قیامه‌تی کتێب سووتاندنه‌که‌ی گه‌نجه‌کانی که‌لار.
تا هه‌نووکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی لایه‌نگریی له فه‌رهاد پیرباڵ ده‌که‌ن، له هه‌ندێ فێمینیستی هه‌ڵوێستنووس و چه‌ند کۆمۆنیستێکی بێزه‌خیره له‌فیکر و چه‌ند که‌سێکی نزیک له‌پارتیی، پێکهاتوون. خه‌ریکه کتێب سووتاندنه هه‌ڕه‌مه‌کیی و ئانارشیستییه‌که‌ی کۆمه‌ڵێ گه‌نجی داخ له‌دڵ له سه‌رۆکی پارتیی و ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌که، به ده‌ی مانگی مه‌ی 1933 ی شاری به‌رلین بچوێنن، کاتێ خوێندکاری زانکۆ ئاڵمانییه‌کان، کتێبه‌کانی تۆماس مان و فرۆید و ئاینشتاین و جاک له‌نده‌ن و چه‌ندینی تریان ده‌سووتاند. به‌هه‌مان مێنتا‌ڵیتی سیاسییی و ئایدیۆلۆژییشه‌وه خه‌ریکه به‌زۆری زۆرداریی لیستی گۆڕان بخه‌نه ئاست جۆزێف گۆبڵزی وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ی نازییه‌کانه‌وه، کاتێ وتاری بۆ خوێندکاره‌کان ده‌خوێنده‌وه‌و به باهۆزی جێرمانییبووندا هه‌ڵیده‌داو ده‌یگوت " سه‌رده‌می ئینتێلێکچوواڵیزمی جووه فه‌نده‌مێنتالیسته‌کان له‌مڕۆوه کۆتایی دێت".
سایتی سبه‌ی ته‌نها هه‌واڵی سووتاندنه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه، ئه‌مه‌ش مافێکی سروشتییه و شتێکی زۆرباشیشی کرد. دواتریش یاسین بانیخێڵانیی هه‌مان کاری بۆ پشتگیریی له گه‌نجه‌کانی که‌لار کرد‌و وه‌ک هه‌واڵێک ئه‌وه‌ش له سبه‌یدا بڵاو بووه‌وه. ئه‌وه منیش هه‌مان کار ده‌که‌م، به‌ڵام من شتێکی ئه‌و پیاوه‌م لا نییه تا بیسووتێنم ، به‌ڵکو ته‌نها چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانیی و دواترین روونکردنه‌وه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر کتێب سووتاندکه‌ی ، که پڕ بوو له‌جوێنی بازاڕیی و سه‌رجاده‌کان ، به فایل له کۆمپیوته‌ره‌که‌مدا هه‌ڵمگرتبوون. به دیلیت delete کردنیشیان دڵم ئاوی نه‌خوارده‌وه، پاش سه‌یڤکردنی ئه‌و دۆکیومێنت و شتانه‌ی ساڵانێکه هه‌ڵمگرتوون له‌سه‌ر هارد دیسکێکی تر، سه‌راپا کۆمپیوته‌ره‌که‌م فۆرمات کرده‌وه.
