فه‌لسه‌فه و هونه‌ری ده‌ربڕینی ئه‌وینداری
كاپیتالیسم ئه‌وینیشی به‌دناو كرد.له ڕۆژئاوا ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه عه‌شق گرنگترین بابه‌تی سه‌رنجڕاكێشی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه، ئه‌ژماری ڕ‌ۆمان و فیلمی عاشقانه به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی فه‌رهه‌نگی و سه‌رگه‌رمی ئه‌وروپان. ئه‌گه‌رچی به‌ناوبانگترین شاعیرانی جیهان خۆیان به بابه‌تی ئه‌وینداریه‌وه خه‌ریك كردووه، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند فه‌یله‌سوفێك گرنگیان پێ داوه كه زۆر به‌ناوبانگ نه‌بوون. له فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوادا عه‌شق بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر له زه‌مانی ئه‌فلاتونه‌وه مێلۆدیه‌كی به‌سه‌ر بردنی كات بووه. كه‌سانێك هه‌ن كه ئه‌وین وه‌ك هونه‌رێك ناو ده‌به‌ن و پرسیار ده‌كه‌ن كه مرۆڤ، عاشقی جه‌سته‌ی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌بێ یان كه‌سایه‌تی ئه‌و، وه یان عه‌شق چ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ زانستی زینده‌زانی (بایۆلۆژی) هه‌یه،چ سنورێك له نێوان عه‌شق و په‌یوه‌ندی جنسیدا هه‌یه؟ ئایا عه‌شق هه‌سته، هه‌ستێكی بێنه‌زم و هه‌لخوازه؟ ڕه‌خنه‌گرانی چه‌پ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه سه‌رمایه‌داری عه‌شق و بابه‌تی ڕۆمانتیكیشی وه‌كو كاڵای فرۆش لێكردوه. تا كاتێك كه فه‌یله‌سوفه‌كان مرۆڤیان له لایه‌نی عه‌قڵ و مێشكه‌وه پێناسه ده‌كرد، ئه‌وین ڕوداوێك یا هه‌ڵچوون و داچوونی هه‌سته‌كان ده‌هاته ئه‌ژمار. له ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی ئیده‌ئالیستیدا، هه‌ست نه‌ده‌بوو زاڵ بێت به‌سه‌ر ناخی مرۆڤدا. فه‌یله‌سوفێك وتبووی شتێك كه ناتوانرێ به یارمه‌تی عه‌قڵ بسه‌لمێندرێ ده‌بێ بێده‌نگی بۆ هه‌ڵبژێرین. له‌بابه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وینداریه‌وه ده‌وترێ كه فه‌لسه‌فه زۆربه‌ی كات لقێكی كه‌لتووری و موحافزه كارانه له زانسته و پێشداوه‌ری و بیر و بۆچوونی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی فه‌یله‌سوفانێكی وه‌كوو نیچه، هێگل، شوپنهاوه‌ر، كیرك گارد، سارتر، ڕوناڵد بارت، فوكۆ، و لومێن بابه‌تگه‌لێكیان له‌م باره‌یه‌وه وروژاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زانكۆكاندا مامۆستاكان له دانیشتن و كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌وین خۆ به‌دوور ده‌گرن چونكه خوێندكاره‌كان به بابه‌تێكی گرنگی نازانن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه زۆرتر كتێب له‌باره‌ی مه‌نتقی ڕووكار بنووسرێ تا له‌باره‌ی ئه‌وینه‌وه، وه ئه‌ڵێی بابه‌تگه‌لی زانستی مه‌نتقی ڕووكار بۆ خوێنه‌ران گرنگتره تا قسه و بۆچوون له‌باره‌ی هه‌ستی عه‌شقه‌وه. یاسپارس ئه‌یوت كه ئه‌وین، بابه‌تێكه كه تێگه‌یشتنی زۆر قورس و گرانه چونگه ئاشكراترین و سه‌یرترین ڕاستی و ئاگایی ڕه‌هایه. له دوو سه‌ده‌ی كۆتاییدا ده‌رونناسان، زانایانی كیمیا، زینده‌وه‌ر ناسان، و كۆمه‌ڵگا ناسانیش هه‌روه‌ها خۆیان له‌گه‌ڵ بابه‌تی ئه‌وینداری خه‌ریك كردووه. عه‌شق له‌وانه‌یه گرنگترین بابه‌ت و خاڵی نێوان سرو‌شتی مونحه‌نی و زانستی مرۆڤایه‌تی بێت. هاینه ئه‌یوت هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ لێدان و ئه‌شكه‌نجه چیه به‌ڵام كه‌س له‌باره‌ی عه‌شقه‌وه هیچ نازانێت. له‌وانه‌یه بابه‌تێك به ناوی عه‌شقی ڕاسته‌قینه بوونی نه‌بێ و هه‌ر وه‌كو بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌فلاتون