Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
کۆسۆڤۆ بینینێک له‌ پارادۆکس و ئه‌زموونێک بۆسه‌ربه‌خۆی…. فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

کۆسۆڤۆ بینینێک له‌ پارادۆکس و ئه‌زموونێک بۆسه‌ربه‌خۆی…. فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

Closed
by February 18, 2008 گشتی

کاتێک لیژنه‌ی چه‌ند قۆلی له‌نێوان ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسییه‌کان و ئه‌مریکیه‌کان پێک هات بۆ پشتگیری کردن له‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌لبانه‌کانی کۆسؤڤۆ زۆر سیاسی وچاودێری سیاسی له‌مه‌ڕخؤمان پێیان وانه‌بوو  که‌ئه‌م گه‌مه‌ بچێته‌ قۆناخی جێبه‌جێکردن ،سه‌ره‌ڕایی توڕه‌یی و بێزاری بێ هووده‌ی سربه‌کان له‌مافی ڕه‌وای ئه‌لبانه‌کان بۆسه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌که‌یان،ڕووسه‌کانیش له‌هه‌نگاونان بۆسه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی کۆسۆڤۆ که‌ووتنه‌ هه‌زارویه‌ک به‌هانه‌ و ڕاکێشانی کارتی فشار تائه‌وئاسته‌ی وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڕێگری بکات له‌بڕیاردانێکی له‌وجۆره‌.به‌ڵام  ئێواره‌یه‌کی زووی  27/2  ئیبراهیم پاچی که‌خؤشی یه‌کێکه‌ له‌فه‌رمانده‌ پارتیزانه‌کانی پانزه‌ساڵی ڕابردووی ده‌ورانی شه‌ڕ. کۆسۆڤۆی وه‌ک ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوخاوه‌ن سه‌روه‌ری ڕاگه‌یاند.ئه‌گه‌رچی  سربه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان به‌هێرشکردنه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌له‌گرادو هێرشکردنه‌سه‌رماکدۆناڵده‌کان ی به‌له‌گراد دژایه‌تی خۆیان بۆئه‌مریکا پیشاندا، جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌سه‌فه‌ری ووڵاتی تنزانیاهه‌رچه‌ندسه‌عات دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌. له‌پرێس کۆنفراسێکدا هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستای خوازراوی کۆسۆڤۆی به‌فاکته‌ری ئاشتی وئاسایش بۆ ناوچه‌ی به‌لقان وه‌سفکرد .

ئه‌م دستکه‌وته‌ بۆئه‌لبانی نه‌ژاده‌کانی هه‌رێمی کۆسۆڤۆ ده‌ستکه‌ووتێکی مه‌زن ومێژوویه‌ بۆکۆتایهێنان به‌بوغزوکینه‌ی ناسونالێزمگه‌رایی که‌ده‌ورانێکی درێژی مێژووییه‌ ئه‌لبانه‌کۆسۆڤۆییه‌کانی خستۆته‌ناوبه‌رداشی ململانێکانی ژێرده‌سته‌یی وناسوناليزمگه‌ری،که‌ئه‌م ڕقه‌ش به‌ئاشکرا له‌ناو ڕه‌وه‌نده‌کانی تاراوگه‌شیان  ده‌بینرێت. ئه‌لبانی نه‌ژاده‌کانی کۆسۆڤۆله‌ساڵی 1389ی زاینی له‌سه‌رده‌می سولتان مورادی یه‌که‌م له‌ فتوحاتی ئیسلامییه‌وه‌ تا شکست ودۆڕانی تورکیا له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م به‌شێک بووه‌ له‌سه‌رزه‌مین وقه‌ڵمڕه‌وی ئیمپراتۆری زه‌به‌لاحی عوسمانی دواتریش بوونه‌ته‌ژێرده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاتی ئیتالیا،دواتر تریش که‌وتونه‌ته‌ به‌رڕحمی ده‌سه‌لآتی  تیتۆ،له‌بیره‌وه‌ری نزیک و ده‌یه‌ی ڕابردووشدا ڕووبه‌ڕووی پاکتاوی نه‌ژادی و ڕه‌وی به‌کۆمه‌ڵ بوونه‌وه‌ به‌ته‌واویی ووڵاتانی ئۆروپادا.

سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی کۆسۆڤۆ سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی پارادۆکسێکی گه‌وره‌له‌سیاسه‌ته‌کانی ڕۆژئاواو ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رامبه‌ر خه‌باتی ئازاديخوازی خه‌ڵکی کوردستان به‌ئاشکرا ده‌رده‌خات و نایانه‌وێت به‌هه‌مان پێوه‌روئه‌لته‌رناتیفی کۆسۆڤۆمامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ کێشه‌ودۆسییه‌ی کوردیدا  بکه‌ن،به‌ڵام هه‌ر نیشانه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌  بۆئه‌گه‌ری کرانه‌وه‌ی ده‌رگاکان له‌هاتنه‌کاییه‌ی زیاتری ئاڵوگؤر له‌هاوکێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌سیاسی وئابوورییه‌کان .

سه‌ره‌ڕایی ته‌نگه‌ژه‌کانی هه‌ڵکه‌وته‌ی جیۆپۆلۆتیکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر دووژمنه‌هاوبه‌ش و ناعه‌قڵانیه‌کانیدا  سه‌رکه‌ووتنی ئه‌زموونی کۆسۆڤۆ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که‌خه‌ڵکی کوردستان پێویستی به‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌ئیراده‌تروبوێرترهه‌یه‌ له‌ئاست بڕیاروداوکارییه‌چاره‌نووس سازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان،ئه‌ویش به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
موتمانه‌وئیراده‌ بۆنێوان ده‌سه‌لآت و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ،تاله‌گۆڕانی هه‌رهاوکێشه‌یه‌کدا به‌ئاراسته‌وقازانجی خه‌ڵکی کوردستان سوودله‌ئه‌زموونی سه‌ربه‌خۆی کۆسۆڤۆ وه‌رگرین ،له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان زۆر زیاترله‌کۆسۆڤۆ ڕه‌گه‌زه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تێدایه‌.     

18/02/008
سویسرا


Previous
Next