
منداڵ بارگاوی مه‌كه‌ن به سیاسه‌ته‌وه…..!؟
سڵاوی گه‌رمتان ئاراسته بێت، بابه‌ت و دۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مجاره‌م ته‌رخانكردووه بۆ دیارده‌یه‌ك كه زۆرینه‌مان داهێنه‌رو مامۆستا‌و رێبه‌ری ئه‌و دیارده قێزهونهین.. كه ئه‌گه‌ر باسی لێوه نه‌كرێت وه‌كو شتێكی زۆر ساده‌و ساكار به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ئه‌بێت. وه‌ك چۆن چه‌ندین ساڵه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ بووه‌و هه‌ر گوێشی ناده‌ینێ، بگره به‌وپه‌ڕی شانازی و شكۆدارییه‌وه سنگی بۆ ده‌رده‌په‌ڕێنین و لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ین كه ئێمه نه‌ك هه‌ر خۆمان به‌ڵكو ماڵ و منداڵیشمان له‌سه‌ر هه‌مان بیروباوه‌ڕ ده‌ڕۆین به‌ڕێوه‌و زۆرجاریش ئه‌م كرده‌وه‌یه به نیشتمانپه‌روه‌ری ناوزه‌د ئه‌كه‌ین..
به‌ڕێزان ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌هه‌ر كارێك هه‌ڵده‌ستین و له ژیانی رۆژانه‌دا مه‌یسه‌ری ده‌كه‌ین، جا چ چاك بێت یان خراپ، چ هه‌ستیار بێت یان ئاسایی.. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه منداڵه‌كانیشمان به‌دوامانه‌وه بن.. ئێمه ئه‌بینه پێشڕه‌و و ئه‌وانیش سه‌ربازێكی ناسك و خنجیله‌ی ملكه‌چ و كۆیله به دوامانه‌وه.. ئه‌م كرده‌وه‌مان له رووی كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌زنه كه ده‌چێته ریزی تاوانه‌وه. چونكه ئه‌م كاره زۆره‌ملێیه‌و به بێ ویستی ئه‌و مرۆڤه‌یه كه ناتوانێت ئه‌و فه‌رمانه ره‌تبكاته‌وه‌و سه‌رپێچی له قسه‌و فه‌رمایشتی باوك و دایكی‌دا بكات، كه ره‌نگه لێدان بخوات و دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و فشاری ده‌روونی ببێته‌وه..
به دیوێكی دیكه‌دا فه‌رزكردنی بیرباوهڕێكه كه ره‌نگه كۆنهخوازو چه‌قبه‌ستوو بێت، چونكه به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه بیروباوه‌ڕی دایك و باوك وه‌كو كات و زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م هه‌ڵگری باوه‌ڕو ئایدیۆلۆژیایه‌كی سهروهختێكهو بیر‌و بۆچوونی منداڵیش قابیل به وه‌رچه‌رخان و گۆڕانه.. قابیل به ئێكسپایه‌ر بوون به‌سه‌رچوونه.. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه دونیا‌و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی منداڵ زۆر فراوان و تایبه‌ته، زۆر جیاواز‌و دووره له خه‌یاڵ و بیری دایك و باوك.. هه‌ر بۆ نموونه‌و له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی كه هه‌موو لایه‌ن و لیست و حیزبێك به‌بێ جیاوازی ئه‌م دیارده‌و كرده‌وه‌یه‌یان راپه‌ڕاند و منداڵانیان به‌كار ئه‌هێنا بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه زۆرجار توندوتیژی و تووڕه‌یی لێده‌كه‌وته‌وه.. ئه‌و دیارده‌و وێنایانه‌ی بینیمان زۆر نامه‌ده‌نی و نامه‌سئولانه بوو ده‌رهه‌ق به دونیا منداڵه پاك و جوانه‌كه‌یان.. پیسكردنی هزرو میتۆدی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی مندڵان بوو.. ناهه‌قی و خروقاتكردنێكی زۆر ناشایسته بوو ده‌رهه‌ق به دونیای منداڵ و یاسای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤــــ بوو..
چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه لایه‌ن و لیست و حیزبه‌كان سواری ماشێن و ئۆتۆمبیلیان كردبوون له جامهكانهوه نیوه‌ی جه‌سته‌ی جوان و ناسكیان هێنا بووه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و حاڵه‌ت و دیمه‌نانه زۆر مه‌ترسیدارو خه‌ته‌رناك بوون.. كرده‌وه‌یه‌ك بوو كه له‌وپه‌ڕی راسته‌وه بۆچه‌پ، له ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن، تیایدا به‌شدار بوون.. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌م وڵاته‌دا یاسا‌و مافی مرۆڤــ به تایبه‌تیش مافی منداڵ له‌وپه‌ڕی شه‌رمنی و خهجاڵهتیدایه و هه‌موومان وه‌كو یه‌ك هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتیمان زۆر سست و لاواز‌و كزه.. ئه‌وه‌ی كه روویدا زۆر نامه‌ده‌نی و ناشارستانی بوو: با دووباره نه‌بێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو دیكتاتۆر ئه‌و دروشمه به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت هه‌موو شته‌كان له پێناوی سه‌ركه‌وتندا بێت.. ته‌نانه‌ت په‌پووله‌كانیش بۆ مه‌به‌ستی خۆمان به‌كار دێنین….
*ئه‌م نوسینه ستوونێكهو له ده‌موه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا نووسیومه به‌ڵام بڵاومنهكردهوه، چونكه مه‌به‌ستم بوو رۆژنامه‌ی رێوان له چاپكردن ته‌واو ببێت و دوای بڵاوكردنه‌وی ئه‌وجا له سایته‌كاندا بڵاوی بكه‌مه‌وه..