
ئه‌وه که‌ش و هه‌ڵای پێش هه‌ڵبژاردن بوو نه‌ک گۆڕان
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی کوردستان قسه‌وباسی زۆری هێنایه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌نتێرنێت و مانشێتی زۆرێک له ڕۆژنامه‌و گۆڤارهکانیشی گرته‌وه. به‌گشتی هه‌ڵبژاردن نووسه‌ران و ڕۆشه‌نبیرانی کوردستانی به‌شێوه‌یه‌کی کارا به‌خۆوه سه‌رقاڵ کرد. له نووسینی زۆربه‌ی ئه‌و باس و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ده‌کۆڵییه‌وه، که‌م نووسه‌ر توانی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یه‌کی حه‌ماسی که تایبه‌ته به‌سروشتی گشت هه‌ڵبژاردنێک باس له‌و ئه‌زموونه سیاسییه بکات كه چ تاک یاخوود کۆمه‌ڵگای کوردستانی پێدا تێپه‌ڕی. دیاره به‌دسته‌وه هاتنی خێرا بۆ ڕۆشنکردنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پرسێک یاخوود ئه‌زموونێکی سیاسی گرنگ بۆ خه‌ڵکی کوردستان کارێکی پۆزه‌تیڤه و پێویستی به‌ده‌ستخۆشی لێکردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو له‌زۆرێک لهنووسینهکاندا بانگێشهکردن و هه‌وڵدان بۆ ڕازیکردنی خوێنه‌ر بۆ چوونه پاڵ لایه‌نێک که لیستی "گۆڕان" بوو زۆر به‌ئاشکرا به‌دی ده‌کرا. زۆرێک له‌نووسه‌ران نه‌یانتوانی خۆیان له‌و هه‌لومه‌رجه کاتییه‌ی هه‌ڵبژاردن بپارێزێن و دوورتر گاریگه‌ری و ئاکامه‌کانی ئه‌و ڕووداوه بخوێننه‌وه. ئه‌وان نه‌یانتوانی ببنه ئه‌و ترووسکاییه‌ی که تارمای و نیازه تاریکه‌کانی نێو ئه‌جیندا و به‌رنامه‌ی لایه‌نه به‌شدار بووه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕۆشن که‌نه‌وه و په‌رده له ڕووی شاراوه‌ی لیسته‌کان هه‌ڵبده‌نه‌وه. زۆربه‌ی نووسینه‌کان کورت بینیی و کاریگه‌ری که‌شی هه‌ڵبژاردنیان پێوه دیار بوو، وه بینیمان تهنزیرکردنی هه‌ڵوێسته‌کان و ته‌نانه‌ت وێناکردنی هه‌ندێ لایه‌نی نێو هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک فریادڕه‌سێک بۆ کۆتای هێنان به گشت کێشه پیره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌زۆربه‌ی نووسینه‌کاندا به‌دی ده‌کرا . ئه‌و جۆره له‌نووسین بووه مایه‌ی درووست‌کردنی که‌شێک که‌ئه‌گه‌ر هه‌رچیه‌ک بووترابایه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه بچێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تکردن به‌یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کانی نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه. کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و جۆره نوسینانه جۆرێک له خوێنه‌ری ته‌مه‌ڵیان به‌رهه‌مهێنا که پێش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان،چاوه‌روانی په‌یامێک بوو لهنووسینهکاندا که به‌شان و باڵی لایه‌نێکدا هه‌ڵبدات و به‌رگێکی جوان به‌باڵای لایه‌نی خۆ "کاندێد" کراودا بپۆشی. لێره‌دا باس له‌و نووسه‌رانه ناکه‌م که نووسین بۆ ئه‌وان وه‌ک پیشه وایه و هه‌میشه نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانیان تیژدهکهن له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک و به‌ئاگاییه‌وه به‌رگری له‌سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی یه‌نه‌ک یاخوود پ‌د‌ک ده‌که‌ن، به‌ڵکو به‌کورتی باس له هه‌ندێک له‌و ڕۆشه‌نبیرانه ده‌که‌م که‌خۆیان به‌سوارچاکی ڕۆشنهبیری سه‌رده‌م ده‌زانن ، که‌چی ئه‌وانیش خزانه سه‌نگه‌رێکی له‌و بابه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک که‌وته هه‌ناسه‌بڕکێ و تاودان بۆ خۆ گواستنه‌وه‌و جێگۆڕکێ له سه‌نته‌ری حزبێکه‌وه بۆ ئۆفیسی یه‌کێکی تر. بۆیه باسی ئه‌وان و هه‌ندێکی تر ده‌که‌م، چونکه زۆرێک له نووسینه‌کانی ئه‌وان بوو به به‌شێک له پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژارد له‌کوردستاندا. گرفته‌کانی ئه‌م جۆره له‌نووسه‌ری "عه‌قڵانی " ده‌کرێت له‌سێ به‌شی جیاوزدا دیاری بکه‌ین. گرفتی یه‌که‌م ئه‌وه‌بوو که له‌ڕێگه‌ی نووسینه سه‌یرو سهمهرهکانیانهوه، له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ناوه‌ڕۆکی دیمۆکراسی و به‌ڵێن و بڕیاره