سه‌یره، ئاخۆ ده‌بێ فه‌رهاد پیرباڵی چیرۆکخوان و شیعرنووس، کتێبه‌کانی چ مه‌عریفه‌و داتایه‌کی فیکریی ئه‌وتۆیان تێدا بێت که له‌سه‌دان که‌چه کتێبی تردا نه‌بێ. مه‌به‌ست له شیعر‌و په‌خشان و چیرۆک و وتاره‌کانیه‌تی، نه‌ک ئه‌و کتێبانه‌ی له زمانی فڕانسییه‌وه وه‌ریگێڕاو‌ن. ئاخر حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش له‌خۆڕایی ناڵێ هه‌ر "به‌تاڵی به‌تاڵن". رۆژنامه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورکیا که وه‌ک دوو ده‌وڵه‌وتی دژ به‌ئازادیی و دژ به مافه‌کانی کورد ناسراون، زۆر پانوپۆڕترو زانیاریی زۆر به‌نرختریان تێدایه، ئیتر ئه‌م پیرۆزییه چییه به شیعره‌کانی پیرباڵ دراوه. ئه‌م پیاوه هه‌ر کاتێ خۆی له ده‌سه‌ڵات توڕه کردبێ و زنجیری پانتۆڵه‌که‌ی داچاکه‌ندبێ بۆ هه‌ڵمیزان به وه‌زاره‌ت و عه‌ماده‌ی کۆلێژه‌کاندا ، بۆ ئه‌وه بووه ده‌سه‌ڵات ئاوڕی لێبداته‌وه. کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه، هه‌ر له‌و کوردستانه‌ی به‌هه‌مان میتۆدی فاشیزم نانی سه‌دان خێزان بڕدرا، له‌و هه‌ولێره‌ی که سه‌دان هه‌زار ده‌نگ ساخته‌کران، له هه‌ژده‌ساڵی رابردوودا، هه‌زاران ژن و کچ خۆیان به نێڵه‌ی ئاگر برژاند و به زووخاڵ بوون. سۆرانی مامه‌حه‌مه له‌سه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک تێرۆری جه‌سته‌ییان کرد. یه‌کێ له‌م فێمینیسته کوردانه‌ی هه‌میشه پینه‌وپه‌ڕۆ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، یه‌کێ له‌و نووسه‌ره هه‌ڵوێستنووسانه ( به‌ویژدانه‌وه له‌م خاڵه‌یاندا کۆمۆنیسته‌کان نا ) ره‌خنه‌یه‌کی جدیی و که‌مپه‌ینێکی جدییان دژی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێنه‌خست. ئه‌وه چییه وایان لێده‌کات له‌سه‌ر سووتاندنی هه‌ندێ چیرۆک و خه‌یاڵاتی شیعریی ئه‌م شین و واوه‌یلێیه بکه‌ن؟
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی کوردستان، ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه‌ی له‌سه‌ر نووسه‌ران و رۆشنبیرانێک هه‌بوو ره‌وانده‌وه. ئه‌و پیاوانه‌ی، ئه‌و ژنه فێمینستانه‌ی که سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نتی گه‌نده‌ڵیی و ئه‌نتی سه‌رکوتی ئازادیی بوو، له که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا به‌شێکی زۆریان خۆیان به‌لای ده‌سه‌ڵاتدا ساغکرده‌وه. پیرباڵ یه‌کێ بوو له‌و که‌سانه‌ی ساڵانێکی زۆره به‌فه‌نتاسیای شیعریی و به حه‌ماسه‌تی ئه‌و کۆڕانه‌ی بۆ کاتکوشتنیش به‌که‌ڵک نه‌ده‌هاتن ، ئه‌هریمه‌نکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له ئه‌ستۆ گرتبوو. به‌ڵام له‌پێش رۆژی حه‌شردا( مه‌به‌ستم له هه‌ڵبژاردنه)، ده‌بووایه له میدیاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بانگه‌وازی ئه‌و که‌سانه بکات که سه‌رمه‌ستی شیعر‌و کۆڕه‌کانی بوون، تا ده‌نگ به‌بارزانیی بده‌ن. لێره‌دا هه‌روه‌ک ره‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی پێیوایه ، ده‌یتوانی به بێده‌نگیی و به‌خشکه‌یی ده‌نگی خۆی به کاندیدی دڵخوازی خۆی بدات و که‌سیش ناوی نه‌هێنێ. به‌ڵام چونکه ئه‌م نووسه‌ره‌و ده‌یانی تری وه‌ک ئه‌و، له ستافی رۆشنبیرانی ده‌سه‌ڵات بوونه، ده‌سه‌ڵاتیش له‌کاتی ته‌نگانه‌دا لێیان خۆش نابێت، به‌ڵکو ده‌بێ خۆیان ساغبکه‌نه‌وه‌و به‌ئاشکرا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بانگه‌وازی کوردایه‌تیی بکه‌ن و به ئه‌ی ره‌قیبه‌وه حه‌ماسی خۆیان ده‌رببڕن و ده‌نگیان بۆ به‌مه‌رجه‌ع بگێڕنه‌وه .
