
ئابوری ئازادی و دیمۆکراسی ….. ڕێبوار حه‌سه‌ن
نوسینی ڕێبوار حه‌سه‌ن / ئه‌ندامی شاره‌وانی شاری ستۆکۆڵم
www.rebwarhassan.com
بناغه‌کانی ئابوری ئازاد چیه وچۆن ده‌بێته‌به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگ بۆپڕۆسه‌ی دیمۆکراسی؟
ڕوون و ئاشکرایه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وده‌وڵه‌ت کارده‌که‌نه سه‌رهاونیشتمانیان وهه‌لوومه‌رجی ژیانیان و ئاستی ژیانی گشتی کۆمه‌ڵ. دیمۆکراتیه‌ت باشترین جۆری سیستمی سیاسی بڕیاردانه، وه دیاریه‌کی جوانه بۆ چاکردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی هاونیشتمانیان. به‌پێی ڕای زۆرینه ساڵانی 1970- 1980 قۆناغێکی نوێ بوو له جیهاندا که ئابووری ئازاد به‌شێکی گرنگی سه‌رده‌مه‌که بوو لیبرالیسێرینی ئابووری له زۆربه‌ی ووڵاتان ده‌ستیی پێ‌کرد ، له ڕێگای ئاسانکاری هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی بۆهاندانی که‌رتی تایبه‌تی و لابردنی مۆنۆپۆڵی کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ته‌وه. هه‌ندێ ووڵات ئه‌م پڕۆسه‌یان زۆر خێراکردبۆ گه‌شه‌سه‌ندی ئابووری وهه‌ندێ جار کارێکی خراپی ههبوولهسهرپڕۆسهی دیمۆکراسی وپێشخستنی ووڵاته‌که. زۆربه‌ی ئیکۆنۆمهکان نه‌یان ئه‌زانی ئه‌م بارهئابووریه نوێیه چ کارێک ده‌کاته سه‌ر لایه‌نی سیاسی وپڕۆسه‌ی دیمۆکراسی ووڵاته‌که‌یان. له کوردستانیش له‌م چه‌ند ساڵه‌دا زۆر به‌خێرایی ئه‌م کاره ڕۆیشت به‌بێ شیکردنهوهییکی زانستی که له‌خزمه‌تی ئایندهی هه‌رێمی کوردستاندا بێت وئاگامان له پاراستنی سامانی نه‌ته‌وه‌یمان بێت.
سه‌ردانه‌که‌م ئه‌م جاره بۆ کوردستان زۆر بیری جوڵانم که زۆر کارگه‌و بینا که جاران مۆڵکی شاروشارهوانی بوون کراونهتهمۆڵکی که‌سانی تایبه‌ت که زه‌حمه‌ته ناوی که‌رتی تایبهبهتیشی لێناوببرێت به‌ڵکوبه ده‌ستبه‌سه‌راگرتن ، ده‌کرێت پێناسه بکرێت. وه هه‌روه‌ها له بواری ده‌رهێنانی سامانی سروشتی نه‌وت و دروستکردنی گرێبه‌سته‌کانه‌وه که لایه‌نێکی گرنگه پێویستی به توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی درووست هه‌یه بۆ دیارکردنی لایه‌نی ئیجابی و خراپی له م کاته دا و وه له ئاینده‌دا. به‌ڕای من ده‌بوو ئه‌م ده‌رهێنانی سامانی سروشتییه له‌م قۆناغه‌دا کراوه تربوایه بۆ هه‌موو نه‌ک بکرایه به نهێنی چونکه نه‌وت لایه‌نێکی گرنی ده‌ستکه‌وتی مادی ئه‌مڕو ئایندهی کوردستانه و مانه‌وه‌ی له ژێر زه‌وی دا له‌وه ده‌چێت بهكهڵکتر بێت له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌مه پرسیارێکه ده‌کرێت قسه‌ی له سه‌ربکرێت.
دێێنهوه سهرپرسیارهکه ئایا ئابووری ئازاد چ کارێکی ده‌بێت له‌سه‌ر ئازادی ودیمۆکراسی له ووڵاتانی سێهه‌مدا ئایا هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت هه‌مان هه‌نگاوی نابێت. ده‌کرێت هه‌ندێ پرسیاری گرنگ له‌م باره‌وه‌یه‌وه بکه‌یین و ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئایندهی ئابووری کوردستان لایه‌ن گرنگه هه‌وڵبده‌ن به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێن :1. چ باناغهیهک وتێگهێشتنێک هه‌یه بۆ ئابووری ئازادوپهیوهندی به باشکردنی پڕۆسه‌ی دیمۆکراسی ؟
2. ئایا هه‌رێمه‌کانی ووڵاته‌که له ڕووی ئابوری ئازاده‌وه له چ ئاستێک‌دا په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه ؟
3. ئایا چۆن وه له چ ئاستێک‌دا ئابووری وولات به‌نده به ئابووری ئازاد و پڕۆسه‌ی دیمۆکراسیه‌وه؟وه‌ڵام بۆ ئه‌وپرسیارانه زۆری ده‌وێت بۆیه من حه‌زده‌که‌م زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته بدوێم که په‌یوسته به‌په‌یوه‌ندی ئازادی ئابوری ودیمۆکراتی کۆمه‌ڵگاکانی شێوه‌کانی خۆمان وه گرنگه که‌سانی ئابوری وسیاسی زان ووردتر سه‌یری دۆخی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئاماری باش هه‌بێت له‌به‌ر ده‌ست دا.
