Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
بێ باكی وفرامۆشكردنی كێشەكانی كۆمەڵ بە سانا رەت نابی و زۆریش دەوەستی

بێ باكی وفرامۆشكردنی كێشەكانی كۆمەڵ بە سانا رەت نابی و زۆریش دەوەستی

Closed
by February 18, 2008 گشتی

 پارێزەر فایق جەمیل….


 خەڵكانی كوردستان لە نوسەری سیاسی وروشنبیرو خاوەن هرزی پێشكەوتوخوازو خەباتگێرو رۆلانی شەهیدان بێ وچان ئەڵێن وئەنوسن لە بارەی رەوش ورێبازی نالەبار وكەم وكورتی نێو كۆمەلأ وبارودۆخی ئابوری وكۆمەلایەتی دژوار وگەڵی لایەنی ناگونجاو  زۆربەی دام ودەزگای حكومەتی هەرێم وهەردو حزبی دەسەڵاتدار لێی بەرپرس دەكەن  بەتایبەتی سەبارەت بە گەندەڵی دارایی وئیداری فرەوان و قول كە بووە تە دیاردەیەكی زەق  بە گەڵێ شێوە خۆیی دەنوێنێ   سەرانسەری هەرێمی گرتوتەوە, سەرباری  بێ یاسایی لە نێو كۆمەڵ دا بەرادەیەك هەست ناكرێت دەسەڵاتێ هەبێ  یاسا بە سەرخەڵكا بسەپێنَێ  و سەنگەری راستەقینەی ئابوری وژیانی ئادەمیزادی ئاسایی لە رۆشنای یاسا ویەكسان وعەدالەت بپارێزێ ,  هەزارن دەست درێژی نارەوا  لە مولك و ماڵی و مافی گشتی گەڵ بە ریێ خۆشكردنی حكومەت ئەكرێ , بێ وەی لایەنێكی فۆرمی  یا حزبی دەسەڵاتدار بەرپرسانە  لیێ بتۆژیتەوە لەبەر بونی زۆبەیان  بە بەشێكی گەورە لە رێرەوی گەندەڵی لە هەرێم بە گەڵی جۆرو شێوە .
       سەردانە مێژوە كەی سەرۆكی هەرێم بۆ پارێزگای سولەیمانی لە مانگی سەبتەمبەری رابوردو گەڵێ سەركەوتوو دڵَ خۆشكەرەوەبو لەم مەیانە ئەوەی تێبینی لێكرا  بە جۆش و دوپاتكردنەوە  ئەنگوستی لە سەر برینی نایاسایی لە هەرێم  دانا گەڵێ جار دو بارەی كردەوە كە ئەبێ یاسا لە هەرێم ) سەروەر  (بێت بەسەر گشت خەڵكانی گەڵی كوردستان بێ جیاوازی لە هەمان كات بە توندی پیێ داگرت بە سەر گەندەڵی و كارە نا ئاسایەكان   دیار بو ئاگاداری گشت بارودۆخی نالەباروكیشە قورسەكانی میللت بو بەڵام جیێ داخە و سەرسورمانە كە بە هیچ جۆرێ لە رۆشنایی وتە زیرینەكانی بچوكترین گۆرانكاریەك لەم بوارانە دا لە نێودام ودەزگا ی حكومەت و كۆمەل نەروخساو وبەدی نەكرا  گشت  دوپات و دوبارەكردنەوەكانی بە تایبەتی لە بارەی بێ یاسایی وگەندەڵی  تا ئیمرۆ بی دەنگە  بە هیچ جۆرێ پۆسەتیڤ رەنگی نەدایەوە و بێ وەی هیچ هەنگاوێ بەدی بكرێ بۆ چارە سەر كردنیی .
