جه‌نگ ….. به‌یان سه‌لمان
به‌یه‌ک باڵه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، یه‌ک هه‌ناسه‌ی پاکمان تێدا ماوه.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ته‌نها یه‌ک جوانیمان هێشتۆته‌وه
چوون بۆسه‌ر گۆڕی ئازیزه‌کانمان
ئه‌و کاته‌ی به‌ناو خوێنی تۆدا تێده‌په‌ڕم
(کێ ده‌ڵێ که‌خوێن ئازار ناکێشێت؟
هه‌ر دڵۆپێکی لهشهکهتیی ژانی ڕۆژانه به‌خوڕ نابارێت؟
چۆن له‌زمانی په‌نهانی تێده‌گه‌یت گه‌ر مانای خاکیترین وشه‌ی ئه‌و نه‌زانی؟)
من و بۆیه‌ی نینۆکه‌کانم به‌ره‌نگ شادین
به‌ته‌ماشای ئه‌و په‌نجه نهخشراوانه به‌ئازار.
هه‌ر وه‌ک دڵۆپه‌ی باران به‌نێو خوێنی تۆدا ده‌ڕۆم
ئه‌و ڕووباره پڕه له‌وێنه‌ی حه‌سه‌رتی من،
ئاوێنه‌یه‌که به‌زامی من سوواوه.
به‌ر ئه‌و کێڵگه‌یه به‌رده، که‌به ڕووه‌کی چڕ خۆی پۆشیوه
سهرکهسهر له‌پی ده‌ستم و هه‌موو دڵۆپهکانم بمژه
من له خۆڵی ئه‌و ئه‌ستێرانه دروست بووم
که هه‌ر زه‌ڕه‌یه‌کیان له کهشکهڵانێکی تردا جێی بۆته‌وه
من و ئه‌ستێره‌ش خوشکین، له‌دایکبووی ژنێکی ئاسمانین
ژنیش به‌شێکه له مانگ، دڵێکه له هه‌تاو.
ئه‌گه‌ر گه‌ردوون کۆتایشی بێت هه‌ر به‌گه‌رمی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه
من و تۆ گوتارێکی سه‌رده‌مین،
سیره‌تی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ین،
ده‌قێکی نووسراوی وهچهکانین.
من و وشه و تاریکی چرای سه‌ر گۆڕێکی جێماوین.
دێینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ڕۆژێک
ڕێنماییان ده‌کردین،
با سه‌ردانی ده‌روونی به‌رد بکه‌ین
ئێستا به‌رد و دڵ یه‌ک په‌یامیان هه‌یه
به ئاگاییه‌وه بێهۆش ده‌بن.
پێکه‌وه وێنه‌یه‌ک پێکدێنن
با بگه‌ڕێینه‌وه به‌ره‌و که‌ناری ئاسۆیه‌کی چه‌واشه
ئێره، چیتر ده‌ردی ئێمه هه‌ڵناگرێ
ئێره، ته‌نها شوێنه‌وارێکه بۆ چرکه‌ی جوانیی ته‌نها ڕۆژێک
با بچینه‌وه سه‌ر گۆڕی دڵ
بۆ سه‌ر ئه‌و کانیانه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاویان ده‌دا
با شنه‌یه‌ک له‌سینه‌ی دارێک بدزین و
گه‌ڵای عیشقێکی به‌سه‌رچووی پێ داپۆشین.
لێره هه‌موو دڵه‌کان بهردن
به‌ردیش شوێنه‌وارێکه
شوێنه‌واریش سه‌رده‌می من نیه
با ڕوو بکه‌ینه ده‌روازه‌ی ئه‌و شارانه‌ی چرایان لێ هه‌ڵده‌کرێ
به‌ره‌و وێنه‌ی سه‌مای کچه هندیه‌کان
ئه‌وه‌تا دڵی به‌رد ودڵی من
به یه‌ک ده‌روونه‌وه ئاوازێک ده‌ژه‌نن
جگه له هێڵی نووسین هه‌موو دونیا بیابانه
بیابانیش خاکی من نیه
با جارێکی تر بڕۆینه‌وه سه‌ر ئه‌و رووبارانه‌ی
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌کاندا ره‌نگیان زه‌رد بوو
گه‌ڵاکانی پایز لێره به‌غیلی به‌ره‌نگی ده‌به‌ن
ئه‌ویش وه‌ک ئێمه هه‌ر ده‌ڕوا وده‌ڕوا.
