
خه‌یاڵپڵاویی كڵاوی كرده سه‌ری ئیسلامییه‌كان
هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌ڵه
شیكاریی: ئاسۆ عوسمان.
* ده‌بێت ئیسلامییه‌كان خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده بكه‌ن بهموجامهلهیهكی تاڵه‌بانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود ده‌چێته‌وه سه‌ر خوانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ حزبی زه‌حمه‌تكێشانیش ده‌بێـت چاوه‌ڕێ بین
* په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستوور، زیانێكی گورچكبڕی له ئیسلامییه‌كان دا به‌شێوه‌یه‌ك زۆر خه‌ڵكی په‌شیمان كرده‌وه له‌پشتیوانیی لیستی چاكسازیی
* لاوازیی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو وكومهڵ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، هۆیه‌كی گرنگی شكستی ئیسلامییه‌كان بووه
ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستان یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تووشی شۆكێكی گه‌وره‌ی كرد‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردوو حزبی عه‌لمانی: سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشانی زۆر خۆشحاڵكردو خۆیان به‌سه‌ركه‌وتوو بینییه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌شه‌رمی ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه نه‌بووایه تائێستاش كه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر، كه زمانحاڵی حزبی سۆسیالیسته ده‌ستی لهدههوڵ و زوڕنای سه‌ركه‌وتن هه‌ڵنه‌گرتبوو. وه‌ك چاودێرانی سیاسیی باسی ده‌كه‌ن كه دوو حزبه عه‌لمانییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌م دوو هێزه ئیسلامییه هێنده لاوازببوون، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌بوایه ئێستاكه كۆتایی به‌ژیانی ساسییان ده‌هات. هه‌ڵه‌ی ستراتیژیی وگه‌وره‌ی ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌بوو كه پێیانوابوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌پارتی و یه‌كێـتی ده‌نگ بهئیسلامییهكان ناده‌ن بۆیه په‌نایان برده به‌ر ئه‌و دوو حزبه عه‌لمانییه زۆر لاوازه، به‌و ئومێده‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ببێته ده‌وارێك بۆ پاراستنیان له‌ڕه‌شه‌بای راگه‌یاندنی یهكیـَتی و پارتی و له‌و رێگایه‌شه‌وه ده‌نگی ناڕازی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌گه‌ر درووستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بۆسۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان زیره‌كی ئه‌وانی نیشاندابێـت و توانییبێتیان له‌و رێگایه‌وه تاچوار ساڵی تر به‌شداربن له‌كایه سیاسییه‌كاندا ئه‌وا ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بۆ هه‌ر دوو هێزه ئیسلامییه‌كه شكستێكی گه‌وره‌ی پێوه بوو هه‌روه‌ك كه‌میی لێهاتوویی سیاسیی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبانه‌شی پیشانداین.
خه‌یاڵپڵاویی ئیسلامییه‌كان
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پێیانوابوو ئه‌وان له‌ڕێگای هاوپه‌یمانێتییه‌وه ته‌واوی ده‌نگی عه‌لمانییه ناڕازییه‌كان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوو حزبی عه‌لمانیدا لیستی هاوبه‌شیان دروستكردووه كه زۆر لاوازن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا حزبێكی وه‌ك سۆسیالیست له‌نێو شه‌قامی كوردییدا به‌حزبه خێڵه‌كییه‌كه ناسراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای ره‌زامه‌ندیی توێژی گه‌نجانی كورد نییه كه ئێستا لهیهكێتـی و پارتی تووڕه‌ن!. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت خه‌ڵكی پارتی و یه‌كێتییان پێ په‌سه‌ندتره له‌حزبه‌كه‌ی كاكه حه‌مه، خه‌ڵكی هه‌رێم به‌جه‌ماوه‌ری ئیسلامییه‌كانیشه‌وه ئه‌و راستییه‌یان ده‌زانی كاكه حه‌مه سكرتێری سۆسیالیسته، ئه‌ندامی پهرلهمانیشهو وه‌زیری هه‌رێمیشه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ریزبه‌ندی په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی هه‌ردوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌م حزبه له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵه‌كیی دانراون، ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كه‌میان برای كاكه حه‌مه خۆیه‌تی و ئه‌ویتریان كچی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسییانه.