    شایانی وتنە كە پێشیل كردنی یاسا بە هۆكاری سەرەكی بونی گەندەڵی لە قەڵەم دەدرێ   كە لە بنەرەتە لە دەسەڵاتداران دەست پێدەكات بەرەو ژێر تا پەردەسێنی بۆ نزمترین پڵە لە نێوفەرمانبەران و كارمەندانی دام ودەزگای حكومەت , لەم بارەوە هەرگیز نایەتە خەیال فەرمانبەرێ لە پڵەیەكی نزم  لە دەزگایی حكومەت بە راشكاوی بیوێری و بتوانی پێشیلی یاسا بكات لە پێناو بەرژەوەندی تەسكی خۆ گەر دڵنیا نەبێ كە لێپێچینەوە بونی نیەو هەر وەك لە خۆ بەرز تر لەم بارەوە قسور ناكات گەر بە جوتە و  بە كۆمەڵ هاوبەش نەبن ..! , واتە لەناوبردنی گەندەڵی قەرە چۆ كردنی لە پڵەكانی سەرەوە ی دەسەڵاتداران دەست پێدەكات نەك چەند فەرمانبەرو كارمەندان ببنە قوربانی بۆ  چاو پۆشین و شاردنەوەی مەسەلەكە لە ناو كۆمەڵ — ئەوەش گەر لە بنەرەتا نیازی وا هەبێت –
      هەڵبەتە گەندەڵی لە هەرێم ئەوەندە قول و فرەوانە زەرەرو زیانی زۆر بە مافی رەوای خەڵكانی كوردستان گەێاندوە ئینجا رێرەوی ژیانی ئاسایی ورۆژانەو رەوشی دیموكراسی و مافی ئادەمیزاد , گەرچی هەوڵدانێ بێ سود لەم مانگانەی رابوردو سەری هەڵدا كە گۆیا{ پرۆسەی گەندەڵێ لە هەرێم بەم رادەیە نیە  كە باسی لێوە دەكەرێ ,  سەربەستی میدیاو ئامێرەكانی راگەیاند لە هەرێم لە مەیدانی فرەوانی ئەم  دیموكراسییەی هەیە }  زیادە رۆی بۆ روخساندوە و لە قەبارەی راستی خۆی دەرچواندوە .  
       رۆژانە لاپەرەكانی رۆژنامەو گوڤاروسایتەكانی ئینتەرنێت تەنانەت كەنالە تەلەفزیۆنەكانی ناو خۆیی هەرێم دیاردەكانی نێگەتیڤ وگەندەڵی وبێ یاسایی بە گەڵێ جۆرو شێوە  ئەیخەنە پێش چاوی لێپسراوان و دەسەڵاتداران بێ وەی هەست بكرێ رەنگدانەوەێكی چاوەروان كراو لەم هاوارو فیغانە خۆی بەدی كات , بەرادەیەك خەڵك سەرسام ماون  لە گوێنەدان وفەرامۆش كردنی  ئەم هەمو وتنەو نوسین و وتارە  .. ئەبێ نەخوێندرێتەو گوێبیستی نەبێ …؟ ئەشیێ ئاگاداری ویست وخواست و بیروراوبۆچونی جەماوەری گەڵی كوردستان نەبن … ؟یا بێ باكن  لە بەرژەوەند نیە چارەسەركردنی … ؟ یا لە بنەرەتا خاوەنی نیەت وتواناوئیمكانیاتی ئیداری وتكنیكی نین وكارلەكار ترازایا…!  , بۆیە  گڵەیی  وگازندە كردن لە  رۆژنامە و ئامێرەكانی راگەیاندن لە بارەی بەردەوام نوسین و ئاشكرا كردنی روداوەكانی بێ یاسایی وگەندەڵی وبەرەلایی  لە هەرێم بە تایبەتی لە نێو دام ودەزگای میری نارەوایە , لە كاتێ بە ئەركەكی پیرۆزی رۆژنامە گەری وراگەیاندن لە قەلەم دەد رێ تەنانەت  بێ دەنگی وچاوپۆشی لە خانەی خیانەت و  هەست نەكردنە بە لێپرسینەوە  دور لە  ویژدان و راستی ورەوایی ,  لەم بارەوە  بەردەوام و درێژە پێدانی لاپەرانی رۆژنامەكان و