
کاریزما چیه و شوێنی ئێستای کورد له‌م نێوه‌نده …..
کاریزما چیه و شوێنی ئێستای کورد له‌م نێوه‌نده هه‌ره هه‌ستیاره‌ی که ناووم ناوه قۆناغی کاریزمییه‌ت کوێیه ؟!
– نه‌وزاد شێردڵ –
( کاریزما وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ تاکه‌کان ووشه‌یه‌کی یۆنانی کۆنه به مانای دیاریی یا به‌خششی خودایی یا توانا و فه‌زڵی که‌سانێکی خاوه‌ن به‌هره‌ی پڕ سه‌رنج و ئه‌کادیمیی له سه‌روو داهێنانی هێزه شاراوه‌کانی ناخ یا په‌ی پێ بردنی شاز و ده‌گمه‌ن و شیکاری پێشبینی هه‌ڵسه‌نگێندراوه نهێنیه‌کان و توانای له ڕاده به‌ده‌ری که‌سانێكی هێوور له بڕیار و له قه‌ناعه‌ت پێ کردنی به‌رامبه‌ر له زۆر بوواردا و حزوورێکی هه‌میشه زۆر جێی متمانه‌ی به‌هێزیان له به‌ڵانس کردنی زمانی جووڵه‌ی جه‌سته و زمانی ووتار و فیکر به پرۆگرام و مێشك به‌نج که‌ری گوێ‌گران و ده‌یان به‌هره‌ی تری گرنگی ئه‌م که‌سایه‌تییه کاریزمیی و لێ هاتووانه له کار کردنه سه‌ر هزر و بیری ده‌یان بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و هتد .. هتد .. له چۆنێتیی جڵه‌و کردن و شوێن خۆ خستنی ئه‌وان و هه‌زاران که‌سانی بیر و بۆچوون ساکاری تر ، یه‌که‌م بیرمه‌ند که بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا توانیی موسته‌ڵه‌ح و فه‌لسه‌فه‌ی کاریزما له ناو فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فیی و مه‌عریفییه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ناو قامووسی سیاسه‌ت بریتی بوو له پرۆفێسه‌ری یاریده‌ده‌ر – ماکس وێبێر – ی ئامریکیی 1864 ، 1920 – ماکس یه‌که‌م که‌س بوو ڕه‌فزی بوونی سه‌رکرده و شه‌خس په‌رستیی تاك ڕه‌وی کرد و به کۆمه‌ڵگاکانی جیهانی ووت ، ئه‌گه‌ر کتێبه‌کانی من و لیژنه‌که‌م بخوێننه‌وه ئه‌وا ئه‌و ههقیقهتهتان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت که هه‌ر یه‌ك له ئێوه به بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کن بۆ دووا ڕۆژ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وت و قه‌زا و قه‌ده‌ری ڕیفۆرم و گۆڕڕان بن ئه‌وا به دڵنیایی یه‌ك هه‌نگاو چییه له جێی خۆتان نابزوێن و وه‌ك گۆمێکی قه‌تیس ما‌و ڕۆژ له دووای ڕۆژ زیاتر بۆگه‌ن ئه‌که‌ن ) ،
————————–
( به‌ر له زیاتر پێناسه‌ی جه‌وهه‌ری واتای کاریزمییه‌ت که من لێره‌دا له سیفه‌ته‌کانی تاکی ڕۆح له به‌ره‌وه خستوومه‌ته قاڵبی قۆناغه ماتریالیزمییهکانهوه با له ده‌لاقه‌ی کڵاو ڕۆژنه‌یه‌کی به په‌له و له ناوه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌ی که ئێستا هه‌رێمه کاریزمییهکهمانی تێدا ئه‌ژی و مه‌گه‌ر هه‌ر دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بتوانین حوکمی ئه‌وه بده‌ین که داخۆ له کوێی پڕۆسه کاریزمییهکهداین