چاوه‌رێتم …. عیسا خدر
Closed
له بالكۆنه‌كه..
جگه‌ره‌یه‌كم داگیرساندووه‌و
له باران ده‌ڕوانم
میلی كاتژمێره‌كه‌م
له وه‌ستان ناكه‌وێ و
چاوه‌ڕێتم
بۆچی له‌ته‌ڕبوون ده‌ترسی؟!
زۆر له مێژه
گه‌ره‌كمه
له ژێرباران ..
چه‌ترێك كۆمان بكاته‌وه
چ شیرینتره
له ماچی كولمی ته‌ڕت؟!
ئه‌ی خودایه..
گوناهم كرد
خه‌یالی ژێر باران بوو
لێوی تهڕكردم و
تامی ماچێكی حه‌رامم كرد
وا باران ته‌ڕم دهكاو
تاریكی روحم ده‌دزێ
ئه‌ی دۆزه‌خی ژینم..!
له شوێنی خۆم وه‌ستاوم و
چاوه‌ڕێتم
تاكو له باوه‌شت بمرم.