ئامێرەكانی راگەیاندن بە مەسەلەی گەندەڵی و بەرەلایی هەڵبەتە پەیوەندی بە تێنی هەیە بە چارەسەر نەكردنی و گوێ نەدان بە ویستی خەڵك و نە هینانەدی  داخوازیە رەوایەكانی جەماوری گەڵی كوردستان سەرباری پێشیل كردنی  رێرەوی دیموكراسی ورێبازی نا یاسایی و چەپەڵ و نالەبار دور لەبەرژەوەندی ئاسایی خەڵكان    . لە هەمان كات وێرای  ئەم هەمو رسواكردنی گەندەڵی وبێ یاسایی ونا عەدالەتی لە سەرتاپای هەرێم لە لایان جەماوەرو روشنبیران و خەڵكانی دڵ سوتاوی  هەرێمی كوردستان  و فیرودانی سەروەت و سامانی وڵات بە گەڵێ شێوە ی نارەوا لە پێناوی هینانەدی بەرژەوەندی چەپەڵی تایبەت بە هەندێ كۆمەڵێ بچوكی چاوچنۆك ,   هێشتا گەندەڵی هەر  بەردەوامەو درێژەی پێدەدات   ئەمەش بێگومان بە گشتی ئەگەرێتەوە ئەم هۆكارانەی لە خوارەوە دەست نیشان كراوە  :
  1- زۆربەی دەسەڵاتدارانی دام ودەزگای حكومەت  ئەم مەسەلە  سەرەكی وگرینگ  لە ژیانی خەڵك بە جدی وەرنەگرتووە بە دیاردەیەكی ئاسایی لە قەڵەم دەدەن لە هەمان كات گەڵێ لەمان لە بەرژەوەندیان نیە قەرەچۆ كردنی , بەشێكی سەرەكین تەێدا , بۆ ئەم راستیە گەر فایل ودۆسی یەكانی تاپۆووەزارەتی دارایی و شارەوانی و گەشت وگوزارو زۆربەی دایرەكانی دام ودەزگای حكومەت هەرتەكێندرێ بێ گومان ئەزاندرێ تا چ رادەیەك یاساو رێنمایەكانی لە ماوەی پانزە ساڵی رابوردو لە پێناو هینانەدی بەرژەوەندی تەسكی تایبەت بێ رەوا پێشیل كراوە , گەندەڵی تا چ رادەیەك رەگی داكوتیوە لەسەر حیسابی سەروەت و سامانی خەڵكانی كوردستان و مافە رەوا خوراوەكان .
 2- هیچ تۆژینەوە نیە هەرچی دەكرێ ورودەدا لە بواری گەندەڵی و پێشیلكردنی یاسا بێ لێكۆلینەوە دەرباز دەبێ , تەنانەت لەبەر گەڵێ هوی وپەیوەندی تایبەت لە دام ودەزگای حكومەت دادەپۆشرێ وبنگۆم دەكرێ .
  3— موحاسبەی یاسایی هەرگیز نەبوە گەر هەبێ  هەندێ جار بە رواڵەتەو بۆ چاو پۆشینە .
 4— وڵات بەرەلایە یاسا هەر هەندە بەكارە  بەرژەوەندی كارو ئیشی دەسەڵاتداران رێ بكات و جێبەجێ بێت .
 5- دەسەڵاتی جێبەجێ كردن ( السلگە التنفیژیە  ) دورە لە چاوەدێری وتۆژینەوەی  دەسەڵاتی یاسادانان (السلگە التشریعیە ) واتە ( بەرلەمان ) – لە سایەی هاوپەیمانی دو حزبی سەرەكی لە هەرێم , { پارتی دیموكراتی كوردستان ویەكێتی نشتمانی كوردستان }- كە زۆربەی زۆری ئەندامانی لەم دو حزبە پێكهاتوە بۆیە  دەستەی ئۆپۆزیۆن لەم بەرلەمانە بونی نیە , بەرانبەر ئەم هەڵكەوتوە دەستەی وەزیران ( السلگە التنفیژیە )   بە تاك  وكۆمەڵ  سەربەستە بێ وەی بە هیچ شێوەیەك لە كاروفەرمانەكانی بتۆژرێتەوە ,بۆیە شتێ لەم بارەوە بە درێژای حكومەتەكانی كوردستان روی نەداوە .