و لاروخ، له‌وانه‌یه ئه‌و جنونی خواكان، شێت بوونی فه‌یله‌سوفان، وه‌یان له‌وانه‌یه جنۆكه‌ی ترسی ئه‌خلاقگه‌رایان بێت. عه‌شق هه‌روه‌ك هونه‌ر و دین، جیهانیه كه تێیدا هه‌سته به‌هێزه‌كان ده‌بنه هۆی دروست بوونی بۆچوونی جوان و ڕه‌نگین؛ بۆچوونی وه‌ها كه نه په‌یوه‌ندیه‌كی به ئه‌زموونه هه‌ستیه‌كانه‌وه و نه په‌یوه‌ندیه‌كیشی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و زانست‌دا هه‌یه، واته شوێنی عه‌شق زیاتر له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردایه تا له ناو مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه‌دا. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌شق پرسیار ده‌كرێ كه مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی زانا و عاقڵه یاخود ئاكامی به‌رهه‌می ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شیمی، یا زینده‌وه‌رێكی فه‌رهه‌نگیه؟. له‌گه‌ڵ هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌كان و به‌ڵێنه‌كان، زانستێكی حه‌تمی، عیلمی و مه‌نتیقی له‌بابه‌ت عه‌شقه‌وه بوونی نییه. ئه‌گه‌رچی ویلیا‌م جه‌یمز، میشێل فۆكۆ، ئه‌ریش فروم، وه ئه‌وانیتریش خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌وین خه‌ریك كردووه. پرسیار ده‌كرێ كه پێناسه و تایبه‌تمه‌ندی عه‌شق له كوێدا ڕیشه‌یان داكوتاوه، له میراتی سرو‌شتی حه‌یوانی ئه‌و، له چاخی به‌ردینه‌وه یا له‌كاتی ئێستای؟، لقه‌كانی ئه‌و چ ئامانج و به‌رنامه‌یه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن؟ ئه‌وین هیچ كات بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو دروست نه‌بووه، به‌ڵكوو یارمه‌تیه‌ك بووه بۆ به‌رده‌وام بوونی نه‌وه‌ی مرۆڤ. له هه‌ر ڕوویه‌كه‌وه عه‌شق ته‌نیا هه‌ست نییه. بۆچی له جیهانی گلوبالی ئێستادا عه‌شقی رۆمانتیك ئاوه‌ها گرنگ بووه، ئه‌گه‌رچی عه‌شقی ڕۆمانتیكیش ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك كاڵایه‌كی به‌كار هێنان له بازاڕدا ده‌فرۆشرێ و بۆته داواكاریه‌كی نیزامی سه‌رمایه‌داری؟ سه‌ركه‌وتووترین و پڕ فرۆشترین كتێبی ڕۆژئاوا له بابه‌ت ئه‌وینه‌وه "هونه‌ری ده‌ربڕینی ئه‌وینداری"، نووسینی ئه‌ریش فرۆم بوو، كه زیاتر له ٥ ملیۆنجار له ته‌واوی جیهاندا فرۆشرا. ئه‌م كتیبه ئێستا وه‌ك كتێبێكی عیرفانی بودیستی ناو ده‌به‌ن. ئاواتی نووسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وكات، تێكه‌ڵێكی یه‌هودی له سوسیالیزم، هۆمانیسم، و عیرفانی ڕۆژهه‌ڵاتی بوو. ئه‌و دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و له نێوان ساڵه‌كانی ١٩٢٠-١٩٣٠ له گه‌ڕاندا بوو به دوای بۆچوونێكی مرۆڤ دۆستانه بۆ جیهانێكی لێك بڵاوی سه‌رمایه‌داری ئه‌وكات. ماركس و فرۆید له‌و ده‌ورانه‌دا بۆ ئه‌و گرنگتر له چاوه‌ڕوانیه‌كانی ڕزگاركه‌ری ئایینی بوون. ئادێرنۆ هیچكات وه‌ك ڕۆشنبیرێكی گرنگ ناوی ئه‌وی نه‌بردوه به‌ڵكوو وه‌ك فه‌یله‌سوفێكی خۆش باوه‌ڕ، عام په‌سه‌ند به‌ڵام خۆشه‌ویست و پڕ خوێنه‌ری داناوه. ئه‌و ئه‌یوت كه كاپیتاڵیسم ڕقێكی داڕوخاوه و به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌خۆشی و هه‌ژاریه. دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و له سه‌رمایه‌داری بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بچێته پاڵ حیزبی سۆسیالیستی ئا‌مریكا. ئه‌ریش فرۆم یه‌هودیه‌كی ماركسیستی ئۆتریشی بوو كه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فاشیسم هه‌ر وه‌ك ئادێرنۆ ڕۆی بۆ ئا‌مریكا و له‌وێ بووه په‌نابه‌ر. ئه‌و كاته‌ی كه