ژنێ خۆی ده نوسێته وه…. فرمێسک مسته فا
Closed
به شی یه که م…
ژنێ
شیعری لێ ده چۆڕێت
گوڵاوی ووشه کان
ده پرژێنێت به سه ر دیوانێکدا
له نیگایه کدا
نه رم ،نه رم، دای ده خات
به گه ردنی کتێبخانه یه که وه
هه ڵی ده واسێت
که سێ نایه ت ،بیخوێنێته وه
ژنێ
شیعری لێ ده بارێت
سیمای به خته وه ر بوونی ده شواته وه
دێڕه کانی سه وز نابنه وه
ووشک دادێن و له خه زانی
بیره وه ری نامیلکه یه کدا
به رله چاو پیاخشندنێکا
هه ڵده وه رێن
شیناکرێنه وه
کیژۆڵه یی خۆی
به ئاوابوون ده سپێرێت
یه که م ژوانیشی
له ئه سێره یه کدا
جێ دێڵێ
به ده م وه نه وزی حه زه ساده کا نیه وه
له ناو ته م و مژی خه ونه کانیه وه
ڕێ ده کا
ناز و گه مه ی مناڵی
له په رژینی نه سرینه په مه یی ڕه نگه کان
ده ئا ڵێنێ
له که ناری تابلۆیه کی
هه زار و یه ک ڕه نگدا
ده گه شێته وه٠٠٠٠
شتوتگارت
٩/٢/٢٠٠٨