كاتێك سیاسه‌ت به رۆحه جوان و پڕله‌به‌هاكه‌یه‌وه، كرداركراونابێت…؟
كاتێك سیاسه‌ت به رۆحه جوان و پڕله‌به‌هاكه‌یه‌وه، كرداركراونابێت…؟؟؟
محمد سابیر كریملهههموو ئه‌و رژێمانه‌دا، كه به رێژه‌یه‌كی باش په‌یڕه‌وی له شێوازی دیموكراتیانه‌ی حوكم ده‌كه‌ن ، یان ههرهیچنهبێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان په‌یڕه‌وی له‌وشێوازه راستینه‌یه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ده‌كه‌ن،ئه‌وا باشترین هۆكار و میكانیزمێكیان بۆئه‌وه‌ی كه بتوانن له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیه‌كاندا،زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان، یانوهكو رێژه‌ی پێویستی ئه‌و ده‌نگانه به‌ده‌ستبهێنن تاكو جارێكی‌تر به‌ته‌نێ، یان به‌به‌شداری له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێكی تردا، بێنه‌وه نێو په‌رله‌مان و كورسی ده‌سته‌ڵات،ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رۆژیش ده‌سته‌ڵاتیان بهدهستهوهبووبێت، هه‌ڵده‌ستن به خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان له‌ته‌واوی بواره سه‌ره‌تایی و پێویستیه‌كانی ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و ته‌ندروستی وهتد..، هه‌روه‌ها موماره‌سه‌كردن و پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی ته‌واو نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه، كه‌له‌خزمه‌ت به‌دیهێنانی زۆربه‌ی ئارمانجه باڵا و زیندووه‌كانی وڵاته‌كه‌یاندا بێت … .
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، له‌راستیدا راستیه‌كه، بۆهه‌ركه‌سێك كه هێندێكی كه‌میش به‌دواداچوون و زانیاری دروستی له‌سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی ده‌وڵه‌ته دیموكراتیه‌كانی واقیعی سیاسی هاوچه‌رخ هه‌بێتن، راستیه‌كی ته‌واو زانراو و دوور له مشت‌ومڕ له‌سه‌ركردنه .له‌به‌ر هێندێ به‌پێویستی نازانم كهلهیرهدا زۆر رۆبچینه نێو بازنه‌ی نموونه هێنانه‌وه و بهڵگهنیشاندانهوه، ته‌نێ ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئاماژه به نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بكه‌ین، كه‌له‌باری جوگرافیه‌وه نزیكترین ئۆلگویهكی ئه‌و شێوازه دیموكراتیه ئاماژهبۆكراوهی سه‌ره‌وه‌مانه،له‌هه‌مانكاتیشدا و، له‌باری پراكتیكه‌وه، زیندووترین وێنه و ئۆلگویهكی سیسته‌مێكی دیموكراتی راستینه‌یه. سه‌یركه‌ن كه چۆن له‌م وڵاته‌دا، ده‌ستوور و قانون، له‌سه‌رو هه‌موو شتێكی تره‌وه‌ن، سه‌یركه‌ن چۆن كه گه‌وره‌ترین و به‌رزترین پۆستی ده‌سته‌ڵات له‌م وڵاته‌دا، وا له‌ژێر چه‌تری لێپرسینه‌وه‌ی ده‌زگا قانوندانهریهكهی وڵات‌دا، واته (كنیست ـــ په‌رله‌مان)،كێ هه‌یه بتوانێت ــ به‌سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه ـــــ، كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنیش بێت، پاره و سامانی دارایی وڵات، یانههر كه‌ره‌سته و مومتهلهكاتێكی وڵات، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌كاربهێنێت، جانه‌خوازه وه‌ك لای خۆمان به‌و شێوه ته‌واو ئاشكرا‌و و زه‌ق و بێزراوه…!!.
