پۆپه‌ری كڵوڵ و كڵۆڵیی هه‌میشه‌یی لیبڕاڵیزم ..4
" تا ئێستا فه‌یله‌سوفان بایه‌خیان به راڤه‌كردنی بوون داوه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه كار بۆ گۆڕینی بكه‌ین نه‌ك راڤه‌كردنی"(ماركس)
به‌شه‌کانی ئه‌م کتێبه ….
1- پێشه‌کیی
2- ته‌وه‌ری یه‌که‌م
3- ته‌وه‌ری دووه‌م
4- ته‌وه‌ری چواره‌م و په‌راوێزه‌کان
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
(ته‌وه‌ری سێیه‌م)جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌ردوو ئابووری لیبڕالیزم و ماركسیزم
هه‌ردوو فێرگه و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ره‌وه زاده‌ی خۆرئاوای ئه‌وروپان و ریشاڵ و بنهچهكانیان بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ململانێی فه‌لسه‌فی و سیاسی نێوان ئه‌و دوو فێرگه‌یه له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و هه‌ردوو لاش له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لایه‌نگر و تیۆریسیان و بیریاری ناوداری خۆیان هه‌یه. مێژوونووس و فه‌یله‌سوف ئه‌ریك هۆبزباوم له‌باره‌ی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ڵێ:" سه‌ده‌ی بیست له‌وه‌ته‌ی 1917 ه‌وه له گه‌ڵ هه‌ڵگیرسان و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردو له گه‌ڵ رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له 1991 دا كۆتایی پێهات "(30)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ماركسیزم وێڕای به هه‌ڵه پڕاكتیزه‌كردنی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیستدا له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌كردن وبرهودا بووه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت و به دۆگماكردنی هزری ماركسی له زۆر لایه‌ندا گورزی كوشنده‌ی لێوه‌شاند و سه‌ره‌نجام بزاڤه چه‌په‌كانی جیهانیش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت و ده‌روازه‌ی زیادتر به‌ڕووی سه‌رمایه‌داری كرانه‌وه وماركسیزم ئه‌و بره‌وه‌ی جارانی نه‌ما و دوژمنانی به شێوه‌یه‌كی ره‌ها كه‌وتنه‌خۆ تا رایبگه‌یه‌نن كه‌ماركسیزم و فه‌لسه‌فه ئابوورییه‌كه‌ی هه‌ره‌سیان هێنا و زۆربه‌ی وڵاتانی سۆڤیه‌تیش رووه و ئابووری بازاڕ و لیبڕالیزم هه‌نگاویان نا.
ره‌نگه كورته به‌راووردێكی زانستیانه‌ی دوور له هه‌ڵپه‌و بابه‌تییانه‌ی نێوان هه‌ردوو سیسته‌می ئابووری ماركسیزم و لیبڕاڵیزم ده‌روازیه‌ك بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تییانه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن و له‌وێوه روونتر بزانین كامه فێرگه پتر له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی دایه و ئاینده‌ش به دڵنییاییه‌وه ئه‌مه روونتردهكاتهوه.