ئیسلامییه‌كان به‌ته‌نیا ده‌مێننه‌وه
یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌میشه وه‌ك دوو هێزی زۆر شه‌رمن زۆر قه‌رزاربار سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی كردووه، ئه‌م ترس و شه‌رمه تا ئاستێك رۆشتووه كه ئه‌ندامانی ئه‌م دوو حزبه هه‌ست به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن ئه‌و سیاسه‌ته گهیاندوونییه ئه‌و بڕوایه‌ی باسی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وان هێڵی سوور بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بوو لیستی چوار حزبه‌كه پێكهات چوون ئیسلامییه‌كان نه‌یانده‌توانی به‌ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا زه‌حمه‌تكێشان باجی دابێت، ئه‌وا دهرنجامهكهی بۆ ئه‌و حزبه دڵخۆشكه‌ره‌و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان ئاماده‌ن له‌م ته‌نگانه‌یه‌دا ئیسلامییه‌كان به‌جێنه‌هێڵن؟، من له‌وه دڵنیام سۆسیالیست هه‌ر زوو بای بای خۆی ده‌كات و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ده‌سه‌ڵاته، ده‌بێت ئیسلامییه‌كان خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ئاماده بكه‌ن كه بهموجامهلهیهكی تاڵه‌بانی كاكه حه‌مه ده‌چێته‌وه سه‌ر خوانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، بۆ حزبی زه‌حمه‌تكێشانیش ده‌بێـت چاوه‌ڕێ بین، بزانین كێشه نێوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه بهكوێدهگات؟. دڵنیام بهلایهكداكهوتنی ئه‌و كێشه‌یه داهاتووی قادر عه‌زیز له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان دیاری ده‌كات! لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ونی ئیسلامییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی پارتی و یه‌كێـتی به‌هۆی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه لهخهیاڵپڵاویی زیاتر هیچی تر نه‌بووه، جارێكی تر ده‌چنه‌وه نێو ئه‌و بازنه‌یه‌ی كه ده‌مێكه ده‌یانه‌وێت لێی بێنه ده‌ره‌وه.
بۆچی لیستی گۆڕان پێشبڕكێكهی برده‌وه؟
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشبڕكێكه له‌نێوان لیستی كوردستانی ولیستی گۆڕان ولیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازییدا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیستی چوار حزبه‌كه ئه‌وه‌یان چه‌ندین جار دووپات ده‌كرده‌وه، كێبڕكێكه له‌نێوان ئه‌وان و لیستی كوردستانییه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه جمووجوڵهكانی شه‌قامی كوردیی ئه‌وه‌ی پیشان ده‌داین لیستی گۆڕان ته‌نیا ئه‌وه كه كێبڕكێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا. من نازانم لیستی چاكسازیی به‌چ به‌ڵگه‌و داتایه‌ك ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد؟، به‌ڵام له‌خۆڕازیبوون و دڵنیابوون له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبانه‌وه جێگای پرسیاره!، سه‌ركرده‌كانی ئه‌م لیسته پێیانوابوو هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هاتوهاوار ناكرێـت و گۆڕان به‌و هاتوهاواره ناتوانێت ده‌نگه ناڕازییه‌كان بۆ خۆی بباته‌وه، له‌كاتێكدا گۆڕان، زۆر زیره‌كانه كاری له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كرد و توانی رای گشتی زوو بخرۆشێنێت.
