به هه‌ره‌شه‌کانی خامه‌نائی. له هه‌مان کاتدا وه‌ڵامێکیشه به‌و بۆچون و لێکدانه‌وه شکلی و ناکۆمهڵایهتیانهی هاوری سامان و ئه‌و حیزب و گروپ و که‌سانه‌ش که هه‌مان ته‌سه‌ور و لێکدانه‌وه‌یان هه‌یه و بانگه‌وازی خه‌لک ده‌که‌ن که بچنه‌وه ماله‌وه و به‌شداری له‌م خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه‌دا نه‌که‌ن وته‌نها راگه‌یاندنی هه‌لویست به به‌یاننامه‌یه‌ک، به ئه‌رکی مێژوویی و کۆمۆنیستی خۆیان ده‌زانن و به‌س.
چونه‌که بۆچونی ئه‌م هاورییه له‌و لێکدانه‌وه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ئه‌مه کێشه‌ی نێوان دوو بالی رژێمه‌و په‌یوه‌ندی به خه‌لکه‌وه نییه‌و هه‌رچیه‌ک بکرێت درژێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه وخه‌لک فریویان خواردوه، چونکه بزووتنه‌وه و ریزی سه‌ربه‌خۆ و خالصی کریکاران بوونی نییه. له‌راستیدا به تیروانێنێکی قوڵ له رووداوه‌کان و کێشمه‌کێشمه ساسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، خه‌لک وا به ئاسانی ناجنهوه ماڵه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌چێته‌وه ماله‌وه و خۆی بێکار و بێ وه‌زیفه ده‌کات له حه‌ساسترین و خه‌ته‌رترین ساته وه‌خته‌کانی کۆمه‌لگای ئیران‌دا و هه‌رجی زیاتر به‌ره‌و پهراویزبوون ده‌چێت، ئه‌وه ئه‌م جۆره له مه‌یل و ته‌سه‌ور و لێکدانه‌وه‌یه‌ی هاورێ سامانه.
له ناو ئه‌م ره‌وه‌نده سیاسیه حه‌ساس و گرنگه‌دا که خه‌ریکه پایه‌کانی رژێمی ئیسلامی سی ساڵ تاوان و سه‌رکوت و ئیعدام له ئیران‌دا وه‌ک نوینهریێکی درنده و دواکه‌وتوترین بالی نیزامی سه‌رمایه‌داری، له لایه‌ن خه‌لکی ئازادیخواز و نارازییه‌وه دهلهقێنرێ و به‌ره‌و مه‌رگ ده‌برێ، بۆرجوازی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌ی و باله جۆراوجۆره‌کانی تری بێ‌شک هه‌روا بێکار و ته‌ماشاچی ناوه‌ستن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر به‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه بگرن، به لارێیدا به‌رن و له ئامانج و خواستی ئه‌سلی خۆی دوری بخه‌نه‌وه و سوار سه‌ری بن. ده‌یانه‌وێ ده‌سکه‌وتی سیاسی تێدا به‌ده‌ست بهێنن و به قازانجی خۆیان ئاراسته‌ی بکه‌ن و بیکه‌نه هێزێک بۆ هێنانه‌پێشه‌وه و هێنانه‌سه‌رکاری ده‌موچاوێکی تر به‌ڵام هه‌ر له قوماشکهی خۆیان.
له ناو ئه‌م واقعیه‌ت و کێشمه‌کێشمه سیاسیه که پێشهاتوه کۆمۆنیزمی واقعی و شۆرشگێریش وه‌ک هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناو کۆمه‌لگای ئیران ده‌توانێت لایه‌نێک بێت له هاوکێشه‌کانی کێشمه‌کێشم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له رووداوه‌کانی ئه‌مرۆدا. کۆمۆنیزمی ده‌خاله‌تگه‌ر و کۆمه‌ڵایه‌تی و نوینه‌ری ناره‌زایه‌تی و یه‌کسانی خوازی کۆمه‌لگا ئه‌و هێزه‌یه که ده‌خاله‌تی جدی ده‌کات. هه‌ولده‌دات به قازانجی چینی کرێکار و خه‌لکی سته‌م دیده و کۆمۆنیزم ئاراسته‌ی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ناره‌زایه‌تیه بگۆرێت و به‌دیل وئاسۆ و شیعاره‌کانی خۆی بکاته ئاسۆی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه ورابهرایهتیهکهی به‌ده‌سته‌وه بگری،جا له‌هه‌ر خالیک یان به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه ده‌ستی پێکردوه گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌خاله‌تی تێدا ده‌که‌یت. گرنگ ئه‌وه‌یه که چۆن به‌شیک له‌م هێز و ناره‌زایه‌تیه ده‌کاته هێزی مادی خۆی بۆ هه‌نگاوی داهاتووتر. نه‌ک هه‌لبژاردنی چوونه‌وه ماله‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی که ئه‌وه ناره‌زایه‌تی سه‌ربه‌خۆ وخالصی چینی کریکار نییه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که خواستی رووخانی رژێم خواستی کریکاریش نه‌بێت!!
