كه‌ده‌سته‌كانمان پڕ ده‌بن له‌تریفه …. سه‌میره حسێن جاف
بۆشاییه كان..
له‌جه‌نگه‌ڵانه جیدێڵم
كه‌رۆژانه به‌ناخیاندا
تێده‌په‌ڕم!
نه‌فره‌ت له‌و تاریكیه ده‌كه‌م
كه‌ڕوناكی له‌كاتی لاوازی خۆیدا
به‌ترسه‌وه…
بۆبه‌رپێی ئه‌و كڕنۆش ده‌با
چیرۆكی ئه‌م ئه‌ستێرانه ده‌گێڕمه‌وه
كه‌شه‌وانێك..
به‌سوتانی ڕوحی خۆیان
ڕوناكیان پێبه خشیوم!
باوه‌ش بۆمانگده‌گرمه‌وه تاده‌سته به‌تاڵه‌كانم
پڕبكات له‌تیشكی خۆی
له‌وه‌تای هه‌ین…
ده‌سته‌كانمان تاریكی لێ ده‌رژێنه‌وه
ئه‌و ده‌ستانه‌ی پڕن له‌تاریكی و
به‌تاڵن له‌هه‌مووشتێك!
ئه‌م تاریكیه داده‌ماڵم
ئه‌م تاریكیه ده‌خنكێنم
بۆئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانمان
له‌روناكی بیبه‌ش نه‌بن
بۆئه‌وه‌ی چیتر مناڵان
به‌ترسه‌وه باسی تارماییكان نه‌كه‌ن
ئه‌وتارماییه سامناكانه‌ی
كه‌هه‌میشه له‌ناخی شه‌وه‌كانه‌وه
دوامان كه‌وتوون!
تارماییكان..
هه‌مووسێبه‌ری ئه‌وشه‌وانه‌ن
كه‌پڕن له‌ئازاروته‌نیایی!
كاتێ كه‌مانگ…
ده‌سته به‌تاڵكانمان پڕده‌كات
له‌نووری خۆی
ئیتر بۆچی…
به‌بێ ده‌نگی له‌گۆشه‌ی ژۆریكدا بگرین؟!
خۆئیتر ڕووپۆشێك نامێنێت
رییاكاره فێڵبازه‌كان
سیمای ناشرینی خۆیانی
پێداپۆشن
تاریكی هه‌میشه له‌پشتی ڕووپۆشه‌كانه‌وه‌یه !
بائه‌وده‌ستبه‌ندانه بشكێنین …
كه‌ترس وتاریكی
له‌ده‌ستمانی هه‌ڵكێشاوه
ئه‌وه‌تانێ …
چاوێك له‌درزی ده‌رگاكانی پشتمانه‌وه
له‌ناوتاریكیدا به‌سامناكییه‌وه
هه‌میشه بۆمان ده‌ڕوانێت
به‌رده‌وام…
ترس له‌پشتی ده‌رگا ڕه‌شه‌كانه‌وه‌یه‌و
چاوه‌ڕوانی هه‌ڵێك ده‌كات
به‌ڵام…
كاتێ خۆر له‌به‌ره به‌یانێكدا
سێبه‌ری خۆی پیشان ئه‌دا
له‌وێوه كۆتایی پێدێت
ئه‌وئیمبراتۆریه‌ته‌ی تاریكی ووه‌هم
فه‌رمان ڕه‌وایی تیاده‌كات!!