ئهگهرسهیربکهین که بزانین ئایا ستاتیستیک وزانایاری هه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ئابوری ئازاد (لایه‌نه گۆڕاوه‌کانی) و پڕۆسه‌ی دیمۆکراسی. له‌م بواره‌دا پێویست به تێگه‌یشتن ده‌کات له ڕووی تیۆریه‌وه و په‌یوه‌ند به پراکتیکه‌وه. هه‌ندی خشته‌ی جیهانی وبهراوردکردن هه‌یه له نێوان ووڵاتاندا وه ووڵاتان پۆلێنکراون به‌ووڵاتی جیاوازه‌وه له م ڕوه‌وه. ئایا که‌سانی بڕیارده‌ری سیاسی له ووڵاتانی وهکولای خۆمان چه‌ند به‌ئاگان له‌م پڕۆسه‌ی ئابوری ئازاد و به دیمۆکراتیزه‌کردنی ئابوری ووڵات؟ ئه‌مه پرسیارێکه گرنگه که‌سانی بڕیارده‌ر به‌ئاگا بن بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی ئازادی ئابوری کوردستان بۆ کۆمپانیای بێگانه نه‌بێته مه‌ترسی بۆ ئاینده ی کوردستان.دیمۆکراسی
گرنگه هاونیشتمانیان هه‌ست به هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه لهبڕیارهسیاسیهکاندا بۆ پێشخستنی دیمۆکراسی ووڵات بکه‌ن. دیمۆکراسی که به‌مانای فه‌رمانڕه‌وای خه‌ڵکی (demos) واته خه‌ڵک ، به‌ڵام له یۆنانی کۆن ئه‌وخه‌ڵکانه بریتی بوون له که‌سه ئازاده‌کان، که ئه‌وکاته ژن و کۆیله‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌لك (demos)دانا بوو. تاکو ئێستا هه‌مان گرفت هه‌یه له‌زۆر شوێن کێ به‌خه‌ڵک(demos) داده‌نرێت و ده‌بنه ده‌سه‌ڵات، واته له سه‌ر ووشه‌ی خه‌ڵک و فه‌رمانڕه‌وایی گرفت هه‌یه. لێره‌دا پرسییاری گومان دروست ده‌بێت له سه‌ر شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات ، چونکه هه‌ندی خه‌ڵک ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی (demos) ه‌وه(dêmos), "people" and κράτος (krátos), "rule). پێناسه‌ی سه‌ره‌کی که هاونیشتمانیان ههرههموومرۆڤی ئازادن و ده‌بێت ئه‌مانیش به‌شێکن بن له ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ڕهگهزهگرنگهکان بۆ بیناکردنی ده‌سه‌ڵاتیکی شه‌رعی. شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات له کوردستانیش ده‌کرێت بکرێته کێشه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕۆڵی حیزب و دروستکردنی ده‌وڵه‌ت بکرێت .
له دوای هه‌ڵبژاردنیش مانای وانیه که زۆرینه بۆی هه‌یه بێ ڕیزی بکات به‌رانبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن یاخود که‌مینه به‌ڵکو ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت کایه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ کاری ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک، واتهزۆرینهدهبیت کاری ئۆپۆزیسیۆن ئاسان بکات نه‌ک به‌ربه‌ستی بۆ دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوار ساڵی تردا ئۆپۆزیسیۆن ڕۆڵی خۆی باشتر بزانێت له ناو سیستمه‌که دا. ئۆپۆزیسیۆنیش ڕۆڵی خۆی ببینێت وڕۆڵی ڕادروستکردنی هه‌بێت لهناوکۆمهڵدابهو ئه‌گه‌ری ئه‌و هیوایهههبێت که له ئاینده‌دا ئه‌مان ببنه زۆرینه و ده‌سه‌ڵات. یه‌کێک له‌دیمه‌نه گرنگه‌کانی دیمۆکراتی بریتیه له‌چۆنێتی سه‌یرکردنی ئۆپۆزیسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌وه. له سیستمی نادیمۆکراسیدا ئۆپۆزیسیۆن به چاوی مهترسیهوهسهیردهکرێت و ده‌خرێنه خانه‌ی دوژمنه‌وه، به‌ڵام که‌س و لایه‌نه دیمۆکراتخوازه‌کان به‌هێزده‌بن به بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک وکۆمه‌ڵگاش به‌ڕای جیاواز ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت. بهڕیگاخۆشکردن بۆ ئۆپۆزیسیۆنێکی چالاک شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیش زیاده‌بێت، ههربۆیهبوونی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه بۆئه‌ومه‌به‌سته گرنگه و بناغه‌یه بۆ پێشخستنی دیمۆکراسی . له‌وولاته دیمۆکراتیهکاندا کێشهتووندهکانیش لهناوسیستمهکهدا به‌ئاسانی چاره‌سه‌رده‌کرێت به‌بێ توندوتیژی وه‌ک ئێستا له‌زۆربه‌ی ئه‌وروپادا ده‌بینرێت و ده‌سه‌لاتیش ههرچوارساڵێک ده‌ستاوده‌ست ده‌کات.
له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌ڵمانا، ئیتالیا ویابان وولاتانی نادیمۆکراسی بوون و دوایش دۆڕان. به‌ڵام بۆچی ئه‌ڵمانیا وئیتالیا بوونه ووڵاتی نادیمۆکراسی و فره‌جۆری حیزبی لهناوسیستمهکهیاندا نه‌ماو پهرلهمانته شه‌رعیه‌کان گۆری بۆ ناشه‌رعی، پێش سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتیش که‌وته‌ده‌ست دیکتاتۆره‌وه و ووڵاتی به‌ره‌و جه‌نگ برت.
هه‌ڵسوکه‌وتی دیمۆکراسی گرنگه بۆ که‌سانی سیاسی و ڕێکخراوی سیاسی که‌په‌نا بۆ توندووتیژی نه‌برێت وه‌کو چۆن زۆرینه‌ی سه‌رکرده سیاسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات کردوویانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانیان و په‌نایان بۆ شه‌ڕو کوشتن بردووه، وه‌کو نمونه ی نزیکمان سه‌دامه که جارێک له جاران ووتوویه‌تی که ده‌توانێت ههزارههاکهس بکوژێت به‌بێ ئه‌وه‌ی موویه‌ک له له‌شی به‌رزبێته‌وه.
له‌م باسه‌دا ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه گرنگن :
1. کێبڕکی ڕاسته‌قینه له‌نێوان تاکی کۆمه‌ڵ و ئۆرگانه‌کان له ناو دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت دا، به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه، که‌سه‌کانیش به‌بێ جیاوازی کردن به‌پێی تواناوشارهزاییان کاروهربگرن.
2. بوونی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی هاوبه‌شی له هه‌ڵبژاردن و له چالاکی حیزبی و سیاسه‌ت به‌ڕێگایه‌کی ئازادانه و به‌بێ فشاردروستکردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
3. ئاستێکی به‌رز له ئازادی مه‌ده‌نی وسیاسی بۆ سه‌قامگیرکردنی یه‌کسانی له ژیرسهروهری یاسادا The rule of law گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتمانان بتوانن به ڕێگایه‌کی ئازادانه به‌رژه‌وه‌نی خۆیان بپارێزن بهرانبهردام وده‌زگا ده‌وڵه‌تیی و ئۆرگانه سیاسیه‌کانی ووڵات. (Diamond et al, 1995:6-7)
تاکوئێستا هه‌ر لایه‌نێکی زانستی گرفته‌کانی خۆی له بواری خۆیدا شیدهکاتهوهی حلی ده‌کات به‌ڵام له‌باری پرسی پێشخستندا زۆر گرنگه که لایه‌نه‌کان ببه‌ستینه‌وه به‌یه‌که‌وه پچڕ پچڕ سه‌یر نه‌کرێت. بۆنمونه به‌ستنه‌وه‌ی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها به دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌و لایه‌نی باری ئابوری لێ جیابکرێته‌وه. وه هه‌روه‌ها شیکردنه‌وه‌ی گرفتی ئابوری و فه‌رامۆشکردنی لایه‌نی فاکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی. به‌ڵام له دیدی نوێ‌دا بۆشیکردنه‌وه‌ی پرسه‌کان لایه‌نی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی تێکه‌ڵ ده‌کرێت ،گرفته ئابوری وکۆمهڵایهتهکان حلی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی بۆداده‌نێن. واته هه‌موو پرسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود ئابوری حلی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی تێکه‌ڵی بۆ داده‌نرێت. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌نگاوی ئابوری ئازاد جگه له لایه‌نی دۆخی سیاسی ببه‌سترێته‌وه به تایبه‌ته کۆمهڵایهتهکانیشهوه.
ئازادی ئابوری
کاتێک باسی ئابوری ئازاد ده‌کرێت مه‌به‌ست که ده‌وڵه‌ت سنوردانهنێت بۆ به‌رهه‌م هێنان ، دابه‌شکردن و به‌کارهێنانی که‌لوپه‌ل وخزمه‌تگوزاری و موڵکی تایبه‌تی له کاره‌کانی ناوکۆمه‌ڵ. وه تاکی کۆمه‌ڵ ئازادانه که‌لوپه‌لی خۆی هه‌ڵبژێریت به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت. له بواری ده‌رهێنانی سامانی نه‌ته‌وه‌یش دا کراوانه‌تر هاونیشتمانیان ئاگادار بن و بتوانن له پڕۆسه‌که‌دا ویست و ئاره‌زوویان هه‌بێت به‌تایبه‌تی کۆمپانیاخۆماڵیهکان و که‌سانی کارمه‌ند. ئابوری ئازاد له‌م قۆناغهدابۆ سیستمی ئابوری نه‌کراوه‌ی کوردستان زه‌حمه‌ته چونکه تاکوئێستا سیستمی حیزبی ده‌سه‌لاتی ئابووری هه‌یه له زۆرلایه‌نی دام وده‌زگاکاندا و ئه‌مانیش له‌ڕێگای خۆیانهوهبوونهته به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م هاونیشتمانیاندا که به ئازادی ئه‌وکارانه وه‌ربگرن. واته تاکوئێستا بازاڕ ئازاده بۆ هه‌ندێ که‌سی نزیکی حیزبه‌کان ، ئاشکرا ده‌بینرێن کۆمپانیا دیاره‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نه‌کانیان نزیکی ده‌سه‌لاتن یاخود ڕاسته‌وخۆ خۆیانن. واته تاکو ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا به‌هه‌مان شێوه وفۆرمی ئابوری ئازاد کارناکرێت. واته زه‌حمه‌ته ناوی ئابوری ئازادی ناوبنێریت به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی.
دیمۆکراتیش له به‌ڕێوه‌بردندا تێرم وزاراوهیهکه له گهشهوگۆڕاندایه. ستانده‌رێکی له سیستمێکی جیهانی هه‌یه که له 1-7 پله پێک هاتووه. ووڵاتانی پله یه‌ک تاکو 2,5 له‌م ستاندهرهدا به ووڵاتانی ئازاد و دیمۆکرات و له‌نێوان 3 تاکو 3،5 ووڵاتانی نیمچه دیمۆکراس ونیمچه ئازاد، پله‌کانی 5،5 تاکو 7 ووڵاتانی نائازادن داده‌نرێن (karatnycky et al, 1997:573-6)..
