
دووژمن …. و: ئازاد به‌هین
سه‌رباز سه‌ری تفه‌نگ و قۆنداغی تفه‌نگه‌كه‌ی له ده‌ستیدا گرت، له سه‌نگه‌ر رۆیشته ده‌رێ و خۆی فرێدایه ناو خاكڕێزهكهوه. به یارمه‌تی ههنیشك و ئه‌ژنۆكانی خۆی ههڵكێشایهوه سه‌ره‌وه. ده‌نگ و گرمه گرمی فڕۆكه‌كان له دووره‌وه ئاگری شه‌ڕیان هه‌ڵدایساند.
سه‌رباز گه‌ڕایه‌وه، چاوی له ئاگری ژێر فڕۆكه‌كان كرد و وتی:
"خۆمانه‌ن."
كه گه‌یشته كۆتایی خاكڕیزهكه سه‌ری به‌رز كرده‌وه تا ئه‌و لایه‌ی دیكه‌ی خاكڕێزهكه ببینێ، به‌ڵام نیگای وتی سڵاو. ئه‌ویش سڵاوی كرد. ترپه‌ی دڵیان پێكه‌وه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌وتراویان هه‌بوو و یه‌كتریان هه‌ڵسه‌نگاند. هه‌ر دووكیان تفه‌نگه‌كانیان له‌سه‌ر خاكڕێزهكه فڕێ‌دا. ده‌نگی تۆپ و خومپاره له پشت سه‌ری نوورهكانهوه ده‌ڕۆیشت. گفتوگۆ و ده‌نگه ده‌نگی ترپه دڵیان به ئه‌سته‌م ده‌بیسترا.
سه‌رباز سه‌ری به‌ره‌و دووژمن وه‌رچه‌رخاند و وتی:
"تۆ…"
دووژمن به شوێن نیگاكهیدا رۆیشت. ترس له په‌نجه‌ی پێیه‌كانیدا له ناو پۆتینهكاندا سه‌رگه‌ردان بوو.
سه‌رباز جوڵه‌یه‌كی كرد و وتی:
"ئێمه دوژمنین."
سه‌رباز كه‌وته‌وه بیری موحسین هاوڕێی سه‌رده‌می منداڵی كه به تفه‌نگه دارییهكهی ده‌په‌ڕییه ناوه‌ڕاست كۆڵان و ده‌یوت ده‌ستتان به‌رز كه‌نه‌وه، تۆ دوژمنی ده‌بێ بكوژرێی و به ده‌نگی خۆی ده‌نگی موسه‌لسه‌لی ده‌رده‌هێنا.
دواتر چاوێكی له‌و تفه‌نگانه كرد كه له‌سه‌ر خاكڕێزهكهدا كه‌وتبوون.
سه‌رباز وتی:
"وه‌ره ئێره، له‌م خواره‌وه سه‌نگه‌رێكی ئه‌منی لێیه. با بڕۆین بۆ ئه‌وێ."
سه‌رباز ئاماژه‌ی به تفه‌نگه‌كه‌ی كرد كه هه‌روا له سه‌ر خاكڕێزهكه كه‌وتبوو. دووژمن تفه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵگرت كه خومپاره‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌كه‌ی پڕش‌و بڵاو كرد. ئه‌وان به‌ره‌وڕووی یه‌ك راكشان و پاڵیان دایه‌وه به سه‌نگه‌ری ژێر پێیان كه هێشتا دووكه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستا.
سه‌رباز پاكه‌تێك جگه‌ره‌ی له گیرفانی بڵووزه‌كه‌ی ده‌رهێنا و وتی:
"سیگار ده‌كێشی"
دووژمن شهمچهیهكی داگیرساند و مژێكی قووڵی له جگه‌ره‌كه‌دا و وتی:
"تۆش بۆ نیشتمانه‌كه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ی؟"
فڕۆكه‌یه‌ك به ده‌نگێكی زۆره‌وه له‌سه‌ر سه‌ریان تێپه‌ڕی.
سه‌رباز وتی:
"خۆمانه‌یه"
دووژمن وتی:
"نا، دووژمنه"
هێشتا قسه‌كانی كۆتایی پێ نه‌هاتبوو كه تیكه‌ی خومپاره‌یه‌ك دڵی سه‌ربازی پێكا.
جگه‌ره پان كراوه‌كان بۆنی خوێنی تا هه‌ناوی دووژمن ده‌برد.
دووژمن ناوچاوانی سه‌ربازی ماچ كرد، تفه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و لای خاكڕیزهكهیتر رۆیشت.
هاواری گریانی له ناو ده‌نگ و گرمه گرمی فڕۆكه‌كانی خۆمانه و دووژمندا ون بوو.
نووسینی: محمد جه‌واد خردمند