گه‌نجه‌کانی که‌لار و شوێنه جیاجیاکانی تری کوردستانیش ده‌بێ له‌و راستییه بگه‌ن، خه‌تای پیرباڵ و هاوچه‌شنه‌کانی نییه که ساڵانێکه ئێوه ته‌فره‌تان خواردووه، به‌ڵکوو خه‌تای خۆتانه. قه‌ڵس مه‌بن، یه‌کێ له‌گرفته‌کانی گه‌نج ئه‌وه‌یه زۆر زوو ته‌فره ده‌خوات، منیش وه‌ک ئێوه له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌کارییدا ته‌فره‌م خواردووه. گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رسێکی باشتان له‌مه‌وه وه‌رگرتبێ. گوێش به‌و وڕێنانه مه‌ده‌ن که پێتان ده‌ڵێن کتێب سووتاندن کاری فاشیزم و نازییه‌کانه!!. ئه‌وانه قسه‌ی به‌تاڵن، قسه‌ی ئه‌و کۆمۆنیسته بێسه‌وادانه‌یه که هیچ له ئازادیی راده‌ربڕین نازانن. مه‌گه‌ر دۆکترینی کۆمۆنیزمه‌که‌ی لێنین و ستالین، گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین دیکتاتۆره‌کانی جیهانی به‌رهه‌م نه‌هێنا. ئه‌وه‌ی کۆمۆنیزم له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا کردوویه‌تی شتێکی ئه‌وتۆی له نازییه‌کان که‌متر نییه. ئه‌وه کۆمۆنیزمی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بوو، مارکس و به‌رهه‌مه‌کانی تاڕاده‌یه‌ک ناشیرین کرد، نه‌ک سکۆلارو ئه‌کادیمست و ماسمێدیای سه‌رمایه‌داریی.
هاوکات لایه‌نگره‌کانی پیرباڵ له هه‌ندێ فێمینیست و کۆمۆنیستی حیکمه‌تیستیی بێ‌ئاگا له مێژوو و مه‌عریفه خه‌ریکن کۆمه‌ڵێ گه‌نجی بێبه‌ش له‌هه‌موو ده‌رامه‌تی نیشتمانیی خاکی کوردستان، به ئیمپراتۆری پتر له 2200 ساڵ له‌مه‌و‌به‌ری چایینه، کین شی هۆنگ Qin Shi Huang و راوێژکاره‌که‌ی لی سی Li Si بچوێنن که سه‌دان کتێب و سکۆلاریان به‌زیندوویی سووتاند. خه‌ریکن گه‌نجه‌کانی که‌لار به بایبلۆکلازمی biblioclasm ( کتێب سوتێن) کورد بناسێنن و له‌مه‌شدا رق و کینه‌و بوغزی خۆیان به‌و لیسته بڕێژن که بوغز رێگه‌یان نادات بیبینن، چونکه جێگه‌ی به‌وان لێژکرد. هاوکات خه‌ریکن وڕێنه‌ی شیعری کوردیی هه‌ندێ نووسه‌ری سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌ننه ئاستی کتێبه ئه‌کادیمیی و زانستیی و فه‌لسه‌فییه‌کانی جووه ئاڵمانیی و ئه‌وروپایی و ئه‌مێریکاییه‌کانی سه‌ره‌تای چه‌رخی بیست و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه پاکانه بۆ ئه‌و هه‌موو فرتوفێڵه زۆره‌ی له هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا کرا، بکه‌ن.