درۆیینه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن ئاشنا بکه‌ن، ههلومورجێکیان درووستکرد که خوێنه‌ر پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک بخوێنێته‌وه، تێگه‌شتنێکی پێشوه‌ختی پۆزه‌تیڤ سه‌باره‌ت به ئۆپۆسزیۆن له‌لای خۆی گه‌ڵاڵه بکات و که‌مترین پرسیار و گومان بخاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له به‌رگی ئۆپۆسزیۆن یاخوود گۆڕاندا به‌ڵێنی به بهههشتکردنی کوردستانیان به‌خه‌ڵکی ده‌دا. گرفتی دووه‌م ئه‌وه بوو ئه‌وان گۆڕانی کۆمه‌ڵگایان یه‌کسانکرد به‌سه‌رکه‌وتنی لیستێکی سیاسی دیاریکراو و ته‌واوی کێشه‌کانی کوردستانیان خسته پریاسکه‌یه‌که‌وه و ته‌سلیمی کۆمه‌ڵێ سیاسی پیر و په‌ککه‌وته‌یان کرد که‌ده‌مێکه چانسی خۆیان له‌کوردستاندا تاقیکردۆوهتهوه. گرفتی سێیه‌می ئه‌م چاوساغانه‌ی مه‌عریفه‌ت له‌کوردستاندا بریتیه له گزی کردن و به‌کارهێنانی ئایدیای خه‌ڵکانی تر به‌بێ ئاماژه کردن به سه‌رچاوه‌کانیان. هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌شه که‌م تازۆر دووره لهباسهکهوه، به‌ڵام بۆیه ئه‌م دیارده‌یه باس ده‌که‌م چونکه ئه‌وان له‌و نووسینانه‌ی که له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یاننووسی گشت ستاندارده‌کانی نووسیان شکاند زۆرترین ناویان ڕیزکرد له نێو باسه‌کانیاندا.
باس کردنی دیمۆکراسی وه‌ک سیسته‌مێک بۆ ئاڵوگۆرپێکردنی ده‌سته‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر له‌لایه‌ن تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه باسێکی دوور‌و درێژه ڕه‌نگه پێویست نه‌کات لێره‌دا له گشت ده‌رگاکانی ئه‌و باسه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر گرفتی یه‌که‌می نووسه‌ران . به‌لام بێگومان پێویسته ئه‌وه بڵێین که کۆمه‌ڵگای کوردستان مێژوویه‌کی زۆر کورتی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن، وه تاکو ئێستاش سه‌رباری به‌ڕێکردنی چه‌ند ئه‌زموونێکی کرچ‌وکاڵ له‌و شێوازه له‌چۆنێتی ئاڵوگۆڕپێکردنی ده‌سته‌ڵات، خه‌ڵکی ده‌نگده‌ر ئاشنا نییه به کایه و درۆکانی پێش هه‌ڵبژاردن. ئه‌وان ئاشنا نین به‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌له کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌درێن ته‌نیا به‌ڵێنی هه‌لبژاردنن و ته‌مه‌نیان له‌دوای هه‌لبژاردن کۆتای پێدێت. که‌واتا له‌ووڵاتێکدا که خه‌ڵکه‌که‌ی خاوه‌نی ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌و بابه‌ته نییه، ئه‌رکی نووسه‌ره که سنووری گومانه‌کان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و ئه‌وانه‌ی که کایه‌ی تێدا ده‌که‌ن فراوانتر و فراوانتر بکاته‌وه. که‌چی له‌بری کارێکی له‌و بابه‌ته و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ی کهپهیوهندن به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه، که‌م نه‌بوون ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که که‌وتنه نێو بازنه‌ی حه‌ماسی هه‌ڵبژاردنه‌وه و په‌یامی بابه‌ته‌کانیان له‌ودا چڕکرده‌وه که گۆڕان ڕووی داوه، یاخوود وه‌ک یه‌كێک له‌و نووسه‌رانه ده‌ڵێت " گوتارێکی نوێ له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له‌دایکبووه که چیدی پرسی (له‌ناو جیهاندا بوون) پرسی گه‌ڕان نییه به‌دوای پنتێک له‌ناو ئه‌م جیهانه بۆ بوونمان، به‌ڵکو گه‌ڕانه به‌دوای ماناکانی ئازادی‌و عه‌داله‌ت بۆ بوونمان له‌ناو ئه‌م جیهانه." ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه‌وه، که ناکۆکه له ووردبوونه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه سرووشتیه‌کانی گۆڕان له ناو کۆمه‌ڵگادا، گشت کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگایان سپارده ئه‌و چه‌ند "سیاسییه‌ی" که بڕیاره کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ئاینده پڕ بکه‌نه‌وه. له‌بری خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ی که‌گۆڕان تۆمارده‌که‌ن له‌کۆمه‌ڵگادا، گۆڕان و پێکدادانی هه‌ندێ سه‌ری ناو حزبێکیان لێ بوو به گۆڕان له‌چه‌مکه جۆراو جۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا.
