
زاراوه‌ی (سلێمانی) خه‌ریکه ده‌بێته زاراوه‌یه‌کی عه‌ره‌بی…. ئاسۆ بیاره‌یی.
په‌یامێک بۆ ڕابه‌رانی زاراوه‌ی کوردیعه‌ره‌بی سلێمانی….
ڕه‌خنه….
زمانی کوردی به‌گشتی و زاراوه‌کانیش به تایبه‌تی جێگه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنهوهن، کاره‌سات له‌وه‌دایه ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر باڵه‌فڕته‌ی دروستکردنی زمانی ستانداردی کوردین، زمانه‌که‌ی خۆیان له زاراوه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ده‌چێت، هێنده فۆنه‌تیک و ووشه‌ی عه‌ره‌بی به‌سه‌ریدا زاڵه، له بری ئه‌وه‌ی بکۆشن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهینانی زمانی داگیرکرانی کوردستان، داگیرکه‌ر ئاسا پێچیان داوه‌ته نه‌هێشتنی زمانی ئاوێستا (هه‌ورامی) و به‌شه‌کانی دی زمانی کوردی که کۆڵه‌که‌ی زمانی کوردیه. ئه‌وه خۆی له خۆیدا به‌که‌م زانینی خوده له به‌رده‌م زمانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا، که مرۆڤ هه‌وڵبدات نکوڵی له به‌شێکی زۆری گه‌لی خۆی بکات. لێ هێشتا ناسنامه‌ی کوردی و گیانی پێوه‌ستبوونی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا دروست نه‌بووه.
هێنانه‌وه‌ی ڕمڵ و بیانوی نابه‌جێ، که‌ته‌نها ده‌ڕژێته سوودی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه، ته‌نها کوردی پێ ده‌سووتێت. لێ تائێستا من عه‌ره‌بێکم نه‌دیتووه، که بڵێت نابێت عه‌ره‌به‌کانی مه‌غریب یان لوبنان به زاراوه‌کانی خۆیان بدوێن و ڕادیۆی خۆیان هه‌بێت، ته‌نها له ناو کوردا ئه‌وشته به‌دی ده‌که‌م، ئه‌وه‌ش یان هێزیکی ده‌رکی وه‌کو نه‌ته‌وه‌په‌رسته ئیسلامیه‌کانی له پشته یان تورک تۆرانیه‌کان که‌وا له هه‌وڵدان زمانی پاشماوه‌ی سوپای ئوسمانیه‌کان بکه‌نه زمانی فه‌رمی و به‌ڵام 25 ملێون کورد له باکور بۆی نیه بڵێت کوردم. ئه‌و چه‌ند قه‌ڵه‌م و خوێنده‌واره که دژایه‌تی کرمانجی سه‌رو و به‌شێکی کرمانجی خوار ده‌که‌ن(له‌وانه هه‌ورامی)، کاره‌کانیان ده‌رژێته خانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، ئێ ئه‌و زاراوه‌یه‌ش(کوردیعه‌ره‌بی سلێمانی) که ئێستا که‌سانێک ده‌خوازن به‌تۆبزی بکرێت به سه‌رده‌ست، داهێنانی به‌غدایه.
من له دیاربه‌کره‌وه تاکو حه‌مرین ، له زه‌هاوه‌وه تاکو دێ مه‌شق به کوردستانی ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سانێک یان هێزێکی کوردی، سووکایه‌تی به زمانم بکات، به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌رپه‌رچی ده‌ده‌مه‌وه، لێ ئه‌وه گومانکردنه له کوردایه‌تی من و ملێۆنه‌ها هه‌ورامی زمان، ئه‌وه‌ش ده‌رگا بۆ زۆر هه‌ورامی، بادینی و کرمانجی باکوردهکاتهوه، که خۆیان به کورد دانه‌نێن و ڕزگارکردنی کوردستان بۆ سه‌رانی زاراوه‌ی سلێمانی به جێبهڵن که خه‌ریکه ده‌بێته زاراوهیکی عه‌ره‌بی هێنده ووشه‌ی عه‌ره‌بی تیایه.
بۆیه تکا له‌و که‌سانه ده‌که‌م که ڕابه‌ری زاراوه‌ی کوردیعه‌ره‌بی سلێمانی ده‌که‌ن، با هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد (کرمانجی سه‌رو و خوارو) نه‌که‌نه چه‌ند پارچه‌یه‌ک و به شێوه‌یه‌کی زانستی بیر له کێشه‌ی زمانی ستاندا‌رت بکه‌نه‌وه، با یه‌که‌م هه‌نگاویان زمانی عه‌ره‌بی، تورکی و فارس له کوردستان قه‌ده‌غه‌بکه‌ن، نه‌ک هه‌ورامی بۆ نموونه. با هه‌وڵبده‌ن که‌سایه‌تێکی کوردی دروست بکه‌ن، ئه‌و سه‌رۆکه کوردانه ڕیسوابکه‌ن که له عه‌ره‌ب عهربترن، و کوردستانیان کردووهوهته فه‌رشی کاشان بۆ تۆرانیکان و کوردزمانیشن، نه‌ک هه‌ورامیه‌کان که هه‌زاره‌ها شه‌هیدیان له پێناوی ڕزگاری کوردستان داوه.
15-2-2008 سوێد