کتێب سووتاندن وه‌ک مۆراڵ و ئێسیک جوان نییه و لایه‌نگریشی ناکه‌م. کتێب سوتاندنه‌که‌ی گه‌نجه‌کانی که‌لار پێوه‌ندیی به پێشێلکردنی رای جیاواز و ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه نییه. به‌ڵکو په‌رچه‌کردارێک و هه‌ڵچوونێکی حه‌ماسیی هه‌ندێ گه‌نجه له هه‌مبه‌ر ئایکۆنێکی شاراوه‌ی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتدا که ناوی نووسه‌ری ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی له‌خۆنابوو. من لایه‌نگریی له "ئازادیی" تا هه‌موو سنووره‌کانی ئازادیی ده‌که‌م، به‌ڵام نایه‌م سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ش به ریچواڵی ئایدیۆلۆژیی و ئه‌فسانه‌تاشینی فێمینیزم و تۆتالیتاریزمی کۆمۆنیزم "کۆکتێلی ئایدیۆلۆژییانه‌ی بۆلشه‌فیزم و خورافه‌ی حیکمه‌تیزم"، لابه‌لا و به‌ناڕاسته‌وخۆ قودسیه‌تی مه‌رجه‌ع و ریچواڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردیی بکه‌م. مه‌رجه‌عێک که مرۆڤی کورد، تاکی کورد، چیرۆک‌نووس و په‌خشاننووس و فێمینیست و نووسه‌ره به‌ناو یاخییه‌کانی ره‌زیل کردووه. ریچواڵێک که هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی بۆ کۆمه‌ڵێ ده‌ستکه‌وتی بنه‌ماڵه‌یی و ناوچه‌یی و حیزبیی و ئایدیۆلۆژیی قۆرغکردووه و به‌زه‌بری پاره و ده‌مانچه به‌خشینه‌وه‌و زه‌ویی دابه‌شکردن و دزیی و ساخته‌کاریی له‌هه‌ڵبژاردندا ، هه‌یبه‌تی تێکشکاوی خۆی راست ده‌کاته‌وه.
ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی به ده‌ستی گه‌نجه‌کانی که‌لارو شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان، پێی گوترا نا بۆ حوکمی بنه‌ماڵه تایه‌فییه‌کان، نا بۆ حوکمی کوڕ‌و باوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌له‌کییه‌ت. نا بۆ به‌فیڕۆدانی سامانی نیشتمانیی و دزینی پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئاخنینی له بانکه‌کانی دوو بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وادا. گه‌نجه‌کانی که‌لار و هه‌ر شوێنێکی تری کوردستان تا به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن سه‌رسامی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بوون، باشتره دوو شتی به‌سوود بخوێننه‌وه. فێری زمانی عه‌ره‌بیی و تورکیی و فارسیی بن، بۆ دوا رۆژی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان سوودی هه‌بێ، فێری زمانی ئینگلیزیی و زمانه بیانییه‌کانی تر بن، سه‌دان قات له موفه‌کیره به‌تاڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌سوودتره. فێری ئه‌وه بن له ده‌ستی یه‌که‌وه ، زۆر زۆر له‌ده‌ستی دووه‌وه، فیکر و مه‌عریفه بخوێننه‌وه، نه‌ک له ده‌ستی هه‌شت ونۆی به‌فۆرم ئینتێڵه‌جێنسیاو به‌ناوه‌ڕۆک به‌تاڵ و حه‌تاڵی مه‌ئموره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه شت فێربن.سه‌رنجێک:-
ئه‌م ده‌ستخستنه سه‌ر هه‌ندی فێمینیست و کۆمۆنیستی کورد به واتای گریمانه(presumption ) و گشتگیرکردنێکی ره‌ها یاخود ئه‌وه‌ی له‌ئینگلیزییدا پێی ده‌گوترێ overgeneralization یاخود Hasty generalization نییه. به‌ڵکو جیاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ کۆمۆنیستی کورده که خه‌ون به حکومه‌ت و دیکتاتۆریای پرۆلیتاریاوه ده‌بینن و جگه له‌وتاری سیاسیی وشکوبرینگی سه‌رکرده لۆکاڵییه رۆحییه‌کانیان پێناچێ شتێکی تر بخوێننه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه کوردستان و تاراوگه هه‌ندێ کۆمۆنیست و چه‌پی زۆر به‌ئاگا و مۆراڵ به‌رزی تێدایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ڵێم شک نابه‌م یه‌ک فێمینیستی کورد هه‌بێ که خاوه‌نی گوتارێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، به‌داخه‌وه من نه‌مدیوه‌و نایانناسم و داوای لێبوردنی لێده‌که‌م.