ئه‌مساڵ شه‌ڕی خوێناویی نێوان یه‌کێتیی و پارتیی ده‌ستپێده‌کاته‌وه!…. کامیار سابیر ( خه‌تاب سابیر)
ئه‌م بۆچوونه، وڕێنه‌ی من نییه، قسه‌ی کابرایه‌که به‌ناوی سکۆت ریته‌ر Scott Ritter ، قسه‌ی پیاوێکه پاشه‌ڵی عێراقییه‌کان به کورد‌و عه‌ره‌به‌وه به شیعه‌و سوننه‌وه باش ده‌ناسێ و ده‌زانێ سیاسییه‌کانی عێراق چی‌یان له‌باردایه، ئه‌م پیاوه له 1984 تا 1991 له هێزی مارییندا ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی هه‌واڵگریی بووه ، له 1991 تا 1998 پشکنێنهری چه‌که کۆکوژه‌کانی عێراق بووه ، چه‌ندین کتێبی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه، له‌وانه " نهێنیی عێراق- Iraq Confidential " و " نیشانگرتن له ئێران- Target Iran " هه‌روه‌ها" به‌رپاکردنی ئاشتیی: هونه‌ری جه‌نگ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نتی جه‌نگ- Waging Peace: The Art of War for the Antiwar Movement " .
ریته‌ر له‌وتارێکی شیکاریی دوور‌و درێژدا، له‌ژێر سه‌ردێڕی (راستیی ئه‌وه‌یه، ئایینده‌ی عێراق بێ بنه – The Truth Is, Iraq' Future Is Abysmal )، که له‌سایتی www.alternet.org له ٨ ی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵدا نووسیویه‌تی ، میدیای جیهانیی و ئه‌مێریکایی ، سیاسییه‌کانی عێراق و ئه‌مێریکا، بارودۆخی راستیینه‌ی عێراق ده‌شارنه‌وه، ریته‌ر ده‌ڵێ هه‌لومه‌رجی عێراق جگه له رێتۆریکی سیاسیی ( قسه‌ی قۆڕی سیاسیی- political rhetoric )، هیچی تر نییه.
عێراق مردار ده‌بێته‌وه، به‌زوویی عێراق ده‌مرێ، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها ناوی پارچه‌یه‌ک زه‌ویی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌مێنێته‌وه ، خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌وه رۆژگارێک عێراق بووه. به‌ڵام هه‌ر ئومێدێک بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی هۆمۆجینییهسی نه‌ته‌وه‌ی عێراق، که له کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی جیاواز پێکهاتووه، به‌زوویی راده‌ماڵرێ و بۆ هه‌تاهه‌تایه بزر ده‌بێ. وێرانبوونی عێراق پێشوه‌خت ده‌ستی پێکردووه، یاخییبووه‌کان ده‌بێ بزانن که کاره‌سات له عێراقدا لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات. کورده‌کان پارچه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده ناچیزه‌ن به‌عێراقه‌وه، هه‌رگیز پێوه‌ی نانووسێن. ئه‌وان ( یه‌کێتیی و پارتیی ) له‌نێو خۆیشیاندا ناگونجێن، جا چۆن له‌گه‌ڵ عێراقێکی وێراندا ده‌گونجێن.
له‌سه‌ر کورد و عێراق بۆچوونه‌کانی ئه‌وه‌یه، کورده‌کان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا بهیهکترییدا هه‌ڵده‌شاخێن و داوای ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ن، به‌ڵکوو ههرلایهنهوه به‌شوێن به‌هێزکردنی جێگه‌ورێگه‌ی خۆیدا وێڵه. یه‌کێک له مهترسییترین بۆچوونه‌کانی ئه‌وه‌یه، هه‌ستێک له‌ناو کورده‌کانی عێراقدا هه‌یه، که حه‌زیان له کۆمه‌ککردنه به کورده‌کانی سه‌ر به په‌که‌که، تورکیاش ئه‌م بیانووه ده‌قۆزێته‌وه‌و هێرشی توندوتیژ ده‌کاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، له‌ناو ئه‌م هاوکێشه سه‌ختانه‌دا، کورده‌کان بکرێنه‌وه به‌گژ یهکترییداو شه‌ڕێکی سه‌رتاسه‌ری له‌نێوان پارتیی و یه‌کێتییدا له‌سه‌ر باڵاده‌ستیی به‌سه‌ر ئه‌ویتردا دروست بێته‌وه. ئه‌و بۆچوونی وایه، ستراتیژیی ئه‌و دوو حیزبه جیاوازه ومامهڵهیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا جیاوازه ، هه‌مووی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ربوو له‌شه‌ڕێکی زۆر خوێناوییدابوون، بۆ رێی تێ ناچێ هه‌مان چاره‌نووسی شه‌ڕی نێوخۆ چاوه‌ڕوانیان بکات و سه‌رله‌نوێ شه‌ڕی نێوخۆ بهگورووژمێکی تره‌وه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
هاوکات پێییوایه، شه‌ڕی ئه‌لقاعیده هه‌رگیز ته‌واو نابێ، ئه‌لقاعیده تهنۆچکهیهکی فیزیکیی نییه، تا ئه‌مێریکا بتوانێ گه‌مارۆی بدات و به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، ئه‌وان له‌هه‌موو شوێنێکدا هه‌ن، له‌نا سوننه‌کاندا هه‌ن، له‌گه‌ڵ سهدامییهکاندا تێکه‌ڵن، ئه‌لقاعیده و سوننه بهسهریهکیانهوه هه‌یه، هه‌رکاتێ به‌رگریی سوننه‌کان تێکشکێنرا، ئه‌وسا به‌رگریی ئه‌لقاعیده‌ش تێک ده‌شکێنرێ. به‌ڵام ئه‌مه به‌ره‌هایی هه‌رگیز نایاته دی.
