
چامه‌ی خۆزگه‌یه‌ک بۆ ئاوێته‌بوون …. گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
– 1 –
من بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
که تۆ سروه‌ی به‌ره‌به‌یان بی و
نه‌سیمی ئێوارانی عاشقان بی
چۆن بیر له تۆ نه‌که‌مه‌وه
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
چاوه‌کانت په‌ڵه‌ی هه‌وره و
فرمێسکیشت وه‌ک بارانه؛
– 2 -
تۆ ده‌زانی
که وه‌ک نه‌وڕه‌س
له که‌ناری سپێده‌یا تێپه‌ڕ ده‌بی؛
گوڵه قژ زه‌رد و… لێو ئاڵه‌کانی
ئه‌م تاراوگه‌یه
له ئاستی تۆدا
بێ ڕه‌نگ و بێ بۆن ده‌بێ؛
– 3 –
هه‌ی مه‌حبوبه‌که‌ی ( به‌رانان )
ده‌نگی تۆ و.. جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان
ده‌مخه‌نه نێو.. کوچه‌کانی مه‌نفا و
له وێستگه‌کانی… یۆتۆپیای شیعردا
جێم ده‌هێڵن؛
– 4 –
که من بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
سێبه‌ری خۆمهبینم
به‌رله‌وه‌ی که پێنووس بگرم
له‌گه‌ڵ نیگای… وێنه‌کانت
وه‌ک کۆلاره باڵهگرم
لوتکه لوتکه… گرد و چیا ماچه‌که‌م
چۆن نافڕم؟؟
که تۆ پێیه‌کت له ده‌ریا بێ و
پێکه‌ی تریشت له که‌نار
په‌رچه‌مت له ئاوریشم بێ و
جله‌کانیشت له هه‌نار
ئیدی مه‌ره‌که‌بی… ئه‌م پێنوسه هه‌ژاره‌م
چۆن ده‌توانێ
ئه‌فسانه‌ی.. ئه‌م خۆزگه‌یه‌م بدرکێنێ؛
– 5 –
ئه‌و ساتانه‌ی له شیعردا
په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌درکێنی
من له سه‌وزی چاوی تۆدا
به‌فری باڵای چیاکانم
لێ ئه‌بێته… سنه‌وبه‌ر و هه‌ناسه‌کانی؛
– 6 –
به‌رده‌وام دڵم له لاته
تۆ که… له ههوردهچی
له گه‌وهه‌ری ڕاموسان و
له تریفه‌ی.. مانگه شه‌و ( ته‌ڕ ) تری
ئیتر چۆن… بۆت نه‌توێمه‌وه
له به‌ر باران… له ناو بیردا
یان ڕووبارێ بمشواته‌وه
من ئه‌مه‌وێ بۆ تۆ بمرم
مردنێک… ئاسه‌وارم
به‌س له تۆدا جێ بمێنێ و
کفنه‌که‌شم
جله‌کانی به‌ری تۆ بێ؛
– 7 –
تۆ ئه‌زانی؟
( باران ئه‌مرێ تا گوڵ بژی )*
منیش با بمرم هه‌تا تۆ بژیت
ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ری کێلهکهشم
با یاقووت و مه‌رجانه‌که‌ی ملی تۆ بێ؛– 8 –
من بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
بۆ ئاوڕێک ناده‌یته‌وه
قۆڵ بکه‌ی.. به که‌مه‌ری شیعرێکمدا و
پیاسه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ… سه‌مای په‌پووله‌کاندا بکه‌یت،
له دامه‌نی
ئێواره‌کان… بێ به‌شم… مه‌که،
بمسپێره… به که‌ژاوه‌ی خۆشه‌ویستی و
له‌م مه‌رگی ته‌نیایه ده‌رم بێنه
جامێک… له بارانم به‌رێ و
به گه‌ڵایه‌ک… دام بپۆشه؛
– 9 –
بڕوا بکه
هیچ ئازارێک
هێنده‌ی بیرکردنه‌وه… ئازار کێش نییه
ئه‌گه‌ر نا،!،
هاژه‌ی ڕووح… له نادیاریدا
سه‌ر و دڵم… ده‌کات به خۆڵه‌مێش
ده‌ریایه‌کیش… نامگرێته خۆی و
بێ به‌ش ده‌بم
له ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان،؛،.
هه‌میشه بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
تا زه‌ینم ده‌بێ به زه‌ریا و
ده‌ڕژێمه نێو دڵی تۆوه
یان تا ده‌بم به چامه‌یه‌ک و
به زاری تۆ ده‌خوێنرێمه‌وه؛
– 10-
به‌کاتی سووڕه‌تی پاڕانه‌وه
من بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه
چاوه‌ڕوانی هاتنێکتم
له‌گه‌ڵ خۆتدا… ڕه‌نگه‌کان بهێنی و
به دارگێلاسی… ئه‌ویندا هه‌ڵمواسی
به‌رده‌وام… قوڵپهیهم
وه‌کو کانی… به شه‌ویش خه‌وم نییه
په‌ژمورده بوو خه‌یاڵم
شه‌ڕیش به تاریکی ده‌فڕۆشم؛– 11-
خۆ ده‌زانی
من تیشکێ بووم
له دوای تۆ بووم به
مشتێ خۆر
زۆر ده‌ترسم… که ده‌رکه‌وتی
زه‌رده‌په‌ڕ پێمان بزانێ و
تابووته‌کان… جێژوانمان بێ
شه‌که‌ت بووم له چاوه‌ڕوانیدا
ده ده‌رکه‌وه؛
– 12-
ده‌ده‌رکه‌وه
تۆ واز له شه‌وگار بهێنه
هه‌تا منیش.. ڕزگارم بێ له‌ئه‌ندێشه؛
– 13-
هه‌ر نه‌هاتی!
له نیگه‌رانیدا… ڕه‌نگم دایه‌وه
ئاوێزانی ڕۆندک بووم
تژی بووم له هه‌نسک و گریان
به‌ڵام… هه‌ر بیر ده‌که‌مه‌وه
به بێ تۆ… دڵم
به خێرای… ووشک بوونه‌وه‌ی
جلی ته‌نافێک… لێده‌دات
زۆر ئه‌ترسم… ده‌ده‌رکه‌وه؛– 14-
چاره‌نووسم؛
له شهمهندهنهفهرێکی… وێڵ ده‌چێت
نازانم به‌ره‌و… چ ئاڕاسته‌یه‌ک
گوزه‌ر ده‌که‌م،
ته‌نها ئه‌وه‌نده…. ئه‌زانم
جانتایه‌ک… له ئه‌وین و
چامه‌یه‌ک… له بۆن و
باوه‌شێک… له گله‌یی و
فارغۆنێک له گوڵم پێیه
ڕێبوارێکی
که‌ناره‌کانی ڕووحی تۆم
به‌ڵام ئه‌فسوس
له وێستگه‌کانی دڵ شکاندا
به‌جێ ماوم؛– 15 –
لێوان لێوم… له نائومێدی و
له‌وپه‌ڕی گوماندا… ده‌ژیم
ئه‌به‌د ناگه‌م
به ته‌رمیناڵی خۆشه‌ویستی
بۆ؟… نازانم!… بۆ؟
ئه‌گه‌ر بشگهم… ئه‌وا مردووم؛.
10/01/2009
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
gashbir@hotmail.com* نیوه دێڕێکی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)