بانگه‌شه‌ی لیستی چاكسازیی له‌زۆر كاتدا خزمه‌تی بهڕكابهرهكانی ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش لیستی كوردستانی كه زۆر خۆشحاڵ بوون به‌لاوازیی بانگه‌شه‌ی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی، بۆ نموونه ده‌یانگووت: ئێمه ناڵێین هیچ نه‌كراوه به‌ڵام ده‌بێت زۆرتر بكرێت. له‌به‌رامبه‌ردا لیستی گۆڕان لێبڕاوه‌نه هه‌ڵمه‌تی دژی ده‌سه‌ڵات ده‌بردو ئه‌و ترسه‌شی له‌شه‌قامی كوردییدا شكاند كه پێشتر له‌به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی لستی گۆڕان نه‌ك هه‌ر ناڕازییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رسام كرد‌و ده‌نگیان پیێدا، به‌ڵكو ده‌نگی سوودمه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشی بۆ خۆی برد هه‌روه‌كو ئێستاش دانیپێداده‌نرێت كه ده‌نگه‌كانی چاكسازیش به‌شێكیان بۆلیستی گۆڕان رۆشتووهو ده‌نگیان به‌و لیسته داوه.
ده‌ركه‌وتنی توندڕه‌وه‌كان
ئه‌گه‌رچی ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خه‌ریكی شایی و لۆغانه و مه‌ستی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه رێژهییهیه كه به‌ده‌ستی هێناوه، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه تامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه زۆر درێژه ناكێشێت و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند مانگی داهاتوودا رێژه‌ی راست و دروستی خۆیان ده‌زانن، ده‌شگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی خۆیان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێـته‌وه سه‌ر هه‌وڵی ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه: یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، كه خاڵه لاوازه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ بدۆزنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مانی عێراقدا قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته بكه‌نه‌وه كه له25-7 تۆماریان كرد و ئه‌و ده‌نگده‌ره تۆراوانه بگێڕننه‌وه كه له‌دژی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كان ده‌نگیان به‌بزووتنه‌وه دابوو.
كادرێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیوایه: له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وسۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان ناتوانن سه‌ربكه‌ون و ئه‌گه‌ر ده‌نگی هه‌رسێكیشیان كۆبكه‌یته‌وه یه‌كسان نابێت به‌رێژه‌ی یاسایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی. ئێستا مشتومڕو جه‌ده‌لێكی بێ‌سود له‌نێو رێكخستن و كادره‌كانی ئه‌م دوو حزبه‌دا هه‌یه‌و جارجاریش ئه‌م شه‌ڕه دێته سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان، ئیسلامییه‌كان له‌ناو رێكخستنه‌كانیان نه‌یانتوانیوه خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و شكسته ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌یبینن تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونێكی ده‌روونییه، پێیانوایه له‌به‌رئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كاندا به‌ستوویانه نه‌ك جه‌ماوه‌ری ئیسلامی به‌ڵكو خوداشیان له‌خۆیان ره‌نجاندووه و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ئێستا له‌لایه‌ن نووسه‌رانی ئه‌م حزبه ئیسلامییانه‌وه ده‌رده‌په‌ڕێنرێت: كه ده‌ڵێن نزیكبوونه‌وه له‌هێزه عه‌لمانییه‌كان ئه‌گه‌ر له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا‌و گشتیش بێت یه‌كسانه به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌شه‌رع و بنه‌ما دینییه‌كان.
به‌ئاشكرا ده‌نگێك دێته به‌رگوێ كه دژی پێكه‌وه ژیانن و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه نزیكببنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات یان به‌هێز ببن كومه‌ڵگای كوردیی به‌ره‌و قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی گه‌وره ده‌برێت. كادرێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌وان خه‌ڵكانێكیان تێدایه توندڕه‌ون له‌په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ما شه‌رعییه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌و پێیوایه ئه‌و ده‌نگانه له‌بارودۆخی ئێستادا جه‌ماوه‌ری ئیسلامی گوێیان لێناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌بار بێت ده‌توانن بێنه پێشه‌وه‌و له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسیش خه‌ڵك هه‌یه پشتیوانیان لێده‌كات، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ پێیوانییه هۆكاری شكسته‌كه ئه‌وه‌بێت كه له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌كاندا هاوپه‌یمانن به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ دوولایه‌ن هاوپه‌یمانیمان كرد، به‌هه‌ردوو لایان له ده‌هه‌زار ده‌نگ زیاتر ده‌نگیان نه‌ده‌هێنا، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕاندا هاوپه‌یمانیمان بكردایه ئێستا كه‌س ره‌خنه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه نه‌ده‌گرت و به‌ناشه‌رعی نه‌ده‌زانی.
