سێبه‌ری به‌رد …. بێستون حه‌سه‌ن
سێبه‌ری به‌رد
بێستون حه‌سه‌ن
ئه‌م جاره‌یان گوێ له‌قیژه‌ی
سێبه‌رێكی به‌ر ته‌ڵانی خودابگرن ..
له‌سوره‌تی سه‌فه‌رێكی بێچریكهو
له‌هه‌وه‌سی پڕله سیحری مناڵێكی ڕیشن بگرن ..
ئه‌م جاره‌یان له‌وه ناچێ له بێژنگی عیشقه‌وه خۆر چرۆ بكا
له‌وه ناچێ ماچ به‌خه‌تی شڵه‌ژاوی پڕ ترسه‌وه
حیكایه‌تێك بێنێته بوون .
ده‌بوو ئێمه یه‌كه‌م عه‌سری پێكه‌نینمان
خاڵی بوایه له ڕووت بونه‌وه‌ی له‌ززه‌ت و
له‌و شیعرانه‌ی حه‌رف حه‌رف بۆنی فیرقهتیان لێ ئه‌تكا ..
تۆ بڕوانه چۆن بێ په‌روا دڵم ئه‌گری و ده‌ستم ئه‌گری و
چاوم هێشتا له فیرده‌وسی ( با ) دا ئه‌ژی ؟
تۆ كه ئێسته‌ش شیناییهك بهسیماتهوه دیار نه‌بێت
چۆن ئه‌توانی له پاییزێكا هه‌ڵفڕی
حه‌رام بێ كۆچی په‌پوله‌ش ..
چۆن ئه‌توانی عیشقی شه‌وێك بخنكێنی
كه دڵنیای هه‌ر باوه‌شم نیشتمانته !
تۆ له‌سێبه‌ری به‌ردێكا چپهچپت بوو له‌گه‌ڵ خۆت
ئه‌توت تێناگه‌م له عیشقی ..
هێنده هه‌وه‌سم له‌وه‌یه تێكه‌ڵ به هه‌ناسه‌كانی ببم
به‌و هێنده‌یه حه‌زم نییه له ئیره‌یی و
له ڕشتنی عه‌تری جوانیم ..
بۆیه منیش دڵم دایه خوڕه‌می ئه‌و داره تووه‌ی
عه‌یارانه ڕۆحی تكانده گیانمه‌وه و
عاتیفهمی ناسانده‌وه به سبه‌ینێ ,
ئیدی خه‌تی له‌پی ده‌ستم نه‌پێم ئه‌ڵێ نهێنییه‌ك
گوڵه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره‌ت ئهژاكێنێ و
نهسهفهریش به‌ده‌م حوزنه‌وه بزه‌ی دێ ..
تۆ نازانی .. ئه‌وان هاتن ده‌ستیان پڕكردی له درۆ و
ڕه‌نگیان پڕكردی له دوكه‌ڵ
بێئه‌وه‌ی ئه‌ڵوه‌نی شیعرێك
به‌ده‌م سۆزی كچێنیتدا هیوایه‌كت دابپۆشێ !
ئه‌وان هاتن له‌درزی بههارێكهوه خۆیان هاویشته ئینجانه‌كان و
بستێ خاكمان پێدانهبڕا چڵێ ژیان شه‌تڵ بكه‌ین ..
ئاخر ئێمه هه‌موو گوناهمان ئه‌وه بوو پڕ بووین له هه‌ڵاڵه‌ی عیشق و
ته‌نیاییمان دابویه ده‌ست پیره قه‌ڵه‌مێكی غوربه‌ت
تا له شه‌وی نوسینه‌وه‌ی هه‌ر دێڕێكیا
بۆنی سوتانمان نه‌گاتێ .
ده‌پێم بڵێ چۆن له‌به‌حری پاییزێكا مه‌له ئه‌كه‌ی
كهسپێدهت ژه‌هر بیبا وسه‌رت پڕبێ له بۆنی من ..؟
چ سیحرێكه وه‌نه‌وشه‌یه‌ك به‌هار به‌هار باڵا بكا و
به خۆڕایی له به‌رده‌ركی له‌تێ مۆمدا
بیره‌وه‌رییه سوره‌كانی بكا به ئاو .
من له دوعای ده‌م كتێبی مهعشوقێكدا فێركراوم
ئه‌گه‌ر دڵم به شكۆفه‌ی گوڵه باخێكدا هه‌ڵزنا
ئاوڕ له هیچ ڕه‌شه‌بایه‌ك نه‌ده‌مه‌وه
له كاتێكدا هه‌موو دونیا له چه‌شنی كۆلارهیهكدا به‌رز بفڕێ ..
كه‌چی تۆش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
ده‌ستت له حه‌رفی قه‌ڵه‌م و كه‌مه‌ری شیعرم بوویه‌وه
ئیدی ڕۆحت نایه ژێر پێی نه‌فه‌سه‌كانی پاییز و
چاوت پڕ كرد له ئاوێنه‌ی ئه‌و سێوانه‌ی تاهه‌نوكه‌ش هه‌رمناڵن ..
گه‌ر ئه‌ته‌وێ ڕۆژه‌كانت له‌مه زیاتر نه‌بنه خۆراكی قه‌ده‌ر و
غوربه‌ت یاری به ملوانكه‌ی ته‌ڕو پڕی جوانیت نه‌كا ،
یان به‌چه‌شنی هێشوهكانی چاوه‌ڕوانی
شوشه‌ی دڵت به‌خه‌م نه‌شكێ ،
وه‌ره تاوێ له ڕه‌هێڵه‌ی تۆراوی سهرلێوهكانم پشوویه‌ك به‌و
جگه‌ره‌یه‌ك به‌دیاری بۆ شیعر به‌ره .
وه‌ره قه‌تڵی ئه‌م فیرقه‌ته له شه‌وێكا ئاشت كه‌ره‌وه
نۆتهیهكیش نه‌مابێ بۆ حونجهكردنی ئه‌وگۆرانییه درۆزنانه‌ی
كه من و تۆی له یه‌كتر كرد .
وه‌ره و فریای بارانی پێنجه‌مین وه‌رزی دڵم كه‌وه
هێشتا زووه چنینه‌وه‌ی ترێی ئه‌م وه‌رزه بێناوه .
له بیرت دێ .. به دیار ڕه‌حمی دارێكه‌وه
كات تێپه‌ڕی و عه‌ده‌م ڕیشی سپی كرد‌و
ئێمه هێشتا هه‌ر چرۆ بووین ؟
له بیرت دێ كه ئهلف وبێی عیشق خوێنرا
ئیمه یه‌كه‌مین میوان بوین كه فێركراین له زمانی ته‌نیایی بگه‌ین ؟
ئه‌و ده‌م ئێمه دوا وه‌سێتمان دایه ڕۆحی گوێ چه‌مێك و
له مه‌غریبی سه‌فه‌رێكا خه‌ونه‌كانمان به‌یه‌ك به‌خشی ..
بۆیه ئێسته‌ش چاوه‌ڕوانی فرسهتێكین
قه‌ده‌ر به‌ینه‌وه ده‌ست خاچ و
نیشتمانیش له شه‌تاوی نه‌عنای ماچێكا ههڵژهنین ..