به‌کارهێنانی سیستمیindex 1996 Heritage Foundationsنزیکه‌ی 150 ووڵات تیایه تاکو ساڵی 1996. هه‌رچه‌ند کوردستان بهشێکهلهئێراق ئێستا و ناکرێت بخرێته خانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه.
نمونه‌یه‌کی تری ئابوری بێ پڵان و ئامانج ئێستا له‌م هه‌رێمی کوردستانی ئێمه‌دا ڕۆژانه به‌ده‌یان ته‌ن به‌روبومی کشتوکاڵی ئێرانی وتورکی وه‌ك ته‌ماته و خه‌یارو كاڵه‌ك و شوتی و په‌تاته و به‌روبومی تری پێویستی ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێیته ناوه‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌كوردستاندا لاوازه، واته هه‌رێمی کوردستان بۆته بازاڕێکی ئازاد بۆ وولاتانی دراوسێ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاکامی ئه‌مه سه‌یربکرێت چه‌ند زیان به ئابوری ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت چونکه تاکو ئێستا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی كوردستان سه‌رقاڵی كشتوكاڵن و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌نده . له‌م بواره‌دا ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی ههرێمهپلانی هاریکاری دووری هه‌بێت بۆ بیناکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری کوردستان به هاریکاری که‌رت تایبه‌تی له‌م بواره‌دا و دوایش ده‌کرێت ئه‌مه ببێته فاکتۆرێکی گرنگی پێشخستنی ئابووری سه‌ربه‌ستی کوردستان.ئابوری ئازاد‌و دیمۆکراسی
زۆربه‌ی ئیکۆنۆمهکان ئابوری ئازاددادهنێن به باشترین به‌ڵگه‌ی بوونی ئازادی سیاسی ودیمۆکراسی، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست لێره‌دا که یاسا سه‌روه‌ربێت و ته‌نانه‌ت سنور بۆ ده‌سه‌ڵاتی دام وده‌زگای ده‌وڵه‌ت دابنرێت. له‌م کاتی گلۆبالیسێرینهدا ته‌نانه‌ت ئابووری ئازاد کارده‌کاته سه‌ر جیهان به‌گشتی. ئابووری ئازاد ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه لهسهرپێشکهوتن و دیمۆکراسی وته‌نانه‌ت لایه‌نی خراپیشی بریتیه له ڕووتانه‌وه‌ی وولاتانی سێهه‌م له‌لایه‌ن وولاتانی پێشکه‌وتنه‌کانه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ دوور زیانبه‌خش ده‌بێت بۆ وولاتانی سێهه‌م و سامانی سروشت وولاته هه‌ژاره‌کان ئه‌گه‌ر ووڵاتانی سێهه‌م پڵانی خۆماڵی سه‌ربه‌ستان نه‌بێت له پێناوی خزمه‌تی ئایندهی ووڵاتدا.
ساڵه‌کانی 1900 تاکو ساڵه‌کانی 1980 زۆربه‌ی ئابوری زانه‌کانی جیهان په‌یوه‌ست بوون به قوتابخانه‌ی ئابوری کڵاسیک یاخود کڵاسیکی نوێ وه. هه‌رچه‌نده به جیاوازی قوتابخانه ئابوریهکانیشهوه هه‌رهه‌موویان باوه‌ڕیان به هێزی کار، سه‌رمایه ، و تێکنۆلۆجی وه‌کو که‌ره‌سه‌کانی پێشکه‌وتنی ئابووریه ده‌ڵێن پیشکه‌وتنی ئابوری ڕاسته‌وخۆ نابێته هۆی پێشخستنی دیمۆکراسی به‌ڵام کاری تێ ده‌کات و کارده‌کاته سه‌ر که‌لتوری سیاسی ، په‌یکه‌ری کۆمه‌ڵگا ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وئنجا ده‌وڵه‌ت.که‌لتوری سیاسی
که‌لتوری سیاسی که بریتیه له نرخ وبه‌هاکان و قیه‌مه باوه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگا ، چۆنیه‌تی قه‌ناعه‌ت لای نوخبه elit و هاونیشتمانیان، که‌لتوری سیاسی زۆر گرنگه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له سه‌ر پرس و گرفتهسیاسی ، ئابوریه‌کان و ناکۆکیه‌کانی ناو مه‌یدانه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵ ، کارێکی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕژێمی سیاسی وولات و مانه‌وه‌ی. به‌پێی Lipset پێشکه‌وتنی باری ئابوری ده‌بێته‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی که‌لتوری دیمۆکراسی سیاسی ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێندن ه ئه‌مه‌ش واده‌کات که هاونیشمانیانیش زیاترنرخ بۆ دیمۆکراسی دابنێن و زیاتر ڕێز له فره جۆرایه‌تی ڕای سیاسی و ئارامی سیاسی بگرن، واته ده‌رگای بیر‌و مێشکی هاونیشتمانیان ئاوهڵهدهبێت بۆ بوونی ئۆپۆزیسیۆن وبیروڕای سیاسی جیاواز (Diamond 1992). ئاکامه‌که‌شی سه‌قامگیری سیاسی دروستده‌کات له ناوچه وههرێمهکهدا. به‌ڵام Huntington ده‌ڵێت کهفاکتۆری زیادبوونی جیاوازی له شکڵی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی ناوکۆمه‌ڵ ده‌بێته‌هۆی ناجێگیری سیاسی وکه‌م بوونه‌وه‌ی دڵسۆزی خه‌ڵکی بهرانبهردهسهڵات. هه‌روه‌ها ڕه‌وکردنی دانیشتوانی لادێ بۆ شار ، زیادبوونی خوێنده‌واران ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی چاوه‌ڕێیه‌کی زیاتر‌و باشتریان هه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵات، و ده‌سه‌ڵاتیش باشترگوێ بداته ڕای ئه‌مان و ههوڵنهدریت که ئه‌مان بکهونهته ده‌ره‌وه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر بۆیهدهسهلات ده‌بێت ڕۆژانه دام وده‌زگاکان بگونجێنێت له‌گه‌ڵ داوای خه‌ڵكی وهاونیشتمانیاندا ، گه‌روانه‌بێت ئه‌گه‌ری ناجێگیربوونی سیاسی ده‌بێت و تووندوتیژی لهکۆمڵگادا زیاده‌کات.
