شێرزاد حه‌سه‌ن پێش ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین:…کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
Closed
زمانی خود و زمانی ئایدۆلۆژیا…..
له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانه‌وه هه‌تا ڕاپه‌ڕین، (شێرزاد حه‌سه‌ن) ئه‌و چیرۆکنووسه‌یه، که له‌ناو گه‌رمه‌ی ڕووداوه زه‌قه‌کانی باشووری کوردستاندا خه‌ریکی دامه‌زراندنی واقیعێکی دیکه‌ی جیاوازه، جیاوازتر له‌و واقیعه‌ی به‌شێکی زۆری نووسه‌ری ئێمه خه‌ریکی کۆپیکردنین. دیاره لێره‌دا نابێت هه‌ر له بواری چیرۆکدا ناوێکی دیکه‌ش فه‌رامۆش بکه‌ین، که ئه‌ویش (سه‌لاح عومه‌ر)ی چیرۆکنووسه. (سه‌لاح عومه‌ر)یش گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی به ڕاناوی که‌سی یه‌که‌می تاک داوه، که له‌و کاته‌دا ئه‌و ڕاناوه به‌ته‌واوی له‌ژێر کۆنترۆڵی ڕاناوی که‌سی یه‌که‌می کۆدا بوو. ……..