پاكانه‌یه‌ك له‌حزووری سه‌رۆكدا … زمناكۆ عزیز
له‌په‌یوه‌ند به ووتارێكی مه‌لابه‌ختیاردا كه‌ئه‌ڵی: "ده‌نگه‌كانی میراوده‌لی، ده‌نگی گۆڕان و چاكسازی بوون"
مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سه‌رووتاری ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر كه‌له‌ژماره (238) ڕۆژی 10-8-2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناوی (هانده‌ره سایكۆلۆژییه‌كانی ده‌نگپێدانی میراوده‌لی). جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه میراوده‌لی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هێناویه‌تی هه‌موی ده‌نگی هه‌ردوو لیستی گۆڕان و لیستی چاكسازیه.
مه‌لابه‌ختیار ئه‌یه‌وی ئاو بكات به‌كام ئاگردا؟ یان مه‌سه‌له‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی پێویست و دروسته؟ چونكه‌ووتویه‌تی تائێستا لێكدانه‌وه‌یه‌كی پێویست سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌داخۆ كه‌مال میراوده‌لی چۆن ئه‌م هه‌موو ده‌نگانه‌ی هێنا نه‌كراوه؟ جا ئێستا هاتوه‌و ئه‌یه‌وێ ئه‌و نهێنیه گه‌وره‌یه ئاشكرا بكات!!
من به‌رله‌وه‌ی بچمه ناو ئه‌م ده‌رگایه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار بۆ لێكدانه‌وه‌ی سایكۆلۆژی و دروست و پێویست خستویه‌ته سه‌ر پشت سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی میراوده‌لی و بارزانی و لیسته‌كانیتر، زۆرم له‌لا زه‌روره كه ئه‌وه‌بپرسم له لیستی كوردستانی و مه‌لابه‌ختیار كه بۆچی لیسته‌كه‌تان %11 كه‌متری هێنا له ده‌نگی كاندیده‌كه‌تان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست تۆ له‌وبڕوایه‌دایت كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به‌لیستی كوردستانی داوه، هاوكات ده‌نگیان به بارزانیش دابێت؟ دایك و كچ و كوڕی ئه‌و "شه‌هید"انه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه‌به‌ده‌ستی یه‌كتری كوژران، ئایا هه‌رهه‌مویان كۆك بوون له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو كاندیدی یه‌كگرتوو، چه‌ند دایكه "شه‌هید" هاتنه سه‌ر شاشه‌كان و ئه‌یانوت كارێكیان به‌سه‌رماندا هێناوه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بیكه‌ن، كوڕه‌كانیان كردینه سووته‌مه‌نی و ئێستاش ناچارمان ئه‌كه‌ن ده‌نگ به بكوژه‌كانیان بده‌ین؟
یان بۆچی ئه‌م گه‌مه‌ی ده‌نگه‌دان و شته به‌جۆرێكیتر هه‌ڵناگیڕیته‌وه، بۆ ناپرسن كه ئه‌گه‌ر به‌شێگی به‌رچاو له‌ئه‌ندامه‌كانی پارتی ده‌نگیان به‌لیسته‌كانی توركمان و مه‌سیحییه‌كانی سه‌ربه‌پارتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تازه هاوپه‌یمانیان نه‌دایه، ئایا كورسییه‌كانی لیستی كوردستانی هه‌ڵنه‌ئه‌كشا بۆ سه‌رو 64 كورسی؟ ئه‌وان به‌نه‌خشه فێڵیان كردوه له یه‌كێتی و "خیانه‌ت"یانكردوه له ڕێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوانتان و (ئێوه بێپاكان بوون هی خۆیان بوون بۆیه ئه‌وان چوون بۆ گرتنی پا داریتر) و هاوكات ده‌نگیان داوه به‌سه‌رۆكی خۆیان، ئێستاش ئێوه‌یان هێناوه‌ته له‌رزین و له‌ژێر فشاردا ڕایانگرتوون كه گوایا به‌شێك له‌ئه‌ندامه‌كانتان ده‌نگیان به لیستی كوردستانی و كانیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌داوه؟
كاك مه‌لا به‌ختیار بۆئه‌وه‌ی كه خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌ژێر فشاری پارتیدا ده‌رباز بكات، هاتووه‌و تیوریزه‌ی كه‌می ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ی و لیسته‌كه‌یان ئه‌كات، ئه‌یه‌وێ بڵی خه‌تای ئێمه نه‌بوو ده‌نگت كه‌م هێنا، ئه‌وه سایكۆلۆژیه‌تی جه‌ماوه‌رو ناوه‌ڕۆكی نه‌وشیروان و لیسته‌كانی گۆڕان و چاكسازییه كه چاویان به‌تۆ هه‌ڵنایه، بۆیه تكای لێئه‌كات كه په‌رچه‌كردار نه‌نوێنێت و ڕیسی ڕێكه‌وتنه ستراتیژییه‌كه نه‌كاته‌وه به‌خوری.
مه‌لابه‌ختیار كۆمه‌ڵێك مه‌رجی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه سێك بیه‌وێ كاندیی سه‌رۆك بێت، كه‌هه‌مویان ئیجابین و هێشتا كه‌میشی ووتوه، به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌یتریشدا كۆمه‌ڵێكی تریش مه‌رج هه‌ن كه‌ئه‌بێت له سه‌رۆكدا هه‌بێت تا بتوانێ سه‌رۆكی شایسته بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ دوژمنانی كوردستان پیلانی دژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌گێڕا بێت، داهاتی ووڵاتی بۆ خۆی و تاقمێكی ده‌وری خۆی قۆرخ نه‌كردبێت و له‌ولاشه‌وه خه‌ڵك موحتاجی پاروه نانێك بووبن، به‌فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و خه‌ڵكی بێتاوانی خه‌ڵتانی خوێن نه‌كردبێت و به‌ناهه‌ق و له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز زیندانه‌كانی حزبه‌كه‌ی نه‌ئاخنی بێت، ئه‌رز و ماڵی خه‌ڵك و موڵكی گشتی داگیر نه‌كردبێت بۆ خۆی و به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و سه‌ربازی به‌كاری نه‌هێنابێت، داڵده‌ی كه‌سانێكی نه‌دابێت كه ده‌ستیان به‌خوێنی خه‌لچ سوور بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌كردبێته به‌رپرس به‌سه‌ر ڕه‌ش و ڕووتانی وڵاته‌وه….لسته‌كه درێژه.
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌ناو پارتیدا بۆ پاراستنی (ما‌ء الوجه) بێت و ئه‌و شیكردنه‌وه سایكۆلۆژیه بكات و لێكدانه‌وه بكات و پاساو بهێنێته‌وه بۆ به "موقه‌ده‌س" ڕاگرتنی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئاساییه‌و ئه‌وه كاری ئه‌وانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی فراوانیان دامه‌زراندوه، به‌ڵام كاتێك مه‌لا به‌ختیار ئه‌م كاره ئه‌كات، ئیتر جگه له پاكانه بۆ خۆی له‌به‌رده‌م سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌یداو پاكانه بۆ پارتی كه ئیمتیازی حزبه‌كه‌ی نه‌بڕێ هیچیتری تیا نیه، هه‌ق بوو مه‌لا به‌ختیار واقیعیه‌ت و ڕاستیه‌كانی نیشان بدایه، جا له‌په‌نای ئه‌وه‌شه‌وه پلارێكیشی له‌چوار حزبه‌كه‌و لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان بدایه، ئیرادێكی زۆری نه‌بوو.زمناكۆ عزیز
11-8-2009