که ئابووری گه‌شه‌ده‌کات و که‌لتوری سیاسیش له‌گه‌ڵیدا ده‌گۆڕێت و چینی ناوه‌ندی middle class به‌هێز په‌یداده‌بێت، وه ئه‌مانیش لای خۆیانه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی په‌یوه‌ندیه فیۆداله‌کان ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه که‌سی سیاسی هۆشیار ده‌بێت له میکانیزمی گۆڕانه‌کانی کۆمه‌ڵ تێبگات وناکرێت ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌م پێشکه‌وتنه بێوهستانهدا بگیرێت. به‌ڵام به‌پێی Huntington ئه‌م چینه وه‌کویه‌ک نیه له‌هه‌مووشوێنێک به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌گۆڕێت له ووڵاتێک بۆ ووڵاتێکی تر. به‌ڵام پێشکه‌وتنی باری ئابوری ده‌کرێت ببێته که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازیه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگاو دروستکردنی ئارامی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ناوکۆمه‌ڵ وئه‌ویش به هه‌ستکردن و هۆشیاری ده‌سه‌ڵات بهوپرسانهو دروستکرنی هه‌ستێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئابووری لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی که ئه‌مه‌ش ڕۆڵی خۆی ده‌بێت ودهبێتهڕێگرێک له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئۆرگانی سیاسی سه‌رچڵانه و ئێکستریمیستی فیکری لهناوکۆمهڵ.
نزیکه‌ی 2500 ساڵه ئه‌فلاتون مردووه، به‌ڵام پرسهسیاسی وبابه‌تی گفتووگۆکان هه‌مان شتن تاکوئێستا. ئه‌وکاتانه‌ش باسی چینه‌کانی کۆمه‌ڵ دهکراوکۆمهڵگاش دابه‌شکرابوو به‌سێ چینه‌وه ، خاوه‌ن زه‌ویه ئهریستۆکراتیهکان، خاوه‌ن پیشه‌کان وبازرگانه‌کان ئنجا کۆیله‌کان. تاکوئێستا که ئهوچینی سێهه‌مه واته کۆیله‌کان که‌ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌مێژوودا وئهمانن به‌رهه‌م دێنن. ئه‌فلاتوون ووتوویه‌تی که ده‌وڵه‌مه‌ندان نابێت 5 جار زیاتر دهوڵهمهندتربن له هه‌ژاره‌کان، به‌ڵام لیره‌دا کۆیله‌کان له‌ده‌ره‌ی ئه‌م حسابهبوون و زۆربه‌ی سامانیشی وا دانابوو که‌هی ده‌وڵه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ بهڕیوهببریت ، به‌پێی ئه‌فلاتوون. که‌ئه‌مه‌ش دابه‌شکردنێکی نادادپه‌روه‌رانه‌یه گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌که‌ن.
دیدی ئه‌رستۆش زۆر له‌ئابوری بازاڕهوهنزیک بوو که ده‌یویست خه‌ڵک بکاتهخاوهن موڵک بۆ هاندانی چاکردنی
ئابوری ، به‌ڵام ئه‌فلاتوون ده‌یویست جیاوازیهئابوریهکان ڕێسایه‌کی بۆ دروستبکات بۆیه هه‌ندی جار به ڕێکخستنی ئه‌فلاتوون ده‌وترێت کۆمۆنیزمی ئه‌فلاتوونی. به‌هه‌مان شیوه تاکوئێستا جیاوازی ئابوری به‌م شیوه‌یه گفتووگۆی له‌سه‌رده‌کرێت. وه‌کو ئه‌رستۆ له‌م پرسه‌دا سه‌رکه‌وتووبووبێت، له وولاتی ئێمه‌دا.
هه‌رچه‌نده پارتێکی شێوه سۆسیالیست دیمۆکرات ده‌سه‌لات داره و هه‌ڵوێستیکی ئه‌فلاتوونی هه‌یه له دابه‌شکردنی سامانی وولاتدا، سۆسیالیسته‌کان شێوه ئه‌فلاتوونی له‌هه‌موو حسابهکانیدا ڕیگای ماتماتیکی به‌کارده‌هێنن و به چه‌ندایه‌تی بایه‌خداره و به‌ڵام لای ئه‌رستۆ پێجه‌وانه‌ی ئه‌فلاتوون چلۆنایه‌تی بایه‌خدار بووه.ده‌وڵه‌ت وکۆمه‌ڵ
Lipset ده‌ڵێت که پێشکه‌وتنی ئابووری کارده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت و ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه جوانکاریه‌کانی دیمۆکراسی ده‌وڵه‌ت بپارێزرێت، ئه‌مه‌ش به که‌مکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خزمایه‌تی nepotism و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بیرۆکراسی و سیاسی ، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له کۆندا له ناو دام وده‌زگای کڵێسه و سه‌ده‌کانی ناوه‌ندا بڵاوبوو به‌ڵام تاکو ئێستا پاشماوه‌ی ماون له زۆر شوێنی جیهان هه‌روه‌کو له هه‌رێمی کوردستان.