یاخوود چه‌ندمان ماوه بۆ بڕینی ته‌واوی قۆناغه‌که ، به‌ڵی با پێکه‌وه و به وویژدانێکی ئینسانییه‌وه چوون وه بیر هێنانه‌وه‌یه‌کی تاڵ به‌ڵام هاو پێچ به شیکاره‌که‌مان ئه‌و هه‌قیقه‌ته فه‌رامۆش نه‌که‌ین که زۆرینه‌ی تاکه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردوستان به تایبه‌ت تووێژی گه‌نجان که باکڕاوندی فیکریی هه‌ر سه‌د تاكێك له‌مان به‌رامبه‌ره به هێزی فیکریی یه‌ك گه‌نجی ساڵانی هه‌شتاکان ، به هۆی نه‌بوونی چه‌ند کۆرس و پرۆگرامێکی زیاتر ئه‌کادیمیانه‌ی – تهوعیه – = هۆشداریی گشتیی پێ دانیان و له بری نمایشی چه‌ند کارێکی مۆرفین ئاسا هۆش به‌ر و مێشك کاوول که‌ری کۆمه‌ڵگا به گشتیی و گه‌نج به ڕۆبۆت که‌ر و دیارده‌ی ته‌واو سه‌قه‌تی به ناو هونه‌ر و مه‌عریفه‌ی ئێجگار فاسید به‌خش و ئاڵۆز و بێ به‌رنامه‌ی فه‌رهوود کردنی ژێر خانی فیکریی و فه‌رهه‌نگی و ئیکۆنۆمیکیی هه‌رێمه ئازاد و هتده .. وه که هه‌روه‌ك له نزیکی هه‌ژده ساڵ نووسین و چاو پێکه‌وتن و کۆڕ‌و سیمیناردا دوو باره و ده باره‌م کردۆته‌وه و له‌م دوواییه‌شدا له ڕێگای په‌یڕه‌وی – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان – ئه‌په‌ك – وه وتوومه ئه‌و – تهوعیه – هۆشداریانه به ئه‌رکی سه‌ره‌کیی سه‌ر شانی تیڤی و که‌ناڵه میدیۆلۆژیا پسپۆڕه‌کان ئه‌ژمێردرێت ، وه به هۆی ڕاهێنانی ناڕاسته وخۆی هه‌ندێك له‌و میدیایانه له سه‌ر لاسایی پێ کردنه‌وه‌یه‌کی ئێجگار سامناك و نامۆ به کۆمه‌ڵگاکه‌مان و چاندنی مووتوربه تۆوێکی پڕ زیخ و زێوان و بێ بنه‌مای فیکریی به‌ر له هه‌ر شت تا ئێستا کاره‌ساتی جیا نه‌کردنه‌وه‌ی تمووحی بنچینه دار له ته‌ماعی خه‌رابات خوڵقێنه‌ری چۆنێتی – له پڕێ بوون به کوڕێ – ی پڕ شپرزه‌یی و قه‌ناعه‌ت لێ شێواوی کوردانی سه‌ر یه‌ك خاکه پیرۆز و هاو شێوه‌و دوو ئاسمانه جیاوازه‌که‌ی کوردوستانێکی له لایه‌ك دۆلار بارینی عهشواییانهی دوای هاتنی ئامریکا به سه‌ر سه‌ری نوخبه‌یه‌كی دیاریی کراودا و له لایه‌کی تریشه‌وه ئاگری مه‌ینه‌ت و نه‌گبه‌تیی باراندن به سه‌ر نوخبه‌یه‌کی تری فه‌رامۆش کراوی تووڕه و چاو کراوه‌دا که دیسان به بۆچوونی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی من ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فوول نێگێتیڤ و چه‌واشه‌یی ئه‌م ڕه‌وشه پڕ له جوودا خوازییه ئاشکراو ئه‌م نایه‌کسانییه هه‌ره زه‌ق و ناشارستانییه تۆقێنه‌ره هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کیی بوون له غافڵه کووژیی ڕۆحی ئینتیما و سه‌ر بڕینی بڕوا و بێ هێز کردنی متمانه به خۆ کردنی زۆرێك له‌و تاکانه‌ی که چیتر هاو شێوه و هاو دیارده‌ی که‌مێك به زه‌مه‌نی به‌عس شوبهێندراوی ئه‌مڕۆ ئه‌وه بوو زۆرێك له هاو ووڵاتییه بێ لایه‌ن و ئه‌کادیمی و