شۆرش ته‌نها ئه‌و ساتانه‌ی کۆتایی نییه که به شیعاری حکومه‌تی کریکاری حکومه‌ت ده‌روخێنرێت وله ناو کتێبه‌کاندا نوسراوه‌ته‌وه. شۆرش ره‌وه‌ندێکی سیاسی عه‌مه‌لییه که سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکردنی هه‌یه هه‌ر وه‌ک چۆن کۆتایی هه‌یه، قۆناغی جۆراوجۆری هه‌یه وهه‌ر قۆناغه‌ش له‌وی تر جیاوازه و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن. به‌پیی گۆرانی هێزهاوسه‌نگی وئاسۆی سیاسی و ته‌ده‌خولی هێزه‌کان چونه‌پێشه‌وه و پاشه‌کشه‌ی هه‌یه. هه‌لچوون و کپ بوونی هه‌یه و درێژه ده‌کێشێ. سه‌یری شۆرشی 1917 بکه‌ن چۆن نزیک به هه‌شت مانگی خایاند. له چێیهوه و به ج شیعارێک ده‌ستی پیکرد و به‌چه‌ند قۆناغدا تێپه‌ری، به چه‌ند به‌رزی و نشیودا تێپه‌ری تا گه‌یشته ئه‌و ساتانه‌ی که ده‌سه‌لاتی بۆرجوازی به‌ته‌واوی بروخێنریت و حکومه‌تی کریکاری دابمه‌زریت.
له ناو ئه‌م رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئیران‌دا نه‌خشی تێکده‌رانه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن و پرپاگه‌نده و میدیای بۆرجوازی و به‌تایبه‌تی رۆژئاوا،له چه‌شنی ئایه‌توالله بی بی سی و سی ئێن ئێن به رۆشنی ده‌بینین. نه‌خش و کاریگه‌ری به‌ربڵاویان هه‌یه له شێواندنی راسته‌یه‌کان و نیشاندانی وێنه‌یه‌کی ناواقعی و پێجه‌وانه و شکلی و روکه‌شیانه له واقعیه‌ت و کێشمه‌کێشمی چینایه‌تی و سیاسی و کۆمهلایهتیهتی رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی کۆمه‌لگای ئێران. ده‌یانه‌وی نه‌فره‌تی سی ساله‌ی جینی کرێکار و خه‌لکی سته‌مدیده له دژی بێ مافی و سه‌رکوت و ئیعدام و سه‌نگسار و بێ گوزه‌رانی و گرانی و بێ‌کاری وه خواستی خه‌لک بۆ سه‌رنگونکردنی رژێمی ئیسلامی پهردهپؤش بکه‌ن. ده‌یانه‌وی ئه‌وه بخه‌نه زهن و میشکی خه‌لکه‌وه که ئه‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه ملیؤنیانه، ته‌نها به خاتری ته‌زویرکردنی ئینتیخاباته و ئاگاهانه ئه‌و شیعارانه زه‌ق ده‌که‌نه‌وه که له خزمه‌تی باله‌کانی تری بۆرجوازی و کۆنه‌په‌رستی وئامانجی خۆیاندایه. ده‌یانه‌وی ئه‌مه بکه‌نه باوه‌ری خالک و رای گشتی تا به‌ربگرن به بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆرشگێرانه بۆ رووخاندنی رژیم که داینه‌مۆی ئه‌م نارهزایهتیانهیه. هه‌روه‌ها به‌رگرتن به هاوپشتییه‌کی جیهانی و ئینسانی بۆ ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی ئیران که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رۆژ به‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن وبههێزبووندایه.
چ ئینسانێکی واقیع بین، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسی دیاریکراوی نه‌بێت و که‌مێ وورد تر و قوڵتر له رووداوه‌کان بروانێت، ده‌توانێت باوه‌ر به‌وه بهێنێت که ناره‌زایه‌تی ملیۆنی و سه‌دان هه‌زاری بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ، کوژران و برینداربوونی ده‌یه‌ها که‌س، گرتن و بێسه‌روشوێنکرنی سه‌داها هه‌لسوراوی سیاسی و خه‌لکی ئاسایی له تاران و چه‌ندین شاری تر، راگه‌یاندنی حکومه‌تی نیمچه عه‌سکه‌ری و به‌کارهێنانی درنده‌ترین شێوه‌ی سه‌رکوت له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژێمه‌وه، ته‌نها به خاتری ته‌زویرکردنی ئینتیخابات و ده‌رنه‌چوونی موسه‌وی یه‌وه بووه!! له واقعدا مه‌سه‌له‌ی ئینتیخابات و ته‌زویر و ده‌رنه‌چوونی موسه‌وی بۆ زۆربه‌ی خه‌لک له‌سه‌ر ئاستی گشتی و سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی( که دیاره به‌شیکیش هه‌ن که خۆشباوه‌رن و فریویان خواردوه) بیانوویه‌ک و وه‌سیله‌یه‌ک بوو بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستانه ناره‌زایه‌تی و گۆرینی هێز هاوسه‌نگی به قازانجی خۆی و به دژی خودی جمهوری ئیسلامی. ئیستفادهکردن بوو له قولبوونه‌وه‌ی زیاتر و بۆ دواوه نه‌گه‌رانه‌وه و په‌ره‌گرتنی زیاتری رۆژ به‌رۆژی ناکۆکی و قڵشته‌کانی نێوان باله‌کانی جمهوری ئیسلامی.
له ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌تیکی ئیستبدادی و مه‌زهه‌بی و دواکه‌وتووی وه‌ک جمهوری ئیسلامی‌دا، که خه‌لک به‌قه‌د سه‌ره‌ده‌رزیه‌ک ئازادیان نیه و مافی ناره‌زایه‌تی وخۆپیشاندان و راده‌ربرینیان نییه و نه‌فره‌تیش له‌و رژێم و وه‌زعیه‌ته فه‌لاکه‌تباره گه‌یشتۆته لووتکه، له روی ئیمکان و باری عه‌مه‌لییه‌وه خه‌لک له هه‌ر ئیمکانات و وه‌سیله و هه‌لومه‌رج و شیعاریک ئیستیفاده ده‌کات تا به هۆیه‌وه بیته سه‌ر شه‌قام و ناره‌زایه‌تی و رق وتوره‌یی خۆی به رووی ئه‌و رژێمه‌دا زۆر خێرا بته‌قێنێته‌وه. به‌مه‌ش هه‌ولده‌دات تا رێگه بکاته‌وه که هاوسه‌نگی هێز به قازانجی خۆی بگۆرێت و حه‌ره‌که‌تی ئه‌سڵی خۆی به خواست وشیعاری خۆیه‌وه نیشان بدات و په‌ره به ناره‌زایه‌تیه‌کانی بدات تا دوا ئامانجی خۆی که سه‌رنگونکردنی سه‌رتاپای جمهوری ئیسلامیه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌وه‌ندی به‌رزکردنه‌وه‌ی شیعاره‌کان بکه‌یت، له شیعاری "موسه‌وی ده‌نگه‌که‌م بده‌ره‌وه" پاشان شیعاری"الله اکبر" دواتر شیعاری " مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر" ئینجا " مه‌رگ بۆ خامه‌نائی" وه سه‌رئه‌نجام گه‌یشتن به " مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی" زۆر ئاشکرا ده‌توانرێت ره‌وه‌ندی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ببینرێت که له چ خالێکه‌وه و به چ هۆیه‌که‌وه ده‌ستی پێکردوه و به‌ره‌و کوێ ده‌چێت.
میدیای بۆرجوازی و سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیران و قهلهمبهدهستانی نۆکه‌رو دارده‌ستی غه‌رب به گشتی، به ته‌واوی توانایانه‌وه خه‌ریکن و هه‌ولی شه‌و ورۆژی ده‌دن که وینه‌یه‌کی ئاواژوو له رووداوه‌کان به دنیا و خه‌لک نیشان بده‌ن. سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌وڵانه‌یان به‌ڵام رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌و شۆرشگێری بوونی شیعاره‌کان، هه‌ندی له سیاسهتمهدارو لێکۆله‌ره‌وه‌کانی ناو ئه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی بۆرجوازی ناچارکردوه که به شێوه و تێروانینی جیاواز باس له شۆرشی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی ئیران بکه‌ن و بڵین که شیعاری "مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی" ئاکامی ته‌زویرو ساخته‌یی له هه‌لبژاردندا نییه. به‌لکو شۆرشێکه که به‌ره‌و روخاندنی جمهوری ئیسلامی ده‌چیت له بنه‌ره‌ته‌وه ئه‌گه‌ر کۆنترۆڵ نه‌کریت چ له‌لایه‌ن باڵی موسه‌وی یان به سه‌رکوتکردنی له لایه‌ن باڵی خامه‌نه‌ئییه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه هاوری سامان که‌وتۆته ناو داوی هه‌مان دیدگا و لێکدانه‌وه‌ی شکلی و رووکه‌شیانه و ئاواژو که میدیای بۆرجوازی و غه‌رب له رووداوه‌کانی ئیران بهدهستیهوهدهدهن و دیخه‌نه به‌رده‌ست.تێبینی:ئه‌م وتاره سه‌ره‌تا به زمانی عه‌ره‌بی له حوار المتمدندا بلاوکراوه‌ته‌وه