
ده‌رباره‌ی راستی … دیدار مه‌سیفی
ده‌رباره‌ی راستی دوا کتێبی فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ئه‌مریکی هاری فرانکفورته* که له سه‌د و یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی گچکه کتێبێک دا، به قووڵی چووه‌ته نێو شیکردنه‌وه‌ی وشه‌ی راستی که له ئه‌مریکا دا له چاو گشت شوێنیکی دیکه‌ی دونیا پتر رووبه‌ڕووی چه‌واشه‌کاری و شێوان و ونبوونه. بۆ نوسینی ئه‌و کتێبه فه‌لسه‌فییه‌ی که به قه‌واره‌ی گیرفان و به‌رگێکی زێڕینه‌وه که‌وتۆته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، فرانکفورت زۆر که‌م پشتی به هێنانه‌وه‌ی سه‌رچاوه و هزر و په‌یڤه‌کانی بیرمه‌ندانی پێش خۆی به‌ستووه. ئه‌و له‌و کتێبه‌دا ویستویه‌تی به کورترین و قوڵترین شێوه راڤه له چه‌مکی راستی بکات و گرنگیه‌که‌ی بخاته روو. بۆیه له هه‌ر نۆ به‌شی کتێبه‌که‌دا به چڕی و په‌رۆشیه‌کی زۆره‌وه وشه‌کانی دارشته کردووه و وا له خوێنه‌ر ده‌کات له ئاست ئه‌و گچکه کتێبه‌دا له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوه‌سته بکات و به مه‌زن و پڕ بایه‌خ و شایانی بزانێت.
فرانکفورت کاتێک په‌نجه له‌سه‌ر وشه‌ی راستی داده‌نێت، ته‌نها یه‌ک شت به زه‌ینی دا دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که راستی بریتی نیه له شیعار. بۆیه له نوسینی ده‌رباره‌ی راستی ئه‌و به زمانێک قسه ده‌کات که راست و ره‌وانه وه‌ک ئاو؛ به خوێنه‌رانی ده‌ڵێت به تایبه‌ت ئه‌مریکایه‌کان که چۆن به که‌مترین بایه‌خدان به راستی سیسته‌م ده‌توانێت بڕیار و ده‌ره‌نجامی ته‌ندروست له کار و باری خه‌ڵک بهێنێته کایه‌وه.
به ڕای فرانکفورت چه‌نده کۆمه‌ڵگا له ئاستێکی بلند تر له‌نگه‌ر بگرێت پتر پێویستی به تێگه‌یشتنه له چه‌مکی راستی. به‌ڵام له ئه‌مریکا باره‌که وه‌های لێهاتووه که سه‌یر و سه‌مه‌ره بێت تاکێک ببینته‌وه که هیشتا باوه‌ڕی به هه‌بوونی ڕاستی مابێت. له کاتێک دا مێدیا و سیاسه‌تبازان به قورسترین چه‌کی له درۆ و چه‌واشه به‌رامبه‌ر به راستی ره‌ها وه‌ستاون و خه‌ڵکی پێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. نوسه‌ری کتێبی ده‌رباره‌ی راستی هه‌ر به ته‌نها ئه‌و که‌سانه ناکوتێت که جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته، به‌ڵکو ده‌چێت یه‌خه‌ی هه‌رچی بیرمه‌ند و نوسه‌ر و رۆماننوس و فهیلهسوفیشه ده‌گرێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به پۆست مۆدیرنیست ده‌زانن که‌چی به‌شدارن له شێواندن و ئاڵۆزکردنی چه‌مکی راستی.
به هێرش بردنه سه‌ر گه‌وره رۆشنانی پۆست مۆدیرنیزم بێئه‌وه‌ی ناوی چتاقیان بهێنێت، هاری فرانکفۆرت خۆی له شه‌ڕێک پاراستووه که هه‌رده‌م به ناو هێنان و ناو بردن نوسه‌ر و په‌یامه‌که‌ی زووتر ده‌که‌ونه به‌ر ته‌وژمی هه‌ره‌س. ئه‌و له کتێبه‌که‌ی دا هه‌ق و ره‌ق ئاخاوتنه‌کانی داوه به گوێی ئه‌وانه‌ی به ناوی رۆشنگه‌ری گه‌وره‌ترین ده‌رزیان خستۆته جه‌سته‌ی راستی. به‌ڵام له دیدی ئه‌و شاعیرانن که‌سانی بێ‌تاوان له‌و گێرهشێوێنهی، دیاره ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌که‌م، شاعیران خه‌ون بینن و هه‌رده‌م راستی ده‌بێژن؛ دووه‌م، پاش مه‌رگی پڕ له تراژیدیای ئه‌دگار ئالان پۆ ئیتر شوێنیک نیه بۆ جێکردنه‌وه‌ی خه‌ونه جوانه‌کان.
