Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كێ‌ ناوچەچێتی ئەكات !!…دیاری عەبدولحەمید

كێ‌ ناوچەچێتی ئەكات !!…دیاری عەبدولحەمید

Closed
by August 24, 2009 گشتی

 

ماوەیەكە لەمیدیا حزبییەكانەوە شاڵاوێكی ناڕەواو بێ‌ بنەما ڕادەگەیەنرێت و گوایە لیستی گۆران لیستی ناوچەیەكەوپەیڕەو لەناوچەچێتی دەكات و بەو نەفەسە ئەجوڵێتەوە ، لەڕاستیدا ئەمە یەكەمین شاڵاوی ناڕەوانیە كەدەكرێتە سەر لیست و ئەندامەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەلام من تەنها ئەم شاڵاوە ناڕاوەیەم هەڵبژاردووەو دەمەوێت وەك هاوڵاتییەكی بێلایەن بەراوردێكی ویژدانیانە بكەم سەبارەت بەوەی ئایا لیستی گۆران ناوچەچێتی دەكات یان بەرامبەر ، لەم ڕوانگەیەشەوە من سود لەو لێدوان و شاڵاوانە وەردەگرم كەبەرپرسە باڵاكانی ناو هەردوو حزبەكەی لیستی كوردستانی لێرەو لەوێ‌ بەبێ‌ ترس و پرس ، بەبێ‌ گوێدانە "بەرپرسیاری" چەندین جار لەڕاگەیاندن و گەشتە مەیدانییەكانیاندا دوپاتیان كردۆتەوە ،بۆئەو مەبەستەش من بە3 خاڵ ناوچەگەرێتی لیستی گۆران و لیستی هاوپەیمانی ڕوون دەكەمەوەو پاشان ئەوانەی ئەم وتارە ئەخوێننەوە خۆیان بڕیاربدەن سەبارەت بەوەی كە"كێ‌" ناوچەگەرێتی دەكات.
1/ گەورەترین ناوچەچێتی  كەلەم ڕۆژانەدا ئێمە بەدیمان كرد سوێند خواردنەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم بوو كەئەو بەڕێزە لەكاتی سوێند خواردنەكەدا نەئەبوو بلێت من "مەسعود مستەفا بارزانی" بەڵكو دەبوایە پاشگری بارزانی لەناوەكەی بكاتەوەو ناوی سیانی تەواوی خۆی بڵێت ، لەڕاستیدا ئەم هەڵوێستەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم نەك تاسەرئێسقان ناوچەگەرێتییە بەڵكو ناوچەگەرێتی ئیسقانی تێپەڕاندووەو چۆتە مۆخەوە ، دیارە من ڕێزێكی زۆرم بۆناوچەی "بارزان" هەیە بەڵام سەرۆكی هەرێم بەتەنها سەرۆكی بارازن نییەو بێجگە لەمەش لەڕووی یاساییەوە ئەمە كارێكە هیچ یاسایەك ڕێگای پێنادات و هیچ یاسایاك ناوی بنەماڵەو زێدی لەدایك بوون ناكاتە پاشگری ناو .
2/ بەڕێز مام جەلال بەشێوەیەكی تر بەرامبەر تۆمەتبار دەكات كەگوایە كار بۆ دوبارە دروستكردنەوەی "میرنشین" دەكرێتەوە ، دیارە بەڕێزی مەبەستی لیستی گۆڕانەو ئەمەش بیرو بۆچونێكە هەزار فرسەخ دوورە لەڕاستییەوە.
3/ بەڕێز نەوشیروان مستەفا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنداو لەوتارێكی تەلەفییزۆنیدا زۆر بەڕاشكاوانە وتی كەئێمە نەخۆمان و نە لیستەكەمان هەڵگری بیرو ڕای ناوچەگەرێتی نیەو لەو ڕوانگەیەشەوە چەند نمونەیەكی هێنایەوە كەسەرجەم نمونەكان نمونەی عەقڵانی بوون و مرۆڤی سادەش هەست دەكات كەئەو نمونانە بەرئەنجامی بیركردنەوەو تەجرەبەی ژیانە.
ئەمێنێتەوە بڵێم بەداخەوە ئەوانەی بەرامبەر بەناوچەگەرێتی تۆمەتبار دەگەن لەڕاستی دا بەهەڵەدا چوون لەبەرئەوەی تۆمەتباركردن دەبێت بەبەڵگەبێت و دەبێت وەك من بەڵگەبێنێتەوەو پاشان بەراوردی بكات.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.