ئابووری بازاڕ یه‌كێ له كۆڵه‌گه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هزری ئابووری لیبڕاڵیزمه بۆیه"لیبڕالیزم ئابووری بازاڕ به‌خواوه‌ند دهكاو له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئابووری ((سروشتییه))، واته خۆی رێكخه‌ری خۆیه‌تی و خودكاره و متمانهدهكاته سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی شته یه‌كسانه‌كان :كاڵا به كاڵا، كاڵا به دراو، كار به كاڵا، یاخود كار به دراو. بازاڕیش شتێكی كه‌سایه‌تی نییه….. بازاڕ له روانگه‌ی لیبڕالیستهكان، پێویستی به ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت نییه"(31). لۆژیكی ئابوورییانه‌ی لیبڕاڵیزم راشكاوانه نكۆڵی له رۆڵی مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه له‌رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی خۆیانه‌وه كۆنتڕۆڵی بازاڕ ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌ستیانه له رێگه‌ی یاسای خستنه‌ڕوو و خواسته‌وه(قانون العرض والطلب)و ئازادی كێبڕكێوه كه‌دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی ئابووری بازاڕن، ده‌ست له بازاڕ وه‌رده‌ده‌ن و كۆنتڕۆڵی به‌رزی و نزمی نرخی كاڵاكانی بازاڕ و ئاراسته‌ی به‌كاربه‌ران ده‌كه‌ن، ئه‌مه له لایه‌كیان، له لایه‌كی دیكه‌دا سیسته‌می ئابووری لیبڕالیزم له رووكاردا وه‌ك تێبینی ده‌كه‌ین هه‌موو شێوه‌كانی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له بازاڕ ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه له‌راستی دووره‌و له ناوه‌ڕۆكدا ده‌وڵه‌ت هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌پشته‌وه‌ی ئه‌و زلهكۆمپانیا مۆنۆپۆلییانهی كه‌په‌یوه‌ندی پته‌ویان به سه‌نته‌ره باڵاده‌سته‌كانی بڕیاری سیاسییه‌وه هه‌یه‌و كارنامه‌ی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و سه‌ربازی و یاسایی و….تاد، حكومه‌ت ئاراسته‌و كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، خۆی حه‌شارداوه و هه‌میشه ئاماده‌یه.
په‌یوه‌ندی نێوان زلهكۆمپانیاكان و ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی چاره‌نووسسازه و وه‌ك دوو رووی دراوێك جیاكردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه. ده‌وڵه‌ت له‌سیسته‌می لیبڕالیزمدا له ته‌ك ئه‌ركه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و یاساییه‌كانی گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری زلهكۆمپانیا سه‌رمایه‌دارییه‌كان ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا زلهكۆمپانیاكان پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی شتگه‌لێك نین له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولادا بن، به‌ڵكو له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به سه‌رده‌می جیهانگه‌رایی سه‌رمایه ناسراوه زلهكۆمپانیا مۆنۆپۆلییه سه‌رو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یان فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به ئاگاداری و به به‌رچاوی ده‌وڵه‌ته‌وه له لایه‌ن مشتێ زله سه‌رمایه‌داره‌وه كۆنتڕۆڵی بازرگانی جیهانی و سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی به‌كاربه‌ران به‌و ئاقاره‌دا ده‌به‌ن كه زۆرترین رێژه‌ی قازانج له رێگه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان دابین بكا‌و بازاڕی تازه بۆ زێده به‌رهه‌مه‌كان دابین بكات. چۆمسكی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" جیهانگه‌رایی هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌ك وهسفدهكرێ كه گوایه بازرگانی ئازاد به‌رفراوان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه وه‌سفكردنێكی گومڕاكه‌ره! …. له‌مه‌ش زیادتر مه‌یلێكی به‌هێز له ئارادایه به‌ره‌و سیاسه‌تی مۆنۆپۆلكارانهی گرووپه‌كان و پێكهێنانی هاوپه‌یمانه‌تی ستراتیژی له نێوان پڕۆژه ئابوورییه‌كان، سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی چڕ متمانه ده‌كرێته سه‌ر كه‌رتی ده‌وڵه‌ت تاكو باری مه‌ترسییه‌كان و تێچووه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه"(32). ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئایدیایه‌ی لیبرالستهكان ده‌سه‌لمێنێ كه گوایه ده‌وڵه‌ت ده‌ست له بازاڕ وه‌رنادات و ئابووری شتێكی سروشتییه و خۆی رێكخه‌ری خۆیه‌تی و میكانیزمه خودكارهكانی بازاڕ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، له‌مه‌ش روونتر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت كه‌رته ئابوورییه‌كانی خۆیشی، واته كه‌رته گشتییه‌كانیش، ده‌كاته قوربانی كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ده‌ست له‌بازاڕ وه‌رده‌دات.