خاڵه لاوازه‌كان
فه‌زای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره به‌شاهیدی هه‌موو لایه‌ك باشتر‌و ره‌خساو تر بوو له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو "2005" سه‌رنه‌كه‌وتنی ئیسلامییه‌كان و نه‌هێنانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوویان له‌هه‌ڵبژاردنێك كه لێوان‌لێو بوو لهكێبركێكردن، سه‌ری سهوڕمانن و ده‌یانه‌وێت به‌زوویی هۆكاره‌كانی ئه‌و شكسته تێپه‌ڕێنن. به‌ڕای چاودێران شكستی ئه‌مجاره‌ی ئیسلامییه‌كان زیاد لههۆكارێكی هه‌یه، سه‌ره‌كیترین خاڵه لاوازه‌كانیان بریتییه له:
1-به‌شداربوونی ئه‌م دوو حزبه له‌كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بوو ئیسلامییه‌كان كردیان. ئه‌وان باش ده‌یانزانی بهشدارپێكردنیان شكڵییهو ئه‌و رۆڵه‌یان پێ‌نادرێت كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، دهشیانزانیحكومهتهكه حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی كارا نییه‌و حكومه‌تی پارتی ویه‌كێتییه. هه‌ریه‌كه‌یان وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی خۆی هه‌یه، به‌شداریكردن له‌حكومه‌تێكی له‌مجۆره نه‌ك هه‌ڵه به‌ڵكو لای به‌شێك له‌ئیسلامییه‌كان وه‌ك گوناحێكی گه‌وره سه‌یر ده‌كرا.
2-هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ دوو هێزی لاوازی عه‌لمانی كه‌خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جه‌ماوه‌ریی نین نه‌ك ده‌نگیان بۆ ئیسلامییه‌كان زیاد نه‌كرد به‌ڵكو ده‌نگی ئه‌وانیشیان بۆ خۆیان برد.
3-سیاسه‌تی چوار ساڵی پێشوی ئیسلامییه‌كان جێگای نیگه‌رانی ئه‌ندامان و كادرانی ئه‌و دوو حزبه بوو، نه‌رمی نواندنی هه‌میشه‌یی له‌به‌رامبه‌ر دهسهڵاتداو شه‌رمنی سیاسیی و هه‌ڵوێستی لاوازی په‌رله‌مانتاره‌كانیان، هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوو حزبه. رووداوه‌كه‌ی ساڵی دوو هه‌زارو پێنج و بێده‌نگی یه‌كگرتوو له‌ئاستی ئه‌و تاوانه‌ی كه پارتی به‌رامبه‌ریان كردی. هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌هێنایه كایه‌وه كه ئه‌و حزبه توانای داكۆكیكردن له‌خۆشی نییه.
4-نه ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا، نهبهشداریی به‌هێز له‌ده‌سه‌ڵاتدا. هه‌میشه لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ئه‌م دوو هێزه نه‌یانزانیووه ئۆپۆزیسیۆنن یان ده‌سه‌ڵات؟ نه توانیوویانه ره‌خنه‌ی جیددی و كاریگه‌ر له‌ده‌سه‌ڵات بگرن و هیچ كاتێكیش نه‌یانتوانیوه پشتیوانی پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی پارتی و یه‌كێـتی بكه‌ن، هه‌میشه‌ش له‌ژووره تاریكه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێـتی رێككه‌وتوون و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شیان هه‌بووبێت ئه‌وا له‌ژێر لێوه‌وه پێیان راگه‌یاندوون.