بڕێکیش له قه‌ڵه‌مه ڕه‌هه‌ندییه ماندووه‌کان ئه‌و ئیمانه‌یان لا پووکایه‌وه که گووایا چیتر هاو ووڵاتیی بێ لایه‌ن دووای شه‌ڕی ناوخۆ بتوانن له ڕێگای دیپلۆمی باڵای بێ ته‌زکیه‌ی حیزبیی و په‌نجه مۆری ئیدیۆلۆژیی و سنعه‌تی داهێنه‌رانه‌ی بێ پشت و په‌نایان بتوانن له به‌رامبه‌ر زۆرێك له کادێرانی حیزب و سه‌رکرده ته‌قدیس که‌رانه‌وه ببنه خاوه‌نی – یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی – وه‌زیفه و موڵکی ئه‌و نوخبه که‌م خوێنده‌وار و بێ به‌رهه‌م و تفه‌نگ و ئایدیۆلۆژیا بازانه‌ی که هه‌میشه په‌نجه له سه‌ر په‌له پلیتکهی کوێرانه‌ی تفه‌نگ ئاماده‌ی هه‌ر شه‌ڕێکی تری خۆ کووژیین که – وه‌لی نیعمه‌تیان – له سه‌رکرده چه‌واشه بووه‌کانی قۆناغی کاریزمییهتی ناو براو فرمانیان پێ بکات ) ،
————————————
به پێی بیوگرافیای ئه‌زموونه چڕه‌کانی بیرمه‌ندانی مێژوو ، وه هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبه سیاسیی و یاساییه نێو ده‌وڵه‌تییه په‌یڕه‌و کراوه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆ باس کردن له خاسییه‌ت و پێناسه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی که – من ناوم ناوه – شێوه پڕۆسترویکایی کاریزمییه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی نه‌رم و باشتر هه‌زم کراو بۆ کۆمه‌ڵگا نامییهکان چاپ نه‌کرێنه‌وه ئه‌وا باسگه‌لێکی فره چمكی سه‌ر لێو له موسته‌ڵه‌حی نامۆ و تابووره تووێژینه‌وه‌یه‌کی فره شیکاری ئێجگار سه‌خت و ئاڵۆزی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێنیسانس خواز به دوای خۆیدا بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگا هیستریی و چه‌پڵه باز و له خشته براو و فیکر ناکامڵانه ئه‌هێنێت که - ئۆگه‌ست کانت – ی گه‌وره پسپۆڕی بواری سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و شاره‌زای سیسیۆلۆژیا – 1798 ، 1857 – وه‌ك قوتابی و تایبهتمهندێك هه‌موو ژیانی خۆی بۆ داڕشتنه‌وه و کورت کردنه‌وه‌یه‌کی ئاسان و ساکار تری چاپ کراوه‌کانی مامۆستاکه‌ی خۆی – سان سیمۆن – ته‌رخان کرد و دوواجاریش کۆکراوه‌ی هه‌موو کار ئاسانیهکانی بۆ تێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌وده‌م زۆرینه نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان و کاڵفام و به‌د مه‌ست و شه‌ڕانگێزی ئه‌و قۆناغه هه‌ره هه‌ستیاره‌ی عه‌سری کاریزمییهتی فه‌ره‌نسا خسته پاڵ شاکاره کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه چاپ کراوه هه‌ره گرنگ و هاو بابه‌ته‌کانی بیرمه‌نده عیملاقه‌کانی تری هه‌موو ئه‌وروپا و ئامریکا و سه‌ر ئه‌نجامی چاپی کۆتاییش دوای نزیکی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ساغ کردنه‌وه ئه‌کادیمییه‌کاندا ئه‌م