
شیعر جۆرێكه له مردن …. نه‌وزاد به‌ندی
وه‌ك شه‌رابێك كه خه‌ریك بێ ووشك بێته‌وه
وه‌ك سه‌هۆڵێك كه خه‌ریك بێ بتوێته‌وه
سێبه‌ری دره‌خته‌كان
كه شه‌و دادێ وچان ئه‌ده‌ن
ماوه‌یه‌ك ئه‌حه‌سێنه‌وه
ئێشكگری سه‌ر جاده‌كان
كه ڕۆژ دادێ ، وچان ناده‌ن
به دوای نانێكی سپی تر .. ئه‌خولێنه‌وه
وه‌كو پیاڵه‌یه‌ك چای سه‌وز كه خه‌ریك بێ سارد بێته‌وه
وهكوپشكۆیهكی سپی كه خه‌ریك بێ بكوژێته‌وه
گه‌ڵاكانی هه‌مان دره‌خت ، برای یه‌ك بن ، كێ باوكیانه ؟.؟
زه‌یتونه‌كان خوشكی یه‌ك بن ، كێ دایكیانه ؟؟
به‌ڵام ئه‌وان به‌خته‌وه‌رن
هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه‌رن
فریای پرسه و
جلی ڕه‌ش و
گریان ناكه‌ون بۆ یه‌كتر
وه‌ك ئێمه نین ، تامی ژه‌هر
وه‌ك ئێمه نین ، زامی قه‌هر
وه‌ك مناڵێ كه ئه‌یه‌وێ ووشه فێر بێ
ڕسته ڕیز كا
ئاخ ! كڵاشینكۆف ناهێڵێ
وه‌ك په‌پوله‌یه‌ك به‌هاری له ده‌ست ئه‌چێ
ئه‌یه‌وێ حه‌ز له پاییز كا
تۆف ناهێڵێ
ناچار واز له شیعر دێنم
چونكه مناڵه‌كانم ووردن
نامه‌وێ به‌جێیان بێڵم
شیعر جۆرێكه له مردنشیعری : نه‌وزاد به‌ندی
nawzadbandy@yahoo.com