
من موسافیرێك بووم هه‌ڵه …. ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
تۆ كه‌ی خه‌یاڵی منت جێهێشتووه
وه‌ره‌و له‌ژووره گریاوهكهمدا،
تاریكی پاڵ پێوه‌بنێ
تۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو تاریكی دڵتا،
پارچه‌یه‌ك خۆر بدۆزیته‌وه،
له‌ناو ده‌سته‌كانی مندا،
شه‌و پیاسه ده‌كا..
كه‌ی خه‌یاڵم تۆی جێهێشتووه؟!
كه‌سه‌یری چۆله‌كه‌یه‌ك ده‌كه‌م،
پێكه‌نین لهباڵهكانیهوه هه‌ڵده‌قوڵێ،
ده‌چمه‌وه سه‌ر بزه‌یه‌كی تۆ
كه ماسیه‌ك ده‌بینم،
قیژه‌ی شه‌پۆل ده‌نوشتێنێته‌وه،
ده‌چمه‌وه سه‌ر تووڕه‌بوونی تۆ،
كه زه‌رده‌په‌ڕ ده‌بینم،
بهقاچێكی شكاوه‌وه،
ته‌نیایی خۆی ده‌ڕوخێنێ،
ده‌چمه‌وه سه‌ر چڵه ئاهێكی تۆ..
له‌پشت زرنگه‌ی ئه‌م قسانه‌وه بێ تۆ،
شه‌قامێك ده‌مبا،
بۆ كه‌سه‌ری ئه‌و كهلاوانهی،
برین له‌ناویا چاوشاركێ ده‌كه‌ن..
باخچه‌یه‌ك ده‌مبا،
بۆ لای ئه‌و گوڵانه‌ی په‌راسویان،
پڕه لهشهجهرهی شه‌ڕ..
چه‌ترێك ده‌مبا،
بۆ لای ئه‌و بارانه چهتوونانهی
هه‌موو هه‌وره‌كان،
ده‌كه‌نه سكێچی كۆلاره..!
* * *
من بێ تۆ ده‌چمه‌وه سه‌ر ته‌بیعه‌تی خۆرئاوابوون،
كه چاوه‌ڕوانی له‌ناویا چۆڵ‌و هۆڵه..
بێ تۆ ده‌چمه‌وه سه‌ر كوێربوونی زه‌مه‌نێك،
قاقای په‌روانه‌یه‌ك،
چاوه شینهكانی چرایه‌ك ماچ ناكا..
بێ تۆ ده‌چمه‌وه سه‌ر پیربوونی زه‌مه‌نێك،
ژنێك نییه له‌ژووری پهنجهكانیا،
ئه‌ستێره داگیرسێنێ..!
من بێ تۆ ده‌چمه‌وه سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی،
به‌فری هه‌ناسه‌و
سوبحدهمی رووخا‌و
زریانی وشه‌و
كه‌مه‌ری ره‌شه‌با..!!
من به‌رله‌وه‌ی خۆم بناسم،
تۆم ناسی..
تۆ گریانمت ئینتیحار كرد‌و
تهنیایمت كوژانه‌وه..
كه‌چی نهوتوانی بگه‌ڕێیته‌وه،
بۆ یاریكردنی پێڵاوه فڕیوه‌كانی مناڵی.
كه‌چی نهوتوانی لهحهوشهكانی خه‌وتنه‌وه
په‌رداخێك پێكه‌نین،
بده‌یته ده‌سته تریفهییهكانی مانگ
كه‌چی نهوتوانی لهداڵانهكانی خه‌یاڵته‌وه،
بهكۆترێك بڵێی،
گه‌ر عاشق بی هه‌موو منارهكانت،
بۆ ئه‌گرم به‌كرێ..!
كه‌چی نهوتوانی تاسه‌ر عاشق بی و
گوێ بگریت،
له‌حیكمه‌ته حهپهساوهكانی مێرووله‌و
نوكته ره‌نگینه‌كانی په‌پووله‌و
قسه مێخۆشهكانی بولبول و
ئێواره نه‌خۆشه‌كانی په‌ره‌سێلكه..!
* * *
من موسافیرێكی هه‌ڵه بووم،
له‌ناسینی تۆ..
لام دایه تاقی رۆحت،
پڕبوو له‌و گوڵه شیعرانه‌ی،
له‌ئینجانه‌ی حه‌سره‌ته‌وه،
ده‌چووه‌وه سه‌ر كوچه‌ی كهدهر..
لامدایه كتێبخانه‌ی چاوت،
پڕبوو له‌دووكه‌ڵی ئه‌و كتێبانه‌ی،
ئه‌نفال نووسیبووی..!
لامدایه خانه‌قای دڵت،
سۆفیست بووی به‌و شه‌رابانه‌ی،
كه ده‌چوونه‌وه سه‌ر ستیانی ترێ!!
لامدایه ژووری جه‌سته‌ت،
ته‌ماشات ده‌گریاو
لهزوڵمهتهوه دڵره‌قیت ده‌كڕی..
من موسافیرێك بووم هه‌ڵه
نه‌مزانی له‌عیشقدا،
مردن پێشبڕكێ ده‌كا..
من تا چاڵه‌كانی مه‌رگ
مردنم ئه‌زموون كرد‌و
بوومه په‌ناهه‌نده‌ی قیامه‌ت و نه‌مردم..
هه‌ورێك ده‌ستی نه‌گرتم و
حهشرمكاو بمباته‌وه بۆ لای خوا
ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه مردن،
تۆ گره‌وت برده‌وه
من تاوانبارم بهنهعرهتهی عیشقبوون
به‌دیوارێك پیاسه‌ی دهكردو
نه‌یتوانی گوێ له‌چركه، چركی دڵێك بگرێ،
كه له‌ناویا كات كوژاوه‌ته‌وه..
ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه مردن
پێت ئه‌ڵێم گره‌وت برده‌وه
به‌ڵكو له‌وێوه جارێكی تر
ژیان ده‌ستم بگرێ و
نه‌بمه‌وه بهموسافیرێكی هه‌ڵه
به‌ڵكو رۆژه‌كانی هه‌فته ون نه‌كه‌م و
به‌مێژووی عیشق بڵێم..
چ شه‌ڕێكی بێ ئابڕووی..!!
ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه مردن،
زه‌مه‌نی عیشق نه‌ما
سێ‌و بهدانهكانی خۆی،
سهراب لاسایی ئاو ناكاته‌وه
ده‌چێته‌وه ناو گۆزه‌یه‌ك لم..!
خه‌ونه‌كانی ده‌قرتێنێ..
ئه‌ستێره باڵه‌كانی خۆی،
له‌فڕین ده‌كاته‌وه..
مانگ كراسی شه‌وه‌زه‌نگ لهبهردهكا..
ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه مردن،
تۆ گره‌وت برده‌وه..