کتێبه تیۆرییه هه‌شت موجه‌له‌ده گرنگه‌ی – یاسا و سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی – ئه‌مڕۆی لێ پێك هات که ئێستا به سه‌دان کۆلیژ و په‌یمانگای یاسایی و سیاسیی و ئیداریی و ئابووریی و هتد .. ی سه‌راپای جیهان وه‌ك باڵا ترین مه‌رجه‌عی سه‌قامگیر زۆر به جدیی ده‌یخوێنن ، لێره به دووا هه‌وڵ ئه‌ده‌م پشت به‌ست به موجه‌له‌دی ژماره – شه‌ش – ی تایبه‌ت به زانستی کاریزما که وه‌ك ووتم من ناوی ئه‌نێم قۆناغی کاریزمییه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌ت ببێت مشته پێناسه‌یه‌کی ئێجگار کورت له‌م خه‌رواره هه‌ره هه‌ستیاره شی بکه‌مه‌وه ، قۆناغی کاریزمییه‌ت ئه‌و پرده کاتیه‌یه که هه‌موو گه‌لانی تازه ڕزگار بووی دوای قۆناغی دیکتاتۆرییه‌تی سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به به بێ جیاوازیی و زۆر به حه‌تمی ئه‌بێت بۆ ئامانجی گه‌ییشتن به قۆناغی دیموکراتییه‌ت پیایدا تێپه‌ڕ ببن ، هه‌ر به دوای که‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی دیکتاتۆرییه‌تدا ده‌ستبه‌جێ قۆناغی کاریزمییه‌ت وه‌ك دیارده‌یه‌کی خۆڕسکی بێ به‌رنامه‌ی ڕه‌شۆك و هاوشان به وجوودی جه‌ماوه‌رێکی شه‌پۆل ئاسای ده‌ست پڕ له چه‌کدا سه‌ر هه‌ڵئه‌دا که نزیك ترینیان ڕاپه‌ڕینه نیمچه شێواوه‌که‌ی خۆمان بوو ، سه‌ره‌تای قۆناغه‌که به نۆرمێکی بازاڕیانه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر خوێناویی و نا ئۆرگهناییزی لووتکه‌ی فه‌رهوود و تاڵانیی کردنێکی کوێرانه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی جار جار کۆکتێل به ئیلتیزامێکی بچووکی دادگای شۆڕشگێڕانه‌ی تێکه‌ڵ به دیارده‌ی تاك و کۆ کووژییهکی دیسان کوێرانه‌ی هیستریی و ماڵ وێران سازیی پڕ تووڕه‌یی و که‌س به که‌س نه‌بوو له غیابی ته‌واوی یاسادا ده‌ست پێ ئه‌کات که هه‌میشه له‌و حاڵه‌ته گه‌شکه گرتووه پڕ له هه‌ڵچوونه ده‌روونیه شێتانه‌یه‌دا نزیکی یه‌ك له سه‌دا خه‌ڵکی بێ هیچ تاوانێك زۆر به هه‌ڵه له‌ت و په‌ت کراوون و به پێچه‌وانه‌شه‌وه و به هه‌مان ڕێژه‌ش که‌سانی ئه‌وپه‌ڕی خائین و تاوانکار وه‌ك به چاوی خۆمان له ڕاپه‌ڕیندا بینیمان چ به هه‌ڵه و چ به ئه‌نقه‌ست کرانه قاره‌مانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌که و سه‌ر ئه‌نجامیش به‌ر له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و میدیاکان زه‌فه‌ر به ئایینده‌ی مۆڕاڵیی و سیاسیی ئه‌م که‌سانه به‌رن ئه‌مان پێش وه‌خت که‌یسی ڕابووردیهکی پڕ سه‌روه‌ریی ته‌زویریان به زه‌بری پاره ڕێك خستووه و تیایاندا هه‌بووه پله به پله‌ی ده‌سه‌ڵات تاکوو قۆناغی دوای چه‌ند مانگێك پێکهێنانی حکوومه‌ت و پاڕله‌مانی خوێن گه‌رمانه و قه‌ره‌باڵغ و کلاسیكی گه‌لان په‌لیان هاویشتووه ، به