5-لاوازترین هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بوو. گومانی تێدا نییه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانی و لیستی گۆڕان گه‌رم وگوڕ بوون، تا ئاستێك هاوشان ده‌بووه‌وه له‌ئاستی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان. ئه‌وه‌ی جێگای تیبَبینی بوو لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی به‌پێچه‌وانه‌وه، لاوازترین هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێكرد، لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی نزیكه‌ی 18 كورسیان له‌په‌ڕله‌مانی پێش‌و هه‌بوو لهحكومهتییش بوون، ده‌یانتوانی ده‌یان خاڵی لاوازی یه‌كێتی و پارتی ده‌ستنیشان بكه‌ن و هێرشیان بكه‌نه سه‌ر، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن، جه‌ماوه‌ریش هه‌ڵمه‌تی لاوازی وا شرۆڤه كرد كه ئیسلامییه‌كان نا‌وێرن راستییه‌كان بڵێن و موجامه‌له‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
6-په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستوور، زیانێكی گورچكبڕی له ئیسلامییه‌كان دا ئه‌وكاته‌ی TVكانی ده‌سه‌ڵات لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د حه‌كیمی په‌خشكرد و ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ستوورن و داواكانی ئه‌وان جێبه‌جێ كراوه وه‌ك ئیسلامییه‌كان ئیتر كێشه‌یان نییه، خه‌ڵكی عه‌لمانی زۆر تووڕه كرد‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆر خه‌ڵكی په‌شیمان كرده‌وه له‌پشتیوانیی لیستی چاكسازیی.
7 -سه‌ركردایه‌تییه‌كی شل وشێواو سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گرفتانه بوون كه له‌سه‌روه باسمان كردن. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور بكه‌ین ده‌بینین چۆن كڵاو كرایه سه‌ر ئیسلامییه‌كان، پێویستبوو سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه ئه‌و راستییه بزان كه چه‌ندین ده‌ق و مادده‌ی ئه‌و ده‌ستووره ناته‌بایه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق. خۆ ئه‌گه‌ر لهراپرسیشدا په‌سه‌ند بكرێت له‌به‌ر ناكۆكبوونی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ئۆتۆماتیكی ئه‌و ده‌ستووره هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستورییه‌وه، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان له‌وه تێنه‌گه‌یشتن و له‌و كاته‌دا چه‌ندین هه‌ڵه‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی كه به‌م رۆژه‌ی گه‌یاندن.
8-لاوازیی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو وكومهڵ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، هۆیه‌كی گرنگی شكستی ئیسلامییه‌كانه، ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی په‌یامی ئاسمانی لێ ده‌ربكه‌ین كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه په‌خشی خۆی ده‌ستپێكردووه‌و زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه كهتاڕاددهیهك كه‌ناڵێكی سه‌ركه‌وتووتره به‌ڕێژه‌یه‌كی باش، له‌چاو كه‌ناڵه‌كانی تری ئه‌و دوو حزبه. جگه له‌و كه‌ناڵه تێكڕای راگه‌یاندنی ئه‌و دوو حزبه به‌نوسراو و به‌بینراو و بهخوێنراوهوه زۆر لاوازبوو، ته‌نیا بۆ ئیسلامییه‌كان خۆیان په‌خش ده‌كرێت، ئه‌م كه‌ناڵانه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكن به‌بڕوانامه‌ی لاوازی دینی هێنده نایه‌نه سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌نموونه وه‌ربگرین ده‌مانبینی كه‌ناڵی KNN كه‌سه‌ر به‌كۆمپانیای وشه‌یه ده‌چێت دیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه سه‌ر به‌حزبه ئیسلامییه‌كانن وكه‌سێكی خانه‌واده‌كه‌یان له‌لایه‌ن پاڤێلی كوڕی تاڵه‌بانی یان ده‌زگا نهێنییه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه بێسهرو شوێنكراوه ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره ده‌وروژێنن و ده‌یكه‌نه خاڵی لاوازی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی به‌ده‌یان كه‌ناڵی راگه‌یاندن نه‌یانتوانی سه‌رنجی ده‌نگده‌ر به‌لای خۆیاندا رابكێشن سه‌ركه‌وتوش نه‌بوون له‌ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كانی لیستی كوردستانی.
Lawa_0@hotmail.com