
كاره‌ساتی میدیا و ئۆپۆزسیۆن له كۆنگره‌كه‌ی(حه‌یده‌ری)
هێمن مه‌هدی نه‌قشبه‌ندی
هه‌ندێجار لێره‌وله‌وێ ده‌ڵێن به‌شێ له‌میدیای كوردی رۆڵێ تێكده‌رانه ده‌بینێ، بێگومان وه‌ڵامه ته‌قلیدیه‌كه ئه‌وه‌یه، گوتنی ڕاستییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه به تێكده‌ر لێكده‌درێته‌وه. هه‌رچۆنێ بێت كاتێ ئه‌م میدیایه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، رووخسار و ناوه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه لهخۆموتربه كردبێ. له‌و نێوه‌نده‌دا به‌شێ له میدیای كوردی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌هه‌وڵی ئه‌و خۆنمایشكردنهدا بوو، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه كۆمپانیایه‌كی میدیایی لیستێكی هێنایه نێو ژیانی سیاسییه‌وه و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن نیشانی هه‌موو لایه‌كی دا، دواجاریش كه‌وته هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسادانان له‌ئه‌ستۆ بگرێ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و میدیایانه له‌پاڵ رۆڵه راگهیاندنیهكهی خۆیاندا، رۆڵی دووه‌میشیان بینیوه، كه ئۆپۆزسیۆنی سیاسییه. بۆیه یه‌كێ له ئه‌ركه‌كانیان وه‌رووخستنی لایه‌نه نهرێنیهكانی ده‌سه‌ڵاتی حكومی بووه، چ به ناوخۆ و چ به ده‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رهوایهتیهك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ قۆناغێكی داهاتوو له هه‌ڵبژاردنه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، نموونهكانیمان بینی، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م میدیایه، ئه‌ركێكی گه‌وره‌تری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ناشێ ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌رێنی حكومه‌ت و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ئامانجه‌كانی بونیات بنێ، ده‌بێ رووه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی خاوه‌ن پرۆسه‌یه‌كی سیاسی تۆكمه بێت، كه له ساده‌ترین دیمه‌ندا نمایشی خۆی بكات. له یه‌كه‌مین دیمه‌ندا ئه‌و نمایشه به(ئیمتیاز) رووبه‌ڕووی تێك‌شكان بۆوه. ئه‌و پرێس كۆنفرانسه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر، ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی تێدا راگه‌یه‌نرا، نه‌ك قه‌یران، كاره‌ساتی خسته‌وه.، ئه‌م كۆنگره‌یه له سه‌ره‌تایه‌وه تا كۆتایی په‌خشكرا و هه‌موو كه‌سێ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بینی، ئه‌و پرسیار و بۆچوون و قسه‌بڕین و مایكرۆفۆن ڕفاندنهشیان بینی، ئه‌وانه‌شیان بینی كه به‌زۆره‌ملێ سواری قه‌ڵه‌م بوونه و نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنێ ده‌كه‌ن، چونكه تا ئێستا كرداری ئه‌وانه نووسین و میدیاكان بووه، بۆیه له میدیا و نووسراو قسه‌ی قه‌ڵه‌م بهدهستهكانیانهوه ده‌توانرێ ئێستا و ئایندهی كاریان بخوێنرێته‌وه، كه ده‌بێ له‌راستیدا چی بن و به‌نیازن چی بكه‌ن. به‌ڕێز فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و خاتوو حه‌مدیه و برایه‌كانی دیكه‌ی كۆمسیۆن، زۆر به‌روونی پوخته‌ی ئه‌نجامه‌كانیان دا به‌ده‌سته‌وه، ئیدی ده‌رگای پرسیار كرایه‌وه، كه هه‌موو جارێ، هه‌ندێ له په‌یامنێر و نوێنه‌ری میدیاكانی كوردی، له‌بیریان ده‌چێته‌وه كاریان چییه، خۆیان لێده‌بێته حاكم و به‌رامبه‌ره‌كه‌ش ده‌بێته تاوانبار نه‌ك گومان‌لێكراو، لێی تووڕه‌ده‌بن، گاڵته به ئه‌قڵی ده‌كه‌ن(به‌لێكدانه‌وه‌ی خۆیان كه خۆی پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته)، ده‌سته‌واژه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، پرسیار به‌هه‌مان شێوازی خۆی، چه‌ندجاره ده‌كرێته‌وه، جاروباریش كۆمێنتێك فڕێ ده‌ده‌ن، هیچ په‌یوه‌ندی به پرێس كۆنفرانسه‌كه‌وه نییه. ته‌واوی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه، ره‌نگبوو پێویستی به‌دوو پرسیار زیاتر نه‌كردایه، بۆیه گه‌ر به‌ڕێز حه‌یده‌ری كۆتایی پێنههایه، هه‌ر درێژه‌ی ده‌كێشا. له‌سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی میدیا به‌شداربووه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه، پێمباشه ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان بده‌م:
په‌یامنێری كه‌ناڵێكی ئاسمانی یه‌كسه‌ر به‌ناوی لیستی گۆڕان و چاكسازیی و خزمه‌تگوزارییه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ره‌تكرده‌وه و دواتریش گله‌یی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه(حه‌یده‌ری) وه‌ڵامی ناداته‌وه !. سه‌یرتری ئه‌م په‌یامنێره له گله‌ییه‌كی دیكه‌یدا بوو، كه كۆمسیۆن روونی نه‌كردۆته‌وه ئایا لیسته‌كه‌ی( پۆینت هه‌شته یان هه‌شتا!!) له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌شت و هه‌شتایه، له قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندندا فێری منداڵان ده‌كرێ. هاوبیرێكی ئه‌م په‌یامنێره، كه هاولیستی بوو، یه‌كسه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واو گه‌یشتبێته هه‌موو شتێ و بڕابێته‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی(خروقات) به‌لێشاو له‌زاری ده‌هاته ده‌رێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری) و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كۆمسیۆن، چه‌ندجارێك روونیانكرده‌وه، كه ئه‌وانه(سكاڵا)ن، كه‌چی له‌ولایانه‌وه په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌ك، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه هه‌مان ده‌سته‌واژه‌ی به‌كارهێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی بۆ زیادكردبوو، كه(چه‌ندین رۆژنامه‌ی بیانی تانه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه). ئه‌مه هه‌رچه‌نده فڕێدانی قسه‌ی بێبنه‌مایه، چونكه رۆژنامه بیانیه‌كان بهبێوردبوونهوه له وشه و ده‌سته‌واژه‌كان، له‌خۆڕا ڕسته ڕیز ناكه‌ن، رۆژنامه‌یه‌كی بیانی سه‌رنج و تێبینی ده‌دات، ره‌چاوی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له ئێراقێكدا كه بۆته گۆڕه‌پانی جه‌نگی تیرۆریزم، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك لهههرێمێكیدا چه‌نده پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بهلانیكهمهوه بێجگه له زمانی دایك، زمانێكی دیكه بزانێ، ده‌توانێ ته‌ماشای ماڵپه‌ره بیانیه‌كان بكات، ئه‌و ده‌مه تێده‌گات قسه‌ی ئه‌و په‌یامنێره، ته‌نیا زاده‌ی مێشكی خۆیه‌تی. دواتر هیچی له هه‌گبه‌دا نه‌ما، كۆمێنتێكی فڕێ‌دا كه هیچ په‌یوه‌ندی به كۆنگره رۆژنامهوانیهكهوه نه‌بوو(نوێنه‌ری لیسته‌كان ڕیزی پێشه‌وه‌یان گرتووه)، دیاره مه‌به‌سته‌كه ته‌نیا ئه‌وه بوو قسه بكات، جا مانای هه‌بێ یان نا ئه‌وه گرنگ نییه، ئه‌گینا له‌ڕیزی پێشه‌وه كێ داده‌نیشێ یان دانانیشێ، ئه‌وه كه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كه، به‌گوێی كۆمسیۆنی باڵادا بدرێ، خۆ ناكرێ و ناشێ به مه‌زه‌نده‌ی ئه‌قڵی ئه‌و په‌یامنێره، ئه‌وه‌ش به(خروقات) دابنرێ. بێگومان كاره‌ساتێكی دیكه له خودی وشه‌كه‌دا بوو، كه هه‌ندێ پێیوابوو(خلوقاته !). تێبینیه‌كی دیكه له بێ زانیاری و بێئاگایی چه‌ند نوێنه‌رێكی میدیاكاندا بوو، سه‌رسه‌ختیان ده‌نواند له‌وه‌ی(300) سندوق كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، دیاربوو ئه‌وانه هیچ شتێكیان له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان و به‌تایبه‌تیش لهتێكڕایی كورسییه‌ك نه‌خوێندبێته‌وه كه به زاراوه زانستیه‌كه‌ی پێیده‌گوترێ(القاسم الانتخابی). چه‌ندین جار ئه‌و مه‌سه‌له‌ی سندوقانه دووباره كرایه‌وه، بێگومان هه‌تا(فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری) و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمسیۆنیش هه‌ستان، له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا هه‌ندێك هه‌ر سكاڵایان بوو، كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه و كۆمسیۆن خۆی دزیوه‌ته‌وه له پرسیاره‌كه(!). ئه‌مه دیمه‌نی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یه، كه به‌رده‌وام له خه‌یاڵدانی هه‌ندێكماندا وێنه‌ی كێشرابوو، تا هه‌ر كاتێ ده‌سه‌ڵاتی وڵات له رێگه لایدا، ئه‌مان به ئهقڵانیهتهكهی خۆیان بیهێننه‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست. گه‌ر ئه‌مانه نموونه و نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن بووبن، ئه‌وا هێشتا رێگه‌یه‌كی دوورمان له‌پێشه، تا فێرده‌بن چۆن وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه بكه‌ن، گه‌ریش نموونه و نوێنه‌ری میدیایه‌كی رووت و ئه‌بستراكت و بێ ئه‌مسه‌ر و ئهوسهرن، ئه‌وا به‌ڕاستی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ك له قه‌یراندایه، به‌ڵكو له كاره‌ساتدایه و پێویست ده‌كات پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جیدی به‌وانه‌دا بكرێ، خۆیان ناو ناوه په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووس، چونكه ئه‌م میلله‌ته زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، به‌و نموونانه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پیشانی دنیا بدرێ.