Mosca ده‌ڵێت تاکوئێستا نه‌بوونی دیمۆکراسی ته‌واو له وولاتانی سێهه‌م په‌یوه‌نده به‌وه‌ی که سامانه سروشتیه‌کانی ووڵات زیاتردهکهوێته ده‌ست هه‌ندێ که‌سی ناودهزگاکانی ده‌وڵه‌ته‌وه، زه‌حمه‌ت ده‌بێت که خهاونیشتمانی ئاسایی بتوانن به دڵنیایی وئازادی گوزه‌رانی خۆیان دابین بکه‌ن ، واته هاونیشتمانان ئازادی ئابوری خۆیان نابێت ، لێره‌دا پڕۆسه‌ی دیمۆکراسی وئابووری ئازاد پێویستی به چینێکی ناوه‌ندی ئازاد هه‌یه که په‌یوه‌ست نه‌بن به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و سیاسیه‌کانیشه‌وه .(Diamond 1992) .
له‌زۆر شوێندا هۆی سه‌ره‌کی تێکچوونی سیستمی سیاسی په‌یوه‌سته به‌په‌یوه‌ندی خراپی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاوه. گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری توندوتیژی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا دروست ده‌کات وناهێڵێت ئابووری به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگاکه گه‌شه‌بکات. من کۆمۆنیستم نیم و دژی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئابوری وسیاسیشم. گرنگهکهدهسهڵاتی ده‌وڵه‌ت بێ هێزبکریت که هاونیشتمانیان به‌بێ توانا‌و بێکارامه دانه‌نرێت و ئیدیعای ئه‌وه نه‌کرێت که هاونیشتمانیان ناتوانن ئیداره و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بکه‌ن ، هه‌ربه‌م ناوه‌وه زۆر جاردهبیسترێت کههاونیشتمانان ناتوانن ئیداره‌ی خۆیان بکه‌ن و بۆیه دهچهوسێنرێننهوه. خوازیارم که ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا واڕێکبخرێت که ده‌سه‌لاتی ئابوری وسیاسی له‌ژێره‌وه بچیته سه‌ره‌وه، نه‌ک ده‌سه‌لات ته‌نها به ئهمرو داخوازی له‌سه‌ره‌وه بچێته‌خواره‌وه بۆ ناوکۆمه‌ڵگا وکۆمه‌ڵگاش به ئاره‌زووی هه‌ندێکه‌سی ناشاره‌زا ڕێکبخرێت، که‌س ڕۆڵی براگه‌وره نه‌بینێت، به‌ڵکو ههرههمووکهس له‌هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی گونجاو وبهڕێزداگهشهبکهن.
گرنگه لێره‌دا سه‌یربکرێت چۆن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پیاده‌ده‌کرێت لهناوووڵاتدا ئایا له فۆرمێکی دیمۆکراسیدا ده‌جوڵێته‌وه، ئایا هاونیشتمانیان ده‌توانن له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌که‌دا بن.کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
هاونیشتمانیان ده‌که‌ونه ناوکۆمهڵێک په‌یوه‌ندی تایبه‌تییه‌وه یاخود په‌یوه‌ندی شه‌خسیه‌وه له‌ناو خێزان ،له‌گه‌ڵ خزم و وهاوڕێیان دا و لێره‌دا که‌سه‌کان شه‌خسی ده‌جوڵێن. شوێنهگشتیهکانیش بریتین له شوێنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وخێزان و خزم لێره‌دا مرۆڤ لێپرسراوانه به‌رانبه‌ر هاونیشتمانیان ده‌جوڵیت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ ناوکۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. کۆمه‌ڵگای مهددهنیش بریتین له ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ونادهوڵهتیهکان که لهسهرپرسهکانی کۆمه‌ڵ کارده‌که‌ن وبه‌ڵام ئه‌مان نابنه ڕاسته‌وخۆ ئۆرگانی سیاسی. مرۆڤ ئازادانه ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوانه و قبوڵی پهیڕهوپڕۆگرامهکان ده‌کات. ئه‌م ڕێکخراوانه کار بۆ پرسیاری تایبه‌تی ناوکۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن وده‌توانن ببنه گرووپی فشارله‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانێت بهرژهوهندهسیاسهکان گه‌شه‌پێ بدات و کاربکاته سه‌ر پێشخستنی هاوبه‌شی سیاسی هاونیشتمانیان. بوونی ئۆرگانه ناده‌وڵه‌تیه‌کان ، لابردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی مه‌رکه‌زی له‌سه‌ر زانیاری ناو کۆمه‌ڵگا ، بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری وزانستی کارده‌کاته سهرههموولایهنهکانی ناو کۆمه‌ڵ. بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیاواز ده‌بێته‌هۆی کۆننترۆڵ و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت و زیادکردنی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و دروستکردنی ئارامی سیاسی ناو کۆمه‌ڵ وگه‌شه‌ی دیمۆکراسی ڕژیم.
به‌داخه‌وه تاکوئێستا له ناو هه‌رێمی کوردستاندا بوونی ڕێکخراوی ئازادی له‌م چه‌شنه که بووبێته جوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و وفشاری سیاسی دروست بکات له‌سه‌رده‌سه‌ڵات بوونی دیاری نیه. زۆربه‌ی ڕێکخراوهکانیشمان لکێنرای حیزبین.ئازادی ئابوری ویه‌کسانی
دیدهمۆدێرنهکان له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات که هه‌رهه‌موو که‌سه‌کان یه‌ک نرخیان هه‌یه ویه‌کسانی وهاوتایی به‌هایه‌کی گرگن بۆ ناوکۆمه‌ڵگا. هه‌موو هاونیشتمانیان ده‌بێت به ڕێزویهکسان و بێ جیاوازی سه‌یربکرێت و که‌س تووشی به‌رهه‌ڵستی فیزیکی وده‌رونی و جیاکاری به‌هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، زمان ،که‌م ئه‌ندامی و سێکسه‌وه نه‌کرێت. له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمهداتاکو ئێستا ئه‌وجۆره جیاکاریانه بوونی بڵاو و ڕه‌گی قوڵی داکوتیوه به‌هۆی نه‌زانین و بههاخراپهکانی ناوکۆمه‌ڵ. ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه له زۆر لای جیهاندا ، یاساوڕێسا دانراوه‌و دام وده‌زگای تایبه‌تی هه‌ن کارده‌که‌ن بۆ چاکردنی باری ژیانی ئه‌مانه و به‌رگریان لێ ده‌که‌ن.
