چه‌ند سیفاتێکی هاوبه‌ش له ڕابه‌رانی هه‌ندێ ووڵاتان….. ئاسۆ حامدی
چۆن به‌یه‌کچوون و جیاوازی له نێو کۆمه‌ڵگاکان هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ڕابهرانیش هه‌مان سیفاتی هاوبه‌ش و جیاوازیان هه‌یه، لێره‌دا زیاتر چڕی ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ئه‌فریقا چونکه زۆر له‌یه‌ک ده‌چن و هاوبه‌شیه‌کی ده‌قاوده‌قیان له زۆر ڕووه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌رچی پێکهاته‌ی کۆمه‌لگاکانیان له زۆر رووه‌وه له یه‌ک ده‌چن و له زۆر لایه‌نیش دا زۆر جیاوازیان هه‌یه. ڕابه‌ران لێره‌دا مانای هه‌موو ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌وه که لێپرسراویه‌تیان له ئه‌ستۆگرتووه یان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه.
دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌م ووڵاتانه‌دا ته‌نها ڕوواڵهتێکه بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆشکردنی کاره‌کانیان که له‌واقع دا جگه له هه‌ژموونیان بۆ سهرکۆمهڵانی خه‌ڵک شتێکی تر نین.
هه‌رچۆنێ بێ ڕابه‌رانی ئه‌م ووڵاتانه به‌شێکن له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و نه‌وه‌ی خودی کۆمه‌ڵگان.
ئه‌م ڕابه‌رانه خۆیان له واقعیاتی خۆیان بوونه‌ته ڕابه‌ر یان به بۆماوه بۆ ماوه‌ته‌وه‌و یان به زۆر خۆیان کردۆته ڕابه‌ر و خه‌ڵکی به ناچاری و هه‌ندێکیش به ئیختیاری خۆیان به قوربانیان ده‌که‌ن.
هه‌رچۆنێ بێ ئیستا باس له هه‌ندێ سیفاتی هاوبه‌ش ده‌که‌ین؛ سیفاته‌کان:
1. سه‌رکوت و کوشتن و بڕین و له‌ناوبردنی دژایه‌تیه‌کانیان به هه‌موو هۆیه‌ک.
2. سیفاتی میکاڤییللی بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
3. فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی ئیداری.
4. فه‌سادی سێکسی و به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان له پێناوی سادیزم دا.
5. به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئیمکاناتی ووڵات له پێناوی مه‌رامه که‌سایه‌تی و حزبیاندا.
ئه‌مانه چه‌ند سیفاتێکی گشتین ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی دروست بکه‌ی ئه‌وا زۆر سیفاتی تایبه‌تمه‌ندی تریان هاوبه‌ش بێ.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی ڕابه‌رایه‌تیان له سیسته‌می ئیداری و سه‌ربازی و قه‌زایی و ته‌نفیزی و ته‌شریعی دایه ئه‌وه به‌مانای ڕابه‌ر و ده‌سه‌ڵاتیان له نێو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه. جا سه‌رکرده‌ی ووڵات بێ یان قایمقامی دوورترین شار‌و شارۆچکه بێ ئه‌وه ئه‌و سیفاتانه‌ی هه‌یه جگه له هه‌ندێ حالاتی شاز نه‌بێ که له‌هه‌موو کۆمه‌لگایه‌ک هه‌یه و وه‌زیرێ یان سه‌رۆک وه‌زیرێ دڵسۆزه و کاره‌کانی بۆ ده‌وره‌یه‌ک ده‌ده‌نێ دوای ئه‌گه‌ر هه‌مان که‌س و ڕابه‌ر نه‌بوو وه‌کو ئه‌وه‌ی مه‌جوده ئه‌وه ده‌بێ ماڵئاوایی بکات.
ئه‌گه‌رچی مێژوو بۆ سه‌لماندووین ته‌مه‌نی ئه‌م ڕابهرانهش کورتن و ههردوایش خۆیان ده‌چنه زبڵدانی مێژووه‌و ده‌بنه په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان.
ئه‌گه‌رچی که‌سیان په‌ند له ئه‌وه‌ی تر وه‌رناگرێ و جارجاره‌ش خۆیان خۆیان ده‌خۆنه‌وه.
