Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
ڤالانتاین ڕۆژیك بۆ بیركردنەوە لە خۆمان …. سروشت عومەر مەعرووف

ڤالانتاین ڕۆژیك بۆ بیركردنەوە لە خۆمان …. سروشت عومەر مەعرووف

Closed
by February 16, 2008 گشتی

 دەبێت رۆژى ڤالانتاین بكەینە ڕۆژى بیركردنەوە لەخۆمان ئێمەى نەوەى نوىَ  باشە بۆ ئێمە خۆشەیستى نەكەین گەر نەیكەین دەبێت  پێچەوانەكەى بكەین  كارمان تۆڵە كردنەوە  و بە خێو كردنى رق و كینە بێت  لە بەرچیە كۆمەلگای ئێمە نابێت خۆشەویستى بكات و لاوان كوران وكچان نابێت پەیوەندى سۆزدارى ببەستن   هاوڕَییان
 ئیمە مل كەچین  بە ویستى خۆماشمان ئەو ملكەچیەمان هەڵبژاردوە بە ئاگایى بیت یان نا ئاگایى قبوڵ مانكردوە كەواتە شایەنى ئەو  ژیانە نالەبارەین كە تێیدا دەژین بەرێزان نێرەكان كوڕەكان كىَ لەئێمە رۆژێك لەرۆژان دڵى بۆ كچێك لىَ نەداوە لەناخەوە دوور بەدوور خۆشى نەویستوەپر بەدڵ حەزى نەكردوە, پەیوەندى لەگەڵدا ببە ستێت وسۆزى لەگەڵدا بگۆڕێتەوە بارى دەروونى ئاسودە بكات  بە پێچەوانەى ئەمەش كىَ لەئێمە ڕازى بووە خوشكەكەى خۆشەویستى بكات و پەیوەندى لەگەل كوڕێكدا هەبێت دەتوانم بلێم كەسمان  رازى نەبووین  باشەگەر ئێمە ریگا نەدەین خوشكى خۆمان پەیوەندى هەبێت ئەى چۆن ئێمە بتوانین خۆشەویستى لەگەل كچێكدا ببەستین  یان كچانێكمانمان دەست بكەویت تا پەیوەندیان لەگەڵدا ببەستین كەواتە ئەوەى نایەلێت كە پەیوەندى بە كچێكەوە بكەین خۆمانین ئیمەى كوڕین ئیمەى نێرین پاسەوان و مل كەچى دابە و نەریتى دینى باوك و دایكمانین ئیمە دیلین ئیرادەمان لەدەست داوە تەسلیم بووین بە دین   لەو رۆژەوەى دینى ئیسلام هاتۆتە ناومانەوە خۆشەویستى لە بەینى كوڕان و كچاندا هەڵگیراوەچونكە هەموو لایەك دەزانین   دینى ئیسلام جگە لە هاوسەرگیرى  كە بەكاریكى شەرعى دەزانێت هەموو پەیوەندیەك و تیكەڵبوونێكى نێرو مىَ بە حەرام دەزانێت سەر سەختانە بەرەنگارى دەبێتەوە ئێمەش ئەو ئەركەى بۆ جى بەجى دەكەین چونكە موسلمانین  و باجەكەشى هەر خۆمان دەیدەین . بیانوەكەشیان ئەوەیە هەموو پەیوەندیەكى  سۆزدارانەى  نێرومێەك كۆمەڵگا بەرەو فەسادەت و بەرەڵایىو لیك ترازان دەبات بۆیە پەیوەندیە سۆزداریەكان لەنێو كۆمەڵى ئێمەدا بە نەبوو ئەژمار دەكرێت بەرامبەر بەوەش   كۆمەڵگای ئێمە لێوان لێوە لە درۆ وتەڵەكەبازىو نا ئارامى دەرونىو گەندەڵى وپێشێل كردنى سادەترین مافى سەرەتایى هەر تاكێك كەواتە ئەو بۆچوونە دوورە لەراستیەوە كە پەیوەندىسۆزدارانە فەسادەت بڵاو دەكاَتەوە  بەڵكو بە پێچەوانەوە  . هاوڕێیان ئەو كچانەى پەیوەندى لەگەل ئێمەى كوڕاندا دەبەستن زۆر ئازا و بە ارادەن  چونكە ئەوان دووئەوندەى ئێمەى  باجەكەى دەدەن باكیشیان پىَى نیە تەسلیمى ئەو دابو نەریتە قێزەونە نابن  كاتێك ئەمانەوێت  ئیمەى نێر بە سەریاندا بیسەپێنین تا دواجار بۆ  شاردنەوەى بىَتوانایمان بى ئیرادەیمان  دەستمان دەچێتە خوشكو دایكى خۆمان سەریان دەبڕین دەیان سووتینین خۆشمان بە مرۆڤ ێكى ئازاد و بەندەى خودا دەزانین چەند وێرانەیە چەند سامناكە چەند بەرەڵایە ئەم كۆمەڵگایە رێگایى خۆشەویستیمان بە دڕك ودال َو ئاگرو ڕێژنەى گوللە  لە خۆمان گرتووە   ڕێگای دزىو درۆزنىو خیانەت و تەخت و بىَ چاڵ و چۆڵ بێت, لە كاتێكدا دەبوایە بە پێچەوانەوە بێت  لاوەكان  ئەم مەسەلەیە  هاوكێشەیەكى زۆر ئاسانە كەى پانتایى خۆشەویستى تەسك كرایەوە بەرامبەر بەوە  پانتایى رق و بىَ هیوایى  وگیانى تۆلە كردنەوەفراوانتر دەبێت  .  دەبێت لە خۆمانەوە دەست پىَ بكەین گەر بمانەوێت ئێمەش بە دەردى دایك وباوكمان نەچین  دەبێت  مانا یەكى دى بۆ رەوشت بۆ شەرەف بدۆزینەوە.  شەرەف  لە دایك و خوشكمان وەرگرینەوە خۆمان بە خۆمانەوە شەریف بین نەك شەرف پۆشاكێك بێت   جەستەى دایك و خوشكمانى تێوە پێچین . گەر بمانەویت ئازاد بین  و كۆیلە نەبین دەبێت ڕێگا بە خوشكەكانمان بدەین ئازاد بن كەى ئەوان ئازاد بوون لە دەربڕینى هەموو بیرو بۆچونێك و هەڵبژاردنێك و  وەكو خۆمان سەیرمان كردن  ئەوا دلنیابن ئێمەش ئەو كاتە ئازاد دەبین گەر نا ئەوا ئەم ئاشى داب و نەریتە خۆى لە بۆسە ناوە تا هەزاران هەزار كوڕ و كچى ئەم كۆمەڵگایە بكات بە گەروى ئاشەكەى خۆیدا تەنها گوناحیشمان ئەوەیە كە مرۆڤین و  كوردین و لەسەر زەمینیك لەدایك بووین پىَى دەڵین كوردستان. 
  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.