دیاره پرسی یه‌کسانی په‌یوه‌ندی ته‌واوی هه‌یه به پێشکه‌وتنی ئابوریه‌وه، نایه‌کسانی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ده‌لاقه‌ی ئابووری ناوکۆمه‌ڵگا. یه‌کسانی ئابوری له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندی دیمۆکراسیش. ده‌بێت ده‌وڵه‌ت نه‌هێڵیت باری ئابوری جهمسهربگرێت لای گروپێكی تایبه‌تی و دهوڵهمهندبکرێن له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر ، چونکه دوایش به‌ئاسانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابوریه ده‌بێته درست بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و گرووپی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێکدێنن بۆ پاراسنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵ. ( Hdenius 1992:98) . Dahl ده‌ڵێت که بوونی نایهکسانێکی دیاری ناوکۆمه‌ڵگا ده‌بێته زیادبوونی ڕق وگرژی له کۆمه‌ڵدا. کارێکی نێگه‌تیفی ده‌بێت له‌سه‌ر دیمۆکراسی و ئارامی کۆمه‌ڵگا. بۆ دروستکردنی شه رعیهتی ده‌سه‌لاتی سیستمێکی دیمۆکراسی گرنگه که ده‌وڵه‌ت ژیرانه سامانی ئابوری چاودێربکات و خه‌ڵکی بێبه‌ش نه‌کات له خێروبهری ئه‌وسامانه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێت ئه‌وه گرووپێکی تایبه‌تی که که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیستمه‌که ڕه‌خنه‌کانیان سه‌ره‌تا به قسهدهست پێده‌کات و دوایش ڕووده‌که‌نه ناڕه‌زایی سییاسی (Kohli 1986: 161)
باشکردنی باری یه‌کسانی وهاوتایی کارێکی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر پێشخستنی باری ئابووری کۆمه‌ڵ.بهراوردکردێکی کورتی جیهانی
به‌پێی ئهوستاندهرهجیهانیه Heritage sindex بۆنمونه تورکیا له ئه‌وروپای ئابوری ئازادا ئه‌که‌وێته هه‌مان گرووپه‌وه وه‌کو ووڵاتهکۆمۆنیستهکانی جارانی ڕۆژهه‌ڵات.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تاکوئێستا هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ستی ته‌واوی نیه له‌نێوان ئابوری ئازاد و دیمۆکراسیدا، هه‌رچه‌نده BNP که‌یان زۆربه‌رزه له هه‌ندێ ووڵاتی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتدا، وه له‌ڕووی دیمۆکراسیدا ڕێژه‌یه‌کی زۆرنزمی هه‌یه 5،5 واته هه‌رچه‌نده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئابوری له‌پێشکه‌وتندایه به‌ڵام دیمۆکراسی پێشنه‌که‌وتووه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕژێمی تۆتالیتاری به‌هێزده‌کات (Kiloh 1997:388) . واته هه‌رچه‌نده ئیکۆنۆمی په‌ره‌ده‌سه‌نێت نه‌ک به‌هۆی ئابوری ئازاده‌وه به‌ڵکو به‌هۆی سامانی نه‌وته‌وه.
واته لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم که ئابووری ئازاد په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندی ئابوری نه‌وته‌وه زۆر فیکرێکی لیبراڵی ڕاست ودروست نیه بۆکارکردنه سه‌رپێشخستنی دیمۆکراسی . واته مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه فرۆشتنی سامانی نه‌ته‌وه‌ی له‌بازاڕی ئازادا مانای پێشکه‌وتنی دیمۆکراسی نیه.
له زۆر ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پارته‌کان بۆیان هه‌یه له‌سه‌ربودجه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵ ده‌بنه خاوه‌نی ڕادیۆو که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن وجۆره‌ها ڕۆژنامه وئه‌ندامه‌کانی خۆیانیان خزمه‌کانیان بکهنهلێپرسراولهدام وده‌زگاکان له‌جیاتی که‌سی شاره‌زاو لیهاتوو له‌بواری جیاوازدا. ته‌نانه‌ت ته‌عین کردن وزه‌وی وه‌رگرتن ده‌کرێته ئامێرێک بۆ پارته‌کان، پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێت که پارتهسیاسهکان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سامانی کۆمه‌ڵگادا ودابه‌شی بکه‌ن به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیان؟ بۆنمونه سۆسیال دیمۆکراته‌کانی سوید یاخود لایه‌نه‌کانی تریش هه‌رگیز نه‌یان توانیوه هه‌ڵسوکه‌وتی ئازادانه بکه‌ن به‌سامان وداهاتوی کۆمه‌ڵه‌وه یاخودبهکاری بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامه‌کانیان. بودجه‌ی حیزبهسویدیهکان بریتیه له ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌کان و بڕێک له یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی که‌ساڵانه ده‌درێت به پارته‌سیاسیه‌کان، من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم که‌س نه‌سریه‌ی نیه بۆ به‌خێوکردنی کۆمه‌ڵیک خێزان وپاسه‌وان.
