ئایا پرسی کورد مه‌ترسیه له‌سه‌ر عێراق؟
ئایا پرسی کورد مه‌ترسیه له‌سه‌ر عێراق؟
له‌دووتوێی وته‌که‌ی مالیکی له واشه‌نتن و هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمدا
ئیبراهیم مهلازادهدیاره که پرۆبلێماتیکی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌ب و کورد ته‌نها هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی نه‌بووه له‌ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو کێشه‌که ڕه‌هه‌ندی یاسایی و ئه‌رک و مافی هه‌ن و پێویستیان به هه‌وڵ و کۆششی سه‌ریا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. ئایا پرۆبلێماتیکهکه له نه‌بوونی نه‌خشه‌ی ڕێگادایه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان یا ڕه‌هه‌ندی قوڵتری هه‌ن و پێویستیان به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیکه هه‌یه بۆ زه‌مینه‌سازکردنی جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌ی ڕێگا؟ گرێکوێره‌کان له‌چیدا چڕ ده‌بنه‌وه؟ بۆ دوای ده‌یان ساڵ و که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌زموونێکی زۆر له ههڕهسهێنانی ڕێککه‌وتننامه و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به‌غداد و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، هه‌موو جارێک په‌یوه‌ندیه‌کان و چاره‌سه‌ره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه چوارگۆشه‌ی سفر و کێشه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه؟ ئه‌و هۆکارانه چین که ئه‌مڕۆ مالیکی له واشهنتنهوه پرسی کورد به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌زانێت له‌سه‌ر پێکهاته‌ی عێراقدا؟
ڕه‌هه‌نده‌کانی سه‌رنه‌گرتنی ڕێککه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ کورد و به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ به‌مه‌بستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ته یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی به‌غداده‌وه، به‌هۆی ئاڵۆزی و ناڕۆشنی خودی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ کورددا نه‌بووه، چونکه داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی جیاخوازی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له مامه‌ڵه‌کردنیشدا کورد که لایه‌نی هه‌یمه‌نه لهسهرکراویش بووه به‌ڵام هه‌میشه زیاتر ڕه‌چاوی برایه‌تی کردووه و سووربووه له‌سه‌ر تێکههڵنهکردنی ناکۆکی سیاسی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نێوان گه‌لانی ناو عێراقدا به‌تایبه‌تیش کورد و عه‌ره‌ب. ته‌نانه‌ت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌دوای ڕوخانی حکومه‌تی پێشووتری عێراق و کرانه‌وه به‌ڕووی دونیا و زێده‌بوونی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستاندا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی بنمیچی داواکاریه‌کانیان، هێشتاش جیاخوازانه مامه‌ڵه‌یان نه‌کردووه و له‌خودی عه‌ره‌به‌کان زیاتر به‌ته‌نگ ئارامی و یه‌کپارچه‌یی عیراقه‌وه بوون و به‌هێز ئاماده‌بوونی خۆیان له‌به‌غدا تاقی کردۆته‌وه، بێجگه له‌وه‌ی که هاوسه‌نگه‌ری ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بوون له‌دژی هه‌یمه‌نه‌ی حکومه‌تی پێشووتری عێراق تا ڕۆژی ڕووخاندنی. تا ده‌گاته داڕشتنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی که که‌مترین خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی له‌خۆگرتوون و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌مه‌ڕ کێشه‌کان هه‌وڵیانداوه به‌نه‌رمی و یاساییانه مامه‌ڵه بکه‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی که له‌لایه‌ن زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به سازشکار تۆمه‌تبار کراون. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌رمونیانیه و بوونی نه‌خشه‌ی ڕێگا له‌ناو خودی ده‌ستووری عێراقدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه‌وه، ئه‌مڕۆ مالیکی پرسی کورد به مه‌ترسیدارترین کێشه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر به‌کورتی له باکگراوندی ئه‌قڵی تاکڕه‌ویانه‌ی عه‌ره‌بی عێراق له به‌غدا بکۆڵینه‌وه خۆمان له‌به‌رده‌م ئه‌قڵێکی ههیمهنهداردا ده‌بینینه‌وه که ڕه‌هه‌نده‌کانی درێژده‌بنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری زۆر گرنگ که تائێستاکهشپێناچێت گۆڕانیکی ڕادیکاڵ به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌قڵه‌دا هاتبێت و به‌ئه‌سته‌میش ده‌بینرێت، له‌ئاستی مافه‌کانی خه‌ڵکی باشووری کوردستاندا. هه‌ڵبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی دوو ئایدیۆلۆژیای دژ به‌یه‌ک و بۆدواجاریش هاوسه‌نگه‌ر له‌دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م و داڕمانی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا، که ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئایدیۆلۆژیای ئاینی و ناوه‌ندگه‌رایی عه‌ره‌ب و له‌ناو ئه‌و ئایدیۆلۆژیایهشدا پێکهێنانی ئیخوان موسلیمین بوو له‌میسر، هه‌ردووک ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه به‌یه‌که‌وه به‌شدارن له پێکهێنانی ئه‌قڵی دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌می عه‌ره‌به‌کان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌وه‌ش که دواتر بوو به قوتی هه‌میشه‌یی ئه‌و دوو بزاڤه ئایدیۆلۆژیسته و کردنی به بڕوبیانۆ بۆ ههیمهنهخوازی به‌رده‌وام و هه‌ڵپه‌ساردنی کێشه‌کان، ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌به‌کان بووه.
دیاره قسه‌کردن له‌و دوو بزاڤه و کاریگه‌ریدانانی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌قڵی عه‌ره‌به‌کان و به قهیرانکردنی هه‌میشه‌یی واقیع و بارودۆخی ناوچه‌که، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر هه‌یه، چونکه حاڵه‌ته‌که نه‌ک هه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌بووه، به‌ڵکوو کاریگه‌ری له‌سه‌ر سایکۆلۆژیا و پێکاته‌ی کۆمه‌ڵایتی و مرۆیی مرۆڤی عه‌ره‌بی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بووه و توانراوه له کێشه ڕاسته‌قینه‌کانی خۆی دووربخرێته‌وه و به کێشه ئایدیۆلۆژیهکانهوه بغافڵێنرێت له‌پێناو هه‌یمه‌نه‌ی ئایدیۆلۆژی و ده‌سته‌ڵاتی تاک حیزب و تاک سه‌رکرده و تاک خێزان و تادوایی تاکڕه‌ویه‌کانی دیکه‌ی که هه‌میشه خۆیان له‌سه‌ره‌وه‌ی لێپرسینه‌وه و یاساکانه‌وه داناوه، تا ئه‌و ئاسته‌ی که ئێستا له‌وپه‌ڕی جیهانی عههرهبیدا وشترێک نسکۆ ببات، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی که به‌مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وان نۆکه‌ری ئیسرائیلن، یه‌کێکیش له‌وانه کورده.
له‌م پێودانگه‌شه‌وه به ته‌نها ڕۆشتنی حیزبی به‌عس له‌به‌غدا و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ده‌سته‌ڵات و له‌سێداره‌دانی یه‌کێک له سیمبۆڵه‌کانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی که سه‌دام حوسێن بوو، ره‌هه‌نده‌کانی پێکهاته‌ی ئه‌و ئه‌قڵه عه‌ره‌بیه ڕیشه‌داره کۆتایی نه‌هاتووه و هێشتا ئه‌و کۆدانه ده‌ستکاری نه‌کراون که ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه ههیمهنهداره به‌رهه‌مدێنێت و هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر قه‌یران بژیه‌ت، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌به‌غدادا ڕۆیشتووه و وه‌ده‌رنراوه یه‌ک باڵی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه، که ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو له‌جه‌سته‌ی به‌عسدا، باڵه‌که‌ی دیکه کهئایدیۆلۆژیای ئیسلامیزمی سیاسییه به‌هه‌ردوو باڵه مهزههبیهکانیهوه هاتوونه‌ته سه‌رده‌سته‌ڵات و هه‌ڵگری هه‌مان زه‌مینه‌سازین بۆ پێکهاته‌ی هه‌یمه‌نه‌داری پانعه‌ره‌بیزم و بهقهیراناوی کردنی هه‌میشه‌یی بارودۆخه‌که. بۆیه بهمهترسیدانانی پرسه‌کانی کورد له‌سه‌ر عێراق، ده‌رهاوێشته‌ی وتارێکی ئایدیۆلۆژی و ناسیۆنالیزمی قه‌یراناوی پانعهرهبیزمه و مالیکی به‌دروستی ئه‌و په‌یامه ئه‌دا ده‌کات.