وه‌زعیه‌تی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و که‌لتووری ئه‌م مه‌یدانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌رته‌سک کردۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕابردوو کڕنووشیان بۆ ڕابه‌ری دوێنێ ده‌برد ئه‌وه ئه‌وکه‌سانه خۆیان هه‌وڵی ڕووخانی ده‌ده‌ن و کڕنووش بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن. ئه‌م هه‌ڵچوون و دابه‌زینه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی که‌ش و هه‌وای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له ئینسانه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه.
به‌یاسایی نه‌بوونی کۆمه‌ڵگا و کاریگه‌ری ئاین و دواکه‌وتوویی و نزمی ئاستی ئیکۆنۆمی و هۆشیاری مرۆڤه‌کان په‌ره‌یان به‌م وهزعیهتانه داوه و ده‌ده‌ن.
له سیرالیۆن و لیبریا له فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان له عێراق و له ئێران تا ده‌گاته کینیا و خوارووی ئه‌فریقا و سۆماڵ و یه‌مه‌ن هه‌تا میسر و مه‌راکش تا ده‌گاته مۆریتانیا. ته‌نها ئیسرائیل و تورکیه له‌م نێوه‌دا وه‌زعیه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ لوبنانیش، به‌ڵام له ڕووکه‌ش و ناوه‌خندا جیاییه‌کی یان هه‌یه به‌ڵام زۆرجاریش هه‌مان به‌ره‌نجامیان هه‌یه.
سه‌رکوت و سێکس و فه‌سادی ئیداری له هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه و ئه‌وانی تریش سمبوڵی سه‌ره‌کی ڕابهرانیانه.
ڕه‌نگه هه‌ندێ له سه‌رۆکه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ده‌زگاکانی ی‌و ئێن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ووڵاتانیش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ڕابه‌رانی ووڵاتانی جیهانی سێ یه‌م یان دواکه‌وتوو بووبن و هه‌مان سیفاتیان هه‌بێ. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوایی ئاوا به‌ئاسانی له‌سه‌ریان ڕه‌ت نابێ ئه‌مه له ئیسرائیل و تورکیه‌ش وایه تاڕاده‌یه‌ک وایه.
به‌نموونه سه‌رۆکی کۆنی ووڵاتی ئیسرائیل له سه‌ر فه‌سادی سێکسی و شیراک له سه‌ر فه‌سادی ئیداری و به‌کارهێنانی ئه‌موالی شاره‌وانی بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانی و سه‌رۆکی کۆنی ی‌و ئێن ئێچ سی ئاڕی ی‌و ئێن (لوبرس_کۆنه سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆله‌نددا) له‌سه‌ر ده‌ست بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ی برد داواکاری یاساییان له‌سه‌ر تۆمارکران. کلینتۆن و مۆنیکا لوینسکی هه‌مان گهردواو بوو به جۆرێکی تر.
ئه‌م مرۆڤانه له به‌رزترین لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات تووشی جۆرێ له غرورو هیستریا ده‌بن و وا ده‌زانن که‌س نیه ته‌نها خۆیان نه‌بن، ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تر ئه‌م مرۆڤانه دوورن له کۆمه‌ڵگاو له به‌ر داواکاریه‌کانی که‌سایه‌تی و چینه‌کانیان چاویان هه‌ر پێش خۆیان بڕ ده‌کات. له لایه‌کی تر ده‌وروبه‌ری ئه‌م مرۆڤانه که مشه‌خۆری مشه‌خۆرن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌رده‌م توندتر و دڕتر له ئاغاکانیان ده‌که‌ونه گیانی خه‌ڵکانی هه‌ژارو بێ دیفاع بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان.
زۆرجار دیکتاتۆرێک ده‌بێته فریشته‌ی سه‌رچاوه‌ی ماددی بۆ که‌سانێک که تووشیان دێت.
ئه‌مانه بۆ نیشاندانی رووی به به‌زه‌یی و نه‌ته‌وایه‌تی و وه‌فایی زۆربه‌یان به ئه‌موالی گه‌ل ئه‌م کارانه ده‌که‌ن. خۆ ئه‌م به‌ڕێزانه ئاره‌قه‌یان بۆ نه‌ڕشتووه. ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ خۆڵکردنه چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه و هیچی تر.