    6-گەندەڵی ئیداری ودارایی وئابوری لە نێو دام ودەزگای حكومەت  وكۆمەڵ بەگشتی ئەوەندە فرەوانەوپەرەی ساندووە چارەسەر كردنی لە ئاستی تواناوئیمكانیاتی هزری وئیداری وتەكنیكی دەسەڵاتدارانی ئیمرۆ  نیە  . 
           بێ گومان حكومەتی سەركەوتو لە دابین كردنی بژیوی  ئاسایی وكەرامەی هاووڵاتیان لە بواری ئابوری وكۆمەلایەتی  و سەروەری یاسا وچەسپاندنی یەكسانی وعەدالەت لە نێو كۆمەڵ لەپاڵ سیستەمی دیموكراسی راستەقینەی فرەوان پێوەری راستەقینەی بە هێزی و تواناو رێزی حكومەتە نەك هێزی ئەرتەش و دام ودەزگای ئەمنی وتوندوتیژی  بۆ هینانەدی بەرژەوەندی   تاقمێ  سەر بە دەستەی حكومەت و دەسەڵات داران .شایانی وتنە حكومەتەكانی  مودیرنی هاوچەرخ پابەندن بە یاساوچەسپاندنی لە چوارچیوەی سیستەمی دیموكراسی بەتایبەتی لە بواری سەربەستی و جودایی لە مەیان هەرسێ دەسەڵاتی سەرەكی لە هەیكەلی دەوڵەت {السلگە التنفیژیە والتشریعیە والقچائیە }هەلبەتە ئەم حكوماتانەی كە بە یاساو مەرجەكانی دیموكراسی لە نێومیلەت چەسپاوون بەرنامەو ئامانجی سەرەكی هینانەدی گشت بەرژەوەندی یەكانی خەڵكان وخزمەتكردن لە گشت لایەنی ژیانەوە بە تایبەتی خوێندن وتەندروستی وخزمەتگوزاری شارەوانی ودابین كردنی گشت پێویستەكانی ژیانی ئابوری وكۆمەڵایەتی ئەم حكوماتانە جێی شانازی میللەتە لە لایەك رێزوشایستەی گەڵانی جیهانە لە لایەكی دی . 
       گەر لە روانگەی بۆچونی سەرەوە لە حكومەتی هەرێم بكۆلینەوە بە راشكاوی بۆمان دەردەكەوی كە یەكجار بێ هێزو تواناو بێ دەسەڵاتە  نەك لە رووی هێزی مادی و ئەرتەشی و چەك وسیلاح و دامودەزگای ئەمنی وئاسایشی  جۆراوجۆر  كە ئەمەش لە راستیدا بویتە هوكاری سەقامگیری ئەمن وئاسایش لە سەرتاپەی  هەرێم    بێ هێزی و بی َتوانایی حكومەتی هەرێم لە بڵاوبونەوەی گەندەڵی لەنێو دام ودەزگای حكومەت بە تایبەتی لە شوێنەكانی كاریگەرو خاوەن قەرار وفەرمان  لەوەدانیە نكوڵی لێوە بكرێ جگە لە بەرەلای وبێ یاسایی بە گشتی  بە هەزارو یەك شێوە رەنگی داوەتەوە ناو كۆمەڵ بە رادەیەك گەڵێ لە شیرازەكانی نیو كۆمەڵ بچراوە  گشت لایەنی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتانی شلەژاندوە ئەمەش بێگومان دیاردەیەكی زۆر بەترسە گەر دەوام كات كۆمەڵی هەریًم بە شێوەیەك  ئەتەپی بە تایبەتی لە بواری ئیداری وئابوری وكۆمەڵایەتی ئەگەر سیستەمەكەی بە گشتی نەروخێ…! , بێ سەروەری یاسا لە وڵات , نەبونی یەكسانی و عەدالەت  زۆر مەترسی زیاترە لە بونی  یاسای توندوتیژودیكتاتۆری بەسەر كۆمەڵ تەنانەت گەر دوریش بێت لە یەكسانی وعەدالەت هەرنەبێ سەبارەت مانەوەی هەیكلی كۆمەڵایەتی وشیرازەكانی. .