سیاسه‌ت وه‌ك زانستێك، یه‌كێكه له میكانیزمه هه‌ره‌گرنگ و ژیانیه‌كانی خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه، پاراستنی وڵات و نه‌ته‌وه له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی و پیلان و كرده‌یه‌كی دژكارانه جا چ ئه‌وه‌ی سیاسی بێت، یان ئابووری و سه‌ربازی . سیاسه‌ت به‌و واتا و ده‌لاله‌ته‌ی ئێمه ـــ وه‌ك نوسه‌ری ئه‌م چه‌نددێڕه ــــ،سیسته‌م ومیتۆدێكه بۆ پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی پهرهسهندوانهی كۆمه‌ڵگه و وڵات له‌ته‌واوی بواره سه‌ره‌كی و ناسهرهكیهكانی ژیان و به‌ڕێوه‌چوونی كۆمه‌ڵگه‌دا، سیاسه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها له‌ده‌ستچووه‌كانی مرۆڤ و نرخپێدان و رێز و ئیعتباردانانی سه‌رده‌میانه‌ی ته‌واوه بۆیان، سیاسه‌ت تاكه میكانیزم و ئامڕازێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و نه‌ته‌وه، یان له‌لانی كهمیدا وه‌دیهێنانی لانی زۆری مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان. به‌كورتیه‌كه‌ی سیاسه‌ت به بێ وه‌دیهێنانی به‌ها راستینه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر و دیمموكراتی ده‌خوازێت، میتۆد و ئامڕازێكی نابه‌جێ و بێزلێكراوه، دواجاریش سیاسه‌ت، بێ كاركردن بۆ وه‌دیهێنانی راستینه و كرده‌ییانه‌ی ته‌واوی ئارمانجه نیشتمانییه‌كان، چه‌مك و بیرۆكه‌یه‌كی پووچ و ئاوهژووگهراییه… .
به‌وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه، جێیخۆیهتی بڵێین كه سیاسه‌ت به‌و ده‌لاله‌ت و تێگه‌یشتنه‌ی سه‌ره‌وه‌مان، یه‌كێكه له‌جوانترین و زێڕینترین چه‌مكه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی.. .تائێره،هه‌موومان راستویستان و راستگۆیان و راستبیرانی ژیان، كێشه‌یه‌كمان ده‌گه‌ڵا چه‌مكی سیاسه‌تدا نیه، بهڵكوبگره عاشق و خۆشه‌ویست و هه‌وادارانی سه‌رسه‌ختی چه‌مكی سیاسه‌تین .. .
لێ ،كاتێك دێینه‌سه‌ر باسی سیاسه‌ت له پانتایی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی نێو چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان،به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌وا به‌داخه‌وه، هه‌موو ئه‌و لۆژیك و رێسایانه پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، هه‌موو ئه‌و ناسینكاری و ئه‌دگار و وێناكاریهمان بۆ سیاسه‌ت، شێوه و فۆرم و ته‌رزێك وه‌رده‌گرن كه ئاسمان ورێسمانی نێوانه ده‌گه‌ڵا ئه‌و ته‌رز و شێوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ماندا، بهواتایهكیدی، ئیدی لێره‌وه و له‌م پانتاییه‌دا ـــ ئه‌م ئه‌زموونه 18)ساڵیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـــ،ده‌بێت ده‌گه‌ڵا هه‌ر ناوهێنانێكی چه‌مكی سیاسه‌تدا، ده‌ستبه‌جێ وێنا و گوزاره نه‌خوازراوه‌كانی وه‌ك( به‌ربادی و بێسه‌روبه‌ره‌یی و بازرگانی مافیائامێزانه و كاڵفامێتی و فێڵوتهڵهكهبازی وهتد…)،بێته زه‌ین و خۆنیشاندان و وێنابوونهوه. به‌كورتیه‌كه‌ی مێژووی ئه‌و 18)ساڵه‌ی پیاده‌بوون و موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت له‌م پانتاییه هێمابۆكراوهدا، له‌واقیعدا، چ شتێك نه‌بووه،جگه له‌مێژووی پیاده‌بوون و موماره‌سه‌كردنی ئه‌و واتا و ده‌لاله‌ته سواو و بێزلێكراو و نامۆیانه‌ی چه‌مكی سیاسه‌ت .
سه‌یركه‌ن، له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه‌له‌م(18)ساڵه‌دا به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌م دهستهڵاتهكوردیه و دوو حیزبه سه‌ره‌كی و پاوانخوازهكهی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوودی ته‌واو له‌وهه‌موو توانا و هه‌بووه دارایی و مادیه‌ی بنده‌ستیان وه‌ربگرن، له‌چوارچێوه دروست و شه‌رعی و قانونیهكهیدا، واته به خه‌رجكردن و بنفهرمانكردنی ئه‌و هه‌مووه ، یانوهكیدی بڵێین ، ئه‌و رێژه زۆروزه‌وه‌ند و له‌بننه‌هاتووه‌ی سامانی دارایی و مادیی كه‌له رێگه‌ی كه‌ناڵا و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری یارمه‌تی و كۆمهكپێكردنهوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهاتی نێوخۆیی كه‌هاتۆته بنده‌ستیان ــ وه‌ك نموونه‌ی داهاتی گومرگه‌كان ــ ئه‌وه بۆماوه‌ی (1991 ــــ 1996)و، ئه‌وه‌ش كه‌له (1996)به‌دواوه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی فهیسهكانی بڕیاری(986 ــ بڕیاری نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك) به نه‌قدی هاتۆته بنده‌ستی چه‌ندین وه‌زاره‌تی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی ئه‌وكاته، تاكو ساته‌وه‌ختی روخانی رژێمی پێشوی عێراق له(نیسانی 2003)دا،به مانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی نێوخۆیی ، به‌ڵكو زیادبوونی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش له‌م قۆناغه‌ی دووه‌مدا، ئه‌وجا، له‌ماوه‌ی قۆناغی سێهه‌مدا كه‌له(2003)وه تا چركه‌ساتی ئێستا ده‌ستپێده‌كات و ده‌كرێت به‌قۆناغی(31)ملیار دۆلاره‌كه نێوزه‌د و ناسینه‌ی بكه‌ین…. .
