
وێنه راسته‌قینه‌كانی دیپلۆماتكارێكی كورد … ئارام سدیق
به‌و پێیه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژوو هه‌میشه جۆرێك له لایه‌نداری تێدا هه‌ست پێده‌كرێت، بۆیه ڕه‌نگه هه‌موو بۆچوونه‌كانی نێو كتێبێكی مێژووی هه‌مووی دروست نه‌بن، چونكه مرۆڤ هه‌میشه لایه‌نداری بۆ شتێك، یان كه‌سێك، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه، بۆیه له‌م نێوانه‌دا بوونی كتێبی به‌ڵگه‌نامه‌یی ئه‌و گومان‌و نادروستیو به‌لاڕێدا بردنانه ناهێڵێت، چونكه ئه‌وه‌ی قسه ده‌كان رووداوه‌كانی نێو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یه، نه‌ك مێژوو نوسێك. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش گه‌واهیده‌ری رووداوه‌كانی ئه‌و ساتانه‌ن، كه تێیدا نوسراون‌و زۆرجار زۆر نهێنی و پهنهانیشیان تێدا خراوه‌ته‌ڕوو به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا چاره ئه‌و كێشانه بكرێت.
من هه‌میشه له خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌دا زیاتر متمانه به چۆنێتی روودانی رووداوه‌كان ده‌كه‌م‌و ئه‌وسا به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆم رووداوه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی مێژوویی‌دا نووسه‌ر رووداوه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندووه و كه‌متر مۆڵه‌تی بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری هێشتۆته‌وه. بێگومان ئه‌م قسانه‌م بۆ ئه‌وه نییه، كه بایهخو گرنگی هه‌م مێژوونوسین كهمبهكهمهوه و هه‌م كتێبه مێژووییه‌كانیش، به‌ڵام من لاموایه ئه‌وه‌ی توانای گوێزانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له حه‌قیقه‌تی زه‌مانێكی رابردووی هه‌بێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانه، ئه‌وسا بابه‌ته‌كانی تری نێو مێژوو و رۆژنامه‌گه‌ری و بابه‌تی تر.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه قسه‌كردنه له‌سه‌ر كتێبێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ناوی "نامه دیپلۆماتییه‌كانی شه‌ریف پاشای خه‌ندان له ئهرشیفخانهكانی به‌ریتانیاو فه‌رنسا"دا، كه ته‌نها ئه‌و نامانه‌ی له‌خۆگرتووه كه‌له‌ساڵانی نێوان (1918-1920)دا نوسراون‌و (د. نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا) له فه‌ره‌نسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه و پێشه‌كی‌و په‌راوێزی بۆ نووسیوه‌و بنكه‌ی ژین له سلێمانی به‌چاپی گه‌یاندووه. ئێمه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌و باش‌و خراپی به‌ڵگه‌نامه‌كان‌و ئه‌و قۆناغه‌مان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت لێی بدوێن گرنگی ئه‌م كتێبه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و گرنگی مێژوویی و هاوكات نمایشكردنی بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی خوازیاری بینینی بابه‌تی لهمشێوهیهنو ده‌ستیان پێی نه‌گه‌یشتووه.
ره‌نگه باشترین ده‌روازه بۆ ئه‌وه‌ی بچینه نێو ئه‌م وتاره‌وه پێشه‌كی وهرگێری به‌ڵگه‌نامه‌كان بێت وه‌رگێڕ له پێشه‌كییه‌كه‌یدا چه‌ندین پرسی وروژاندووه و ئه‌و سه‌ره‌تا ده‌نوسێت: به‌ر له شه‌ریف پاشا نه هیچ كوردێكی دیكه هێنده‌ی ئه‌و داخوازینامه‌ی كوردی به‌رزكردۆته‌وه و نه‌هێنده‌ش نامه‌و نامه‌كاری دیپلۆماتی تایبه‌ت به پرسی كوردی له دوای خۆی به‌جێهێشتووه. له‌م چه‌ند دێڕه‌ی وه‌رگێڕه‌وه ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه " شه‌ریف پاشای خه‌ندان " سیاسییه‌كی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ئه‌و له‌و سیاسیانه بووه كه خه‌می كورد په‌لی بۆ زۆر رێگا پێهاویشتوونو له زۆر ده‌رگاو ده‌لاقه‌وه ویستویانه دۆزی كورد له پهراوێزخستنییهوه بكاته دۆزێكی دیار‌و له‌و سه‌رده‌مه‌ی، كه كورد دیپلۆماتی نه‌بووه و ته‌نها هه‌وڵی سه‌رۆك عهشیرهتو هۆزه‌كان هه‌بووه، ئه‌و ویستوویه‌تی له رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماتییه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ دۆزی كورد بدۆزێته‌وه. بۆیه گرنگی خه‌ندان ته‌نها له‌وه‌دا نییه، كه پیاوێكه كاری سیاسی كردووه، به‌ڵكو ئه‌و خاوه‌نی عه‌قڵیه‌تێكی دیپلۆماتی بووه‌و ئه‌مه‌ش له تێكڕای ئه‌و نامانه‌ی نێو ئه‌م كتێبه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
له‌سه‌رده‌مێكدا كورد خاوه‌نی ئه‌و عه‌قڵیه‌تێكی له‌و جۆره نه‌بووه، كه به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتی كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌و هاتووه ئه‌و رێ"هیهی گرتۆته به‌ر. وه‌رگێڕ پاشان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه وه‌ك پێویست به‌پێی قورسایی‌و شوێنی ئه‌م پیاوه له‌مێژوودا گرنگی به خه‌ندان نه‌دراوه. بێگومان په‌نجه خستنه سه‌رئه‌م خاڵه جێی ده‌ستخۆشییه، منیش لاموایه كه ده‌بوایه فیستیڤاڵی گه‌وره بۆ لێكۆڵینه‌وه له ژیان‌و كاره سیاسییه‌كانی و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر دۆزی كورد بخرایه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه نه‌كراوه‌و هه‌ر باسیشی نییه.
ئه‌م كتێبه (43) نامه‌ی له‌خۆگرتووه كه كۆپی ده‌قه ئهسڵیهكهشیان له‌گه‌ڵدا سكان كراوه‌و خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه بێجگه له ئهلبومێكو بیبلۆگرافیایهكو ئیندێكستی ناوی ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی له‌كتێبه‌كه‌دا ناویان هاتووه. هه‌روه‌ها وه‌رگێڕ بێجگه له پێشه‌كی‌و ژیاننامه‌ی شه‌یف پاشا كتێبكهی بۆ دوو به‌ش دابه‌شكردووه كه به‌شی یه‌كه‌م پێكهاتووه ده‌قی وه‌رگێڕدراوی نامه‌كان له فهرهنسییهوهو به‌شی دووه‌میش بریتییه كۆپی ده‌قه ئه‌سڵییه‌كان.
خاڵێكی تر كه پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه، كه "شه‌ریف پاشا" له‌نامه‌ی (سی‌و سێیه‌م)دا كه به‌رواری (20)ی نۆڤه‌مبه‌ری (1919)ی پێوه‌یه له‌گه‌ڵ (ئۆهان جیهانیان)ی سه‌رۆكی وه‌فدی كۆماری ئه‌رمه‌ن بۆ كۆنفرانسی ئاشتی پاریس‌و (بۆغۆس نۆبار) سه‌رۆكی وه‌فدی نیشتیمانی ئه‌رمه‌ن، پێكه‌وه نامه‌یان نوسیوه بۆ (كلیمۆنسۆ)ی سه‌رۆكی كۆنفرانسی ئاشتی له‌پاریس و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی (كورد‌و ئهمهرمهن) كراوه له‌و نامه‌یه‌دا. له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به لێكچوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوو نه‌ته‌وه كراوه‌و داوای زوو چاره‌سه‌ركردنی كراوه. ئێمه له‌م نامه‌یه‌وه دیسان هه‌ست به گهورهییو خه‌ندان ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كاندا قورسایییهك به دۆزی كورد بدات‌و هه‌ستی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك فه‌ره‌نسا ببزوێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كورد له‌ته‌ك كێشه‌ی ئه‌رمه‌ندا.
دواجار ئه‌م كتێبه ده‌كرێت وه‌ك شایه‌تێكی زیندووی رۆژگارێكی تاریكی كورد سه‌یر بكرێت‌و ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له رۆڵ‌و قورسایی‌و بینینی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماتكارێكی وه‌ك "شه‌ریف پاشای خه‌ندان"، بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌ی كاك "نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا" جێی ده‌ستخۆشییه.