بۆ پیشاندانی تێگه‌یشتنی ڕووکه‌شیانه‌ی ئه‌م نووسه‌رانه سه‌باره‌ت به چۆنێتی ئاڵوگۆڕ یاخوود گؤران لهکۆمهڵکادا ده‌کرێت ئاماژه به‌تێگه‌یشتنه چه‌وته‌کانی چه‌ند نووسه‌رێکی تر بکه‌ین که چۆن شای و لۆغانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وانیشی خسته ههڵپهرکێکردن. بۆ نمونه ڕێنین هه‌ردی له‌بری په‌رده هه‌ڵماڵین و ئاشنا کردنی خه‌ڵک به‌درۆکانی پێش هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه سه‌باره‌ت به گۆڕان و کاندیده‌کانی نێوههڵبژاردن ده‌دوێت. ئه‌و ده‌ڵێت " لێره‌وه بڕواموایه لیستی گۆڕان و لیستی چوار حیزبه‌كه به‌ده‌ر له‌وه‌ی چه‌ند كورسی ده‌هێنن یان نا، براوه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوون، چونكه توانیویانه دروشم‌و بهڵێنو مژدهكانیان نه‌ك هه‌ر بكه‌نه بزوێنه‌ری ئاره‌زوو خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو بیكه‌نه به بهڵێنو مژده‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش." فه‌قیرحاڵی نووسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م جۆره تێگه‌یشتنانه له‌وێوه نییه که شاره‌زای مێژووی ڕابه‌رانی گۆڕان و یاخوود چوار حزبه‌که نه‌بێت، چونکو ئه‌و چاک ده‌زانێت لهتاوانباربوونی پارتی و یه‌کێتیدا به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌رچوار حزبه‌که‌و ئه‌وانه‌شی که‌ڕابه‌ری "گؤڕان" ده‌که‌ن شه‌ریکی دانه به‌دانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن، به‌ڵکو فهقیرحاڵییهکهی ئه‌و له‌وه‌دایه که‌ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر تاکێکی ساده‌ی کۆمه‌ڵ شاگه‌شکه‌ی درۆکانی هه‌ڵبژاردن و که‌شی پێش هه‌ڵبژاردن بووه و په‌رچه‌می لیستێکی به‌ده‌سته‌وه گرتووه له چۆپی کێشانی شای هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵده‌په‌ڕێت. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی قهڵهمهکهیه خه‌ڵکی بانگێشه ده‌کات که‌دڵ به‌و لیستانه خۆش که‌ن که‌زۆربه‌یان هێشتا سه‌رگه‌رمی نۆکه‌ری و پاشکۆیه‌تی و شه‌ری پڕ لهقیناوی و یارییه ترسناکه‌کانی سیاسه‌تن. ده‌کرێت زۆر نمونه‌ی تر ڕیزکه‌ین بۆ نیشاندانی تیوه‌گلانی ئه‌و جۆره له‌نووسه‌ر به یاریه‌کانی پێشهه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌بری ئه‌و جۆره ڕیزکردنه‌ی ناوه‌کان "کهزۆرن" به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی خێرا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و ئه‌و "سیسته‌مه" دیمۆکراسییه‌ی که له ئێستادا باوه کۆتای به‌م به‌شه ده‌هێنم ده‌چمه سه‌ر گرفتی دووه‌می نوسه‌رانی هه‌ڵبژاردن. سیسته‌می دیمۆکراسی ئێستا خه‌ریکه به‌تواوی خۆی داده‌ماڵێت له کاریگه‌ریه‌کانی جۆن لۆک و ڕۆسۆ و ئه‌و شێوازه‌ی که ئه‌وان گوزارشتیان لێ کرد. ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا به‌چوونه پێشه‌وه‌ی ڕۆژگار بوونی وه‌ک ئامرازێک بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سته‌ڵاتدار و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له‌ژێر پرسیاری زۆر قووڵدایه. خۆزگه ئه‌م نووسه‌رانه له‌بری خه‌رجکردنی تواناکانیان به شایولۆغانی هه‌ڵبژاردنه‌وه خه‌ریکی ئاشناکردنی خوێنه‌ری بابه‌ته‌کانیان بوونایه به‌و پرسیار و گرفته سه‌ره‌کییانه‌ی که ئێستا له زۆرێگ له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا جێی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ن . دیمۆکراسی ئێستا وه‌ک نۆم چۆمسکی باسی ده‌کات "ئه‌و دیمۆکراسییهیه که جیێمس مه‌دیسن خه‌ونی پێوه ده‌بینی، شێوازێکه له‌دیمۆکراسی که ئه‌رکی ئه‌وه نییه له ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵک پراکتسی ماف و ئازادییه‌کانی بکات، دیمۆکراسییه‌ک نییه که‌تێیدا خه‌ڵک ئازادانه و چانسی یه‌کسانیان هه‌بێت نه‌ک به‌ته‌نیا بۆ ده‌نگدان به‌ڵکو بۆ خۆهه‌ڵبژاردن و به‌شداریکرن له‌به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا. دیمۆکراسی ئێستا مۆدێکی سیاسی تایبه‌ته که به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا که‌نار ئه‌خات و هێز ده‌به‌خشێته کۆمه‌ڵێکی بچووک تاکو بێ هیچ گرفتێک له‌سه‌ره‌وه ئاره‌زووکانی خه‌ڵک دیاری بکه‌ن و بیخه‌نه مه‌زادی هه‌ڵبژاردنه‌وه، سیسته‌مێکه بێجگه له‌چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی پاره‌دار ڕێگه نادات ئه‌و هێزانه‌ی که توانای دابینکردنی خه‌رج و تێچوونه‌کانی بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردنیان نییه به‌شداری تێدا بکه‌ن، له‌گشتدا سیسته‌مێکه ئیلیت ڕۆڵگێڕ و سوودمه‌ندی سه‌ره‌کییه تێیدا. ئه‌مانه ئه‌و هۆکارانه‌ن که به‌گرفت و کێشه‌ی گه‌وره‌ی دیمۆکراسی دهژمێردڕێن له‌ئه‌مڕۆدا. ئه‌مانه ئه‌و هۆکارانه‌ن که سیسته‌می دیمۆکراسی بردووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و خه‌ڵکی ووڵاتانی به‌ناو دیمۆکراسی به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا به‌پیری هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نه‌چن و به‌شداری ناکه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. بۆ ڕاستی و درووستی ئه‌م راستییه‌ش ده‌کرێت ئاماژه به‌چه‌ند ووڵاتێک بکه‌ین تاکو زیاتر له‌وه حاڵی ببین که له‌و ووڵاتانه‌ی که‌خۆیان به‌دایکی دیمۆکراسی ده‌زانن نه‌وه‌ک نووسه‌رانیان به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی به‌شدار بوانی خه‌ڵک به‌گشتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر له که‌م بوونه‌وه‌دایه. بۆ نمونه، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی كه‌نه‌دادا که له 14 ئوکتۆبه‌ری 2008 دا ئه‌نجامدرا ڕێژه‌ی به‌شداربوان% 59 بوو ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که %41 خه‌ڵکێک که مافی ده‌نگدانی هه‌یه به‌شداری نه‌کردووه. هه‌روه‌ها له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی سه‌پۆرت بۆ ئۆباما له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه مایه‌ی به‌شداریکردنی خه‌ڵکێکی زۆر که بریتی بوو %61.7 وه‌له‌ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی به‌شداریکردنی به‌خۆوه نه‌دیبوو، که‌چی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێهیوا بوون به‌وه‌ی که سه‌رۆکی ڕه‌شپێست ئاڵگۆربکات له‌ژیانیاندا ئێستا ڕێژه‌ی سه‌پۆرت بۆ ئه‌جینداکانی ئۆباما به‌ڕێژه‌ی له %5 زیاتر دابه‌زییوه ، وه کێرڤی ئه‌و دابه‌زینه هه‌ر ڕووه‌و خواره. له‌م ووڵاتانه‌دا دوای ئه‌زموونێکی زۆر خه‌ڵکی له‌درۆو بانگێشه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن حاڵی بوون که ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاڵوگۆڕێکش ئه‌نجامبدرێت له‌ئاکامی بانگێشه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه زۆر سنوورداره .