ره‌خنه‌ی توند له ئیداره‌ی بوش ده‌گرێ که گیانی ئه‌و هه‌موو کوڕ‌و كچه‌ی سوپای ئه‌مێریکای به‌قوربانی عێراق کردووه که له ئه‌فسانه زێتر هیچ بوونێکی راستیینه‌ی نییه. ئه‌و پێیوایه ، سیاسییه‌کان و میدیا بێده‌نگیی هه‌ڵده‌بژێن به‌ڵام خۆی نا، چونکه ئه‌و هه‌لومه‌رجی عێراق زۆر کریستاڵانه ده‌بینێ، زۆر روون ده‌یبینێ، عێراق ده‌مرێ و هه‌رگیز زیندوو نابێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ خۆزگه هه‌ڵه بوومایه له پێشبینییه‌کانمدا ، خوێنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌خۆڕایی نه‌ڕۆیشتایه. به‌دڵنیاییه‌وه، وتاره‌کانی بوش له‌سه‌ر عێراق گوڵی لێ ده‌بارێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی من نا. درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێ، من بڕوام وایه عێراق له گیانهڵادایهو به‌و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنێ هه‌تا به‌ته‌واویی ده‌مرێ.
له‌عێراقدا براوه نییه، هه‌موو که‌س و لایه‌نێک، بهئهمێریکاشهوه دۆڕاوه، ئه‌گه‌ر که‌سێک بیبابهتهوه سوننه‌کان ده‌یبه‌نه‌وه، قۆناغی پۆست سه‌دام ده‌که‌نه‌وه به سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ له هێجه‌مۆنیی خۆیان، به‌ڵام ئه‌و عێراقه کریستاڵه‌ی ئه‌و ده‌یبینێ ، شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێ، نه‌وه‌کانی داهاتوو له دێوه‌زمه‌دا ده‌ژین. ئه‌م شه‌ڕه بۆ چه‌ندین ساڵی تر درێژه‌ی ده‌بێ .
له کۆتاییدا منیش ( کامیار ) ده‌ڵێم خۆزگه پێشبینییه‌کانی له‌سه‌ر عێراق ده‌هاته دی و داری به‌سه‌ر پهردوویهوه نه‌ده‌ما، به‌ڵام خۆزگه چاوی من کوێر بووایه به‌س جارێکی تر، شه‌ڕی نێوخۆیی کوردستان رووی نه‌دایه‌ته‌وه. به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌مه زه‌نگێ بێ، بۆ سیاسییه‌کانی کوردستان، که له‌خه‌وێکی قووڵدان، ده‌نگی رمانی عێراق، ده‌نگی هه‌ره‌سی وڵاتی میزۆپۆتامیا ده‌گاته هه‌موو دنیا، که‌چیی ئه‌وان هیچ نابیستن و هیچیان نه بۆ گه‌له‌که‌یان پێ ده‌کرێ و نه بۆ عێراقیش که‌س به‌هه‌وڵه‌کانیان ده‌زانێ.
ئه‌گه‌ر کورد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌ئاگا نه‌یاته‌وه، ئه‌م به‌هه‌شتیی گه‌نده‌ڵییه‌ی کوردستان سه‌ری هه‌موو شتێک ده‌خوات، به‌ڵام له پێش هه‌موو شتێکدا سه‌ری سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد ده‌خوات. ئه‌م سکۆت ریتهرهش ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و دوو حیزبه ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕی پاره و نه‌وت ده‌که‌ن، شه‌ڕی هیچ شتێکی تر ناکه‌ن. ئه‌و پێیوایه، ده‌وڵه‌تی تورکیا دێته کوردستانه‌وه، ئه‌مێریکا بۆی شل ده‌کات و یه‌کێتیی و پارتی‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی خۆیان به‌شه‌ڕ دێن .
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی کورد له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی سێنتراڵدا له‌سه‌ر نه‌وته، هه‌موو که‌س ده‌زانێ نه‌وت و ئابووریی چه‌ند چه‌کێکی ستراتیژییه، به‌ڵام بۆچیی ئه‌و داهات و پاره‌یه ته‌نێ بۆ کۆمه‌ڵێ سیاسیی و سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه‌و خزموکهسوکارهکانیان بێ، ئه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌ی ئه‌جێندای نیشتمانیی دوورمه‌ودا؟ ئه‌ی دۆزی ئه‌نفال، که‌رکوک و هه‌ڵه‌بجه……….تاد. خه‌ریکه بێمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌درێژایی مێژوو، کورد سه‌رکردایه‌تی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌بووه بۆیه به‌هیچ نه‌بووه. کورد ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار و سه‌دان سه‌رکرده‌ی دهبابهخۆری هه‌یه، له‌سه‌ر نیوه‌ی ئه‌وه‌نده پیربوونه، به‌س بۆ خانه‌نشینیی به‌که‌ڵک دێن، باشه ئه‌گه‌ر هه‌ر کتێبیان له‌سه‌ر مێژووی شۆڕشه‌کانی کوردیش بۆ نانووسرێ، بۆ ٤ که‌س بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی نانووسێتهوهو واز له کورسیی و ده‌سه‌ڵات و پاره بهێنن. به‌ته‌مان تاکه‌ی بژین و ئه‌م به‌هاری گه‌نده‌ڵییه تاکه‌ی بۆیان بمێنێ؟
لینکی وتاره‌که به‌ئینگلیزیی
http://www.alternet.org/story/76318