چه‌ند تێبینییه‌ک له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستانی باشوور!
وه‌ک بڕیار بوو ده‌بوا له ڕۆژی 24ی مانگه‌وه هه‌موو ڕکلام و پڕوپاگه‌یه‌نده‌یه‌کی لیسته‌کان ڕابگیرێ، به هۆی زه‌ق کردنه‌وه و هێنانه پێشه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت که له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕێوه‌بردرا. به‌ڵام که‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس له ئێواره‌ی 24 له‌سه‌ر 25 فیلمێکی دیکۆمینتاری له سه‌ر ژیانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بڵاو کرایه‌وه، درێژه پێدانی ڕێکلام و پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی بێ په‌رده‌ی هه‌ڵبژاردن بوو بۆ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی و لیستی کوردستانی، ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌رپێچی و پێشێلکاری پڕنسیپه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی 25ی مانگ که ڕۆژی ده‌نگدان بوو، سه‌رۆکی هه‌رێم دوای ئه‌وی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندان کرد، له‌هه‌مان بنکه‌ی ده‌نگدان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌برد، کۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که به پێشێلکاری پرنسیپی هه‌ڵبژاردن درایه قه‌ڵه‌م که له‌لایه‌ن سه‌ۆکی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، سه‌ۆکایه‌تی هه‌رێم به ڕه‌سمی داوی لێبووردنی کرد له‌م باره‌یه‌وه* پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا دوای نیوه‌ڕۆ به پێی سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و چاک به‌ڕێوه‌چووه سه‌ره‌ڕای هوه‌رده پێشێلکاری لێره و له‌وێ، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات که‌وتوونه‌ته‌خۆ و هه‌ڵمه‌تێکی چڕ‌و پڕی پێشێلکاری پلانکراویان ده‌ستپێکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌رازووی ده‌نگه‌کان به قازانجی لیست و کاندیدی ده‌سه‌ڵات قورسکه‌ن و بۆ جارێکی تر گۆلی خۆیان له هه‌مووان بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵات دوای ئه‌وه‌ی له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رله به‌یانی توانی پشتگیرییه‌کی فراوانی متمانه و ڕاستگۆیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ده‌ست بێنێ، له لایه‌ن چاودێران و لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش گه‌واهی ئه‌م ڕاستییه تۆمارکا، دوای نیوه‌ڕۆ که کۆمه‌ڵێک هۆکاری یارمه‌تی ده‌ر هاتنه‌پێش بۆ ئه‌وه‌ی سڵ له فڕوفێل و پێشێلکاری پرۆسه‌که نه‌کاته‌وه.
1. گه‌رمایی که‌ش و هه‌وا که له دوای نیوه‌ڕۆ یه‌کجار وه‌ڕه‌س و بێزارکه‌ره، هه‌لێکی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆێان بۆ گه‌نده‌ڵکردنی پرۆسه‌که ئاماده‌کردبوو.
2. ماندوو بوون له چاوه‌دێری و هاتوو چۆکردن، به تایبه‌ت که ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌که چاوه‌ڕوانی چاکی لێده‌کرا.
3. خودی به‌ڕێوه‌چوونی تاڕاده‌ییه‌ک سه‌رکه‌وتووانه‌ی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رله به‌یانی که توانی پشتگیرییه‌کی فراوانی متمانه و ڕاستگۆیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ده‌ست بێنێ، له لایه‌ن چاودێران و لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه.
4. ترسی دۆڕاندن و له ده‌ستدانی کۆنترۆل به‌سه‌ر پرۆسه‌ی پلانی بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر.ڕۆژنامه‌ی ئیندپێندنی له‌نده‌نی وه‌ک پێشبینی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ژماره‌ی دوێنێی خۆی نووسی بووی سه‌خته پرۆسه‌یه‌کی پاک و خاوێنی سه‌رکه‌تووانه، دوور له ده‌ست تێوه‌ردان و گه‌ندڵکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشووری کوردستان به‌ڕێوه بچێ. که هه‌ر واش ده‌رچوو.
زانیاری و هه‌واڵه‌کان به چڕ‌و پری باس له پێشێلکاری و گه‌نده‌ڵکاری و پێله‌ته‌خته‌ی چروکنانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
*لابردنی ڕه‌نگی به‌نجه مۆرکردن به فاست و مادده‌ی کیمیاوی بۆ چه‌ند باره ده‌نگدان له زۆر شوێن ئاشکرا بووه.
*ده‌مچه‌ورکردن و پاره‌و پول و دیاری بڵاوکردنه‌وه، بۆکڕینی ده‌نگ له زۆر شوێن و ناوچه تۆمارکراوه.
*هێزی سه‌ربازی ئه‌مرێکا ئاگاداری به سه‌رۆکی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات داوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانیان بۆ شوێنی دیاری کراوی خۆیان، که جموجۆڵی گوماناویان به‌روه‌و سه‌نته‌ری شاراکان لێوه هه‌ستکراوه.سه‌رکه‌ش/ ئوپسالای سوید
a_sarkash@hotmail.com
2009.7.26
……………………………………………………………………………
*ماڵپه‌ڕی: هه‌فته‌نامه‌ی هاوه‌لاتی، ئاوێنه، بی بی سی تڤێڤی: بی بی سی، که‌ی ئێن ئێن، په‌یام، ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌لجه‌زیره.