
بۆ چله‌ی هونه‌رمه‌ندی باڵا مامۆستا عه‌لی له‌تیف
بۆ چله‌ی هونه‌رمه‌ندی باڵا مامۆستا عه‌لی له‌تیف
کۆچی تۆ کۆستی منه ژانی نیشتیمانه ،ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌مانه
ئه‌ی کاکۆڵی تامه‌زرۆ بووی به خاك شیرین، ئه‌ی نغرۆبووی خه‌مه‌کانی،هاونه‌ته‌وه‌وت تا دوا ته‌مه‌ن له ڕۆحتاو،ئه‌به‌دیه‌ت له تابلۆکانتاو وه‌ررزش له‌مێژووت، شۆڕشگێر بۆ داخوازییه‌کانی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یت مامۆستای ده‌ستو په‌نجه‌ی نه‌سره‌وت له چاوی دوور له وه‌نه‌وزه خه‌و له‌ئێشکی ڕه‌خساندنی ڕه‌نگه‌کان بۆ نه‌خشاندنی تابلۆیهكله قوڵای ئێشکی ئاهه‌کانا
من مناڵێکی سه‌رده‌م
هه‌رزه‌کاریتم ئه‌بینی
پۆسته‌ره‌کان قه‌ڵه‌مبازیان بۆ نان ئه‌یا
له‌و ڕۆژه‌وه
فڵچه‌ی نێوان په‌نجه‌کانت
حه‌سره‌تی ڕه‌نگه‌کانی هه‌ڵ ئه‌ڕشته
سه‌ر جه‌سه‌تی وشکه‌وه‌بووی
بێ نه‌واکان
تۆ له‌ناخما بیکاسۆی سه‌رده‌مانی
سه‌ردامان بووی
ئه‌و به‌وێنه‌ی کچۆڵه‌یه‌کی ڕۆح شیرین
تۆش له‌تابلۆی مناڵێکی
به‌جێماوی دوای ئه‌نفالو سه‌ر بڕینبچن له شاخ له ئه‌شکه‌وت پرسیار بکه‌ن
له خه‌رمانه‌ی مانگ بپرسن
با بۆتان باس بکات
ئه‌و شه‌وانه‌ی عه‌لی له‌تیف
چۆن له‌ده‌وری ئازاری خاك
خه‌رمانه‌ی زه‌مینی ئه‌گرت
بچن له‌پیته‌کانی
کوردستان،پرسیار بکان
که چۆن هه‌رده‌م
له‌سه‌ر سینه‌ی تابلۆکانا
هێمای ڕاپه‌ڕینی
شیوه‌کاری ده‌نگی ڕازی
هونه‌ر بووه
ئه‌وگوڵانه‌ی
له نێو گوڵزاری گوڵستان
فرمێسکی نازیان ئه‌وه‌ران
بۆ ده‌ستی یارانی شه‌هید
ئه‌یکردنه هاوڕێی خه‌م
له ئه‌لبوومی دۆستایه‌تی
هێدی، هیدی ئه‌یلاوانن
وه‌ك باوکێکی ته‌واو دڵسۆز
به‌مآچێکی ڕه‌نگ په‌مه‌ی
له‌سه‌ر لێوی فڵچه‌کانی
له ئامێزی تابلۆکانیا به ده‌ستی خۆی
ئه‌شکی سوێری نه‌هامه‌تی
ئه‌سڕینه‌وه‌و زه‌رده خه‌نه‌ی
ژیر بوونه‌وه‌ی، بۆ ئههێنانئاخ ، ئاشوبه‌یه‌کی وه‌یشوومه
ئه‌م بابلیسکی، گێژوه‌نه‌ت
له کوێت هێناو
مه‌کۆی غوربه‌تت بۆ شێوان
له بیرم دێ له‌دوا جاری
یاده‌وه‌ری
مه‌رگه‌ساتی سلێمانی
له ژورێکی قێزه‌وێندی،خوێناوییا
له زیندانی ترسناکی
حامییه‌ی، به‌عسییا
پۆسته‌رێک له ڕۆحته‌وه ،هاواری کرد
له ئه‌مڕۆوه ژه‌هروباران
ماچی یه‌کیان پێ ناکرێلهتیف ئۆمه‌ر/21/08/2009
هۆڵندا