ده‌زگای به‌درخان روناكبیرانی كورد و یۆنان ئاشنا به‌یه‌ك ده‌كات
له ژێر ناونیشانی" له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ره‌وه بۆ ئهكرۆپۆڵس" ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیدا، له كۆتایی مانگی (9) ی ئه‌مساڵ شه‌شه‌م فێستیڤاڵ له ئه‌سینای پایته‌ختی وڵاتی یۆنان سازده‌كات.
دڵزار حه‌سه‌ن وته‌بێژ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی شه‌شه‌م فێستیڤاڵی به‌درخان له‌و باره‌یه‌وه پێیی راگه‌یاندین و گوتی" به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردێكی روناكبیری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنان‌دا له مانگی چواری ئه‌مساڵ وه‌فدێكی ده‌زگای به‌درخان به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان سه‌ردانی وڵاتی یۆنانیانكرد و پرۆتۆكۆڵێكیان سه‌باره‌ت به سازدانی شه‌شه‌م فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌درخان له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیسی یۆنانی (پاسۆك) مۆركرد". له‌لایه‌كی دیكه‌وه دڵزارحه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به ئامانج و میوانه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا و گوتی" بێگومان وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان له 22\4\ ی هه‌موو ساڵێك، هه‌رجاره و له شوێنێكدا به‌رده‌وامی به فێستیڤاڵه‌كانی داوه، ئه‌مساڵیش به ئاماده‌بوونی چه‌ندان روناكبیری كورد و یۆنانی ده‌زگای به‌درخان به هاوڕێیه‌تی ستافێك له مامۆستای زانكۆكانی كوردستان و روناكبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌وه له كۆتایی مانگی نۆدا به‌رێده‌كه‌ون بۆ یۆنان. باس و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و فێستیڤاڵه‌دا بواری(ماس میدیا و ده‌زگا روناكبیریهكان و ره‌وشی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان) له خۆده‌گرێت، به‌شداربوانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ش وه‌ك به‌رێزان ( د- ئازاد حه‌مه شه‌ریف، شێرزاد حه‌سه‌ن، حه‌مید به‌درخان، به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، د- حه‌مه دلێرئهمین میسری، نه‌جات عه‌بدوڵڵا) له چوارچێوه‌ی ئه‌و تهوهریهدا باس و لێكۆڵێنهوهیاندهبێت". هه‌روه‌ها له باره‌ی ده‌زگای به‌درخان و فێستیڤاڵه‌كانی رابردووی ده‌زگا، دڵزارحه‌سه‌ن پێیڕاگه‌یاندین و گوتی" شایانی ئاماژه‌دانه ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان له 22\10\2000 له شاری سلێمانی دامه‌زراوه، بۆ رێزگرتن له هه‌وڵ و كۆششی روناكبیری و رۆژنامه‌وانی ماڵباتی به‌درخانیان كه یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ی رۆژنامه‌ی كوردی‌یان به ناوی (كوردستان) له 22\4\1898 له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر به‌چاپگه‌یاندووه. ده‌زگای به‌درخان له 22\4 ی هه‌موو ساڵێك به‌و شێوه‌یه كار و چالاكیه‌كانی درێژه پێداوه.
• فێستیڤاڵی یه‌كه‌م- سلێمانی – 21-22\4\2004
• فێستیڤاڵی دووه‌م- دهۆك- 21-22-23\4\2005
• فێسیڤاڵی سێهه‌م- هه‌ولێر- 21-22-23\4\2006
• فێستیڤاڵی چواره‌م – به‌رلین- 22-23\4\2007
• فێستیڤاڵی پێنجه‌م- قاهیره- 21-22\4\2008
• ئه‌م ساڵیش شه‌شه‌م فێسیڤاڵی تایبه‌تی خۆی له ئه‌سینای وڵاتی یۆنان له كۆتایی مانگی نۆدا سازده‌كات.
جگه له چه‌ندان كار و چالاكی روناكبیری و هونه‌ری و رۆژنامه‌وانی دیكه، وه‌ك
• چون بۆ وڵاتی سوریا، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پێشانگا و چالاكی روناكبیری و دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب.
• سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر بۆ چه‌ند جارێك، به‌مه‌به‌ستی كۆنفرانس و چالاكی هونه‌ری و چاپكردنه‌وه‌ی به‌درخان و رۆژنامه‌ی كوردستانی دایك.
• سه‌ردانی وڵاتی ئوردن به‌مه‌به‌ستی چالاكی روناكبیری و هونه‌ری.
• سه‌ردانی وڵاتی توركیا، بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵ و كاری روناكبیری و هونه‌ریه‌كان له شاره‌كانی دیاربه‌كر و ئاماد و ئه‌نقه‌ره.
• سه‌ردانی وڵاًتی ئه‌ڵمانیا، بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانس و چاپكردنی به‌درخان.
• سه‌ردانی وڵاتی سوێد، راییكردنی چالاكی له‌گه‌ڵ svd.
• سه‌ردانی وڵاتی لوبنان، بۆ راپه‌ڕاندنی چه‌ند چالاكیه‌ك و چاپكردنی به‌درخان.
• سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسا، بۆ چالاكی هونه‌ری.
• سه‌ردانی وڵاتی به‌ریتانیا، بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی " كورد له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا".
• سه‌ردانی وڵاتی ئێران، بۆ چاپكردنی رۆژنامه‌ی كوردستانی دایك و به‌درخان".
سه‌باره‌ت به بڵاوكراوه و تازه‌ترین به‌رهه‌م و چاپكراوه‌كانی ده‌زگای به‌درخان دڵزارحه‌سه‌ن گوتی" جگه له‌مانه‌ش ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان زیاد له( 150) كتێبی هه‌مه جۆری بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردی به‌چاپگه‌یاندووه، گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی رێكخستن و ئاماده‌كردنی (ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر)ه كه له ( 10) به‌رگ پێكهاتووه و( 6000 ) هه‌زار لاپه‌ڕه له خۆده‌گرێت و چه‌ندان وێنه‌ی دانسقه‌ی كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه و شوێنی تایبه‌ت به شاری هه‌ولێری تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له به‌یروتی پایته‌ختی وڵاتی لوبنان به چاپبگهیهندرێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌زگای به‌درخان سه‌رجه‌م بڵاوكراوه‌كانی كۆماری كوردستان- له مه‌هاباد- له دووتوێی (1200) لاپه‌ڕه‌دا ئێستا له لوبنان له‌ژێر چاپدایه، له‌گه‌ڵ دووباره له چاپدانه‌وه‌ی خولی یه‌ك و سێی ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان كه خراوته سه‌ر رێنووسی نوێی كوردی و ئه‌میش ئێستا له‌ژێر چاپدایه". سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی واده‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ش كه ده‌بوا له 22\4\2009 سازبكرایه، دڵزارحه‌سه‌ن گوتی" راسته ده‌بوا له‌و به‌رواره فێستیڤاڵه‌كه بكرایه، به‌ڵام به هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له وڵاتی یۆنان و له ههمانكاتیشد له هه‌رێمی كوردستان نه‌تواندرا كاره ئیداری و هونه‌ریه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه له‌كاتی خۆیدا رێكبخرێت، بۆیه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا به‌رواری فێستیڤاڵه‌كه‌مان له 22\4 ه‌وه گۆڕی بۆ كۆتایی مانگی (9) ی ئه‌م ساڵ".تێبینی: بۆزیاتر وه‌رگرتنی زانیاری په‌یوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه بكه‌ن.
مۆبایل:07504488547
dlzarhessen@yahoo.com