ئێمه چۆن له‌شه‌ڕ ده‌گه‌ین؟
چۆن دڵهجوانهکانی لێ بپارێزین؟
جه‌نگ چیه؟ غه‌یری یه‌کگرتنه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو په‌رتووکه‌کان!
له جه‌نگدا هه‌موو شت ده‌دۆڕێنین
به‌ڵام به‌ڕه‌وایی مردن ده‌به‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر شه‌قامه سارد وسڕهکان
په‌نجه‌ره‌کانی شه‌ڕ به‌گه‌رمی ده‌کرێنه‌وه
یه‌ک لووله‌ی ده‌م سارد
هه‌موو باخچه‌کانی دڵ ده‌سوتێنێت.
من کاتێ له‌شه‌ڕ تێگه‌یشتم
که چیتر دڵ ترپه‌ی تێدا نه‌مابوو،
لێوم هه‌رگیز ماچه‌کانی جارانی پێ نه‌ده‌کرا.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕ تێبگه‌ین
ده‌بێ بچینه‌وه سه‌ر دوا ڕسته‌ی ئهڤێندارێک،
له‌شه‌ڕدا جوانیی هه‌زار دیمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێ و
له‌جوانیدا شه‌ڕ ته‌نها وێنه‌یه‌کی هه‌یه
جه‌نگ تاقه چرکه‌یه‌که
بێده‌نگی ژیان تۆمارده‌کات.
ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕ تێگه‌یشتین
دڵ ده‌زانێ به‌ره‌و کوێمان ده‌بات.
ئێره شاری جه‌نگ نیه
به‌ڵام هه‌موو جه‌نگه‌کان
لێره ڕشماڵ هه‌ڵده‌ده‌ن!
شه‌ڕ چرکه‌یه‌که له مردن وله نه‌مریی
تاقه وشه‌یه‌که پاشگه‌زی له‌دوادا نیه
وێنه‌یه‌که له کات وهیچ په‌شیمانی قبووڵ ناکا
نیمچه ته‌ماشایه‌کی زیندووی هه‌ڵواسراوه
له‌شه‌ڕدا قاره‌مانه‌کان ده‌مرن ونامهکانیان ده‌مێننه‌وه
ئیتر وا تێده‌گه‌ین که هه‌موو شته‌کانمان بینیوه و بیستوه و
چیتر بیره‌وه‌ریمان ئازار ناده‌ین و
زه‌مه‌ن نامانترسێنێ و
ته‌نها یه‌ک سروود کۆمان ده‌کاته‌وه.
من نامه‌وێ هه‌نگاو به‌ره‌و دواوهبنێم،
به‌ڵام کام هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌یه؟
ئه‌گه‌ر دیسان وێنه‌یه‌ک له‌جه‌نگ بکێشینه‌وه
کام بیرۆکه‌یه ههڵبژێرینهوه؟
ئێمه له‌چوار وه‌رزی سووتاوداین
له بازنه‌یه‌کی چهماوهداین هه‌رگیز راست نابێته‌وه!
له‌م چرکه‌یه‌دا جه‌سته‌ی پیاوان قووت ده‌درێن
گه‌ڵای رۆحی ژنانیش هه‌ڵده‌وه‌رێن
لێمگه‌رێن با یه‌کجار له له‌پی ده‌ستمدا وشه‌یه‌ک بنووسم
بێ ئه‌وه‌ی به‌گولله به‌ئاگا بێته‌وه
بێ ئه‌وه‌ی بۆنی خوینی لێ بێت.
جه‌نگی ئه‌م جاره چی شاردۆته‌وه؟
چۆن وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌شیمانی ده‌کات؟
ئه‌گه‌ر گیای باخچه‌ی ماڵه‌که‌مان هه‌ڵده‌نه‌وه
هێشتا چه‌ند کتێبێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌ژێردایه!
له‌سووچێکی تریشدا چه‌ند گوڵێکی بێ ره‌نگی تێدا چندراوه!
له شه‌ڕدا دیواره‌کان به‌رزتر ده‌بنه‌وه
هه‌موو ئیمپراتۆریه‌ته‌کانیش جێله‌ق ده‌بن
ئێمه منداڵی ئه‌و قهدهرهین
پێکه‌وه ئه‌و بیریه ده‌که‌ینه سه‌رمان و
چاڵ بۆ هاوڕێکانمان هه‌ڵده‌که‌نین
به گه‌یشتنی سه‌ربازه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کانمان که‌م ده‌که‌ینه‌وه.
