سوتاندنی كتێب سه‌ركوتی ئازادی یه
(له مه‌حكوم كردنی سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ دا )
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
Mozafar_as@yahoo.comمرۆڤ له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی حه‌ساس دا گوێبیستی هه‌ندێك هه‌واڵ ده‌بێت كه ڕه‌نگه به ڕواڵه‌ت زۆر گرینگ نه‌یه‌نه پێش چاو به‌ڵام وه‌ختێك لێی وه‌رد ده‌بیته‌وه ناكرێت لێی بێ ده‌نگ بیت و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت.بۆیه به ڕای من ئه‌م هه‌نگاوه _یانی سوتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ _ پێچه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی سه‌رجه‌م حزبه قومی _عه‌شیره‌تی و ئیسلامی یه‌كانه،جا چ ده‌سه‌ڵاتدار یان ده‌سه‌ڵات بن،كه ده‌ڵێن ئازادی به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی یه‌وه به‌رقه‌راره. خۆ ئه‌گه‌ر وا بوایه هه‌رگیز نه‌ده‌بوو چه‌ند كه‌سێكی دژ به ئازادی به ئاشكرا بێن و كتێبه‌كانی فه‌رهاد بسوتێتن به تایبه‌تی له فه‌زای هه‌ڵبژاردن كه ده‌بوو زۆر زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر ئازادی سیاسی و بیروباوه‌ر به‌رقه‌رار بێت.به‌ڵام به ڕاستی هه‌ر ئه‌مه خۆی له خۆی دا نمونه‌ی پێشێلكاری یه‌و ئاكامی زاڵی كه‌لتوری سیاسی باوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه‌یه له كوردستاندا .
به بڕوای من نه فه‌رهاد پیرباڵ هتله‌رو مۆسۆلینی یه‌و نه كتێبه‌كانیشی كتیبه‌كانی ئه‌وانن تا به یاسایی قه‌ده‌غه بكرێت .ڕه‌نگه ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه‌ی كه هه‌ستاون به‌مكاره زۆر جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بێت .به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ك یاسین بانیخێلانی نوسه‌رو ڕۆشنبیر به‌ڕای من ئه‌مه‌یان وه‌ك ده‌ڵێن عه‌یب له قه‌باعه‌ت خراپتر.
به بروای من فه‌رهاد پیرباڵیش وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تری هاوڵاتی كوردستان مافی خۆیه‌تی بانگشه و ده‌نگ بۆ چ حزب و لایه‌نێك بكات و بدات و ناكۆك و دژ به كێ بێت. وه یان بایكۆتی سه‌رجه‌م لسیته‌كان یان سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كان بكات . ئه‌مه ده‌بێت مافی به ڕه‌سمی ناسراوو جێكه‌وتو و موعته‌به‌ری هه‌ر كه‌سێكی بێت .وه پێش هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت ئه‌و مافه به فه‌رهاده‌كان ڕه‌وایی هه‌بیت له لایه‌ن یاسینه‌كانه‌وه.به‌ڵام به داخه‌وه یاسینه‌كان له بری به‌رگری له‌م مافه سه‌ره‌تایی یه دێن كتێبه‌كانیان ده‌سوتێنن كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا پێشلكاری مافی ئه‌و كه‌سه‌یه.
بۆ ئاگاداری كاك یاسین من تا مۆخ دژی ئاین به گشتی و ئیسلام و ئیسلامی یه‌كان به تایبه‌تیم .وه له كتێبخانه‌كه‌مدا جگه له كتێبی ئینجیل و ته‌ورات و قورئان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌هه‌مان كاتدا زۆرێك له نوسراوه‌كانی ڕابه‌رانی ئیسلامی یه‌كانیشم هه‌یه.به‌ڵام هیچ كاتێكش له دژی كردوه دژی ئینسانی یه‌كانی ئیسلامی یه‌كان كه به درێژایی مێژوو تا ئه‌مڕۆ كردویانه و ده‌یكه‌ن ڕۆژێك له ڕۆژان به خه‌یاڵمدا نه‌هاتوه هه‌ستم به سوتاندنی كتێبه‌كانیان .له كاتێكدا ئه‌مجاره‌ش له‌و باوه‌ره‌دام نه خودی فه‌رهاد پیرباڵ و نه كتێبه‌كانی بانگشه‌ی كوشت و بڕو توندی تیژی ده‌كه‌ن وه‌ك كتێبه دینی یه‌كان به گشتی و ئیسلام و ئیسلامی یه‌كان به تایبه‌تی .
وه‌ك ده‌ڵین سوتاندنی كتێبێك سوتاندنی مرۆڤه‌كه‌یه. وه له مێژوودا زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی كتێبیان سوتاندوه. مێژوو پێمان ده‌ڵیت سه‌رده‌مانی ڕه‌شی فتوحاته ئیسلامی یه‌كان زۆرجار سه‌ركرده‌و جه‌نگاوه‌ره‌كانیان به‌م كاره هه‌ڵساون. هه‌ر كتێب و نوسراوێك دژی ئیسلام بوبێت سوتاندویانه.وه له‌م مێژووی هاوچه‌رخیشدا هیتله‌ر به ئاشكرا به‌م كاره هه‌ستاوه.
به بڕوای من له جیاتی ئه‌م هه‌نگاوه شه‌رمئاوه‌ری و پێشێلكاری یه ده‌بو كاك یاسین بانی خێڵانی و هه‌ر كه‌سێك ولایه‌نێك كه ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوێكی ئیجابی و وه‌ك مافی ناره‌زایه‌تی كاك یاسین به‌رانبه‌ر به فه‌رهاد ته‌ماشاده‌كه‌ن ده‌كراو ده‌یانتوانی ڕه‌خنه له هه‌ڵویستی فه‌رهاد بگرن نه‌ك كتێبه‌كانی بسوێتنن.
به تایبه‌تی ئه‌و سایتانه‌ی وه‌ك سبه‌ی كه به ڕواڵه‌ت بانگشه‌ی گۆڕان ده‌كاو ده‌م له ئازادی و یه‌كسانی و مافی یه‌كسان بۆ هاووڵاتیان ده‌كوتێ بێ هه‌ڵوێستگیری ئه‌م هه‌واڵه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه خۆی له خۆی دا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا جۆرێك له ته‌شویقدانه بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه دوا كه‌توو و دژی ئازادی بیرورایه.
هیودارام به‌ر له هه‌ر په‌رچه كردارێكی تر به‌ڕێز یاسین بانی خێلانی وه‌ك ڕۆشنبیرێكی ئازادیخواز چاو به‌م هه‌نگاوه‌ی دا بخشێنێته‌وه‌و دوباره‌ی نه‌كاته‌وه.1-8-2009