دوێنێ و `باران` ئه‌مڕۆ و `فرمێسک`!…. هه‌ردی ئه‌حمه‌د
پێشکه‌شه به دوێنێم
که مه‌رگی دوا هه‌مین لاپه‌ڕه‌ی شیعرم بینی،
ده‌سوتا؛ له ئاسماندا!!
که دواهه‌مین ڕۆمانی ژیان؛ له سه‌ر فزولییه‌کانی قیامه‌ت بوو، ئه‌نفال کرا !!
که دواهه‌مین په‌یکه‌ر باڵی گرت، و فڕی وون بوو له(*بــــــا)دا!!
***** ***** *****
پێش که‌ش بێت به دوێنێ
که دواهه‌مین (*هه‌نار) به بێوه‌ژنی، پاییز ته‌ڵاقی دا !!
که دوا هه‌مین(* سێ‌و) خۆی هه‌ڵواسی !!
ئاخیر پرته‌قاڵ که مابوو به داره‌که‌وه، ئه‌ویش خۆی خنکاند!!
***** ***** *****
ئه‌م نوسینه پێشکه‌شه به دوێنێم
که باوکی (*هه‌ست) مه‌ودای نه‌بوو ،ماڵئاوای له (*هه‌ناسه) بکا‌ت
جه‌لاده‌کانی ژیان په‌لکێشیان کرد به‌ره‌و پردی سیراط!
که(* باران) به‌ووشکی ده‌باری و به‌س منی ته‌ڕ ده‌کرد !
که (*کۆتر)ێک له سه‌ر شه‌قامه‌که به‌ر سه‌یا‌ره که‌وت،
به‌بێ ماڵیاوای کردن له بێچوه‌کانی گیانی سپارد ..
که بوکه شوشه‌که‌ی (فرمێسک*) ده‌ستێکی له جێ چوو .
***** ***** *****
هه‌ر پێشکه‌شه به دوێنێ
که زه‌وقێکی بێ‌ئامان خۆیکرد به نێو خه‌یاڵیداو منی به‌جێهێشت؟!.
که هه‌وه‌سی له کڕینی ڕینکۆتێکی ڕووسی کرد،
به‌ڵام بۆی نه‌بوو؛ ناچار لووتی له من کرد !!
حه‌زی کرد له چله‌ی دا‌یکمدا،
لێوی به سوراوێکی فه‌ڕه‌نسی سوربکات ،
به‌ڵام جیره‌نه‌کان لۆمه‌یان کرد ! ئه‌ویش له من تۆرا !!..
***** ***** *****
پێشکه‌ش بێت به دوێنێ و هه‌موو ڕابوردووم له گه‌ڵیدا !!…
که شوشه‌ی بۆنه‌که‌ی بۆم ناردبوو
(*نیشان)نه‌که‌یم له چاوم دروستم کرد بوو
بۆنه‌که‌شی له سینه‌ی خۆم‌و گوڵه‌کانی پارکی (**هه‌ڵ)!!
که‌چی له بێمروه‌تییدا شکاندی ؟!
بۆنه‌که‌ی پرژاند به‌چڕو چاوی شه‌قامه چڵکناکانی ئه‌وێدا؟
به‌سه‌ر شه‌قامه بۆگه‌نه‌کانی(تـ ….. ۆ….. ت….. ۆ)دا !!!….
گواره‌یه‌کی کرده، ملی ته‌نییای من، و سه‌لیبێلیبێکیش به‌ملی خۆیدا
له نوێژی سه‌فه‌ردا، عیشقێک له خاج درا!
کراک نه‌تکوژێت!
مردن له‌زه‌تی نییه! له پێناو عیشقێکی دۆڕاودا!…
(*) کۆمه‌ڵه ناوێکن، که هه‌میشه له خه‌یاڵمدا وه‌ک جگه‌ر گۆشه خۆیان له ناو هه‌قیقه‌تما ده‌نوێنن! کۆمه‌ڵه زارۆکێکمن که هه‌میشه له گه‌ڵ ته‌نییایه‌کانمدا وازی ده‌که‌ن، له نه‌بونییان بیر ده‌که‌مه‌وه، هه‌ندێ جار له ته‌ک بێده‌نگیه‌کانمدا بۆ که‌نار ده‌ریا ده‌ڕۆین، پێکه‌وه بیر له دیوی ناوه‌وه‌ی ژیانێکی دیکه ده‌که‌ینه‌وه بۆ خۆمان، ئه‌گه‌ر کرا له ئایینده‌دا! ئه‌م ناوانا، واتاکانییان هێنده‌ی ئازار به‌خشن بۆ من، شارێکم دروست کردوه له زه‌ینی خۆمدا، کوجه‌کانی ووڵاتی _ بـــــــا_ یه‌و شه‌قامه‌کانیشی ئه‌م ناوانه‌ن، ئه‌گه‌ر مردم، له یه‌کێک له کوجه وه‌همیه‌کانی ووڵاتی_بــــــــــــــا-دا بۆم بگه‌ڕێن، به‌ر له‌وه‌ی ببم به تۆز‌و – با -_… من کوڕی _بـــــــــا_م من حه‌زره‌تی هه‌ستم، به‌ڵام ئۆمه‌تی ئه‌مڕۆژه هه‌رگیز تێناگه‌ن، واده‌زانن هه‌ر هه‌ردی ئه‌حمه‌د-م!..
(**) ناوی شارێکی باکوری شانشینی یه‌کگرتوه، مه‌نزڵی ساڵانێک له ته‌نییای و هاو سه‌فه‌ری ته‌مه‌نێک له فیراقی تاوارگه‌یی منه!… ژوری دانیشتنی ته‌نییای و ماڵی میوانی من نییه! 10-08-2008