كتێبه‌كانی فه‌رهاد …… قوبادی جه لیزاده
Closed
له كه‌لار.. ، ئاگر به‌ر بۆته ،
گوڵه گه‌نم .
بووكه شووشه .
رووباره‌كانی ئه‌فراندن
مه‌زراكانی (( شێت )) یی !ئاگر به‌ر دراوه‌ته ئه‌و ماسیانه‌ی ،
فه‌رهاد، له خنكان رزگاری كردن .
ئه‌و كارمامزانه‌ی ،
له سێره‌ی راوچی دووری خستنه‌وه !
ئه‌و دره‌ختانه‌ی،
له ووشكه ساڵیدا ، تێراوی كردن .گوێم له هاواری حه‌رفی گوڵ ،
رسته‌ی په‌پووله‌یه .
هه‌ست به كڕوزانه‌وه‌ی ، جۆگه‌له‌ی دێڕ ده‌كه‌م .له كه‌لار ….
ئاگره‌و به‌ر بۆته ئابرووی ژن !
به‌ربۆته مه‌مكی حه‌یران !
به‌ربۆته : مناره‌ی چۆلی .!!له وێ ، بۆنكڕووز دێ
بۆكڕووزی ،
ردێنه خه‌نه‌ییه‌كه‌ی هه‌للاج و
سمێڵه زیوینیه‌كه‌ی پیرباڵ .
له كه‌لار ،
(( دوعا )) یه‌كی تر ده‌كوژن
مه سیح ده‌ده‌نه‌وه له دار
ئاخیر زه‌مانه!!
له كه‌لار….