
ئه‌ی ڕه‌قیب …. شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم
به‌ناونیشانی مارشی پپرۆزی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ،به‌رگی دووه‌م له‌زنجیره کتێبی (ئه‌ی ڕه‌قیب) له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌رده‌م بۆچاپ وبڵاوکردنه‌وه به‌چاپ گه‌یه‌ندرا، جێی سه‌رنجه ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن دکتۆر (موهه‌نه‌د ئهلبهراک)* لێکۆڵه‌رو سیاسه‌تمه‌داری عێراقی نووسراوه که‌گوزارشت له یاداشته‌کانی ڕۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌که‌ن ، دکتۆر موهه‌نه‌د ئهلبهراک له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کتێبی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ڵێت:- له‌م زنجیره کاره‌دا ، که تۆماری ڕۆژ به‌ڕۆژو مه‌یدانییانه‌ی ڕووداوه‌کانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی باشووری کوردستانن ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه که ئه‌م چه‌ند به‌شه‌ی من نووسیومنه‌ته‌وه ببنه مێژووی ته‌واوی خه‌باتی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی …..به‌ڵکو هیوام وایه هه‌رقۆناغێکی ئه‌م شۆڕشه پیرۆزه له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که‌خۆیان به‌شداریانکردووه و بهچاوبینویانه وله‌گه‌ڵ ئازارومهینهتیهکانی له‌نزیکه‌وه ژیاون و کاریگه‌ریان لهسهرجێهێشتووه بخرێنه سه‌ر کاغه‌ز و ڕاستگۆیانه تۆماربکرێن وپێشکه‌ش به خوێنه‌ران بکرێن ، بۆنموونه ئه‌م یاداشتانه‌ی من نووسیومنهته وه به‌شێکه له‌مێژووی پرسه‌روه‌ری گه‌لانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی کوردستان به‌تایبه‌تی…. من ساڵانێکی زۆر وه‌ک پزیشک و سیاسه‌توان له ڕیزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی عێراق خه‌باتم کردووه و سه‌دان بریندار‌و نه‌خۆشم لهپێشمهرگهدلێرهکان و ئاواره‌کانی گونده تێکدراوه‌کانی کوردستان و بریندارانی چه‌کی کیمیاویم چاره‌سه‌ر کردووه به‌ده‌یان پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی گه‌له‌که‌مانم له‌مردن رزگارکردووه.
به‌باشم زانی که ئه‌م یاداشتانه‌م له چه‌ند به‌رگێک تۆمار بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو باش بزانن که ئه‌م ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌ی ئه‌مرۆ مان چۆن به‌دی هاتووه و چه‌نده قوربانی مه‌زنی بۆ دراوه .
شایه‌نی گوتنه (ئه‌ی ڕه‌قیب) جگه له به‌سه‌رهات ،پێکدادان،نه‌به‌ردی ،داستان ، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی باشووری کوردستان …چه‌ندین وێنه‌ی ده‌گمه‌نی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان و پێشمهرگهدلێرهکانی به‌خۆوه گرتووه .
له دواجاردا ،پیرۆزبایی له دکتۆر (موهه‌نه‌د ئهلبهراک )ی پێشمه‌رگه‌و لێکۆڵه‌رو سیاسه‌تمه‌دار و دۆستی نزیکی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و هیوای به‌رده‌وامی وسه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین وبه‌هیوای کار‌و خزمه‌تی زیاتر .ئه‌ی ڕه‌قیب
شه‌ماڵ عادیل سه‌لیم
www.sitecenter.dk/shamal
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ*دکتۆر موهه‌نه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئهلبهڕاک له ساڵی 1973 کۆلیژی پزیشکی زانکۆی به‌غدای ته‌واو کردووه و دیپلۆمی هه‌یه له‌رۆژنامه‌گه‌ری و زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ده‌یان ڵێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌رۆژنامه‌و گۆڤارهعێراقی و عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی و ئینگلیزییه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی کتێبی ئه‌ی ڕه‌قیب په‌یوه‌ندی بکه به دکتۆر موهه‌نه‌د ئهلبهڕاک : −– dr-m-ahmad@maktoob.com
تێبینی: – کتێبی ئه‌ی ڕه‌قیب راسته‌وخۆ داواده‌کرێت له ده‌زگای سه‌رده‌م / به‌شی عه‌ره‌بی ،سلێمانی / عێراق – ژماره‌ی ته‌له‌فۆن/0096 440421 36654 .