كتێبی "هونه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌وینداری" نووسی، به توندی له‌ژێر كاریگه‌ری "سێن بودیسمی" ئاسیای رۆژهه‌ڵاتدا بوو. به‌شی گه‌رنگی كتێبه‌كه، ڕه‌خنه گرتنێكه له بیر و ئامانجه‌كانی ئابوری سه‌رمایه‌داری كه مرۆڤ له‌خۆی بێگانه و نه‌ناس ده‌كات. دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ڕوسۆ له كتێبی "له‌باره‌ی نابه‌رابه‌ری له نێوان مرۆڤه‌كان"دا نووسیبوی كه مرۆڤ فریشته‌یه به‌ڵام كۆمه‌ڵگا و شارستانیه‌تی پیشه‌سازی ئه‌وی بێ‌سود كردووه. ئه‌توانین ڕوسۆ وه‌كو باوكی ته‌واوی بۆچونه‌كانی زیان پێ گه‌یاندن ناو به‌رین. ئه‌و ئه‌یوت كه مرۆڤی ئازاد له‌ژێر فشاره به‌زۆر پێكراوه‌كان ئه‌بێت . له كاتی گو‌ناحه‌ی كه به میرات بۆ مه‌سیحه‌كان به‌جێما، تا ڕوسۆ، وه ڕۆمانتیكی ئاڵمان، تا كاتی نیچه، فرۆید، ئادێرنۆ، و ئه‌ریش فرۆم، مرۆڤی عاقڵی ڕۆژئاوا هه‌میشه خه‌ریكی باس و پێناسه‌یه‌ك بۆ عه‌شق بوو. ئه‌ریش فرۆم وه‌كوو ئادێرنۆ ئه‌یوت كه تاكاتێ مرۆڤ له‌ژێر گوشاری ئابووری و ئه‌خلاقی زاڵدا بێت، ئازاد نییه چوونكه هه‌ردوكیان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م گشه‌یدا. ئادێرنۆ و فرۆم هیچكات هاو نه‌زه‌ر نه‌بوون به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی بۆچونه‌كانی هه‌ردوكیان ماركسیسم و ده‌رونناسی فرۆید بوو. له ده‌یه‌ی ٦٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ماركسیسم و ده‌ورنناسی له "تیئۆری ڕه‌خنه‌گرانه"ی مه‌كته‌بی فرانكفۆرتدا یه‌كیان گرت. به بۆچوونی ئه‌وان كاپێتاڵیسم مرۆڤی كه‌م ئه‌ندام و دیفۆرمه كردووه، چونكه مرۆڤێك كه له بواری ئابوریه‌وه ئازاد نه‌بێ، له لایه‌نی ده‌رونی و هه‌ستیشه‌وه ئازاد نابێ. ئادێرنۆ ئه‌یوت له سه‌رمایه‌داریدا مرۆڤ ناتوانێ ژیانێكی ته‌واو، ڕاست و به‌خته‌وه‌ری هه‌بێت و به سه‌رنجدان به ژێربه‌نا و ڕووبه‌نای بۆچوونه‌كه‌ی ماركس، ئه‌یوت كه په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌داری، عه‌شق و په‌یوه‌ندی عاتفی و مرۆڤایه‌تیه‌كانیش له‌ناو ده‌بات. شۆڕشگێڕانی چه‌پی نوێی ده‌یه‌ی ٦٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌م خۆیان ئینقیلابی، وه هه‌م یارمه‌تیده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌به‌ن. فرۆم ئه‌یوت كه به‌كارهێنه‌رانی نه‌خۆش و دیفۆرمه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن، وه له‌و كاته‌دا كه ئادێرنۆ خۆی له ده‌رونناسی فرۆید به‌دوور گرت، ئه‌ریش فرۆم ڕه‌خنه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ ته‌ندروستی ده‌رونی مرۆڤ و ژینگه ناساند. ئه‌وان ئه‌یانوت كه ئه‌وین بۆ جیهان و مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ته‌ماع بۆ سامان و پاره له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا باس كراوه چونكه مرۆڤی عاشق ناكه‌وێته دوای پاره به‌ڵكوو هه‌ستی و ڕاستی قبوڵ ئه‌كات و ته‌ماعی كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و دارایی زیاده‌ی نییه. ئه‌ریش فرۆم تا دوایین هه‌ناسه به هیوای ئاشتی جیهانی و سوسیالیزمێكی ئینسانی تێكۆشا. فیمینیسته‌كان نه‌ته‌نیا كه‌وتنه تاریفكردنی ڕه‌خنه‌ی ئه‌و له‌نیزامی پیاوسالار و دزی سه‌رمایه‌داری به‌ڵكوو پشتگیریان له ئه‌و بۆ ته‌ندروستی ژینگه كرد. ئه‌مڕۆكه ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه كتێبی "هونه‌ری ده‌ربڕینی ئه‌وینداری" ساڵانێكی زۆر كتێبی پیرۆزی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا بوو كه به‌دوای هه‌ستی ڕاسته‌قینه و دروستدا هه‌وڵی ده‌دا.
٭٭٭