ته‌ماشاکه‌ن…
شه‌ڕ چه‌ند گه‌وره‌یه، چه‌ند ئۆقیانووس هه‌ڵده‌مژێ؟
چه‌نده خۆشی له قوتدانی نه‌خشه‌کان ده‌بینێته‌وه و
که‌لێن له بیره‌وه‌ریه‌کاندا درووستده‌کات.
ئه‌مه سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی جه‌نگه
هه‌موومان سه‌ربازین تێیدا وهه‌ر هه‌موومان هاوڵاتین
هه‌موومان لێره‌ین وله‌یه‌ک کاتدا ونین!
کاتێک ده‌دۆڕێین هاوار ده‌که‌ین
که ده‌یبه‌ینه‌وه دووباره هاوار ده‌که‌ین
که ده‌شمرین هه‌ر هاوار ده‌که‌ین
شه‌ڕ سنووری بێده‌نگی وهاوار ده‌شکێنێ و
یه‌ک بستی سه‌ر زه‌وی به‌پاکیی ناهێڵێته‌وه!
ته‌ڵه‌ی جه‌نگاوه‌ر وسه‌رباز ومنداڵێک تێکه‌ڵ ده‌کات
له‌شه‌ڕدا هه‌موو دوژمنی یه‌کین
به‌ڵام، هه‌موو یه‌کترمان خۆش ده‌وێ
چونکه له ترساندا دانمان هه‌ڵده‌وه‌رێ
بۆنی خواردن وکهلاکی سه‌ر شه‌قامه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بن
چۆن یه‌کترمان خۆش ناوێ
کاتێک هه‌موو گۆشتی یه‌کتر ده‌خۆین و به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن:
کاتی نان خواردنه، فه‌رموون!
له جه‌نگدا ده‌بێ بیرکه‌ینه‌وه
چۆن مێژوو بنووسینه‌وه؟
چۆن ئه‌و ئه‌رشیفه خوێناویه به‌رهه‌م بێنینه‌وه؟
ته‌نها له‌کاتی شه‌ڕدا ئاره‌زووی پیاسهمه
له‌سه‌ر شه‌قامێک که دوا په‌ڕه‌ی ژیانمی تێدا بگێڕمه‌وه.
ده‌ره‌وه خامۆشه وچاوه‌ڕوانی له‌خه‌و رابوونی منێتی
ماڵه‌وه‌ش ته‌نها په‌نجه‌ره‌یه‌که به‌سه‌ر جه‌نگه‌وه
له‌وانه‌یه ئه‌مه به‌رده‌وام نه‌بێ
به‌ڵام شوێنێک نامێنێ تێیدا چیرۆکه‌که‌م بگێڕمه‌وه
خۆداپۆشین به وشه له خه‌ون زه‌حمه‌تره
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌توانم وشه بنووسم و خه‌ون نابینم
ئه‌و کاته‌ی ده‌توانم شاهیدی ئه‌م بارهبم
وشه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رن و ده‌سوتێن
ده‌ربڕینیش له شه‌پۆله‌کاندا ون ده‌بێ
ئیدی خۆشیی تۆڵهسهندنم ده‌سڕدرێته‌وه
له‌سه‌ره‌تادا وام ده‌زانێ ژیان زۆر کورته
دواتر چرکه‌کانیش گۆڕان بۆ ساڵ
من گله‌یی له قه‌ده‌رم ناکه‌م
چوونکه که‌سی تر له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه
نه وشه و نه خه‌ونی پێ نه‌ماوه.
ته‌ماشای خۆر بکه‌ن، ئه‌وه‌تا
له تیشکی زه‌ردی ته‌نها په‌لکێک به‌دی ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هێلانه‌کان بکه‌ن
ئه‌وه ته‌نها وشه‌یه‌ک له په‌ڕێکی وێڵدا ده‌دۆزنه‌وه.
له جه‌نگدا: کچ و باڵنده و منداڵ یه‌ک وێنه‌یان هه‌یه
پیاوانیش به‌جیا یه‌ک وێنه
خۆش به‌حاڵی من که دوا وێنه‌م له‌په‌ڕی کوترێکدا جێهێشت
ئێستا نه وێنه ونه کوتر ونه وڵات
هیچ دیمه‌نێکیان نه‌ماوه!
خاک به‌تاق و ته‌نها ده‌گری و
شه‌پۆله‌کانیش به‌بێکه‌سی ماونه‌ته‌وه
خۆریش هه‌ر دوور ده‌که‌وێته‌وه!