لێره‌دا وه‌کو دانیشوویهک وسیاسیهکی ووڵاتی سوید ده‌کرێت وولاتانی سێهه‌م وتازهپێشکهوتوو که‌ڵک له مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری ودیمۆکراسی سویدی وه‌ربگیرێت چونکه لهوستاندهرهجیهانیهدا سوید به‌ووڵاته یه‌که‌مه‌کانی دیمۆکراسی له‌جیهاندا داده‌نریت. ووڵاتی سوید و پێشکه‌وتنه‌که‌ی بهستتراوه به ترادیسیۆن وکه‌لتوری سویده‌وه. هه‌روه‌ها سیستمه‌که کراوه‌یه به‌رانبه‌ر جیهان و بازرگانیه ده‌ره‌کیه‌کان وگۆڕینه‌وه‌ی ئایدیا له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تردا ، به‌ڵام سوید هه‌رگیز ووڵاتانی ده‌ره‌کی وکۆڵۆنیاڵ نه‌کراوه‌و نه‌یتوانیوه ، هه‌لومه‌رجیان له‌سه‌ر سوید ئیجبار بکه‌ن یاخود مۆدێلی ئه‌وان ببێته باڵا ،واته سویدیه‌کان هه‌مووکات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری ووڵاتی خۆیانه‌وه پهیوهندیهئابوریان دروستکردووه. هه‌روه‌ها ووڵاتانی وه‌کو یابانیش له‌هه‌لومه‌رجی ووڵاتی خۆیانه‌وه هه‌نگاوی ئابوریان ناوه ، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ناکرێت ووڵاتانی وه‌کو تورکیا ، ئێران ، سوریا و ئێراقیش هه‌وروه‌ها ووڵاتانی تری باڵا ده‌ست له کوردستان فشاربخه‌نه سه‌ر سیستمی ئابوری هه‌رێمی کوردستان وهه‌لومه‌رجی ئه‌مان نه‌خشه‌کێش بێت له کوردستان دا.
تاکو ئێستاش زۆرباسی پڵانی ئابوری (ستالینزم) وبازاڕی ئازاد کراوه به‌ڵام هه‌ردوو سیستمه‌که بێ گرفت نیه به‌ڵام نه‌گونجانی سیستمی ئابوری سۆسیالیستی و ستالینزمی مانای وانیه سیستمی سه‌رمایه‌داری ئهڵتیرناتیفێکی باشتربێت، که بازاڕی سه‌رمایه پێویستی به بازاڕوبهرههمی مه‌زن هه‌یه. به‌ڕای من به‌ها و نرخهبنچینهکانی لیبرالیزم که‌به‌نده به ئازادی مرۆڤ و به‌رهه‌مهێنانێکی خۆماڵیه‌وه گرنگه ببێته ڕیگایه‌ک بۆ به‌هێزکردنی ئازادی ئابوری خۆماڵی له کوردستاندا.
هه‌روه‌ها بۆ تێگه‌یشتنی سیستمی سیاسی له‌هه‌رشوێنێک بێت که کار ده‌کاته سه‌ر لایهنهانی تر ، ده‌کریت سه‌یری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بکرێت
1. ده‌بێت سه‌یری مێژینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ومێژووی په‌ره‌سه‌ندی ئه‌وکۆمه‌ڵگایه بکرێت وچ جۆره به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه‌ی ناکۆکی هه‌ن له‌گه‌ڵ پرسه سیاسیهگرنگهکاندا. کۆمه‌ڵگاکه چۆن دابه‌ش بوون له‌ڕووی زمان و ئایینی و گرووپی کۆمه‌ڵایه‌تی تره‌وه. گرگتریش بزانریت ئهوگرووپهجیاجیایانه چۆن هه‌ڵوێسته‌ی سیاسی ده‌که‌ن.
2. ده‌بێت سه‌یری ئه‌کته‌ری سیاسی یاخود پارته سیاسه‌کان وهه‌ڵوێستی ئایدۆلۆجیان بکه‌یین. هه‌روه‌ها ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن ومیدیا.
3. ده‌بێت سه‌یری دام وده‌زگاکان وچۆنیه‌تی کارکردنیان بکه‌ین . بۆ نمونه سیسمتی هه‌ڵبژاردن، سیستمی په‌رله‌مانت… هتد. ده‌زگا سیاسه‌کان و چۆنیه‌تی کێبڕکێکانیان بۆ تێگه‌یشتن له سیستمی سیاسی.
ئه‌و سێ پرسیاره که به‌هاکان ، ئه‌کته‌ره‌کان و ده‌زگاکان ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت سه‌یری ئاسۆکانیان بکرێن وبه‌شه‌کانی تریشی سه‌یر بکرێت.سه‌رچاوه‌کان
1. Diamond, L(1992)“Economic development and democracy reconsidered” I American, Behavioral scientist, vol. 35 Issue 5.
2. Diamond , L.Linz, JJ & Lipset, S M, (1995) “ Introduction : what makes for democracy” I Diamond L.Linz, JJ & Lipset, S M ( eds) Politics in the developing countrises : comparing experiences with democracy . Lynne Rienner Publishers Inc, Boulder.
3. Huntington , S P 1993 “ What cost freedom : Democracy and / or Economic Reform “ I Harvard International Review, vol. 15 Issue 2
4. Karatnycky, A 1998 “freedom on the March” I Karatanycky , A et al. 1998 freedom in the World: The Annual Survey of the political Rights and Civil Liberties , 1996- 1997. freedom House , NEW York
5. Killoh M 1997 “Afterword to part IV “ I Potter D et al ( eds) Democratization. Polity Press , Cambridge.