کورتی قۆناغی کاریزمییه‌ت له جیهانی سێیه‌مدا به تایبه‌ت و به جیاوازییه‌کی زۆر که‌م له یه‌کتر بریتیه له هوروژمێك په‌نا بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رێکی هێشتا بڕوا و متمانه به خۆ نه‌بووی ترس لێ نیشتووی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌سری دیکتاتۆرییه‌تی داڕماو و هه‌ڵوێستی چه‌واشه و ڕه‌شۆك و شیرازه پچڕاوی دوای قۆناغی ئازادیی گه‌لان بۆ ده‌وروپشتی سه‌رۆك و سه‌رکرده و گه‌وره عه‌شاییر و کادێره باڵا عه‌سکه‌ریی و سیاسییه خاوه‌ن نفووزه مادیی و مه‌عنه‌وییه‌کان ، ئه‌زموونی نزیکی شه‌ش سه‌د ساڵه‌ی زۆرینه‌ی گه‌لانی ئه‌وروپای کۆن و جیهان تاکوو ئه‌مڕۆ سه‌لماندوویانه له نێوان نزیکی هه‌زار و چوار سه‌د کوده‌تا و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی لاواز یا زۆر پته‌وی جه‌ماوه‌رییدا ته‌نها نزیکی سه‌د و په‌نجا له‌وان سه‌رکه‌وتوو بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ناوی نزیکی چل گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ڕاپه‌ڕیووی دژ به قۆناغی دیکتاتۆریه‌ت و داگیر که‌ر وه‌ك سیمپووڵێکی هه‌ره ناسراو چوونه‌ته لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه و به‌س له‌وانه به‌رخودانی گه‌لی نۆروه‌ی و فه‌ره‌نسا و ڤێتنام و چاینا و کیوبا و فلیپینۆ و باشووری ئافریکا و سانتڕاڵ ئه‌مێریکا و هتد .. ، هه‌ڵبه‌ته له ناو ئه‌وان و غه‌یری ئه‌وانیشدا سه‌رکه‌وتوو ترین و پێشکه‌وتوو خواز ترین نه‌ته‌وه و ووڵاتانی مۆدێرنی ئه‌مڕۆ له‌وانه بوون که پێشتر و له دووای واده‌ی ڕووخاندن و داڕماندنی سیسته‌می تۆتالیتاریی مێژووی کۆنیاندا سه‌رکرده مه‌یدانیی و فیکرییه که‌مێك به ته‌مه‌نه‌کانیان بوونه‌ته ئه‌نجوومه‌نێکی ڕاوێژ پێ کردن و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتییان داوه‌ته ده‌ست نه‌وه‌ی نوێ ، له کۆندا و له قۆناغی کاریزمییهتی سه‌ره‌تاییدا خه‌ڵکی ووڵاتی هۆڵه‌ند به یه‌که‌م ده‌وڵه‌تیی نموونه‌یی ئه‌ناسرێت و هه‌ر ئه‌وانیش بۆ یه‌که‌مجار سیسته‌می فیدرالیزمیان گواسته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وروپا و له کاتێکدا که خاوه‌نی چه‌ندان که‌سایه‌تیی کاریزما لێوه‌شاوه و بڵند و به نفووز تر له سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی کورد بوون و هه‌میشه‌ش له پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و نه‌به‌ردییه‌کاندا بوون به‌ڵام له بری هه‌ڵپه‌ی مه‌نسه‌ب و شه‌ڕی کورسی و ده‌سه‌ڵات که سێ به‌شی ئه‌وروپای ئه‌وکاته‌ی نووقمی خوێن کردبوو دیسان بۆ یه‌که‌مجار وه‌ك ستراتیژ پارێزێك ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ڕاوێژ کاره‌یان پێك هێنا که وه‌ك ئه‌بینین چۆن تاکوو ئێستا سه‌ربه‌رزانه