هه‌ڵوێستی مالیکی و حکومه‌ته‌کانی به‌ر له‌ویش له هێشتنه‌وه‌ی کێشه‌کان بێ چاره‌سه‌ر خۆی له‌دوو حاڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه که هه‌ردووکیان پاشگه‌زبوونه‌وه و نکوڵێکردنن له مافه‌کانی کورد و له بیناکردنی په‌یوندیه‌کی دۆستانه و وه‌ک یه‌کی له‌عێراقدا، ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ش بریتین له‌وه‌ی که، سه‌رانی عه‌ره‌بی به‌غدا یان درێژه‌پێده‌ری کولتور و تێڕوانینی به‌عسن و به‌هیچ جۆرێک نایانه‌وێت له‌وه زیاتر سازش له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌داری خۆیان بکه‌ن و چیتر ئاماده‌نین به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی داواکاریه ده‌ستووریه‌کانی کورد. یان ئه‌وه‌تا هاوکێشه هه‌رێمیه‌کان ڕێگرن له‌به‌رده‌م یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و جۆرێک له گه‌له‌کۆمه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه. یان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌کان به‌یه‌که‌وه و به‌ته‌ریبی ده‌ڕۆنه پێشه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له‌و ئاماژانه‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه بڵێین کورد دیسان قوربانیه و ڕه‌خنه‌ی لێناگیرێت، به‌ڵکو ئه‌مه‌یان ڕووێکی دیکه‌یه و لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنی نیه و ههڵیدهگرێن بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه‌وه.
بۆیه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هاتنه‌سه‌رکاری حکومه‌تی نوێی هه‌رێم، وه‌رچه‌رخانێکی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌کاندا ده‌ستپێده‌کات. ده‌سته‌ڵاتی به‌غداد، به‌پێی چه‌ند ڕاگه‌یاندنێکی سه‌رانی به‌غداد و به‌تایبه‌تیس مالیكی، پێیان وایه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات له‌هه‌رێمدا بگۆڕێت بۆی هه‌یه زیاتر نه‌رمی بنوێنن و مامه‌ڵه‌یان باشتر له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی حکومه‌تی ئێستای عێراقه ئه‌گه‌ر وا بیر بکاته‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا جێگیر کراوه لانی که‌می بنمیچی داواکاریه‌کانه، له‌و باوه‌ڕه‌دانیم هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردن نه‌رمتر و ئاسانتر بێت له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌غداد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتداریش هه‌ڵبژاردنه‌کان ببه‌نه‌وه، نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ریانه شێوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدادا بگۆڕن و به شێوازی ژمێریاری گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌مجاره پشتئه‌ستوور به شه‌رعیه‌تێکی تازه‌وه ده‌چنه‌وه به‌غداد و داواکاریه‌کانیان خورتتر و ڕۆشنتر ده‌بن. بۆیه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه پێویسته ئه‌مجاره‌یان پشتئه‌ستوور به کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه‌ی ستراتیژ و سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی ده‌رباره‌ی سه‌رانی حکومه‌تی به‌غداد و په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌کان و هاوکێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه، بچنه‌وه به‌غداد و چیتر بوار به دواخستن و هه‌ڵپه‌ساردنی کێشه‌کان نه‌ده‌ن، چونکه وه‌کو نه‌ریتێکی هه‌میشه‌یی حکومه‌ته‌کانی به‌غداد، سوود له کات وه‌رده‌گرن به‌مه‌به‌ستی خۆڕێکخستنه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه.
• ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی (4934) ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.