سه‌یری ڕابه‌رانی ئه‌حزابه سیاسیه‌کانی عێراق بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن له زۆرجار له ڕۆژنامه‌کاندا ده‌نوسرێ ، له سه‌ر بودجه‌ی فلانه که‌س (ڕابه‌ری حزب) له فلانه شوێن مۆنۆمێنتێ یان نه‌خۆشخانه‌یی یان خانووی زۆر بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره دروستکران.
که له واقع دا ته‌نها دزین و تاڵانی سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌و به ناوی خۆیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه و هیچی تر. نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و
ئازادی ڕؤژنامه‌گه‌ری له‌م ووڵاتانه‌ی که سه‌رکوت هه‌یه هه‌رچی زیاتر ئه‌م وه‌زعانه‌ی په‌ره‌پێداوه و سڕی کردووه و خه‌ڵکی ناتوانن هیچ ده‌نگی دژ هه‌ڵبڕن.
له مه‌سه‌له‌ی ئامانج هۆیه‌کان ته‌بریر ده‌کات ( میکاڤیللی) هیچ که‌مو کوڕیان نیه‌و هه‌مووشیان درۆی شاخداریان له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆیان کردووه و ده‌که‌ن.
سه‌رکوتی سیاسی له ناوه‌رۆکدا هه‌یه‌و شکلی خۆی په‌رده‌پۆشکردووه.ته‌نانه‌ت کادیرانی خودی ئه‌حزابه‌کانی ڕابهرانیش ئه‌م حه‌قه‌یان نیه ڕه‌خنه‌ی توند (واقعی) له خودی سه‌رکرده‌کانیان به ڕاشکاوی و به دۆکییومێنت بگرن.
له لیبیا تا ده‌گاته کوردستان هه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێکی به‌ده‌سته، یانی به‌نموونه چێشتلێنه‌ری باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یان فه‌راشی دائیره‌ی تاپۆش ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ساده‌وه هه‌یه.
جا چ به ڕابه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌لێی .
ئه‌م سیفاته هاوبه‌شانه‌ی سه‌رکرده‌ی ووڵاته‌کان له کۆنگره و کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیاندا زیاتر په‌رده له‌سه‌ر لایه‌نی دروستیان هه‌ڵده‌داته‌وه. هه‌موویان شانازی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوت و سادیزمی خۆیان ده‌که‌ن له نێوانیشیاندا یه‌ک کڕنووش بۆ ئه‌وی تر ده‌بات.
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌یه که مارکس ته‌عبیری له سایکۆلۆژیای وورده برژوازی کردووه که خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بێ هێزه‌کان فش ده‌که‌نه‌وه و له به‌رامبه‌ر به هیزهکانیش له‌رزیان لێ دێ.
ڕابه‌رانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه حاڵیانه. باشترین نموونه‌یان عه‌ره‌فات و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه له گه‌نده‌ڵی تا ده‌گاته ده‌سکێشی بۆ ئیسرائیل و سه‌رگه‌ردانی گه‌لێ…
عه‌ره‌فات له نێو فه‌له‌ستینیه‌کان په‌نچه‌ی ههڵدهشهقاند و له لای ئه‌مریکایی و ئه‌وروپاییه‌کان ده‌پاڕایه‌وه.. به‌ڕاستی سه‌رده‌مانێ سه‌ربه‌رز ژیا که له ئۆپۆزیسیۆن دابوو دوای که گه‌یشته ده‌سه‌ڵات ڕه‌زیل و نه‌فس نزم و که مردیش مردنێکی بێ مانا. ڕابه‌رانی ئه‌م ووڵاتانه هه‌موویان یه‌ک چاره‌نووسیان هه‌یه و گه‌ل فرمێسکیان بۆ ناڕێژێ و زوو له‌بیر ده‌کرێن، باشترین ده‌رس بۆ ڕابه‌ران ئه‌وه‌یه له ده‌روونی گه‌ل دا به پاکی بمێنن، ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌ی دروستی ده‌وێ.
فیبروه‌ری 2008
asohamed@hotmail.com