به‌ڵێ خه‌رجكردن و بنفهرمانكردنی هه‌موو ئه‌و توانا و هه‌بووه دارایی و پوولیه زۆروزه‌وه‌ند و له‌بننه‌هاتووه، له بوار و پرۆژه جۆراوجۆره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و خوێندن وپه‌روه‌رده‌یی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه گرنگ و ژیانیه‌كانی وه‌ك(كاره‌با و ئاو)و رێگاوبان و پرد‌و، دابینكردنی كه‌ره‌سته سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك نه‌وت و به‌نزین و غاز به‌نرخێكی هه‌رزان و به چهندێتیهكی ئاساندهستكهوتو و،هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی نرخی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌له بازاڕدان و پێداویستی رۆژانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكین ، له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی توندوتۆڵا و ئهژماربۆكراوی به‌رده‌وامه‌وه، كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی بریتیه له پشتگیری نرخ له‌بازاره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌خزمه‌ت ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی خه‌ڵكدا بێت و،هتد… . به‌ڵێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئهمدهستهڵاته كوردیه ته‌مه‌ن18)ساڵه‌یه، به‌وشێوه‌ی راستودروست و واقیعیه و، به‌و رۆحه ده‌وڵه‌مه‌نده به باوه‌ڕداری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی راستینه‌وه،به‌و میكانیزم و میتۆده پڕاوپڕ له رێز ونرخدانان له كه‌رامه‌ت و به‌های مرۆڤیانه، خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه كورده‌ی بندهستهڵاتی بكردایه .وه‌لێ به‌داخه‌وه، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌شێوه و رۆح و میكانیزم و میتۆدێك ره‌فتار و كاریكردووه، كهتاهاتووه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی فێره سواڵا و سه‌ده‌قه و ده‌ستپانكردنه‌وه كردووه، له‌ڕێگه‌ی راهێنانیان به به‌خشینه‌وه‌ی پاره و كه‌ره‌سته و شمه‌كی جۆراوجۆر به‌سه‌ریاندا، له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ویژدانیان، له‌كاتی پرۆسه‌كانی ده‌نگداندا، وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و بانگه‌شه‌یه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی ئه‌نجامدرا. هه‌روه‌ها،له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م دووحیزبه ودهستهڵاتهكهیان، له‌و ماوه زۆره‌ی دهستهڵاتكردنیاندا و، به‌وهه‌موو توانا و هه‌بووه دارارییه ئاماژهبۆكراوهوه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئاسایی، به‌رنامه و پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی وڵاتیان، له هه‌موو، یان زۆربه‌ی بواره جیاجیاكاندا، پراكتیك و جێبهجێكردایه، به‌كورتیه‌كه‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه و نێوه‌ڕۆكێكی قانونی و ده‌ستووریی، ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه و وڵاتیان بكردایه ، ئه‌و شێوه و نێوهڕۆكهی كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسكی و ریتیمیانه، خزمه‌تكردن و پێشخستن و بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی كاری رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ده‌بوو، ژلایه‌كی و،كاركردنی دروست و راسته‌وخۆ و لۆژیكیانه بۆ ئارمانج و ستراتیژه نیشتمانی ونهتهوهییهكانیش، به‌شێكی زیندوو و جه‌وهه‌ریانه‌ی كارنامه و ئه‌جێندای سیاسیان ده‌بوو.