به‌و مێژووی قۆناغی کاریزمیهتهوه ئه‌نازن و به ڕاستی له‌وه زیاتریشیان شایسته‌یه ، ماندێلا نموونه‌ی باڵای مێژووی نوێی قۆناغی کاریزمییه‌ت بوو ، ئه‌و به دوو ساڵ سێ به‌شی ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاند و چیتر ووتی کاری من ته‌واو ، دیاره هه‌موومان به ده‌یان نموونه‌ی تری ئاوا جوان و ئاماده‌مان له به‌ر ده‌ستایه ، به‌ڵام پرسێکی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه :- ئایا بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی کاریزمییه‌ت و گه‌ییشتن به قۆناغی دیموکراتییه‌تی ڕاسته‌قینه نه‌ك گاڵته‌قینه !! پێویستمان به چه‌ند ساڵه ؟! کتێبی یاسا و سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی ناو براو باس له‌وه ئه‌کات که ڕێژه‌ی ساڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی کاریزمییه‌ت بۆ دیموکراتییه‌ت ڕێك هێنده‌ی ساڵه‌کانی دیکتاتۆریه‌تی به‌سه‌ر چوو ده‌خایه‌نێت ، به‌ڵام له پاڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا چه‌ند مه‌رج و ڕوون کردنه‌وه و دیراسه‌ی گرنگ گرنگیشی داناوه که هه‌ره گرنگیان و ئه‌وه‌ی ڕێك له‌م قۆناغه کاریزمییهی هه‌رێمه‌که‌ماندا وه‌ك کاڵایه‌کی گوونجاو پڕ به باڵامان پێناسه‌ی بکه‌ین ئه‌وه‌یه :- بڕینی ساڵه‌کانی ئه‌و قۆناغه له ئسلووبی شۆڕش و کووده‌تا و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر یاخوود له ئسلووبی قات و قڕ کردنی خوێناوی و شێوازی سه‌رکووت کردنی دیکتاتۆرێکه‌وه بۆ دیکتاتۆرێکی تر زۆر جیاوازیی ئه‌کات ته‌نانه‌ت خوودی قۆناغی کاریزمییه‌ت له هه‌ر شوێنه و شێوازێکی جیاواز ئه‌گرێته خۆی ، نه‌ته‌وه‌یه‌ك که خاك و سامان و زمان و ئیراده‌ی له لایه‌ن دووژمنێکی نامۆ به کلتووری خۆی سه‌رکووت و کاوول کرابێت ئه‌وه ئێجگار جیاوازه له‌و دیکتاتۆره سته‌مکاره‌ی که نه‌ته‌وه زوڵم لێ کراوه‌که‌ی یه‌ك زمان و ئایین و کلتوور و هتد .. ی خۆی بوو بووبێت ، به پێی ئه‌و یاسا و مه‌رجانه ئه‌گه‌ر داگیر که‌ر له‌م ڕووانه‌وه نامۆ بێت به کلتووری نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌که ئه‌وا ڕۆڵی نه‌گریسی دیکتاتۆره‌که چوون ڕژێمی به‌عس وه‌ك تاوانباری جه‌نگ پێناسه ئه‌کرێت ، تا ئێره ئه‌مانه یاسا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هتد .. ن و پێم وایه پێویست به دووباره کردنه‌وه‌ی کاره سامناکه‌کانی سی و پێنج ساڵی حیزبی به‌عس ناکات که ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئاڵۆز و بۆگه‌نه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان ڕێ گر نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌ر ئه‌و کاته و به کۆی ده‌نگ و ده‌سته بڵنده‌کانی نێو هۆڵه‌کانی – ی‌و ، ئێن – ئه‌مه