له روانگه‌ی لیبڕالستهكان بازاڕ:" پێویستی به ده‌وڵه‌تێكی بچكۆڵه هه‌یه، واته پێویستی به ده‌زگایه‌كی حوكمڕانی ((سوكه‌ڵه))ی كه‌م مه‌سره‌ف هه‌یه.له كۆتاییشدا ئابووری بازاڕ ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیاده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی ئابووری بتوانێت له رێگه‌ی باربووكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا بكا و بیگۆڕێت"(33). له‌باره‌ی ده‌زگایه‌كی حوكمڕانی سوكهڵهی كه‌م مه‌سره‌فدا ماركس باسی ئه‌زموونی كۆمۆنه‌ی پاریس ده‌كا و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" ئه‌و دروشمه‌ی كه سه‌رجه‌م شۆڕشه بۆرژوازییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد،كه ئه‌ویش حكومه‌تێكی كه‌م مه‌سره‌فه، كۆمۆنه كردیه هه‌قیقه‌تێك، كاتێك دوو ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی تێچووه‌كانی نه‌هێشت، ئه‌مه‌ش به نه‌هێشتنی تێچووی سوپا و وه‌زیفه‌كان"******* ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و بانگه‌شه دێرینه‌ی لیبڕالیسته دێرینه‌كان بكه‌ین كه ماركس ئاماژه‌ی بۆ كردووه بۆمان روونده‌بێته‌وه كه ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا نه ئه‌وان و نه نیولیبڕاڵیستهكانیش هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه و ناتوانن ئه‌م ویسته‌ی سیسته‌مه ئابوورییه‌كه‌یان بهێننه‌دی كه بریتییه له ده‌وڵه‌تێك خودانی ده‌زگایه‌كی حوكمڕانی سوكه‌ڵه و كه‌م مه‌سره‌ف بێت، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه خودی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه كه له‌وه‌ته‌ی رووخانی سۆڤیه‌ته‌وه گه‌وره نوێنه‌ری نیولیبڕالیزم و ئابووری بازاڕ و به تایبه‌تكردنه و تا ئێستاش له جیاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كانی جه‌نگ و سوپا گه‌وره‌ترین بوودجه‌ی دارایی بۆ به سه‌ربازیكردنی جیهانگه‌رایی ته‌رخان كردووه و ساڵانه ملیارها دۆلار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌دا له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئابووری بازاڕ ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیاناكاته‌وه هه‌روه‌ك لیبڕالیستهكان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌گۆڕێ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئابووری زلهكۆمپانیاكانهوه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و ده‌وڵه‌ت ده‌بێته ئامرازێك كه گوزارشت له سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییانه‌ی مشتێ زلهسهرمایهدار ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییش وه‌ك ته‌واوی بواروبهشهكانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ی، به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت و قۆرخ ده‌كرێت. سه‌میر ئه‌مین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" نهئهمڕۆكه و نه‌له رابردووش‌دا نه‌كراوه ئابووری و سیاسه‌ت یان "بازاڕ" و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت لێكجیابكرێتهوه…. ئه‌مه وێڕای گوتاری ئایدیۆلۆژی باو كه هه‌وڵده‌دات نكۆڵی له‌مه