گرفتی دووه‌می نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه که ئه‌وان گۆڕانی کۆمه‌ڵگا و ته‌واوی کێشه‌کانی کوردستانیان خسته پریاسکه‌یه‌که‌وه و ته‌سلیمی ده‌ستی کۆمه‌ڵێ سیاسی پیر و په‌ککه‌وته‌یان کرد که‌ده‌مێکه چانسی خۆیان له‌کوردستاندا تاقیکردۆوهتهوه. ئه‌م به‌ڕێزانه ڕاسته زه‌مانێکه بانگێشه‌ی به‌عه‌قڵانی بوونی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن، که‌چی زۆر سادانه هه‌را و ناکۆکی نێو حزبێکی سیاسیان یه‌کسان کرد به‌گۆڕان له‌کۆمه‌ڵگادا. ئه‌وان زۆر کورتیان هێنا له حاڵی بوون له‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕوویدا گؤرانێک نه‌بوو که له‌کۆمه‌ڵگاوه ڕوویدابێت و هێزه سیاسییه‌کانیشی به خۆوه سه‌رقاڵکردبێت، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی بوو. گۆڕانێک بوو له‌نێو هێزێکی سیاسی‌دا که زۆر نزمتر له‌چاوه‌ڕوانییه‌کانی سیاسه‌تکردنی سه‌رده‌میانه کاری ده‌کرد، مۆنۆپۆلایزکردنی ده‌سته‌ڵات گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وان بوو بۆیه قڵش که‌وته نێوان ڕابهرهکانییهوه، که‌چی ئه‌مه به گۆڕانی گشت کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه‌وه ته‌نزیر کرا. مه‌ریوان قانع یه‌کێک لهچاوساغهکانی نووسهارنی هه‌ڵبژاردن به‌ووردی له‌نووسینێکدا باس له تێڕوانینی جۆراو جۆر ده‌کات سه‌باره‌ت به گۆڕان ، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک هاوڕاکانی ئه‌و گرفت و کێشانه‌ی که کادیره‌کانی ینک درووستیان کردووه به‌گۆڕانی کۆمه‌ڵگا ده‌شوبهێنیت. ئه‌و هێنده خۆشخه‌یاڵه سه‌باره‌ت به‌و که‌شه‌ی که‌ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی کاتی بانگێشهکردنهکاندا کۆتای هات، که ته‌نانه‌ت په‌نای بردۆته به‌ر تێزه فکرییه‌کانی کۆمه‌ڵی فه‌یله‌سووفی وه‌ک کارڵ مارکس و ئێرنست ڕه‌نان و ماکس وێبه‌ر و هتد. ئه‌و هه‌وڵده‌دات له‌نێو ئه‌و تێزه فیکریانهدا جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ی که‌ناوی گۆڕانی لێ‌نرا بدۆزێته‌وه و ته‌نزیری بکات. بۆ ئیسپاتکردنی ئه‌م خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی مه‌ریوان ده‌کرێت بهراروردێک له‌نێوان ئه‌و که‌شه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینێکدا که کاک مه‌ریوان خۆی به‌کاری هێناوه بکه‌ین تاکو بزانیین که ئایه ئه‌و ڕووداوانه‌ی که ڕوویاندا گؤڕان بوون یان پێچهوانکهی بوو. ئه‌و له‌شوێنێکدا ده‌ڵێت "گەر بمانەوێت لە ڕووداوی حەماسەتی ھەوادارانی ”لیستی گۆڕان“ تێبگەین، ئەوکات دەبێت ئەم حەماسەتە گرێبدەینەوە بە قەیرانەکانی دەسەڵاتدارێتی کوردیی دوای ڕاپەڕینەوە، لە قەیرانی شەرعیەت و ئەخلاق و مۆراڵی سیاسییەوە بیگرە بۆ گەمەکردنێکی نابەرپرسیار بە ماناکانی کوردبوون و نیشتیمان و ھاوڵاتیبوون و بەرپرسیارییەت،…" له‌گشتدا ناتوانین جیاوازییه‌کی قووڵ له‌گه‌ڵ مه‌ریواندا به‌یان بکه‌ین سه‌باره‌ت هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌م ده‌ربڕینه ، چونکو ئه‌و ڕاست ده‌کات ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌کوردستاندا مێژوویه‌کی دوور‌و درێژتری هه‌یه له‌وه‌ی که ناوی نراوه گۆڕان. به‌ڵام سه‌یره ئه‌وه‌یه که ئه‌م پرۆسه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی لیستی گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵنه‌دا تاکو به‌ڕووتی له "هه‌وادارانی لیستی گۆڕاندا" پێناسه‌یان بکه‌ین، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه هه‌ندێ له ڕابه‌رانی لیستی گۆڕان بوون که به‌شێک له‌سه‌رکوتکردنی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیهیان که‌وته ئه‌ستۆ و به‌ڕیز مه‌ریوان و هاوه‌ڵه‌کانیشی نقه‌یان لێوه نه‌هات، مه‌گه‌ر ئه‌و نازانێت ته‌نانه‌ت به‌بڕیاری هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان خه‌ڵکانێک بهگوزهر لهدرووستی یاخوود چه‌وتی هه‌ڵوێستی سیاسیان به‌ڕۆژی ئاشکرا له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی یهنکهوه گوله‌باران کران. مه‌گه‌ر ئه‌و نازانێت له‌سه‌ر ڕێپێوان بۆ باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک ئاسایشی یه‌کێتی چه‌ندین که‌سی له‌زیندانه‌کاندا ئاخنی له‌کاتێکدا سه‌رانی "لیستی گۆڕان" هێنده ده‌سته‌ڵاتیان هه‌بوو، که ده‌یانتوانی توانی به‌ته‌له‌فۆنێک به‌ر به‌و هێڕشانه‌ی ئاسایش بگرن لههێڕشکردن بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌راندا. هه‌ڵه‌ی مه‌ریوان ئه‌وه‌یه که ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه ده‌به‌ستێته‌وه به‌م گه‌مه یاخوود هه‌ڵایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه و لیستی گۆڕان ده‌کاته سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سته‌ڵات له‌کوردستاندا، وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره باسانه‌وه ئاگایانه شه‌رعییه‌ت و نه‌تیجه‌گیری ده‌به‌خشێته" لیستی گۆڕان". له‌شوێنێکی تردا ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌هه‌ندێک لهڕۆشهنبیر توانای حاڵی بوونیان نیه له‌چۆنێتی ئه‌نجامدانی گۆڕانی خێرا و به‌شێوه‌یه‌کی " ئه‌بستراکی" ئه‌ڕواننه گۆڕان. دیسانه‌وه له‌م بانگێشهیهی به‌ڕیز مه‌ریواندا تێکه‌ڵکردنێکی ڕوون به‌دی ده‌کرێت له نێوان که‌شێک که به‌ته‌نیا که‌شی پێش هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌ڕۆژانه سۆراخی ئاڵوگۆرپێکردنی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشه‌نبیر و ئه‌و چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌یه. ئه‌و بۆیه باسی گۆڕانی خێرا ده‌کات و په‌نا ده‌باته به‌ر که‌سانێکی وه‌ک فیرناند برۆدێل بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قانییه‌ت به‌و هه‌ڵچوونه بدات که له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی لیستی "گۆڕاندا" ووروژێندران و هیچی تر. ئه‌گینا کێ هه‌یه ئه‌و ڕاستییه سادیه نه‌زانێت که په‌یوه‌ندی تاکو دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌یوه‌ندیه‌کی کۆنکریتیی مێژووییه، کێ هه‌یه بتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات که تاکه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه که‌ڕۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن و له‌ناوچوونی ئه‌و دیاردانه‌ش کاری شه‌و و ڕۆژ نییه، به‌ڵکو کارکردنه له سه‌ر گشت چه‌مکه‌کانی ژیان و ڕهووشتهکانی به‌شه‌ر. ڕووداوی خێرا له‌هیچ کاتدا به گۆڕان ناژمێردرێت و مێژووی زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان پێچه‌وانی بانگێشه‌کانی کاک مه‌ریوانمان پێ ده‌ڵێن. ئه‌و په‌یامه‌ی له ڕێگه‌ی "رووداوه خێراکه‌ی" ئه‌وه‌وه دێته ده‌ر، تێڕوانینێکی سۆپرمانیانهی بێ پێشینه‌یه بۆ گۆڕانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، وه له‌باشترین حاڵه‌تیدا ده‌چێته خزمه‌ت سیناریۆیه‌کی سیاسیه‌وه له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی که به لیستی گۆڕان پێشکه‌ش کرا له‌لایه‌ن ئه‌و و هاوڕاکانیهوه .
گرفتی سێیه‌می نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه که سه‌رباری ئه‌و تێوه‌گلانه ساده‌یه‌یان بۆ نێو شایولۆغانی هه‌ڵبژاردن و تێگێشتنی چه‌وت سه‌باره‌ت به‌گۆڕان ، به‌کارهێنانی ناوی فه‌یله‌سوف و ئایدیاکانیانه له‌نووسینه‌کانیاندا به‌بێ کرێدت دان به‌خاوه‌نه‌کانیان. زۆرێک له‌م نووسه‌رانه وه‌ک بڵێی دڵییان به‌وه ئاوی نه‌خوارده‌وه که‌بابه‌ته‌کانیان بخه‌نه خزمه‌ت لایه‌نێکی دیاریکراوه‌وه، به‌ڵکو زۆر به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ناوی زۆر فه‌یله‌سوف و ڕۆشه‌نبیریان ڕیزکرد له‌نووسینه‌کانیاندا به‌بێ دانی کرێدت به خاوه‌نه‌کانیان. ئه‌م جۆره کرداره له‌نووسیندا له‌هێچ کونجێکی ئه‌کادیمیادا جیگه‌ی نابێته‌وه و به‌تاوانێکی زۆر گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. بۆ نمونه ئاراس فه‌تاح باس له " هاوکێشه به‌ناوبانگه‌که‌ی (کارل شمید)" ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بکات که له‌کوێدا ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی خۆیندووهتهوه، یاخوود ناوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چییه که کارڵ شمید ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی باسکردووه. ئه‌م جۆره له‌به‌کارهێنانی ئایدیای که‌سانی تر به "Plagiarism" واتا گزی کردن له نووسیندا ده‌ژمێردرێت، وه‌بۆی هه‌یه نووسه‌ر ڕووبه‌ڕووی توندترین لێپرسینه‌وه ببێت. به‌هه‌رحاڵ ڕیزکردنی ئه‌م ناوه قه‌بانه له‌نووسینه‌کانی نووسه‌رانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی نمایش‌کردنی ئه‌و هێزه "مهعریفهییهیه" که به‌ته‌نیا ئه‌م نووسه‌رانه پێی ئاشنان هه‌ر لای ئه‌وان چنگ ده‌که‌وێت. به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان به‌و گشت "مه‌عریفه‌یه‌وه" که له‌و فه‌یله‌سووفانه فێری بوون مۆری ئۆکه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌ده‌ن که په‌رچه‌می "گۆڕانی" هه‌ڵکردووه.