به جێنۆساییدێکی حه‌تمی له قه‌ڵه‌م ئه‌درا ، که‌واته هه‌ر به پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی ناو قۆناغی کاریزمییه‌ت مه‌رج نییه که بۆ تێپه‌ڕاندنی واده‌ی کاریزمیهتهکه و له چاو گه‌لانی تازه ڕزگار بوودا پێویستمان به هه‌مان ڕێژه ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سی و پێنج ساڵه‌ی دیکتاتۆرییه‌تی سه‌ددام و به‌عس بێت به‌ڵکوو دووای پاکتاو سازییه‌کی ئاشکراو جێنۆسایدێکی له‌و ئاشکرا تر له هه‌مان دوو ساڵه‌که‌ی حوکمی ماندێلامان زیاتر پێویست نه‌بوو تاکوو سێ به‌شی قۆناغه کاریزمییه‌که زۆر به ئاسانیی ببڕین ، له کتێبی هه‌ره ناوداری – لووتکه‌ی ئه‌دا = تۆپ پێرفۆرمهینس – ی بیرمه‌ند – زیگ زێگله‌ر – دا ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تیی کاریزما که هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێك بۆ قۆناغی ئێستای کوردی هه‌رێم نووسرابێت و چه‌ندان زانکۆی ناسراوی وه‌ك هارڤارد و هه‌ردوو ئه‌کادیما و ڕێکخراوی ستاندفۆرد و کارنیگ و هتد .. گه‌یاندیانه ترۆپکی ئه‌نجامی تووێژینه‌وه‌کان به یه‌ك دێڕ ئه‌ڵێت :- نه‌ته‌وه‌یه‌ك که جێنۆساید کرابێت ئیتر کوفری وویژدانیی و ئاینیی و ئینسانیی و ئه‌و په‌ڕی خۆ به که‌م زانینه ئه‌گه‌ر سازش له‌سه‌ر وورد ترین داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکات ، دوور له‌م باسه‌ی مسته‌ر زێگلهریش له ڕۆژێکی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و هاوشان به چالاکیی زۆرێك له ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌نده‌ران که ڕێکخراوێکی خۆ به‌خش و ڤۆڵنتێر ئاسا و هه‌ره چالاکی وه‌ك ناوه‌ندی – چاك – له لایه‌ك که من هه‌میشه به باڵیۆزی گه‌ڕۆکی دۆزی کورد ناویان ئه‌به‌م + کۆنگریسی نه‌ته‌وه‌یی کورد – که‌ی . ئێن . سی – له باکووری ئامریکا که ئه‌وه‌تا به شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌ی هاو شێوه‌ی – چاك – که‌یسی ئه‌نفال و کیمیا باران و هتد .. ی خستۆته به‌رده‌م یه‌کێك له پارێزه‌ره هه‌ره ناسراوه‌کانی ئامریکا‌و وه‌ك یه‌که‌م هه‌نگاو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌ره‌تا :- قه‌ره‌بووی مادیی و مه‌عنه‌وی قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و کیمیا باران له‌و لایه‌ن و ووڵاتانه بسێنێته‌وه که هاریکاریی خوڵقاندنی چه‌کی کیمیاویی و کۆ کووژیی سه‌دامیان کردوه و ڕاشیان ئه‌کێشێته به‌رده‌م دادگاکانی ئامریکا و لاهای به ڕۆڵی لێك دوور و هاو ئامانجی هه‌ردوو لایان ئه‌توانن لایه‌نی که‌م باشترین ده‌ستکه‌وتی ستراتیژیی و شایان به قوربانیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن که‌چی دیسان به داخه‌وه و هه‌ر له ڕێگای ڕێپۆرتاژی زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئاووڕ له خه‌رج و مه‌سره‌فی سووننهت ئاسای خه‌یاڵیی و پڕ زیاده ڕۆیی چه‌ند به ناو هونه‌رمه‌ندێکی فاشیل و زه‌وق تێکده‌ر دراوه‌ته‌وه نیو ئه‌وه‌نده ئاووڕ له ڕۆڵی فه‌رز ئاسای پشتگیریی ئه‌م دوو لایه‌نه هه‌ره ستراتیژ خوازه نه‌دراوه‌ته‌وه که هیوادارم هه‌ردوو لایه‌نی ناو براو له زوو ترین کاتدا ده‌نگ و ڕه‌نگ و چالاکییان یه‌ك بخه‌ن به تایبه‌ت ناوه‌ندی – چاك – زۆر به ئاسانیی و له ڕێگای ده‌یان و سه‌دان دۆکیمهنتی به‌ڵگه‌داره‌وه ئه‌توانێت ببێته هانده‌رێکی هه‌ره به هێزی به‌ڕێزانی – که‌ی ، ئێن ، سی – ، دووا ووته و ئاخۆ ئێستا کوردی هه‌رێم له کوێی ئه‌م قۆناغه‌ی کاریزمییهتدایه ؟! ، من زۆر به ڕاشکاویی و پشت به‌ست به‌و به‌ڵگه و دیراسه گرنگانه‌ی که وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری – ئه‌نجوومه‌نی پیرانی هه‌رێمی کوردوستان – ئه‌په‌ك – له به‌ر ده‌ستمان که‌مێك به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌ڵێم :- ئێمه‌ی کوردی هه‌رێم دوای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئێجگار نێگێتیڤ و جه‌زره‌به‌ی به سوێی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه گانگریی ئاساییه‌ی که په‌ل و پۆ هه‌ستیاره‌کانی هه‌رێمه‌که‌مانی گرتۆته‌وه ئه‌گه‌ر ڕێگایان به که‌سانی پسپۆڕ و دیپلۆم باڵای ئه‌زمووندار بدایه ئه‌وا زۆر پێشتر له ئێستا و هه‌ر له کابینه‌ی دووه‌می حکوومهتهکهمانهوه ئێمه ئه‌م قۆناغه‌ی کاریزمییهتمان ڕووه و دیمۆکراتیهتێکی هاو چه‌رخانه بڕیبوو ، به‌ڵام هه‌میشه‌ش وه‌ك که‌سێکی گه‌ش بین بڕوای موتڵه‌قم وایه که هیچ شتێك نه‌چووه بچێ و قۆناغی کابینه‌ی دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌گمه‌ن و پێشتر ئه‌به‌د ساز نه‌دراوه نوێیه‌ی هه‌رێمه‌که‌شمان ئاکامی هه‌رچۆنێك بێت ئه‌بێته سه‌نگێکی مه‌حه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م و پاش هه‌ژده ساڵ خوولانه‌وه له ناو بازنه‌یه‌کی که‌مێك ته‌سك و ئۆکسجینی بڕوا به خۆ بوون لێ بڕاوه‌وه قووله پێیه‌کی جدی تر بخه‌ینه ناو پڕۆسه‌ی نوێی جوگرافیای دیموکراتیه‌تێکی خۆشنوود هێنه‌ر که زۆر به ئاشکرا وتوومه ئه‌م پڕۆسه هه‌ره یه‌کلایی کهرهوهیهی که به پڕۆسیسی واده‌ی منداڵ بوونی دوای زریکه و ژانێکی زۆری ئه‌زه‌لیی کوردوستانی داییكی ئه‌شوبهێنم سه‌راپا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌که‌م جه‌وهه‌ری هه‌موو گۆڕانه‌کان لێره‌وه له بیست و پێنجی جولای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێ ئه‌که‌ن تاکوو ده‌نگ و بڕوا‌و متمانه‌ی ڕۆشنگه‌رانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو سنگی داییکه چه‌ند جار کۆرپه له بار چووه‌که‌ی مێژووی کوردوستانهکهمان .