به‌ڵێ له‌بری ئه‌و هه‌موو له‌بری و لهجیاتیه ئه‌رێی و راستینه و عهقڵانیانانهوه، ده‌سته‌ڵاتدارێتیان بكردایه و ئه‌و هه‌رێمه‌یان بهڕێوهبردایه، لێ ، به‌لۆژیك و رۆحیه‌ت و نێوهڕكێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌وه، ده‌سته‌ڵاتدارێتیان كردووه ، ده‌رئه‌نجامی دروست و راسته‌وخۆی هه‌ر سیاسه‌ت و دهستهڵاتكردنێكی له‌وجۆره‌ش، وه‌ك لۆژیك و رێسایه‌كی سروشتی، ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كهئێستاڕا ده‌یبینین، واتهئهوهی ،دوور له‌هه‌ر عورف و بنه‌ما و رێسایه‌كی قانونی و شه‌رعی، به‌كارهێنانی سامان و دارایی كۆمه‌ڵگه، له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا،به‌مه‌به‌ستی مسۆگهرگرتنی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات بۆ(4)ساڵی دیكه،كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا و، له‌واقیعدا، گوزارشت له چ ناكات، جگه له ناشیرینكردنی چه‌مكی سیاسه‌ت، له‌پرۆسه‌یه‌كدا، كهبێوێنهترین شێوه‌ی ناشیرینكردن و بێزراوكردن و بێبه‌هاكردنی ئه‌م چه‌مكه‌یه…!!!.
لێره‌وه‌ڕا ده‌توانین بڵێین، كه سه‌رۆكێك به‌وته‌مه‌نه زۆره‌وه و، به‌و وه‌رزه گه‌رما به‌تینه، بكه‌وێته گه‌ڕان به ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵات‌دا، له‌م قه‌زا بۆ ئه‌و قه‌زا و لهمشار بۆئه‌و شار، به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌دیاری و سه‌فته دۆلاره‌وه، ته‌نێ بۆ زامنكردنی ده‌نگ و پشتگیری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی، كه ده‌كرا زۆر به‌ئاسانی و بێهیچ ماندووبونێكی له‌وجۆره، به كاركردن و گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی كهلهسهرهوهڕا هێمامان بۆكردوه له پیاده‌كردن و موماره‌سه‌كردنی واقیعیانه‌ی چه‌مكی سیاسه‌ت ، به واتا و ده‌لاله‌ته راستودروست و لۆژیكی و پرهنسیپیهكهی، دهستنیشانمانكردوه، ده‌هاته‌دی و ده‌سته‌به‌ر بوونه‌وه.یانئهوهی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌موو جارێك ناچاربێت، له‌میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا، ده‌ستبداته دانی چه‌ندین به‌ڵێن و په‌یمانی زۆر زل و گه‌وره، به‌تایبه‌تیش له‌پرس و مه‌سه‌له‌گه‌لێك نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ و دینامیكیانهی وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان (كه‌ركوك و میسڵا و خانه‌قین و…)بۆسه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یمان و بهڵێنیدی له‌وجۆره، كه له‌بنه‌ڕه‌ت و واقیعدا، ئه‌و میتۆد و به‌رنامه سیاسیه‌ی كه‌به‌ڕێزیان تائێستا، خشت كاریپێدهكهن و به ئهنگوستێكیش توانای دووركه‌وتنه‌وه و توڕههڵدانیانی نیه ،به‌خۆی هێماكاری راستورهوانی نهدیهاتنی نه‌كهه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه گه‌ورانه‌یه ، به‌ڵكو ئه‌وها بڕوات مالكییه‌كان، به‌ڕه‌كه‌ی ژێریشیان ده‌رده‌هێنن … .
لێره‌وه‌ڕا، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه باشترین چاره‌سه‌ر و، دروسترین رێگهومیتۆدێك، بۆئه‌وه‌ی كه به‌ها جوان و به‌رزه‌كانی سیاسه‌ت وه‌ك چه‌مكێك، كه گهوههریترین واتا و ده‌لاله‌تی له هونه‌ری، یان زانستی دهستهڵاتكردندا، خۆده‌گرێت و به‌رجه‌سته‌یه، بریتیه، له خزمه‌تكردنی راستینه و واقیعانه‌ی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێ جیاوازی، گرتنه‌به‌ر و پهیڕهولێكردنی پرهنسیپیانهی ته‌واو له‌شێوازی دیموكراتیانه‌ی حوكم، به‌جێهێنان و وه‌دیهێنانی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی وڵات له‌ته‌واوی بواره‌كاندا، بهتابیبهتیش بواره سه‌ره‌كی و ژیانیه‌كان،به‌كورتیه‌كه‌ی رێزگرتن له ته‌واوی ماف و پیرۆزیه‌كانی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌به‌رانبه‌ریشدا، به‌دیهێنانی دروست و واقیعیانه‌ی لانی زۆری ستراتیژی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و بزاڤه‌ی كهخۆبهخاوهنی ده‌زانیت و رێبهرایهتیكردنیت له‌ئه‌ستۆیه… .