          پشتگوێ وفەرامۆش كردنی ویست وخواستی هاووڵاتیان لە لایەك چارە سەر نەكردنی كێشەكانی یاسایی وئابوری وكۆمەڵایەتی ناو میللەت لە لایەكی دی لە روانگەی كارەساتی گەندەڵی لە نێو دام ودەزگای حكومەت كە هەرنەبێ لە ماوەی دەساڵی رابوردو رەگی كوتاوە زۆر دەوەستێ بەسەر گەڵی  كوردستان  , مێژوو شایەدە بێ باكی و دورەپەرێزی و خۆلادان و فەرامۆش كردنی كێشەكانی كۆمەڵ هەندە بە هاسانی رەت نابێ رۆژێ درەنگ یازو كاردانەوەی بە توندی بەدەر دەكەوێ زەرەرو زیانێكی زۆر بە میللەتی هەرێم و پاشە رۆژی دەگەێنی . 
        شایانی وتنە كە رێرەوی دیموكراسی راستەقینەلە هەرێم و چەسپاندنی بە تاكە فاكتری كارگێر بۆچارەسەركردنی كێشەكانی گەڵی كوردستان لە قەلەم دەدرێ ,  سەركەوتنی دیموكراسی سەركەوتنی میللەتە واتە پاشەرۆژی سەرفرازوژیانی ئاسودەی بێ گیرو گرفتە , سەروەری  یاسا و مامەلەی  بی جیاوازی یانی روخانی قیەمی  كۆنە پەرستی وعەشیرەتی .
     میللەتێ  رزگاری دەبێ لە حوكمی دەوڵەتێ بیگانە و ئەكەوێتە سەرپێ دام ودەزگای حكومەتی سەربەخۆ دەگرێتە دەست هەڵبەتە ئەمە خۆی لە خۆیدا هەنگاوێ زۆرگرینگە لە مێژوی گەڵ و دوارۆژانی پاش  سەدان  ساڵ لە چەوسانەوە  لە ژێر باری زولم وزۆری وفشار  بەڵام ئەم  رزگاربونە وسەربەخۆیە یا نیمچە سەربە خۆیی وەك ( هەرێمی كوردستان ) هەمو شتێ نیە گەر رەنگ نەداتەوە  لە نێو ژیانی رۆژانەی گەڵ بە گەلێ روو,  ئازادی وسەربەستی هاووڵاتیان سەروەری یاساو سەپاندنی بە یەكسانی وبیً جیاوازی , دابین كردنی ژیانی سەرفرازی گەشەدار , رێرەوی دیموكراسی راستەقینە , پاراستنی سەروەت وسامانی وڵات , لە پاڵ هینانەدی گەڵێ ویست خواستی و هیواو ئامانج كە رۆڵانی میللەت لە پێناوی  هەزاران قوربانی بۆ  پێكەش كردوە  بۆیە بێ ئەم مەرجانە و موجەڕد بڵندكردنەوەی دروشمی نەتەوەیی بریقەدار  وهەڵدان بە خاك وخۆڵی نشتمان هیچ ناگەێینی زۆر جاریش شێوەێكە لە هەڵاتن لە چەخت وفشاری كێشەكانی سەرەكی میللەت .
 
 

Previous
Next