عەوداڵی تۆم…. هێرۆ مەولوودی
ئەگەر بێ ی
خەونەکانى خۆت دەبەخشیە
ئەو کیژەی
لە ژێر ساباتی گولێکی ئاودراوی عەشق
لەگەل گۆرانیەکى پەمەیی
دەست لە ناوقەدی ئازارەکانی ئاڵاندووە و
لە بەر سەماکردن
خەونی لە یادچووەتەوە.
ئەگەر بێ ى
دەبیە
حەز و خۆزگەی
ئەو کورەی
لە نێوان خۆشەویستى و گەنجیدا
ژیان
لەودیوی دەنگی خۆی تەماشا دەکات و
شەوان
خەون بە پەنجەکانی سەدەفێکەوە
دەبینێ
ئەگەر بێ ى
بە هاتنت خەونێکی سەیر چوار دەوری ژیانمان دەگرێ
دەبیە گەورەترین
موعجیزەی قوڵایى تەنیایی یەکان
بە سەر پەیژەکانی ناخمدا سەر دەکەوم
لە قوڵایی خۆم دا بۆت دەگەریم
عەودالی تۆم_ عەشق_
بۆت دەگەرێم
رەنگە بت دۆزمەوە
لەناو فانتازیایەک پر لە واقیع
لە ناو دوو کەوانەى پر لە شەرم
لە ناو سەمفۆنیایەک پر لە ترس
لە ناو پێکی شەرابی پر لە خۆزگە
رەنگە
بەدزی
لەناو خۆشاوی ماچەکانی لێوی یار
بتدۆزمەوە
ئەى عەشق
تۆ لە قوڵایی زەوى هەلقولاوی؟
یان
لە بەرزایی ئاسمانەوە
لەگەل ئەستێرەکان دابەزیوى؟
گەورەم
تۆ خۆت پاشای هەموو دلێکى و
هەنگاو بەسەر بروسکە شاراوەکانی قەدەر دا دەنێ ی
ئەى عەشق
سامناکیت تۆ
دڵی هەتیوی دڵ ئارام دەکەیت
سیحری تۆ
بە بونت
مارە نەگریسەکانی فرعەونەکانی خەم
عاشقانە سەمادەکەن
ئەى عەشق
گرنگ نیە
چ رەنگى و چۆن دێی؟
گرینگ نیە
چۆن دەبارێی بەسەر کێلگەکانی رۆحی نەسرەوتووم
ئەى عەشق
گرینگ نیە
تۆ خودا بیت
فریشتەبیت
یان قەرەجێک لەپی دەستان بخوێنێتەوە
تۆ دێ ى
لە لاى ئاگردانی رۆح دادەنیشى و
وا دەکەیت جیهان ئارام بیت و
.ئیستێک……ئەدەی
بە خەم و ئازارەکان
وەرە
ئەى عەسای چەماوەی سیحر
وەرە
ئەى ئایەتی شاراوە
ئەى بلێسەى ئاگری پیرۆز.
ئەى عەشق کە تۆم دۆزیەوە
ئیزن بدە
خۆشم بوێیت و
پێت بلێم
خۆشم دەوێ ی
ئە ی عەشق.
12/2/2008
gelarezan@yahoo.com