بكات"(34). لیبڕالیستهكان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ئابووری بازاڕ باشترین سیسته‌می ئابوورییه، به‌ڵام هزری ئابووری ماركسیزم "به‌بێ ریاكاری دژی ئه‌مه‌یه، چونكه بازاڕ له روانگه‌ی ماركسیزمه‌وه به‌هه‌شتی هاوسه‌نگییه‌كان نییه، به‌ڵكو دۆزه‌خی كێبركێ و خۆویستی و ململانێیه‌و، ئاڵوگۆڕی شته یه‌كسانه‌كانی وه‌كو(كار یا كاڵا یان دراو) بۆ هه‌مووان دروسته ته‌نها بۆ هێزی كار نه‌بێت ….. میكانیزمه خودكارهكانی بازاڕیش هه‌رگیز نابنه هۆی رێكخستنێكی شیرازهدار، به‌ڵكو ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كان، له كۆتاییشدا هێزی پاره، واته ده‌سه‌ڵاتی سامان كۆنترۆڵی بواری سیاسی ده‌كات، كه‌واته هیچ ئازادی و دیموكراسییه‌ك له ئارادا نییه"(35). ئازادی ودیموكراسی له سایه‌ی تێهزرینی لیبڕالستهكان و سیسته‌می ئابووری بازاڕدا ته‌نها بۆ هێزه‌كانی سه‌رمایه‌ن و له ناوه‌ڕۆكدا زۆرینه‌ی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌كانی كۆمه‌ڵگه له ته‌واوی بواره‌كاندا به شێوازێكی مۆدێرن بهكۆیلهدهكرێنهوه و وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ی بێ‌گیان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرێت.كه‌واته پڕۆسه‌ی " ده‌نگدان چ سوودێكی هه‌یه؟ لێره‌دا( مه‌به‌ست له سایه‌ی سیسته‌می لیبڕاڵدا/ م.م) په‌رله‌مانه هه‌ڵبژێرراوه‌كان و حكومه‌ته به‌رپرسه‌كان ته‌نها چه‌ند توخمێكی جوانكاریین كه هیچ سوودێكیان نییه، " ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات"(واته به‌دوای یه‌كدا هاتنی كه‌سانێكی جیا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مان شت) جێگه‌ی رێبژارییه ئهڵتهرناتیڤهكانی دیكه ده‌گرێته‌وه"(36).
له باره‌ی سروشتی ئابووری بازاڕ (واڵدن بیللۆ) له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به پێی یاسای (سای)"خستنه‌ڕوو خواست ده‌خوڵقێنێت، چونكه سه‌رمایه‌داری ئامێرێكه داواكاری ده‌خوڵقێنێ، ئامێرێكه سروشتی زیندوو ده‌كاته كاڵای مردوو، سه‌رچاوه سروشتییه‌كانیش ده‌كاته سهرمایهیێكی بێژیان" دواتر ده‌ڵێ " 72% ی ئه‌مریكاییه‌كان هه‌ستده‌كه‌ن كه زلهكۆمپانیاكان ده‌سه‌ڵاتێكی زیاد له پێویستیان به‌سه‌ر ژیانیاندا هه‌یه"(37). ئه‌مه هه‌قیقه‌تی سیسسته‌می ئابووری بازاڕ‌و به تایبه‌تكردنی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیش ده‌سه‌لمێنێ كه لیبڕاڵستهكانی سه‌رجه‌م جیهان به كۆن و نوێیانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. سه‌میر ئه‌مین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ:" به‌پێی بانگه‌شه‌ی گوتاری باوی لیبڕاڵیزمی نوێ هیچ هاوجێیهك بۆ ملدانه ((بازاڕ)) نییه، وێڕای ئه‌مه‌ش گوایه خودی ئه‌و ملدانه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته‌دی، ئه‌مه‌ش دروست نییه، به‌ڵام گوتاری ئابووری ته‌قلیدی هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی پڕۆسه‌ی موزایه‌ده‌كردنی رۆشنبیرییه‌وه ئه‌مه بسه‌لمێنێ….پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی كه ساخته‌كارانه پێیده‌گوترێ "لیبڕاڵی" پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته قوربانیی قازانجی دارایی كه‌رته ههژموونگهرهكانی سه‌رمایه "(38).
