هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان….. مه‌ریوان سه‌فادین
داخێکی گرانه که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ناو هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی کوردا به هونه‌رمه‌ند ناو ده‌برێن چونکه به‌راستی ووشه‌ی هونه‌رمه‌ند وشه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یه که هه‌موو که‌س به ئاسانی به‌ده‌ستی ناهێنێت!بگره ووشه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ پێی ببه‌خشرێت ده‌بێ هه‌وڵێکی زۆر بدات و خه‌بات بکات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ووشه‌ی هونه‌رمه‌ند چونکه هونه‌ر شۆرشێکی ئێجگار گه‌وره‌و بێ کۆتاییه وه هونه‌رمه‌ندیش شۆرشگێره له‌و شۆڕشه هونه‌ریه‌دا بۆیه من پێمخۆشه که پێناسه‌یه‌کی هونه‌ر بکه‌م بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که هه‌روا به ئاسانی ناو ده‌برێن هونه‌رمه‌ند! هونه‌ر هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا بۆ نمونه گه‌لی کورد شۆڕش ده‌که‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی گه‌له‌که‌یان وه هه‌ر له‌و شۆڕشه‌دا شۆڕشگێڕ خه‌باتی تێدا ئه‌که‌ن وه ئه‌و شۆڕشه شه‌هید ئه‌یات ئاواش هونه‌ر شۆڕشێکی بێ کۆتاییه‌و هونه‌رمه‌ندیش شۆڕشگێڕه‌و خه‌بات ئه‌کات بۆ به‌ره‌و پێش بردن و ناساندنی هونه‌ری گه‌له‌که‌ی به گه‌لانی دنیا به‌ڵام جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان شۆڕشی هونه‌ری و شۆڕش بۆ ئازادی گه‌لێک ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که شۆڕش بۆ ئازادی گه‌لێك هه‌ر ڕۆژێ دێت که ئه‌و شۆڕشه سه‌رکه‌وێت و خۆری ئازادی ئه‌و گه‌له هه‌ڵبێت و هه‌موو نه‌خۆشیه‌کان و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه و گه‌له کۆتایی پێ بێت به‌ڵام شۆڕشی هونه‌ری ههرگیساو هه‌رگیس کۆتایی نایه‌ت به‌ڵام گۆڕانکاری‌و تازه‌گه‌ری به‌سه‌ردا دێت بۆیه من ده‌ڵێم داخێکی گرانه که ئه‌و ووشه گه‌وره‌یه که هوونه‌رمه‌نده به ئاسانی به هه‌موو که‌س بدرێت و بکرێت به شۆڕشگێڕ‌و خه‌باتکه‌ری هوونه‌ری.من لێره‌دا ده‌ڵێم خۆزگه ڕۆژێک ده‌هات خۆری ئازادی هوونه‌رمه‌ندان ههڵدههاتو ئه‌و ناهوونهرمهندانهی که به‌زۆر ووشه‌ی هونه‌رمه‌ندیان ههلگرتوهو ناوده‌برێن هونه‌رمه‌ند له هونه‌رمه‌ندان جیا بکرانایهتهوهو چیتر هه‌روا به ئاسانی ووشه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌درێ به هه‌موو که‌س.وه چیتر هونه‌رمه‌نده خهباتگێڕو ڕاسته‌قینه‌کان ماف خوراوو پشتگوێ نه‌خرێن هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه کۆنه خه‌بات گێڕو ماندوه‌کانی گه‌لی کورد ..