
گوندی خۆڵه‌مێش ……. كارزان ڕه‌حمان
1
كه مرۆڤ ده‌خنكێ:
ئه‌ی ئاو
چه‌ند دڵڕه‌قی!2
من هیچ كاتێكم ناوێ،
ته‌نها ئه‌م سه‌ره چزووانهم لێكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌مێكوته ده‌بێژێ:
سوره‌تی یاسینم بۆ بخوێنن.3
له‌و كاته‌وه
مه‌مك خڕه،
كه حه‌وا
سێوی دزیوه!4
له نێوان قامیشهكاندا
سه‌ده‌یه‌ك ترووكا، دیتم ڕووت بوو
پاش ئه‌مه
پێویستمان به چوارچێوه‌یه‌ك ده‌بێ!5
باڵنده‌كان به خۆڕایی له ئاسمان ده‌فڕن
هه‌روا مه‌به‌سته‌كانمان…
چاڵێك ماوه‌ته‌وه
نه‌فه‌رێك نییه!6
كه وێنه‌كه‌تم بینی
سێبه‌رم تا ئه‌وبه‌ری شار چوو!7
مه‌ڕه‌كان به چه‌ند ده‌نكێك به‌فر ده‌چن.
گوندێك ده‌ڵێ:
مه‌ڕه‌كان له سه‌وزایی،
له نێو ده‌نكه‌كانی به‌فر،
ده‌خنكێن!8
سبه‌ینان، خۆر وه‌ك هه‌نار
خۆی به ئاسماندا هه‌ڵده‌واسێت
كه شه‌و هات
به‌رده‌بێته‌وه!9
ژن هێلانه‌یه
به‌سه‌ر لكی دارێكی له‌رزۆكه‌وه
نیشتووه.
پیاوێك ده‌یه‌وێ جێنشینی هێلكه بێ؛
ئیدی ئه‌ویش فێر ده‌بێ
چۆن بترووكێ و
چۆن جریوه‌ی بێ،
چۆنیش بفڕێ!