به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌مان ئه‌ته‌کییه‌تی ئاراس فه‌تاح له‌نووسیندا ته‌نانه‌ت مه‌ریوان قانع هه‌مان هه‌ڵه‌ی کوشنده دووباره ده‌کاته‌وه له گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌ته‌کانی له‌په‌یوه‌ند به گؤڕان و بانگێشهکرد بۆ قبووڵکردنی لیستێکی دیاری کراو له‌ژێر ناوی "گۆران‌دا". ئه‌و ئاماژه به‌که‌سانی وه‌ک ماکس "ڤ" یاخوود" و"ێبەر ، کارڵ مارکس، ئێرنست ڕه‌نان، فرناند برۆدڵ و زۆرێکی تر ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یه‌ک سه‌رچاوه بهێنێت. بۆ وابه‌سته نه‌بوونی ئه‌م نووسه‌رانه به ئاماژه‌کردن به‌ناوی سه‌رچاوه‌کان ده‌کرێت باس له دوو گریمان بکه‌ین . ئه‌وان یان نایانه‌وێت خوێنه‌ر خۆی ماندوو بکات و بچێت ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی که ئه‌مان ده‌یانگێڕنه‌وه له‌تێکستی خاوه‌نه‌کانی خۆیانه‌وه پێیان ئاشنا بێت و ده‌ستخۆشی یاخوود پێچه‌وانه‌کی له مان بکات، یاخوود ئه‌م جۆره ڕۆشه‌نبیره که‌ڵک له‌و نووسینانه وه‌رده‌گرن و به‌ناو خۆیانه‌وه زۆرێک له ئایدیاکان دائاخنێنه نێو بابه‌ته‌کانی خۆیانه‌وه و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م ڕفتاره له‌نووسیندا له‌ژێر هه‌ر پاساوێکیدا بێت قابلی قبووڵکردن نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک. وه‌ئه‌م نووسه‌رانه به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌کتری پێده‌چێت دڵخۆشی و خۆشباوهڕبوونیان به"گۆڕان" وایلێکردبێتن که‌گشت سنوورێکی مۆراڵی له‌نووسیندا ببه‌زێنن. چونکو ئه‌وان پێمان ناڵێن بۆ نمونه Max Weber” “ له‌کوێدا یاخوود له‌چی نووسینێک و لاپه‌ڕه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی کاک مه‌ریوان به‌کاری هێناوه بۆ نووسینه‌که‌ی به‌یانکردووه. بهگوزهر له‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بیروڕایانه‌دا کۆک بین یاخوود نا، باشتر وابوو نووسه‌ری بابه‌ته‌کان ناوی سه‌رچاوه‌کانیان تۆماربکردابایه بۆ خۆپاراست له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه له‌نووسیندا، هاوکاتیش ئه‌وان به‌ئاماژه‌کردن به‌سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه خزمه‌تێکی گه‌وره به‌خوێنه‌ر ده‌که‌ن، که ئه‌ویش ئاشنا بوونه به‌سه‌رچاوه‌ی زۆرتر.
له‌کۆتایدا خوازیارم ئه‌م چه‌ند تێبینی و ڕه‌خنانه نه‌چنه چوارچیوهیهکهوه که له‌بری بیرکردنه‌وه و ووردبوونه‌وه له تێڕوانینه‌کان دهڵنیگهرانی و خهتکێشانێکی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر گشت شته‌کاندا بێت. به‌هیوام کاتێک باس له‌گۆڕان ده‌کرێت، په‌نجه نه‌خرێته سه‌ر هێزێک یاخوود که‌سانێک که‌هێشتا ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین له‌یه‌ک دێڕی بچووکدا به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن ئێمه هه‌ڵه بووین که له‌و کاته‌ی ئه‌ندام و کاربه‌ده‌ستی ئه‌و حزبه بووین خه‌ڵکی ده‌رده‌سه‌ری نه‌هامه‌تی زۆری بینی. که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ڕابه‌رانی گۆڕان ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت کاتێک که‌باس ده‌چێته سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی تاڵی 18 ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا خۆیان به په‌پوله ده‌شووبهێنن، وه‌ک بڵێ ئه‌وان سه‌ر بهههساریهیکی تر بن و له دووره‌وه ته‌ماشای ڕووداوه تاڵه‌کانی کوردستانیان کردبێت. من دڵنیام ئه‌و نووسه‌رانه شاره‌زای که‌م تازۆری خه‌ڵکانی ئاکتڤیست و سیاسیان هه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا ڕۆژ ئاوایهکاندا، دڵنیاشم چاک ده‌زانن کاتێک خه‌ڵکانێکی سیاسی له ووڵاتانی ڕۆژئاوایدا هه‌ڵه‌یه‌ک له‌حزبه‌که‌یان یاخوود ئه‌و ده‌زگایه‌ی که ئه‌وان کاری تێدا ده‌که‌ن ڕوو ده‌دات، یه‌کسه‌ر له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه داوای لێبوردن له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن، ده‌ستكێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌م جۆره ڕفتاره‌ی سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کان گۆڕانێکی ڕۆژانه‌یه و گوزارشه له گۆڕانی به‌رده‌وام. که‌چی به‌نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا گوزه‌ری و ئه‌و هه‌ڵایه‌ی بۆ نرایه‌وه و درێژه‌شی کێشا تاکو پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان، شه‌ری نێوان کاریزماکان بوو.