وه‌ك رۆشه‌ن ده‌بێته‌وه ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی به‌رده‌ست له سیسته‌می ئابووری بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا ته‌نها بۆ دوو ئامانجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی وهگهڕدهخرێن:
یه‌كه‌میان: مسۆگه‌ركردنی بازاڕی تازه‌یه له سه‌رجه‌م جیهاندا له پێناو ساغكردنه‌وه‌ی زێده به‌رهه‌می سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داری،
دووه‌میشیان: زیادكردنی به‌رده‌وامی رێژه‌كانی به‌كاربردنه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین رێژه‌ی زێدهباییو قازانجه كه ده‌ره‌نجامی به‌كاربردنی هێزی كاری مرۆڤه‌كان‌و جوڵه‌ی سه‌رمایه‌ی داراییه. .
ماركس له‌م خاڵه‌دا به پێچه‌وانه‌ی لیبڕاڵستهكان سه‌لماندوویه‌تی كه زێده بایی له ده‌ره‌نجامی ئاڵوگۆڕی كاڵاكان نایه‌ته‌دی، چونكه ئه‌م ئاڵوگۆڕه جگه له گۆڕینه‌وه‌ی شته به‌رامبه‌ره‌كان هیچیتر نییه و ناشتوانێ له ده‌ره‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بێته‌دی، چونكه زیان و قازانجه‌كان لای هه‌ریه‌ك له كڕیاران و فرۆشیاران پارسه‌نگ ده‌بن، به‌ڵكو بۆ به‌دیهێنانی زێده‌بایی:" پێویسته خودانی پاره كاڵایه‌ك له بازاڕدا بدۆزێته‌وه كه به‌هایه‌كی به‌كارهێنانی هه‌بێ، خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بێ كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ها"********
ئه‌م دووئامانجهی سه‌ره‌وه داینه‌مۆی مانه‌وه‌ی خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین ئه‌گینا وه‌ك بیللۆ ده‌ڵێ:" راده‌ی گه‌شه‌كردنی – سه‌رمایه‌داری – گه‌یشتۆته ئاستێك كه زۆر زیاتره له‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی دایكی له باكوور پێویستیه‌تی، له راده به‌ده‌ریش له ناوچه‌كانی باشوور دواكه‌وتووه…. به‌كاربردنی هه‌میشه روو له زیادبوونیش راچێتهیهكی گشتییه تاوه‌كو ئابووری سه‌رمایه‌داری جیهانگه‌را به‌رده‌وامی خۆی بپارێزێت… كاتی ئه‌وه دادێت كه ده‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی زێده‌به‌رهه‌م و ناتوانایی بازاڕه‌كان له به‌خۆوه گرتنی ئه‌م زێدهبهرههمه دروستی ده‌كه‌ن، رێگاكان به‌ڕووی توانای خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی دابخرێن "(39).
یه‌كێ له‌و بوارانه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری خۆرئاوا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری تێداده‌كه‌ن، بواری خۆ پڕچه‌كردن و كێبڕكێی چه‌كی ئه‌تۆمییه كه ساڵانه له سه‌ر حیسابی بژێوی گه‌لانیان و مرۆڤایه‌تی بوودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، ماركس له‌مباره‌یه‌وه پێوایه" به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی وڵاته‌كانیان له ده‌ریا ده‌كه‌ن"، بهكردهش نه‌ك هه‌ر له‌م بواره‌دا، به‌ڵكو له زۆر لایه‌نی دیكه‌شدا به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له دابه‌زینی نرخه‌كانی بازاڕ ساڵانه ملیۆنها ته‌ن دانه‌وێڵه له‌ده‌ریا ده‌كه‌ن، كه‌چی له باشووردا ملیۆنان مرۆڤ له قووتی رۆژانه‌یان بێبه‌شن. كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سیما هه‌ره زه‌قه‌كانی دڕندایه‌تی سیسته‌می ئابووری بازاڕی سه‌رمایه‌داری و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زێده‌به‌رهه‌م، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دابه‌زینی نرخه‌كانی بازاڕ، روونتردهكاتهوه.
