
دواین تاسه ….. کوێستان عومه‌ر زاده
Closed
وه‌خته
بۆ کوڕه دڵ ڕه‌قه‌که‌ی
وڵاتی به‌فر
ڕوحم له گه‌رم بونه‌وه‌دا
بپشکوێ
عه‌شقم ڕه‌نگی گه‌نم بگرێوو
سێبه‌ری هه‌نگاوه‌کانم
تۆخ تۆخ
بچنه وهبهردهم
ئه‌و هێلانه ڕوخاوه‌ی
په‌یژه‌ی ته‌مه‌نم
تیا هه‌ڵنا
کوڕه گه‌نم ڕه‌نگه‌که‌ی
شاری هه‌نگ
به‌دزیه‌وه
هه‌موو شه‌وێ
له‌خه‌وم دێ و
لێوه‌کانم ڕاده‌موسێ
ماچه‌کانم دهتهزێنی
په‌نجه‌کانی به‌سه‌ر سنگمه‌وه
جێ دێڵی
وه‌خته
بۆ گوێ گرتن له
ترپه‌ی دلی
بشکێنم په‌نجه‌ره‌ی
نیگای، هه‌ر مه‌موو
گه‌ره‌که‌کانی شار
تا
عه‌شقی گه‌نم ره‌نگ
له ئامێزی
ئه‌م کوڕه دڵڕه‌قه‌دا
بچێنم
تا رازی نه‌درکاوی ده‌سته‌کانم
له‌دڵی ئه‌ودا بدوێنمکوێستان عومه‌ر زاده
15.06