له‌و کتێبه‌دا فرانکفورت که‌سێکی گه‌ره‌که که ساده و ساکار له راستی بگات و پراکتیزه‌ی بکات، بۆیه به ئه‌نقه‌ست به‌شێکی کتێبه‌که‌ی ته‌رخان کردووه بۆ ره‌خنه گرتن له بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفێکی گه‌وره‌ی وه‌ک باروخ سپینۆزا. ئه‌و ده‌ڵێت سپینۆزا به قوڵی حه‌ز و ئه‌وینی راڤه کردووه، که‌چی له ژیانی دا نه ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه و نه منداڵی هه‌بووه؛ نه کچێکی دۆست بووه و نه ئه‌وین به چه‌شنێکی دیکه له ژیانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئیتر چۆن ده‌کرێت باوه‌ڕ به تێزه‌کانی بکرێت که سه‌باره‌ت به حه‌ز و ئه‌وین کردوویه‌تی. لێره‌دا به‌و ناو هێنانه‌ی سپینۆزا له‌وانه‌یه کتێبه‌که‌ی فرانکفورت سۆزی گه‌لێک له خوێنه‌رانی له ده‌ست دابێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بیرمه‌ندانی له بابه‌ت سپینۆزایان بێئه‌ندازه خۆشده‌وێت و باوه‌ڕی ته‌واویان به تیزه فه‌لسه‌فیه‌کانیان هه‌یه.
بوونی ئه‌و به‌شه که زه‌ق و ره‌ق پلار و تانه له سپینۆزا و هاوبیرانی ده‌دات، زۆر له خوێنه‌ران پاڵ ده‌نێت که بکه‌ونه سه‌نگه‌رێکی دیکه‌وه و ئه‌و کتێبه بخه‌نه خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ره‌و دوا، کتێبێک که بیه‌وێت شته‌کان به دیوێکی دیکه ههڵبگێرێتهوه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاخاوتن و په‌یڤ و هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌مزه گه‌وره‌کانی ئاین و سۆفیگه‌ری له جیاتی گوێ دان به‌و هه‌موو هه‌وڵه زۆره‌ی سه‌باره‌ت به بیرکردنه‌وه و راڤه‌کردنی چه‌مکه‌کان کراون.
دیاره ئه‌و کتێبه‌ی هاری فرانکوفورت له ئه‌نجامی دڵشکانێکی گه‌وره‌وه هاتۆته به‌رهه‌م، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌م گه‌یشتۆته بن بڕ، دوای ئه‌وه‌ی زۆر له ده‌ق و لێکۆڵینه‌وه و وتار نوسراون بێئه‌وه‌ی گه‌لێک له خاوه‌نه‌کانیان تۆزقاڵێک راستی ره‌هایان به چاوانیان بینیبێت.
له کۆ دا کتێبی ده‌رباره‌ی راستی پارێزه‌ری کردنێکی سه‌رسه‌خت و پڕ باوه‌ڕه له راستی، بۆیه به خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاشنا ده‌بێت به ئاقارێکی دیکه‌ی بیرکردنه‌وه که که‌وتۆته ئه‌ودیوی هه‌وڵ و کۆششی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانی پێشوو. فرانکفورت له‌و کتێبه‌یدا وه‌ک شاعیرێک فه‌لسه‌فه ده‌خاته سه‌ر کاغه‌ز و ده‌یه‌وێت وه‌ک پلاتۆ بڵێت که‌وا شیعره له راستی ره‌ها نزیکتر نه‌وه‌ک مێژوو. به خوێنه‌رانی ده‌ڵێت که هه‌ر که‌س له ئاست خۆیه‌وه رامان و بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی سه‌باره‌ت به شته‌کان هه‌بێت. به تایبه‌ت شتگه‌لێکی وه‌ک راستی، ئه‌وین، جوانی، هتد. ئه‌و چه‌مکانه‌ی که ئینسان له بنه‌ره‌ته‌وه پێیان گۆش کراوه و بۆیان ده‌ژیێت.
بۆیه ئه‌و له دوا په‌ره‌گرافی کتێبه‌که‌ی دا به باوه‌ڕێکی زۆره‌وه کتێبه‌که‌ی به کۆتا ده‌هێنێت و دوا په‌یامی وه‌ها به خوێنه‌رانی نیشان ده‌دات. ده‌نوسێت که‌وا چۆن ده‌کرێت ئێمه ببه‌زین له جدی بوون و به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی واقیع، چۆن ده‌کرێت ببه‌زین له گرنگی نه‌دان به راستی. نا، هه‌رگیز ناکرێت به‌زیو بین.
——————————————————–* هاری فرانکفورت پرۆفیسۆری فه‌خرییه له زانکۆی پریسنتن، پێشتر له گه‌لێک زانکۆی دیکه ئاماده‌یی هه‌بووه. ئه‌و پسپۆره له فه‌لسه‌فه‌ی مۆراڵ و بیر و عه‌قلانیه‌تی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م. له نێو فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌رده‌می ن‌و، فرانکفورت به‌وه ناسراوه که باشترین تێگه‌یشتنی له عه‌قلانیه‌تی دیکارت هه‌یه. هاری فرانکفورت خاوه‌ن چه‌ندین کتێب و لێکۆڵینه‌وه‌یه.