ململانێی هێزێک نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیدا له‌سه‌ر فراوانکردنه‌وه‌ی سنووری ئازادیه سیاسیه‌کان، له‌سه‌ر ئازادی بێقهیدو شه‌رتی ڕۆژنامه‌گه‌ری و له‌سه‌ر ئازادییه فه‌ردیه‌کان. گۆڕانی هه‌ڵوێستێک نه‌بوو له‌سه‌ر ڕاگرتنی کوشتنی ژنان و جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکو شه‌ڕێک بوو له‌سه‌ر ئۆتۆریته‌و سه‌روه‌ت و سامان و پایه‌ی حزبی چه‌ند که‌سێک که به‌نیگه‌رانی زۆره‌وه توانیان نه‌ک به‌ته‌نیا نووسه‌رانێکی زۆر به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ن، به‌ڵکو که‌ڵک له‌ده‌نگی ناڕه‌زای خه‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌و ده‌نگه ناڕازییه بکه‌ن به ئامرازێک بۆ ململانێکانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا. سه‌رباری گشت ئه‌و شتانه‌ی که‌لێره‌دا ووتران سه‌باره‌ت بهدهیمۆکراسی و ململانێکانی پێش هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه دیمۆکراسی وه‌ک ئه‌زموونێکی سیاسی تاقی بکه‌نه‌وه، مافی خۆیانه ئاشنا بن به‌درۆ ده‌له‌سه‌کانی دیمۆکراسی. بێگومان خه‌ڵکی کوردستان ئاماده نییه جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ئه‌و جۆره ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که له‌پێشوودا تاقیانکردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه‌ش نییه که ئه‌و ووته‌یه‌ی چرچڵ وه‌بیر خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێنرێته‌وه که ده‌ڵێت "دیمۆکراسی به‌ته‌نیا له‌و شێواز‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که تاکو ئێستا تاقی کراونه‌ته‌وه باشتره، ئه‌گینا خراپترین شێوازی ده‌سته‌ڵاته." نیشاندانی ئه‌و خراپه‌یه و گشت ڕوو ناشرینه‌کانی تری دیمۆکراسی به‌خه‌ڵکی کوردستان به‌شێکه له‌ئه‌رکه‌کانی نووسه‌ر و ئه‌و ناوانه‌ی که له‌م نووسینه‌شدا هاتووه.تێبینیه‌کی کورت
له‌م نووسینه‌دا ناوی سی نووسه‌رم هێناوه، به‌لام که‌م نه‌بوون ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کهنووسینهکانیان خسته خزمه‌ت و پیاهه‌ڵدان و لاواندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌شه‌دا که له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان فه‌راهه‌م بوو، وه‌پێم وابێت ئه‌وان له‌مان خراپتر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان خوێنده‌وه.کۆتای ئۆگستی 2009
ڤانکۆڤه‌ر که‌نه‌دا——————————–
[1] ئاراس فه‌تاح. له‌به‌رهه‌مهێنانی سیاسه‌ته‌وه بۆ سیاسه‌تی به‌رهه‌م هێنه‌ر. دوا په‌ره‌گراف. 29،2009.July
< http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=1981&AuthorID=493>[2] ڕیبین هه‌ردی. به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان لیستی گۆڕان‌و چوار حیزبه‌كه
براوه‌ن!. 2.8.2009 . دوا په‌ره‌گراف.< http://www.awene.com/DirejeyGoshe.aspx?Jimare=386>.
[3] Noam Chomsky on Democracy. July 19, 2009. < http://authoritysmashers.wordpress.com/2009/07/16/133/>
[4]CBC. Voter turnout drops to record low. August 15, 2009. http://www.cbc.ca/news/canadavotes/story/2008/10/15/voter-turnout.html.
[5] Dan Balz and Jon Cohen. Poll Shows Obamas Sliping on Key Issues. Monday, July 20,2009. Washington Post. http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2009/07/19/AR2009071902176.html
[6] مه‌ریوان قانع. هه‌مان سه‌رچاوه.