هۆبزباوم له‌و باوه‌ڕه‌دایه كهوێڕای جیاوازییه‌كان سیمای هاوبه‌ش له نێوان ماركسیزم و لیبڕاڵیزمدا هه‌یه و یه‌كێ له‌و سیمایه هاوبه‌شانه بانگه‌شه‌ی ئازادییه، به‌ڵام به بۆچوونی من یه‌كێ له جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دیكه‌ی نێوان ماركسیزم و لیبڕاڵیزم له خودی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كا، چونكه ماركسیزم خوازیاری:" ئازادی چالاكییه مرۆییه‌كانه به شێوه‌یه‌كی گشتی و لیبڕالیزمیش (ته‌نها) ئازادی جموجۆڵی سیاسی و ئابووری"(40). ماركسیزمی ره‌سه‌ن ( ماركسیزمی خۆرئاوا نه‌وه‌كو روسیا):" وایده‌بینێ كه ئازادییه‌كان ته‌نها بواری سیاسی ده‌گرنه‌وه(بۆنموونه ده‌نگدان) و پێویسته بگوازرێنه‌وه بواری ئابووریش به‌وه‌ی كه بواری ئابووری له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه رزگاربكرێت"(41). هۆبزباوم وایده‌بینێ كه لێكنزیكی نێوان ماركسیزم و لیبڕالیزم له چه‌ند لایه‌نێكدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه:" هه‌ردووكیان له خاڵی جیاجیادا پابه‌ندن به ئاوهزكاری و نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌می رێنیسانس و رۆشنگه‌ری"(42). گومان له‌وه‌دانییه كه هه‌ردووكیان زاده‌ی كلتوری خۆرئاوان، به‌ڵام مرۆڤ له ماركسیزم‌دا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه و له سایه‌ی لیبڕاڵیزمیشدا وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌ی بازاڕ ده‌بێته كاڵا و كڕین و فرۆشی پێده‌كرێ.
نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه ئه‌زموونه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت كاریگه‌رییه‌كی خراپی به‌سه‌ر چاره‌نووسی ماركسیزمی ره‌سه‌ندا جێهێشت كه تائێستاش ئاسه‌واره خراپه‌كانی ماون و تا ماوه‌یه‌كی نادیاری دیكه‌ش هه‌رده‌مێننه‌وه :"هیچ گومان له‌وه‌دانییه كه تۆماری ئازادییه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان(له سۆڤیه‌ت) تۆمارێكی ناحه‌ز و ناشرین بوو، له به‌رامبه‌ریشدا كه‌لتورێكی مرۆڤ دۆستانه هه‌بوو كه خۆی له دابینكردن و تێركردنی پێداویستییه ماددییه‌كان و فێربوونی به خۆڕایی و نیشته‌جێبوونی بهرواڵا و چاودێری ته‌ندروستییدا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌وروپای ناچاركرد هه‌نگاو به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی بنێت كه ئه‌مڕۆكه خه‌ریكه بنكۆڵ ده‌بێت"(43).
كـــــــۆتـــایـــــی
په‌راوێزه‌كان:
1- مناهج البحث العلمي وأسس الفكر اللیبرالي عند كارل بوبر/ محمد المزوغي/مقال انترنیتی:
K.popper,The Logic of Scientific Discovery, trad,it,logica della scoperta scientifica, a cura di Giulio Giorello e Mario Trinchero,Torino 1998, pp107-108
2- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, Die Beiden Grundprobleme der Erkentnisstheorie, Mhor, Tübingen 1979, [trad. it, I due problemi fondamentali della teoria della conoscenza, EST, Milano 1997
3- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, The Open Society and its Enemies, Routledge & Kegan Paul, trad., it. La società aperta e I suoi nemici, a cura di Dario Antiseri, Armando Editore, Roma 2003 (rit.), p. 245.
4- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, Alles Leben ist Problemlösen. Über Erkenntnis, Geschichte und Politik, trad., it, Tutta le vita è risolvere problemi, op. cit, p228.
5- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, The Open Society and its Enemies, Routledge & Kegan Paul, trad., it. La società aperta e I suoi nemici, a cura di Dario Antiseri, Armando Editore, Roma 2003 (rit.)p245,
6- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
7- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
8- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
9- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
10- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, The Open Society and its Enemies, Routledge & Kegan Paul, trad., it. La società aperta e I suoi nemici, pp. 54-55
11- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
B. LAI, a cura di, Contro Popper, Armando Editore,1998, p. 72.
12- آلان شالمرز، نظریات العلم، ترجمه ا‌لحسین سحبان وفۆاد الصفا، دار توبقال للنشر، المغرب 1991، ص، 54.
13- مناهج البحث العلمي وأسس الفكر اللیبرالي عند كارل بوبر/ محمد المزوغي
K. POPPER, Unended quest, An Intellectual Autobiographie. The Library of Living Philosophers In., 1974 (trad., fr, La quête inachevée. Autobiographie intellectuelle, Calmann-Lévy, Paris 1981, p. 79-80).
14-سه‌رچاوه‌ی پێشوو
15- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
Riflessioni critiche su Popper, a cura di Daniele Chiffi e Fabio Minazzi, FrancoAngeli, Milano 2005, p. 7.
16- وتارێكی ئه‌نته‌رنێتی له باره‌ی دایڤید هیوم كه له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه: http://ar.wikipedia.org/"
17-سه‌رچاوه‌ی پێشوو
18- كارل بوبر ، بحثا عن عالم أفضل، ترجمه د. أحمد مستجیر، الهیئه المصریه العامه للكتاب، مصر العربیه 1999، ص، 151
19- یُمنی طریف الخولی، فلسفه العلم فی القرن العشرین. اڵاصول ـ الحصاد ـ اڵافاق، سلسله عالم المعرفه، الكویت 2000، ص‌ص، 329، 332، 333، 337، 342، 364.
20- مناهج البحث العلمي وأسس الفكر اللیبرالي عند كارل بوبر/ محمد المزوغي.
K. POPPER, Alles Leben ist Problemlösen. Über Erkenntnis, Geschichte und Politik, trad., it, Tutta le vita è risolvere problemi, op. cit, pp. 226
21-سه‌رچاوه‌ی پیشوو
22- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
23- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
24-سه‌رچاوه‌ی پێشوو
25-سه‌رچاوه‌ی پێشوو
26-سه‌رچاوه‌ی پێشوو
27- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
K. POPPER, Alles Leben ist Problemlösen. Über Erkenntnis, Geschichte und Politik, trad., it, Tutta le vita è risolvere problemi, op. cit, p. 260
28- پۆپه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی له ساڵی 1992دا كردووه كاتێك سوپای ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده سه‌ر عێراق و داگیریانكرد:
K. POPPER, Alles Leben ist Problemlösen. Über Erkenntnis, Geschichte und Politik, trad., it, Tutta le vita è risolvere problemi, op. cit, p. 263.
