Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
زه‌نگێك له‌گولله ی‌ ئاربی جیه‌وه …. ‌عومه‌ر محمه‌د

زه‌نگێك له‌گولله ی‌ ئاربی جیه‌وه …. ‌عومه‌ر محمه‌د

Closed

  بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی شاری كۆیه‌ .

  له‌درێژه‌ی گه‌رانه‌كانمه‌وه‌ به‌دوای ئاسه‌واره‌كانی ئه‌نفالدا، رۆژێك سه‌ردانی گوندی كلێسه‌ی ئه‌نفالكراوم كرد، ئه‌وگه‌ونده‌ی له‌مبه‌ری زێوه‌ له‌ده‌شتی كۆیه‌ كه‌وتووه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر ئه‌ویش په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالی چوار گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی لێداوه‌، 135 كه‌سی ئه‌نفال‌و یه‌ك كه‌سیشیان شه‌هیدی كیمیابارانه‌، من لێره‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌موكوریه‌كانی گوندی كلێسه‌و ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی هیچ ناڵێم. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم هه‌ژاری قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌یه‌، بۆیه‌ زه‌نگه‌كه‌م بۆ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ . لێره‌وه‌ پرسیارێك ئاراسته‌ی  هه‌ردو وه‌زیر‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م ده‌لێم :  قوتابخانه‌ی گوندێك كه‌ 136 كه‌سیان ئه‌نفالكراوه‌و ئێستا له‌هه‌ژاریدا بنیاتنراوه‌ته‌وه‌، ره‌وایه‌ تاقه‌یه‌ك گلۆپی تێدانه‌بێ‌..؟! ئه‌و رۆژه‌ی  چومه‌ سه‌ردانیان یه‌ك دڵۆپ ئاو له‌قوتابخانه‌كه‌دا نه‌بوو، یه‌كێك له‌كارگوزاره‌كان له‌زێیه‌كه‌وه‌ به‌سه‌تڵ‌وته‌نه‌كه‌ ئاوی بۆ ناومه‌كته‌به‌كه‌ ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی دارخته‌كانی پێ ئاوبدات تا وشك نه‌بن. قوتابخانه‌كه‌ له‌زۆر پێداویستی بێبه‌شه‌ له‌ته‌خته‌ره‌شێكه‌وه‌ تا به‌زه‌نگی پشودان ده‌گات، وێنه‌كانی ناو ئه‌م راپۆرته‌ گه‌لێك مانادارن، ئه‌وه‌تا مامۆستاكان له‌پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی‌و به‌تایبه‌تیش له‌قه‌پاغی گولله‌ی ئاربیجی زه‌نگیان دروستكردووه‌ بۆكاتی پشودانی قوتابیه‌كانیان، من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ له‌ ئێوه‌ی وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ ده‌پرسم له‌كاتی هه‌ر زه‌نگ لێدانێكدا به‌ده‌نگی قه‌پاغی گولله‌ ئاربیجیه‌ك ده‌بێ‌ ئه‌و قوتابیانه‌ شعوریان چی بێت..؟ ئه‌رێ‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نه‌توانێ‌ گلۆپێك بۆ قوتابخانه‌یه‌ك دابین بكات، كاره‌بای زه‌نگێكی دابین بكات، چۆن ده‌توانێ‌ به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بێنێته‌ مه‌یدان، چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جینۆسایدكراو بنیات ده‌نێته‌وه‌. ؟! 
 
 

Previous
Next