
به‌ڵێنه‌کان…….به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ندی عه‌لی .. هاوینی 2009
به‌ر له‌ده‌نگدان
له‌کۆمه‌ڵێ ئاسک ده‌چن
شۆخ و شه‌نگ و
گورج و گۆڵ و
سرک و جرپنپاش له‌ده‌نگدان
دێزو ده‌به‌نگ
خلیچک و خاو
قورس و ته‌مبه‌ڵ
له‌هیچ شتێکی تر ناچن
غه‌یری کیسهڵبهر له‌ده‌نگدان
کولله ده‌بێت بهپهپووله
داڵ خۆی ده‌کات به‌ڕیشۆڵه
پڵنگ ده‌بێت به‌پشیله
شێر خۆی ده‌کات بهسمۆرهو
تیمساح ، بهبۆق
ماریش ده‌بێت بهمێرووله
پاش له‌ده‌نگدان
سه‌هۆڵ ده‌بێت به‌ئاگرو
زیخ ، به‌شاخ و
پوش ، به‌دڕک و
ته‌م ، به‌سه‌رپۆش
بازنگ ده‌بێت بهکهلهبچهو
گواره‌ش ده‌بێت به‌قولاپ و
لۆکه ، به‌ئاسنی حه‌وجۆش
نیشتیمانیش
ده‌بێت بهسوچی مه‌یخانه‌و
ژیان بهپێکێ شه‌راب و
مێژوو ، بهپیرێکی سه‌رخۆش