29- مناهج البحث العلمي وأسس الفكر اللیبرالي عند كارل بوبر/محمدالمزوغي
30- الماركسیة واللیبرالیة : القرابه والفراق/ د. فالح عبدالجبار/ وتارێكه له لایه‌ن به‌نده‌وه كراوه‌ته كوردی و له ژماره(43) گۆڤاری بیری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
31- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
32- المنتدی العالمي لماذا؟/ نعوم شومسكي/ المصدر: المنتدی الاجتماعي النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریة- اربیل/ص 22
33- الماركسیة واللیبرالیة : القرابه والفراق/ د. فالح عبدالجبار/ وتارێكه له لایه‌ن به‌نده‌وه كراوه‌ته كوردی و له ژماره(43) گۆڤاری بیری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
34-البدیل للنظام النیولبرالي المعولم والمسلح/ سمیر امین/ المصدر: المنتدی الاجتماعي النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریة- اربیل/ص 38
35- الماركسیة واللیبرالیة : القرابه والفراق/ د. فالح عبدالجبار/ وتارێكه له لایه‌ن به‌نده‌وه كراوه‌ته كوردی و له ژماره( 43 ) گۆڤاری بیری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
36- البدیل للنظام النیولبرالي المعولم والمسلح/ سمیر امین/ المصدر: المنتدی الاجتماعي النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریة- اربیل/ص 36- 37
37- مفترق طرق جوهانسبرج/ والدن بیللو// المصدر: المنتدی الاجتماعي النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریة- اربیل/ص 33- 34
38- البدیل للنظام النیولبرالي المعولم والمسلح/ سمیر امین/ المصدر: المنتدی الاجتماعی النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریه- اربیل/ص 36- 37
39- مفترق طرق جوهانسبرج/ والدن بیللو// المصدر: المنتدی الاجتماعی النشاه والمضمون/ من منشورات مركز المسلة لتنمیه الموارد البشریه- اربیل/ص 33- 34
40- الماركسیة واللیبرالیة : القرابه والفراق/ د. فالح عبدالجبار/ وتارێكه له لایه‌ن به‌نده‌وه كراوه‌ته كوردی و له ژماره( 43) گۆڤاری بیری نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
41- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
42- سه‌رچاوه‌ی پێشوو
43- سه‌رچاوه‌ی پێشووئهو په‌راوێزانه‌ی به نیشانه‌ی(*)ئاماژه‌یان بۆكراوه:
* مناهج البحث العلمي وأسس الفكر اللیبرالي عند كارل بوبر/ محمد المزوغي/ مقال انترنیتی
** سه‌رچاوه‌ی پێشوو
***( كارل ماركس: رأس المال (نقد الاقتصاد السیاسی) الكتاب اڵاول: عملیه إنتاج الرأسمال الفصل الرابع والعشرون: ما یسمی بالتراكم اڵاولی/ www.marxy.com )
**** بڕوانه (بوءس الایدیولوجیا/ كارل بوبر/ ترجمه : عبدالحمید صبره/ دارالساقي) ل7
***** الماركسیه و قاطرات التاریخ/غیاث نعیسه/ مناضل ماركسي سوري یعیش فی فر‌نسا/ www.kefaya.org
****** سه‌رچاوه‌ی پێشوو
******* بڕوانه فه‌سڵی سێیه‌می/ ده‌وڵه‌ت و شۆڕش/ لینین
********( كارل ماركس/ سیره مختصره وعرض للماركسیة/ فلادیمیر لینین / منشورات: دار صامد-تونس).
وێڕای ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌یان بۆكراوه سوود له‌م ژێدهرانهش وه‌رگیراوه به تایبه‌تیش له به‌شی كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی بۆچوونه سه‌ره‌كییه‌كانی كارڵ پۆپه‌ردا:
1-موجز تاریخ الفلسفه/تالیف مجموعه من الاساتذة السوفیت/ترجمه د. توفیق سلوم/ من منشورات دار الفارابي/ ص677 – ص684
2-شوبنهاور و فلسفه التشاۆم/ تألیف وفیق غریزي/ دار الفارابي 2008
تێبینی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م كتێبه:
له زاره‌وه فه‌لسه‌فییه‌كاندا دووچاری ئه‌ركێكی قورس هاتم، به‌ڵام هه‌وڵمدا به پێی تونا هاوتا و هاوجێی نزیكی كوردی‌یان بۆ بدۆزمه‌وه، له مه‌شدا نازانم تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووم، چونكه وه‌ك ده‌زانن له بواری زاراوه‌ی فه‌لسه‌فیدا هێشتا زمانی كوردی له سه‌ره‌تادایه.
سوپاس‌و پێ‌زانین:
*سوپاسی هه‌ردوو هاوڕێی به‌ڕێزم د.هادی مه‌حمود و زیره‌ك كه‌مال ده‌كه‌م به تێبینییه‌كانیان بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتركرد..