
دڵشکاوترین شاعیر ….. جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
جاران تۆ ده‌زگیرانی
ته‌نهایی و ، غه‌ریبی من بووی
منیش دلشکاوترین شاءیر بووم .
جاران ته‌نهایه‌که‌ت زۆر جوان بوو
ئه‌بوایه من هه‌موو رؤژێ
شءریکی نوێی بۆ بنوسم..ئیستا ، شءڕێک نه‌ماوه بۆ نوسین
چاوه‌روانییه‌ک نه‌ماوه
خۆمانی تیا ئاریشت بکه‌ین.
گۆرانیه‌ک نه‌ماوه
رۆحمانی تیا بشؤینه‌وه و
گوێی لێبگرین.
ئاسمانیک نه‌ماوه تیا بفڕین .
ئیستا ته‌نها فریای ئه‌وه ئه‌که‌وین
به‌یانیان به‌ر له خۆ روتکردنه‌وه‌ی خۆر
ئمزایه‌ک له‌سه‌ر
رۆژێکی به‌سه‌ر چوونی تمه‌نمان بکه‌ین.ئێستا ، من له قوڵایی شءرا غه‌رق بوم و
به‌رگه‌ی ءیباده‌تێكێ ترم تیا نه‌ماوه.
ئێستاش، شءر هه‌ر ماله جوانه‌که‌ی جارانه
من میوانیکی دره‌نگ وه‌ختم و
شه‌و و رۆژم لێ گۆڕاوه.
جاران شءره‌کانم
ڕه‌نگیان له کچیه‌تی تۆ ئه‌چوو
ئیستا ره‌نگیک بۆ ره‌نگردنی ئه‌وانیش نه‌ماوه.جاران شءرم به خوێنی دلم ئه‌نوسی و
له کۆڵانه‌کانی غه‌ریبیما
بۆ ته‌نهایی تۆ ئه‌گه‌رام.
ئستا له‌باسکردنی ئه‌شقدا ته‌ریق ئه‌بمه‌وه
شه‌رم له روتبونه‌وه‌ی شءڕ ئه‌که‌م
مخابن ئیتررررررررر
له دڵنه‌ویی شءریش دابڕام…05.06.20009 سۆفیا